|
له‌مه‌ترسی‌دا بوونی سلاَمه‌تیی
كه ئاكامی ئه‌شكه‌نجه‌و هه‌لومه‌رجی ناو زیندان بوو و پێویستیی به موعالیجه‌و
له‌ژێر چاوه‌دێری پزیشكدا بوو، موره‌خه‌سی ئێستیعلاجیی پێ‌درا.
ناوبراو له حاڵێكدا كه
پێویستیی زیاتری به درێژه‌ی موعالیجه هه‌بوو له‌م دوایانه‌دا سه‌رله‌نوێ ده‌ستگیرو
ره‌وانه‌ی زیندان كرایه‌وه‌و بۆ ئێعتیراز به‌م ده‌ستگیری‌و زیندانی‌كردنه‌وه‌یه
بڕیاری مانگرتن‌و خۆبواردن له خواردنی دا. به‌داخه‌وه له حه‌ینی ئه‌م مانگرتنه‌دا
به گوێره‌ی هه‌واڵ له حه‌مامی زیندانی ئه‌ویندا دڵی له لێدان كه‌وتوه‌و به
شێوه‌یه‌كی گوماناوی گیانی له‌ده‌ست داوه.
ئه‌وه كه به‌پێی ئه‌م ده‌نگۆیانه بلاَو بوونه‌وه كه ئه‌كبه‌ری محه‌ممه‌دی
له لایه‌ن جه‌للاده‌كانی رێژیمه‌وه به شێوه‌یه‌ك گیانی لێ‌ئه‌ستێندراوه، یان
به‌هۆی مانگرتنه ئێعتیرازی‌یه‌كه‌ی‌و ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشی‌یه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست
دابێ هیچ له‌و راستی‌یه ناگۆڕێ كه به‌رپرسایه‌تیی ئه‌و جینایه‌ته له ئه‌ستۆی
رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و ده‌زگا ئیتلاعاتی‌و ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ره‌كانیه‌تی. به‌تایبه‌ت
كه رۆژێ پێش گیان له‌ده‌ستدانی‌و له‌كاتی سه‌ردانی هه‌یئه‌تی مه‌جلیس له
زیندان، دیتراوه كه ئه‌كبه‌ری محه‌ممه‌دی له وه‌تاغێكدا به ده‌ستوپێ زه‌نجیركراوی‌و
ده‌مبه‌ستراوی، به ته‌ختی زیندان به‌ستراوه‌ته‌وه‌و شوێنی شكه‌نجه‌و لێدان به
سه‌ر له‌شیه‌وه بیندراوه.
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وێڕای مه‌حكووم كردنی
رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خوڵقاندنی ئه‌م جینایه‌ته‌و
ره‌فتاری دژی ئینسانی له‌گه‌ڵ زیندانی‌یه سیاسی‌یه‌كان، په‌ژاره‌ی خۆی بۆ له‌ده‌ستچوونی
ئه‌كبه‌ری محه‌ممه‌دی ئازادیخواز‌و هه‌ڵسووڕی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری ده‌رده‌بڕێ‌و
سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو ئازادیخوازانی ئێرانی‌و خوێندكاران به‌گشتی‌و له بنه‌ماڵه
به‌ڕێزه‌كه‌ی به‌تایبه‌تی ده‌كاو هیواداره خه‌باتی یه‌كگرتووانه‌و هاوبه‌شی گه‌لانی
ئێران به رووخاندنی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی
دێموكراتیك له ئێرانێكی فیدراڵ‌دا، ئاواتی ئه‌و شه‌هیده‌و هه‌موو شه‌هیدانی
رێگای ئازادی بێنێته‌دی.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی خۆمان له چاره‌نووسی
باقی زیندانی‌یه سیاسی‌یه‌كان، داوا له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه به‌شه‌ردۆسته‌كانو لایه‌نگرانی
مافی مرۆڤ ده‌كا كه به‌بێ‌ته‌فاوه‌تی‌یه‌وه به په‌نا ئه‌و جینایه‌تخوڵقێنیانه‌ی
كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا تێ‌نه‌په‌ڕنو له به‌رانبه‌ریاندا بێده‌نگ نه‌بن. بێده‌نگی
له به‌رانبه‌ر ره‌فتاری دژی ئینسانیی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا ئه‌و رێژیمه
له درێژه‌دان به جینایه‌تو به‌ربلاَوتر كردنی پێشێل كردنی مافی مرۆڤ هارترو ده‌ستئاواڵه‌تر
ده‌كا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
2006/8/1
10/5/1385 |