|
رۆژی 25ی گه‌لاوێژی ساڵی
1385ی هه‌تاوی، 61 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران‌دا تێ‌په‌ڕی. هه‌موو ساڵێك له لایه‌ن ئه‌ندامان، لایه‌نگران، دۆستان‌و خه‌ڵكی
حیزب خۆشه‌ویستی كوردستانه‌وه رێز له یادی دامه‌زرانی حیزبه‌كه‌مان ده‌گیرێ‌و
هه‌ر كه‌س به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆی بكرێ، له نێوخۆی وڵات، شادی‌و خۆشحاڵیی خۆی
به‌و بۆنه‌وه ده‌رده‌بڕێ. له‌و سۆنگه‌یه‌وه كه تێكۆشانی حیزب له روانگه‌ی
رێژیمه‌وه نایاسایی‌یه، بۆیه لایه‌نگریی ئاشكرا له حیزب، زۆر جار سزای توندی
به شوێنه‌وه بووه. ناچار خه‌ڵكی به پێی وه‌زعییه‌ت‌و بار‌ودۆخی وڵات، رێگه‌ی
گونجاو بۆ ده‌ربڕینی شادی‌و خوشحاڵیی خۆیان ده‌دۆزنه‌وه. چه‌ندین ساڵه ئه‌وه
بۆته نه‌ریتێك كه لاوه‌كان له شه‌وی پێش ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی حیزبه‌وه له‌سه‌ر
لووتكه‌ی كێوه‌كانی زاڵ به‌سه‌ر شار‌و گونده‌كاندا ئاگر ده‌كه‌نه‌وه. جگه له‌وه
تراكت‌و نووسراوه‌ی ته‌بلیغاتی له‌و پێوه‌ندییه‌دا له نێو شار‌و گونده‌كاندا به
به‌ربڵاوی، په‌خش ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌و كاره له لایه‌ك نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی‌و
پێگه‌ی پته‌وی حیزب‌و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه نیشانه‌ی بوونی بزووتنه‌وه‌یه‌كی
دژی رێژیمی ده‌سه‌ڵاتداره.
ئیمساڵ، پێشوازی له رۆژی 25ی گه‌لاوێژ، ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو، له‌گه‌ڵ ساڵه‌كانی پێشووتر جیاوازیی
هه‌بوو. به‌و مانا كه تێكۆشه‌رانی ماندوویی‌نه‌ناسی حیزبه‌كه‌مان به پێی
رێنوێنی‌و به‌رنامه‌كانی حیزب، چالاكیی ته‌بلیغاتیی به‌ربڵاو‌و پڕبایه‌خیان به‌ڕێوه
برد كه ئه‌و چالاكییانه له باكووری كوردستانه‌وه بگره تا جنووبی كوردستانیان
له خۆ گرتبوو. گومان له‌وه‌دا نیه كه له ژێر سێبه‌ری ره‌شی كۆماری ئیسلامی‌دا،
ته‌بلیغ بۆ بزووتنه‌وه‌و رێبه‌ریی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه قه‌ده‌غه‌و پێشگیریی لـێ
ده‌كرێ. به‌و حاڵه‌ش ئه‌ندامان، لایه‌نگران‌و دۆستانی حیزبه‌كه‌مان به بێ سڵ‌كردنه‌وه
له هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ی كاربه‌ده‌ستانی رێژیم،بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی دامه‌زرانی
حیزب‌و، بایه‌خدانان بۆ خه‌باتی 61 ساڵه‌ی حیزب له‌و رۆژه‌دا نه‌ترسانه‌و
چالاكانه ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان به‌جێ گه‌یاند. رێژیمی داخ له دڵ، كه سه‌ره‌ڕای
هه‌موو هه‌وڵ‌و تێكۆشانێكی نه‌یتوانیبوو به‌ر به شه‌پۆلی شادی‌و خۆشحاڵیی خه‌ڵك
له‌و پێوه‌ندییه‌دا بگرێ، كوێرانه له شاره‌كانی كوردستان ده‌یان كه‌س له لاوه‌كانی
قوڵبه‌ست كردوه‌و ره‌وانه‌ی سیاچاڵه‌كانی زیندان كردوه.
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، له پێشدا وێڕای ده‌ربڕینی
داخ‌و كه‌سه‌ری خۆی له ده‌ستگیركردنی ئه‌و لاوانه، به توندی ئه‌و كاره‌ی
رێژیم مه‌حكووم‌و ریسوا ده‌كا. هه‌ر له‌و كاته‌دا به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی ده‌زانێ
كه پڕ به‌دڵ سوپاس‌و پێزانینی خۆی سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه له‌و بۆنه پیرۆزه‌دا
چالاكانه هه‌ڵ‌سووڕاون، ده‌رببڕێ. ده‌ستی ماندوویان به گه‌رمی بگووشێ‌و، له
هه‌مان كاتدا هیوای سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی بۆ ئه‌وان‌و بۆ گه‌لی مافخوراوی
كورد بخوازێ.
حیزبی دێموكراتیش هه‌ر له‌و بۆنه پیرۆزه‌دا به‌ڵێن نوێ ده‌كاته‌وه كه به هه‌موو
تواناوه بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجی به‌رزی گه‌له‌كه‌ی ساتێك له تێكۆشان هه‌دا نه‌دا‌و
هه‌روه‌ها شێلگیرانه چالاكی مه‌یدانی به‌رگری له ماف‌و ئازادییه‌كانی گه‌لی
كورد بێ.
ده‌فته‌ری سیاسیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
29/5/1385 |