|
خۆی‌دا كه له 8 ماده پێك
هاتبوو به ڕوونی‌و ڕه‌وانی پێی له‌سه‌ر ویستی دیمۆكراسی‌و مافی نه‌ته‌وایه‌تی
داگرتبوو، ویستێك كه پاش 61 ساڵ له‌م سه‌رده‌مه‌دا نه‌ته‌نیا ویستی خه‌ڵكی
كوردستان، به‌ڵكوو ویستی دونیای پێشكه‌وتووو زه‌رووره‌تێكی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییه.
له لای هه‌موان ڕوون‌و
ئاشكرایه حیزبه‌كه‌مان له درێژه‌ی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خۆی له دژی سته‌م‌و
نابه‌رابه‌رییه‌كانی دوو ڕێژیمی سه‌ڵته‌نه‌تی‌و كۆماری ئیسلامی‌دا بۆ گه‌یشتن به
ئامانجه به‌رزه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له هه‌موو شێوه‌كانی خه‌بات به پێی هه‌لومه‌رج
كه‌ڵكی وه‌رگرتوه، چ ئه‌وكاته‌ی كۆماری ئیسلامی خه‌باتی چه‌كداریی به‌سه‌ردا
سه‌پاندین‌و ناچار بووین به چه‌ك دیفاع له ماف‌و ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی
كوردستان بكه‌ین‌و هاوكات له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ڕۆڵه شۆڕشگێڕه‌كانمان به مایه‌دانان
له گیانیان خه‌باتی سیاسی‌یان به‌ڕێوه بردووه، به شاهیدی دۆست‌و دوژمن ڕۆڵه
به ئه‌مه‌گه‌كانی حیزبه‌كه‌مان سوارچاك‌و له پێشه‌وه‌ی خه‌باتی خه‌ڵكی
كوردستان بۆ گه‌یشتن به ئازادی‌و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیاندا بوون.
هاوڕێیانی به‌ڕێز!
یه‌ك ساڵی ڕابردوو له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی ولاَت به ده‌یان ئیعتراز‌و خۆپیشاندانی
ڕێكخراوه سینفی‌و كۆمه‌لاَیه‌تی‌و سیاسییه‌كان له‌دژی نابه‌رابه‌ری مه‌وجوود له
كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا به‌ڕێوه چوون كه گرنگترینیان ئیعترازاتی خه‌ڵكی ماكۆ‌و
به خوێن كێشرانی ئه‌م ئیعترازاته له لایه‌ن هێزه‌كانی كوَماری ئیسلامییه‌وه،
ئیعترازی مامۆستایانی كوردستان له حه‌وتووی مامۆستادا، ئیعترازی كرێكارانی خه‌تی
واحید له تاران، ئیعترازی خوێندكاران، ئیعترازاتی خه‌ڵكی ئازه‌ربایجان بۆ ماوه‌ی
10 ڕۆژو به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی نه‌ته‌وه‌یی له خۆپیشاندانه‌كاندا، خۆپیشاندانی
ژنانی ئازادیخواز له ڕۆژی 22ی جۆزه‌ردانی ئه‌م ساڵ له دژی ئه‌و سته‌م‌و نابه‌رابه‌رییانه
كه له كۆماری ئیسلامی‌دا به‌پێی یاسا له‌سه‌ریان به‌ڕێوه‌ی دچێ، ئیعترازاتی
22ی پوشپه‌ڕی ئه‌م ساڵ حه‌ڤده‌هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی تیرۆر كرانی د.قاسملوو‌و
هاوڕێیانی له سه‌ر داوای حیزبی دیموكرات‌و به بانگه‌وازی حیزبه‌وه هاتنی خه‌ڵكی
كوردستان بوون به به‌شێك له خه‌باتی ڕوو له گه‌شه‌ی كۆمه‌لاَنی خه‌ڵك.
ئه‌و ئیعتراز‌و به‌ربه‌ره‌كانییانه له حاڵێكدا به‌ڕێوه ده‌چن كه خه‌ڵك له سه‌ركوت‌و
زیندان‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی بێ‌به‌زه‌ییانه‌ی به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی
ئاگادارن‌و ئاماده‌ن له پێناوی وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی‌و مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانیان
به‌های بۆ بده‌ن، هه‌ر بۆیه‌شه كه خه‌باتی خه‌ڵك بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی‌و
مافی نه‌ته‌وایه‌تی له داهاتوشدا به به‌رنامه‌و پان‌و به‌رینتر درێژه‌ی ده‌بێ.
له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش حیزبه‌كه‌مان به به‌ڕێوه‌بردنی دیپلۆماسییه‌كی كارا‌و به‌هێز
توانیویه‌تی زۆر كاری گرینگ وه‌ك فه‌عال كردنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی
فیدراڵ، كۆبوونه‌وه له ساڵۆنه‌كانی سه‌ناو كونگره‌ی ئه‌مریكاو پارلمانی فه‌رانسه،
كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ زۆر بنكه‌و بنیادی شوێندانه‌ر له‌سه‌ر ڕِه‌وتی سیاسه‌تی
جیهانی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند ئۆرگانێكی ده‌وڵه‌تیی گرنگ‌و شوێندانه‌ر له
ئه‌مریكاو ئورووپا پێك بێنێ كه له ته‌واوی ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌دا ویست‌و داخوازی
نه‌ته‌وه‌كانی ئیران‌و به‌تایبه‌تی كورد‌و گرنگی‌و نه‌قشی ئه‌م هێزانه له ئاڵوگۆڕه‌كانی
داهاتوو له ئێران‌دا هاتۆته به‌رباس.
له بواری ته‌بلیغی‌یه‌وه حیزبه‌كه‌مان به دامه‌زراندنی سایتێكی ئینترنێتی له
ئورووپا‌و به تایبه‌تی دامه‌زراندنی تیشك تی‌ڤی گوڕوتینێكی تازه‌ی به خه‌باتی
خه‌ڵكی كوردستان داوه كه له داهاتوودا شوین دانه‌ری دیار‌و به‌رچاوی ده‌بێ.
له حه‌ڤده‌هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌هید بوونی د.قاسملوو ئه‌ندامان‌و دۆستانی حیزب
به‌وه‌ڕێ‌خستنی خۆپیشاندانێكی گه‌وره له ولاَتی ئوتریش‌و چه‌ند ولاَتێكی‌تری
ئووروپایی‌و ئه‌مریكایی وه‌فاداری خۆیان به دوكتور قاسملوو‌و حیزبه‌كه‌ی نیشان
دا.
وێڕای سڵاو‌و ئافه‌رین بۆ هه‌موو تێكۆشه‌رانی ڕێگای ئازادی سڵاوی تایبه‌تی
ده‌نێرم بۆ خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان یارو پشتیوانانی هه‌میشه‌یی حیزبی
دیمۆكرات، ده‌ستخۆشی‌و ماندونه‌بوونیش له ئه‌ندام‌و لایه‌نگره نه‌ترس‌و
ماندوونه‌ناسه‌كانی حیزبه‌كه‌مان ده‌كه‌م.
خوشك و برا به‌ڕێزه‌كان!
هه‌مووی ئه‌و پێشكه‌وتنانه له خه‌باتی ڕه‌وای گه‌لانی ئێران‌و یه‌ك له‌وان
گه‌لی كورد له حاڵێكدایه كه ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی به هۆی سیاسه‌تی
فراوانخوازی‌و پشتیوانی كردن له گرووپه توندڕه‌وه‌كانی وه‌ك "حزب الله‌و
حه‌ماس"و ئاژاوه‌نانه‌وه له ناوچه، پێشێل كردنی مافی مرۆڤ‌و له په‌نای
ئه‌وانه‌ش هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ست هێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه‌ی
وڵاتی ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جوغرافیاو زۆر كار‌و كرده‌وه‌ی نامه‌سئوولانه‌ی
دیكه له‌لایان كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه كه‌وتووه‌ته ژێر فشار‌و تووشی
قه‌یرانێك بووه كه هاتنه ده‌ر له‌م قه‌یرانه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین مه‌حاڵه
ده‌توانین بڵێین زۆر دژواره. به‌هۆی پێ‌داگرتنی ڕێژیم له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌تانه‌و
وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به داوای كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی
پیتاندنی ئۆران‌یۆم ئه‌گه‌ری بڕیاری سزادانی ئێران له لایان شوورای
ئه‌منیه‌ته‌وه پێشبینی داهاتوویه‌كی نادیار بۆ خه‌ڵكی ئێران له ژێر سێبه‌ری
ئه‌م ڕێژیمه كۆنه‌په‌ره‌ست‌و یاغی‌یه‌دا ده‌كرێ.
ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی كه خۆی له به‌رامبه‌ر گوشاری توندی نێوده‌وڵه‌تی‌دا
ده‌بینێ‌و له‌لایه‌كی دیكه‌وه ترسی له خه‌باتی ڕوو له گه‌شه‌ی گه‌لانی
ئێران هه‌راسانی كردووه‌و ڕۆژ له دوای ڕۆژ گوشاری خۆی بۆسه‌ر خه‌ڵكی
وه‌زاڵه هاتووی ئێران زیادو زیاتر ده‌كا. به پێی ئامار، كۆماری ئیسلامی ئێران
له ساڵی ڕابردوو له جیهاندا روتبه‌ی دووهه‌می هه‌بووه له ئیعدامی خه‌ڵكدا‌و
تازه‌ترین جینایه‌تی ڕیژیم له‌م په‌یوه‌ندی‌یه‌دا، كوژرانی گوماناوی ئه‌كبه‌ری
محه‌ممه‌دی خوێندكاری ئازادی خواز بوو.
ڕیژیم له‌م ساڵه‌دا توندوتیژی له‌دژی به‌ندی‌یه سیاسییه‌كان زیاتر كردوه‌و
شكه‌نجه‌و ئه‌زیه‌ت‌و ئازاری ئه‌وان له زیاد بوون دایه، هه‌ر له‌و كاته‌دا
ڕیكخراوه خوێندكاری‌و كرێكاری‌یه‌كان، مامۆستایان‌و ژنان ڕۆژ به ڕۆژ فشاری
زیاتریان ده‌كه‌وێته سه‌رو ئامێره‌كانی ڕاگه‌یاندن وه‌ك ڕۆژنامه‌و كافی‌نێته‌كان
ته‌عتیل ده‌كرێن یان به‌ته‌واوی كه‌وتونه‌ته ژێر چاوه‌دێری ڕیژیم.
كونترۆڵی تیلیفۆنی خه‌ڵك‌و به‌تایبه‌ت ئه‌و بنه‌ماڵانه كه گومانی هاوكاری
له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه سیاسیه‌كانیان لـێ ده‌كرێ به‌توندترین شێوه به‌ڕێوه ده‌چێ.
به‌ڕێزان!
به پێی ئه‌و هه‌لومه‌رجه نوێ‌یه كه ئاماژه‌م پێ دا‌و به سرنج‌دان به‌و
ڕاستی‌یه كه حیزبه‌كه‌مان هه‌م له نێو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه سیاسیه‌كانی جیهانی،
ئێرانی‌و كوردستانی خاوه‌ن ئیعتبارێكی تایبه‌ت‌و له نێو خه‌ڵكی كوردستانیشدا
خۆشه‌ویست‌و نفوزێكی به‌رچاوی هه‌یه، بێگومان ده‌توانێ له ئاڵوگۆڕه‌كانی
داهاتوو له ئێران‌دا ڕۆڵێكی زۆر باش له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توندوتۆڵ كردنی
خه‌باتی نێو خۆیی‌و یه‌كخستنی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران‌دا بگێڕێ. مه‌رجی ئه‌سڵی
جێ‌به‌جێ كردنی ئه‌و ئه‌ركه گرینگانه كه‌ڵك وه‌رگرتنه له‌هه‌موو پۆتانسیله‌كان
بۆ بزواندنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان‌و كۆكردنه‌وه‌و ڕێكخستنیان له ڕیزی
تێكۆشه‌رانی حیزبی دیموكراتدا.
ده‌زانن ئه‌مڕۆ میدیاكان ده‌ورێكی باش له وشیاركردنه‌وه‌و بردنه‌سه‌ری زانیاری
كۆمه‌لاَنی خه‌ڵكدا ده‌بینن، بۆیه ده‌بێ له دام‌وده‌زگا
ته‌بلیغاتیه‌كانمانه‌وه بۆ له قاودانی پێشێل كاری‌یه‌كانی ماف‌وئازادیه‌كانی
خه‌ڵك له‌لایه‌ن ڕیژیمه‌وه تاوێك دره‌نگ نه‌كه‌ین‌و هه‌رله‌و كاته‌دا ڕێگای
به‌ربه‌ره‌كانێ‌و مه‌تره‌ح كردنی ماف‌و داواكاری‌یه‌كانیان پیشان بده‌ین.
ده‌وری دیپلۆماسی له گه‌یاندنی ویست‌و داخوازی‌یه‌كانی خه‌ڵك به كۆمه‌ڵگای
جیهانی ده‌ورێكی كارا له به‌ره‌و پێش بردنی خه‌باتی خه‌ڵك بۆ ئازادی
ده‌بینێ، بۆیه ده‌بێ گرینگی‌یه‌كی زیاتر به كاری دیپلۆماسی بده‌ین.
به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی سه‌ره‌وه‌و كاركردنی جیدی له‌و
په‌یوه‌ندییانه‌دا هه‌لومه‌رجی ڕووخانی ڕێژیم ئاماده‌تر ده‌كاو خه‌ڵك له
موسیبه‌تی وجودی كۆماری ئیسلامی ڕزگار ده‌كا. له‌م ڕۆژه میژوویی‌یه‌دا جارێكی
دیكه په‌یامی هاوخه‌باتی بۆ نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێران‌و هه‌موو
ئازادیخوازانی ئێران ده‌نێرین له پێناو ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامی ئێران‌و
دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی دیمۆكراتیكی فیدراڵی.
به هیوای ئه‌و ڕۆژه، جارێكی‌تر جه‌ژنتان پیرۆز بێ! |