|
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له ئامریكای باكوور
به‌سڵاو
به‌داخ‌و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی مه‌رگی نابه‌وه‌خت‌و له نه‌كاوی
خانمی "سوره‌یا سیراجه‌ینی" جێگری سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد "KNC"و
تێكۆشه‌ری رێگای دێموكراسی‌و چالاك له‌بواری یه‌كسانی مافی ژن‌و پیاو له‌كۆمه‌ڵ‌دا‌و
دۆستێكی راسته‌قینه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانمان بیست‌و خه‌مباری
كردین.
به‌م بۆنه‌وه وێڕای ده‌ربڕینی په‌ژاره‌مان بۆ له‌ده‌ست چوونی ئه‌و خانمه هه‌ڵسوورو
دڵسۆزه سه‌ره‌خۆشی له ئێوه‌ی به‌ڕێز‌و هه‌موو دۆستان‌و ئاشنایانی‌و به تایبه‌تی
هاوسه‌رو بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌ی ده‌كه‌ین‌و خۆمان به به‌شداری ئه‌م خه‌مه‌تان
ده‌زانین. سه‌برو سێبووری بۆ هه‌موو لایه‌ك به‌ئاوات ده‌خوازین.
ده‌فته‌ری سیاسیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
26/7/2006
4/5/1385 |