|
ماڵپه‌ڕی "بازتاب" كه بڵاوكه‌ره‌وه‌ی
بیروڕای موحسین ره‌زایی فه‌رمانده‌ی پیشووی سوپای پاسداران‌و ده‌بیری ئێستای
مه‌جمه‌عی ته‌شخیسی مه‌سڵه‌حه‌تی نیزامه، وه‌ك عاده‌تی خۆی هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كارانه‌ی
به مه‌به‌ستی ئاژاوه نانه‌وه‌ه له‌نێوان حیزبه‌كانی به‌شدار له بزووتنه‌وی
كورددا بڵاوكردۆته‌وه كه گوایه چه‌ند ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی لقی ئێرانی P.K.K
(پژاك) له شاره‌دێی "كانی‌دینار"، سه‌ر به شارستانی مه‌ریوان له لایه‌ن هێزه
ئه‌منییه‌تی‌یه‌كانی رێژیمه‌وه ده‌ستگیركراون‌و ئه‌و ده‌ستگیركردنه به‌هۆی
ناساندنیان له لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌ندكراوی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
له زیندانه‌كانی رێژیم دا بووه.
ئێمه ئه‌م هه‌واڵه به توندی وه‌درۆ ده‌خه‌ینه‌وه‌و راده‌گه‌یه‌نین كه
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه ته‌نیاو ته‌نیا به مه‌به‌ستی دروست كردنی
ناكۆكی‌و دووبه‌ره‌كی له‌نێو ریزی ئۆپۆزیسیۆنی رێژیمی كۆماری ئیسلامی دایه‌و
له بنه‌ڕه‌ت دا ده‌ستكردو ساخته‌یه‌و فڕی به راستییه‌وه نیه.
سكرتاریای كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
5ی مارسی 2006ی زایینی |