|
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان!
ئه‌ندامانو لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران!
له 22ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، حه‌ڤده‌هه‌مین ساڵڕۆژی تیرۆری دوكتور قاسملووی نه‌مر،
سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و كه‌سایه‌تیی ناسراوو ناوبه‌ده‌ره‌وه‌ی
كورددا، رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد له سه‌رتاسه‌ری كوردستان بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی
بانگه‌وازی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به مه‌به‌ستی مه‌حكووم كردنه‌وه‌ی
كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و رێبه‌رانی ئه‌م رێژیمه وه‌ك ده‌ستوورده‌رو گه‌لاَڵه‌داڕێژه‌ری
ئه‌م تیرۆره‌و نه‌فره‌تو بێزاری ده‌ربڕین له رێژیم، جارێكی دیكه پانۆرامایه‌كی
دیكه‌یان له هاتنه مه‌یدانو هه‌ڵوێسـتگرتن هێنایه كایه‌وه.
خه‌ڵكی كوردستان له‌و رۆژه‌دا به داخستنی دوكان‌و بازاڕه‌كانو ده‌ست له كار
كێشانه‌وه‌و له شه‌وی 22 له سه‌ر 23یشدا به كوژاندنه‌وه‌ی به‌رقی ماڵه‌كانیان،
ئه‌ویش به شێوه‌یه‌كی ئاوا تێكڕایی، جارێكی دیكه وه‌فاداریی خۆیان بۆ رێبازی
دوكتور قاسملووی نه‌مرو گیانی پاكی ئه‌و رێبه‌ره گه‌وره‌یه‌و حیزبی دوكتور
قاسملوو دووپات كرده‌وه‌و نیشانیان دا كه رێبواری شێلگیر‌و چاونه‌ترسو ماندوویی‌نه‌ناسی
رێگای گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی دوكتور قاسملوو و سه‌رجه‌م شه‌هیدانو حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێرانن.
ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته ئێعتیرازییه به‌رینو به‌رچاوه له حاڵێكدا به‌ئه‌نجام گه‌یشت
كه رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان
بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر حه‌ره‌كه‌تێكی له‌و بابه‌ته‌و سه‌ركوتی خه‌ڵك
له‌م رۆژه‌دا ره‌چاو كردبوو. به‌لاَم ده‌ركه‌وت له به‌رانبه‌ر ئیراده‌ی گه‌ل و یه‌كپارچه‌یی
خه‌ڵكی كوردستاندا هیچ له‌مپه‌رو مانعێك ناتوانێ رێگر بێ‌و خۆ رابگرێ.
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به بۆنه‌ی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته
به‌رینو به‌رچاوه‌وه كه ئاكامی ئیراده‌ی پۆلاَیینو یه‌كده‌نگیی خه‌ڵكی
كوردستان بوو، ئه‌مه‌گناسی‌و پێزانینی خۆی ده‌رده‌بڕێ‌و سوپاسی ئه‌و خه‌ڵكه
تێكۆشه‌رو چاونه‌ترسو خۆڕاگره ده‌كا كه به‌م شێوه‌یه به ده‌نگ بانگه‌وازی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، حیزبی قاسملوو و حیزبی رێبه‌ری خه‌باتی خه‌ڵكی
كوردستانه‌وه هاتن. ده‌ستی یه‌ك یه‌كی هه‌موو ئه‌وانه ده‌گوشێ كه كاری
رێكخستن‌و به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته‌یان چ له نێوخۆی كوردستان‌و چ له
ده‌ره‌وه‌ی ولاَتیش له شكڵ‌و شێوه‌ی دیكه‌دا له ئه‌ستۆ بوو.
سوپاس بۆ هه‌مووانو سه‌ركه‌وتن بۆ بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران
به رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
1385/4/25 |