|
هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌كان!
خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان!
لایه‌نگران، ئه‌ندامان و كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران!
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی
سێزده‌هه‌می حیزب، سه‌عات 4ی پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممۆ رێكه‌وتی 20ی خه‌رمانانی
1385ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر 11ی سیپتامبری 2006ی زایینی، هه‌شته‌مین پلینۆمی
خۆی پێك هێناو پاش 3 رۆژ كاری به‌رده‌وام سه‌عات 8ی پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی چوار شه‌ممۆ
22ی خه‌رمانان كۆتایی به كاره‌كانی هێنا.
هه‌شته‌مین پلینۆمی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی سه‌ره‌تا به راگه‌یاندنی ده‌قیقه‌یه‌ك
بێده‌نگی بۆ رێز گرتن له گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێ كرد. پاشان به‌رنامه‌و
ده‌ستووری كاری پلینۆم خرایه به‌رچاوی به‌شداران و به دوای په‌سندكرانی به‌رنامه‌و
ده‌ستووری كاری پلینۆم دا، هاوڕێی به‌ڕێزو تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری سكرتێری
گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران باس‌و لێكدانه‌وه‌یه‌كی سیاسیی له
پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئاڵوگۆڕه‌كانی نێوان دوو پلینۆمی حیزب له ناوچه‌و ئێران‌و
كوردستان دا پێشكه‌شی پلینۆم كرد.
ئه‌و لێكدانه‌وه سیاسییه له چه‌ند دانیشتنی پلینۆم دا كه‌وته به‌رباس‌و پاش نه‌زه‌ردانی
به‌شداران، له پێوه‌ندی له گه‌ڵ هه‌ركام له باسه‌كان دا په‌سند كرا.
له‌م لێكدانه‌وه‌یه‌دا شه‌ڕی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیل‌و، ئامانج‌و
ئاكامه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه به وردی ئاماژه‌یان پێكرابوو، له‌و باره‌وه پلینۆم هه‌ڵگیرسانی
ئه‌و شه‌ڕه‌ی به ئاكامی هاندانی حیزبوڵڵا لوبنان له‌لایه‌ن رێژیمی كۆماری
ئیسلامیی ئێرانه‌وه زانی كه بۆ جارێكی دیكه پشتیوانیی ئه‌و رێژیمه‌ی له ده‌سته‌و
تاقمه توندڕه‌وه تیرۆریستییه‌كان خسته به‌رچاوی بیروڕای گشتی و ئاشكراتر له
پێشوو ئاژاوه‌گێری و ده‌خاله‌ت و ده‌ستتێوه‌ردانی كۆماری ئیسلامی له كاروباری
نێوخۆی ولاَتان به مه‌به‌ستی شێواندنی ئارامی و وه‌زعی ناوچه‌ی رۆژهه‌لاَتی
نێوه‌ڕاست ده‌رخست و جارێكی دیكه ئه‌و راستییه‌ی نیشان داوه كه ئه‌گه‌ر كۆماری
ئیسلامیی ئێران به‌و سیاسه‌ت و كرده‌وانه‌یه‌وه ده‌ستی وه چه‌كی ناوكی رابگا،
ده‌توانێ چ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌بێ بۆ سه‌ر ئاسایش و ئارامیی ناوچه‌كه.
له لێكدانه‌وه سیاسییه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه به وه‌زعی عێراق به گشتیی‌و
كوردستانی عێراق به تایبه‌تی كرابوو، له‌و پێوه‌ندییه‌دا پلینۆم پاش قامك دانان
له سه‌ر ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كانی ناوه‌ندو باشووری عێراق، خۆشحاڵیی خۆی له
پێكهاتنی حكوومه‌تی یه‌كگرتووی كورد‌و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی هه‌رێمی
كوردستان ده‌ربڕی و هه‌ڵوێستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانی له پێوه‌ندی
له گه‌ڵ به‌كارنه‌هێنانی ئالاَی عێراقی سه‌رده‌می به‌عس له كوردستان به هه‌نگاوێكی
نه‌ته‌وه‌یی دانا‌و پشتیوانی لێ‌كرد.
پلینۆم له پێوه‌ندی له گه‌ڵ وه‌زعی ئێران دا ئاماژه‌ی به كێشه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی
كۆماری ئیسلامیی ئێران له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای جیهانی كرده‌وه‌و ئاكامی هه‌ر دژ
كرده‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رانبه‌ر به لاسارییه‌كانی
كۆماری ئیسلامی خسته ئه‌ستۆی ئه‌و رێژیمه.
پلینۆم به چاوی رێزه‌وه روانییه حه‌ره‌كه‌ته ئیعتڕازییه‌كانی توركه ئازه‌ربایجانییه‌كانی
ئێران كه له مانگی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ دا به‌ڕێوه‌چوو و ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی
به بزوتنه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی دانا كه له حاڵی په‌ره‌گرتن دایه.
پلینۆم به چاوی رێز‌و بایه‌خه‌وه روانییه حه‌ره‌كه‌ته ئیعتڕازییه‌كانی گه‌لی
كورد له كوردستانی ئێران‌و، به ده‌نگی حیزبه‌وه هاتنی خه‌ڵك له موناسبه‌تی
22ی پووشپه‌ڕ ساڵڕۆژی تێرۆركرانی دوكتور قاسملووی نه‌مردا‌و باقیی حه‌ره‌كه‌ته
ئیعتڕازییه‌كانی له سه‌رانسه‌ری كوردستان.
پلینۆم پێی له سه‌ر گرینگی به‌هێزكردنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی
فیدراڵ داگرته‌وه‌و په‌ره‌پێ‌دان‌و چوونه پێشی ره‌وتی كاری ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی
وه‌ك عامیلێكی موناسب بۆ به‌ره‌و پێش بردنی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی له ئێران دا زانی.
پلینۆم پاش ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له كاروباری ته‌شكیلاتی له ده‌ره‌وه‌ی ولاَت،
ته‌وسییه‌ی كرد كه سه‌رنجی زیاتر بدرێته كاری رێكخستن له ئوسترالیا‌و
ئه‌مریكا.
پلینۆم به له‌به‌رچاوگرتنی زیادبوونی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی حیزب‌و بۆ
هه‌ماهه‌نگی پێك هێنان له بلاَوكردنه‌وه‌ی خه‌به‌ره‌كاندا، ده‌فته‌ری سیاسیی
راسپارد تا بۆ پێك هێنانی ناوه‌ندێكی خه‌به‌ری هه‌وڵ بدا.
پلینۆم له پێوه‌ندی له گه‌ڵ گیروگرفته نێوخۆیییه‌كانی حیزب دا ته‌وسییه‌ی به
ده‌فته‌ری سیاسی كرد كه جارێكی دیكه هه‌وڵه‌كانی خۆی له چوارچێوه‌ی ئوسووڵ
و پڕنسیپه‌كانی حیزب و پێره‌وی نێوخۆی حیزب دا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی
ئه‌و گیروگرفته درێژه بدا‌و راپۆرتی خۆی له‌و پێوه‌ندییه‌دا بداته‌وه به
پلینۆمی داهاتووی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی.
پلینۆم پاش 3 رۆژ كاری به‌رده‌وام هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كرا سه‌عات 8ی دوای
نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممۆ كۆتایی به كاره‌كانی هێنا.
ده‌فته‌ری سیاسیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
23/6/1385ی هه‌تاوی
14/9/2006ی زایینی |