|
*به‌ره‌و ئێرانێكی ئازاد،
ئاوه‌دان‌و دێموكرات
*پایه‌دار بێ یه‌كیه‌تی‌و یه‌كبوونی خه‌ڵكی ئێران
یه‌كی سه‌رماوه‌ز، رۆژی له‌خوێن
شه‌ڵاڵبوونی گوڵاڵه‌كانی نیشتمان، په‌روانه‌و داریووشی فرووهه‌ر
هاونیشتمانان!
خوێنی په‌روانه‌و داریووشی فرووهه‌ر ـ شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی رێگای ئازادی‌و
سه‌ربڵیندیی خه‌ڵكی ئێران ـ به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌كی بێ‌ته‌مومژه له‌سه‌ر درێژه‌كێشانی
حاكمییه‌تی دابڕا‌و له خه‌ڵك‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی بێ‌ئه‌ملاوئه‌ولا‌و هه‌میشه‌یی‌یه
بۆ تاوانباربوونی كۆماری ئیسلامی.
یاد‌و رێگایان به‌رز ده‌نرخێنین‌و رێزگرتن له خوێنی به‌ناهه‌ق رژاوی ئه‌وان، له
هه‌وڵدان بۆ جێگیركردنی حاكمییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی‌و شادبوونی هه‌موو گه‌لانی
ئێران به گشت مافه نه‌ته‌وه‌یی‌و كه‌لتووری‌یه‌كانیان، ده‌زانین‌و هه‌مووان
بانگهێشتن ده‌كه‌ین بۆ به‌شداریی شكۆدار له رێوره‌سمی ساڵیادی ئه‌و ئازیزانه‌دا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران www.pdki.org
حیزبی پانئیرانیست www.paniranist.org |