|
به‌شدارانی به‌ڕێزی
كونفرانسی سالاَنه‌ی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له سوئید
به سلاَوی گه‌رم!
پێـكهێنانی كونفرانسی سالاَنه‌تان پیرۆزبایی لێ‌ده‌كه‌ینو ئاواتی ئه‌وه ده‌خوازین
كه كونفرانسێكی به‌نێوه‌رۆكو پڕبه‌رهه‌متان هه‌بێ‌و بڕیاری ئه‌وتۆی لێ‌بكه‌وێته‌وه
كه بۆ درێژه‌دانی چالاكیی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له
سوئید به‌سوودو شوێندانه‌ر بن.
خۆشك‌و برایانی به‌ڕێز!
گرینگی‌دان به لاوان وه‌ك خاوه‌نانی دواڕۆژی كۆمه‌ڵگاكه‌مان، هه‌میشه بۆ حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران ئه‌سڵێكی گرینگ‌و به‌رچاو بووه‌و ده‌وری لاوانی له
ره‌وتی بزووتنه‌وه‌ی كورددا به‌رزو شوێندانه‌ر نرخاندوه‌و هیواداره له
دوارۆژیشدا له گێڕانی نه‌خشی خۆیان له هه‌موو بوارێكدا سه‌ركه‌وتووتر بن.
ئه‌وه‌ش ئاشكرایه كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران چی له توانا‌و ئیمكانی‌دا
بووه بۆ پشتگیری‌و پشتیوانی له یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران،
هیچ درێغی‌و كه‌مته‌رخه‌می‌یه‌كی نه‌بووه‌و له‌و ده‌رفه‌ته‌شدا ئه‌و پشتیوانی‌و
پشتگیری‌یه‌ی دووپات ده‌كاته‌وه‌و پێی له سه‌ر داده‌گرێته‌وه.
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه ئێوه لاوانی كوردستانی ئێران له هه‌ر شوێنێك‌و
ولاَتێك ده‌ژین نوێنه‌رو نوێنگه‌ی تایبه‌تمه‌ندی‌یه به‌رزه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌تان
بن‌و له هه‌مان كاتدا بۆ خۆپێگه‌یاندنو شوێندانه‌رتر بوون له ره‌وتی بزووتنه‌وه‌كه‌ماندا
تێ‌بكۆشنو له‌و ده‌رفه‌تانه كه له ده‌ره‌وه‌ی ولاَت بۆ زیاتر په‌روه‌رده بوون
هه‌یه كه‌ڵكی باش وه‌ربگرن.
رێز‌و سلاَوی دووباره‌مان بۆ هه‌موو ئێوه‌و له رێگای ئێوه‌شه‌وه بۆ هه‌موو ئه‌ندامانو
لایه‌نگرانتان.
سه‌ركه‌وتن بۆ كونفرانسه‌كه‌تان.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
8/6/1385ی هه‌تاوی
30/8/2006ی زایینی |