|
بۆ ئاگاداری راده‌گه‌یه‌نین
كومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هه‌ڵبژێراوی كۆنگره‌ی
سێزده‌هه‌م، سه‌عات 9:30 پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه، رێكه‌وتی 8ی خاكه‌لێوه‌ی
ساڵی 1385ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 28ی مارسی 2006ی زایینی، حهوتهمین
پلینۆمی خۆی به به‌شداریی ئه‌ندامانی ئه‌سڵی، جێگرانو موشاویرانی كومیته‌ی
ناوه‌ندی پێك هێناو پاش دوو رۆژ كاری به‌رده‌وام، سه‌عات 8ی دواینیوه‌ڕۆی
رۆژی چوارشه‌ممه 9ی خاكه‌لێوه كۆتایی به كاره‌كانی خۆی هێنا.
پلینۆم به ده‌قیقه‌یه‌ك راوه‌ستان بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی شه‌هیدان ده‌ستی به‌كار
كرد‌و سه‌ره‌تا ده‌ستووری كار‌و به‌رنامه‌ی پلینۆم خرایه به‌رچاوی بهشدارانو
به په‌سند گه‌یشتن. پاشان هاوڕێی به‌ڕێزو تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری سكرتێری
گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، راپۆرتێكی سیاسیی له لایه‌ن ده‌فته‌ری
سیاسییه‌وه پێشكه‌شی پلینۆم كرد. ئه‌و راپۆرته كه مه‌سه‌له سیاسییه‌كانی پێوه‌ندیدار
به ئێران‌و كوردستانی له‌خۆ گرتبوو، له لایه‌ن به‌شدارانی پلینۆمه‌وه كه‌وته
بهرباسو په‌سند كرا. له‌و راپۆرته‌دا ره‌وتی رووداوه‌كانی ئێران به‌تایبه‌ت
دوای دیاریكرانی مه‌حموود ئهحمهدینهژاد وه‌ك سه‌رۆك كۆماری رێژیم‌و مه‌سه‌له‌ی
یه‌كده‌ستكردنی ده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌ریی رێژیم‌و پێشێلكردنی زیاتری ماف‌و
ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران‌و وه‌ڕێخستنی شه‌پۆلێكی دیكه له سه‌ركوت‌و ئازار،
كوشتن‌و زیندانیكردنی ئازادیخوازان‌و ناڕازییه‌كان، به وردی ئاماژه‌یان پێكرابوو.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌و راستییه‌ش خرابۆوه به‌رچاو كه سه‌ره‌ڕای توندوتیژی
نواندنی رێژیم‌و ده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی، ئازادیخوازان‌و گه‌لانی ئێرانیش
راشكاوانهترو چاونه‌ترسانه‌تر درێژه‌یان به حه‌ره‌كه‌ته ئێعتیرازییهكانی
خۆیان داوه‌و جیددی‌تر كه‌وتوونه‌ته به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ رێژیم‌و فشار‌و ئه‌شكه‌نجه،
زیندانیكردن‌و كوشتاری ئازادیخوازان هه‌نگاوی پێ شل نه‌كردن.
له‌و راپۆرته سیاسییه‌دا، زه‌قتربوونه‌وه‌ی كێشه‌ی ئه‌تۆمیی كۆماری ئیسلامی
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای جیهانی بهگشتیو رۆژئاواییه‌كان به‌تایبه‌تی، به درێژی‌و
به ته‌سه‌لی خرابۆوه بهرباسو ئه‌گه‌ره‌كانی پێوه‌ندیدار به‌و مه‌سه‌له‌یه
ئاماژه‌یان پێكرابوو. له‌و پێوهندییهداو به ئه‌سپاردنی په‌روه‌نده‌ی ئه‌تۆمیی
رێژیم به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پلینۆم به‌رپرسایه‌تیی
هه‌رچه‌شنه دژكرده‌وه‌یه‌كی جیهانی به دژی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران كه
ئاكامه‌كانی داوێنی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌مان بگرێته‌وه، خسته ئه‌ستۆی رێژیم كه
به ماهییه‌تی ئاژاوه‌گێڕانه‌و ره‌فتاری سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی بۆته مه‌ترسییه‌كی
جیددی بۆسه‌ر ئاسایش‌و ئه‌منییه‌تی ناوچه‌و ته‌نانه‌ت جیهان.
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی‌دا ئاماژه به نه‌قشی
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ كرابوو. له‌و باره‌وه پلینۆم بههێزتركردنو
به‌رینتركردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆنگره‌ی به پێویست زانی‌و له‌و بڕوایه‌دا بوو كه
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ، ئه‌گه‌ر حیمایهتو پشتیوانیی لـێ
بكرێ، ده‌توانێ وه‌ك ئاڵترناتیڤێكی له‌بار بۆ رێژیم خۆی ده‌ربخا.
پلینۆم له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه له راپۆرتی ده‌فته‌ری سیاسی‌دا كه
پێوه‌ندیی به رێكخراوه سیاسییه‌كانی ئێرانییوه هه‌بوو، دیالۆگ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م
ئه‌و هێزانه‌ی به كارێكی پێویست‌و به‌سوود دانا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زیاتر لێك
نزیك ببنه‌وه، به‌ڵام راده‌ی هاوكاریی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ
هه‌ركام له‌و هێزانه به چۆنیه‌تیی باوه‌ڕیان به دێموكراسی‌و دابینبوونی مافی
نه‌ته‌وایه‌تیی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی‌و مافی نه‌ته‌وایه‌تیی كورد له ئێران به‌سته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرتی ده‌فته‌ری سیاسی بۆ پلینۆم‌دا، هه‌وڵه‌كانی حیزب
بۆ پێكهێنانی به‌ره یان ئیتلافێك له نێوان هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران‌و
ئاكامی ئه‌و هه‌وڵانه به‌وردی كه‌وتبۆوه به‌رباس. پلینۆم له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌وڵه‌كانی
ده‌فته‌ری سیاسیی ته‌ئیید كرد‌و جارێكی دیكه پێی له‌سه‌ر درێژه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه
داگرته‌وه‌و پێویستیی هاوكاریی زیاتری له نێوان هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی
ئێران ده‌ستنیشان كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرتی ده‌فته‌ری سیاسی‌دا ئاماژه به پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی
دیفاع له زیندانییه سیاسییهكانو له‌قاودانی پێشێلكرانی مافی مرۆڤ له
كوردستاندا كرابوو. پلینۆم ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به كارێكی بهجێو پێویست دانا‌و له‌سه‌ر
پێویستیی پێكهاتنه‌كه‌ی پێی داگرته‌وه.
له راپۆرتی ده‌فته‌ری سیاسی بۆ پلینۆمی حه‌وته‌مدا، پێوه‌ندیی حیزبی
دێموكرات له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان
خرابۆوه به‌رباس. له‌و باره‌وه پلینۆم وێڕای ته‌ئییدی هه‌وڵه‌كانی ده‌فته‌ری
سیاسی، پێی له‌سه‌ر پێویستیی گه‌شه‌پێدانی ئه‌و پێوه‌ندییانه داگرته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كاری پلینۆم‌دا، به له‌به‌رچاوگرتنی لێكدانه‌وه‌ی سیاسیی
پلینۆم، ئهركهكای حیزب له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا ده‌ستنیشان كران‌و پێویستیی
تێكۆشانی زیاتر‌و چالاكتربوونی حیزب له هه‌موو بواره‌كان به‌تایبه‌تی له بواری
كاری ته‌شكیلاتی‌و رێكخستن، دیپلۆماسی، ته‌بلیغاتی‌و ئامووزش‌و راهێناندا پێی
له‌سه‌ر داگیرا. پلینۆم له‌م باره‌وه ده‌فته‌ری سیاسیی راسپارد كه بۆ به ئه‌نجام
گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كان‌و چالاكتربوون له‌و بوارانه‌دا له‌گه‌ڵ ئورگانه‌كانی پێوه‌ندیدار
به‌رنامه‌ی زه‌مانبه‌ندی دابڕێژێ‌و ئاكامه‌كانی ئه‌و هه‌وڵانه تاقیب بكا.
پلینۆم له به‌شی كۆتایی كاره‌كانی خۆیدا، له‌و نووسراوو بابه‌تانه دوا كه
به‌ناوی خوازراوه‌وه له‌سه‌ر سایته‌كان دانراون‌و له‌واندا درۆ‌و چه‌واشه‌كاری
به‌رانبه‌ر به حیزب‌و رێبه‌رایه‌تی كراون. به‌شدارانی پلینۆم به تێكڕای ده‌نگ
ئه‌م كاره‌یان به توندی مه‌حكووم كرد‌و به كرده‌وه‌یه‌كیان دانا كه له خزمه‌ت
سیاسهتو پیلانی دوژمنانی بزووتنه‌وه‌ی كورد‌و حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران دایه.
پلینۆم پاش به ئه‌نجام گه‌یاندنی به‌رنامه‌و ده‌ستووری كاری پلینۆم سه‌عات 8ی
دواینیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه، 9ی خاكه‌لێوه كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا.
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران
10/1/ 1385 (30/3/2006) |