|
هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌كان!
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان!
دانیشتووانی شاری ماكۆ‌و ده‌وروبه‌ری!
له ڕه‌وتی خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی شاری ماكۆ‌و ده‌ورووبه‌ری له ڕۆژه‌كانی
27 تا 30ی ڕێبه‌ندان دا كه به داخه‌وه به هۆی هێرشی هێزه‌كانی ڕێژیم، 10
كوژراو و 25 بریندار‌و سه‌دان ده‌ستگیركراوی لێ‌كه‌وته‌وه، ده‌زگا ئیتلاعاتی و
نیزامییه‌كانی ڕێژیم له‌و شار‌و شوێنانه كه‌وتنه داڕشتنی پیلانی تاڵان و ئاگر
تێبه‌ردانی دووكان و بازاڕی خه‌ڵك و ئه‌و پیلانه‌یان به هۆی هێندێ كه‌سی
نائاگاو غه‌یره مه‌سئووله‌وه به ئه‌نجام گه‌یاند، پیلانێك كه له خۆپیشاندانه‌كانی
هاوینی ڕابردووش دا به ئاگر تێبه‌ردانی حوسینییه‌ی شاری سه‌قزو پاساژی حه‌مید
له سنه به‌ڕێوه‌یانبرد. ئێستا ئه‌م ده‌زگا سه‌ركوتكه‌رو پیلانگێڕانه هه‌وڵده‌ده‌ن
تاوانی ئه‌و كاره ناڕه‌وایه‌یان له ماكۆ، باوێنه ئه‌ستۆی خۆپیشانده‌ران و له‌و
ڕێگایه‌وه هه‌ستی برا ئازه‌رییه‌كانی دانیشتووی شاری ماكۆ و ده‌ورووبه‌ری خه‌وشدار
بكه‌ن و برا ئازه‌رییه‌كان له دژی برا كورده‌كانیان كه له كۆنه‌وه به یه‌كه‌وه‌و
به برایه‌تی ده‌ژین هانبده‌ن و به‌مجۆره تۆوی ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی له
نێویان دا بڵاو بكه‌نه‌وه‌و كێشه‌و ئاژاوه‌یان له نێودا بنێنه‌وه‌و ئامانجه گڵاوه‌كانیان
بێننه دی.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌موو دانیشتووانی شاری ماكۆ و ده‌ورووبه‌ری به كورد‌و ئازه‌رییه‌وه
وریاده‌كه‌ینه‌وه و له‌و پیلانه گلاَوه‌ی ڕێژیم ئاگاداریان ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕوانین
كه نه‌كه‌ونه داوی ته‌ندراوی ڕێژیمه‌وه. پێویسته به ته‌واوی له سه‌ر هه‌ستبن
و وریایی و هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیی خۆیان بپارێزن و له‌و ڕێگایه‌وه نه ته‌نیا
پیلانی ده‌زگا ئیتلاعاتی و سه‌ركوتكه‌ره‌كانی ڕێژیم پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه به‌ڵكوو
ده‌ست له ناو ده‌ستی یه‌ك و به پاراستنی حورمه‌تی برایه‌تی و تێكه‌ڵاوی رۆڵه‌كانی
دوو گه‌لی كورد‌و ئازه‌ری له‌م ناوچه‌یه ڕێژیم و دام و ده‌زگا پیلانگێڕه‌كانی له
گه‌ڵ سه‌رشۆڕی و ناهومێدی به‌ره‌وڕوو بكه‌ن. هه‌روه‌ها نیشانی‌بده‌ن كه برایه‌تی
و هاوخه‌باتیی رۆڵه‌كانی دوو گه‌لی كورد‌و ئازه‌ری زۆر له‌وه به‌هێزترو سه‌قامگرتووتره
كه ڕێژیمی پێشێلكه‌ری ماف و ئازادییه‌كانی هه‌ردوو گه‌لی كورد‌و ئازه‌ری و
باقی گه‌لانی ژێر سته‌می ئێران بتوانن ره‌خنه‌ی تێ بكه‌ن و درزی تێ بخه‌ن.
به هیوای وریایی و مه‌سئوولانه هه‌ڵسوكه‌وت كردنی هه‌موو لایه‌ك.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
2/12/1384ی هه‌تاوی
21/2/2006ی زایینی |