|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: به‌ڵگه‌نامه‌کان ::. |
|
ده‌قی قسه‌كانی كاك محه‌ممه‌دنه‌زیف
قادری، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب
له رێوڕسمی 14 ساڵه‌ی یادی كاره‌ساتی میكۆنووس دا | |
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
خوشك و برایانی خۆشه‌ویست!
كادر‌و پێًشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
میوانه به‌ڕێزه‌كان!
ئیزنتان لێ ده‌خوازم له لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێرانه‌وه، به‌خێرهاتنتان بكه‌م و سوپاسی هه‌ستی به‌رزو ئه‌مه‌گناسیتان بكه‌م كه
له ڕێوڕه‌سمی چوارده‌هه‌مین ساڵیادی ڕێزگرتن له شه‌هیدانی كاره‌ساتی میكوونوس
دا به‌شداریتان كردوه، بێ گومان به‌شداریی ئێوه له‌م كۆڕه‌دا نیشانه‌ی وه‌فاداریتانه
به ڕێبازی پیرۆزی حیزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌مان و خه‌بات و تێكۆشانی شه‌هیدانی نه‌مرو
ئاسووده‌یی گیانی پاكیانه. |
| |
خوشك و برایانی به‌ڕێز!
14 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له ئێواره‌ی ڕۆژی 26ی خه‌رمانانی ساڵی 1371ی هه‌تاوی،
به‌رامبه‌ر به 17ی سیپتامبری 1992ی زایینی، هاوڕێی به‌ڕێزو تێكۆشه‌ر كاك د.
سادق شه‌ره‌فكه‌ندی، ناسراو به كاك د. سه‌عید، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران و، كاك فه‌تاح عه‌بدولی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و نوێنه‌ری
حیزب له ده‌ره‌وه‌ی ولاَت‌و، كاك هومایون ئه‌رده‌ڵان، كادری به‌وه‌جی حیزبه‌كه‌مان
و نوێنه‌ری حیزب له ئاڵمان و ئاغای نوریی دیهكوردی، تێكۆشه‌ری ڕێگای ئازادی
و دۆستی له‌مێژینه‌ی حیزب به پێی پیلانێكی له پێشدا داڕێژراوی خائینانه‌و
تیرۆریستیی ڕێبه‌رانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له لایه‌ن تاقمه
تیرۆریسته‌كانیانه‌وه له ریستورانی میكوونوس له شاری بیرلینی ئاڵمان ده‌ستڕێژیان
لێ كرا‌و شه‌هید كران، و جارێكی تر گه‌لی كورد‌و حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێرانیان تووشی ڕووداوێكی دڵته‌زێن و به‌ژان كرد.
ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه له كاتێكدا له لایه‌ن تیرۆریسته‌كانه‌وه به‌ڕێوه
چوو، كه كاك د. سه‌عید پاش ته‌واو بوونی كۆنگره‌ی ئه‌نترناسیۆنال سۆسیالیست له
گه‌ڵ به‌شێك له تێكۆشه‌رانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی به مه‌به‌ستی دیالۆگ و
ئاڵوگۆڕی نه‌زه‌ر بۆ گه‌یشتن به به‌رنامه‌یه‌كی سیاسیی هاوبه‌ش و چالاككردنی
جوولاَنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی ئێران دژی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی له ریستورانی
میكوونوس لێك كۆبوونه‌وه. پاش ماوه‌یه‌كی كورت له پێكهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه،
تیرۆریسته‌كانی ڕێژیم كه ئاگاداری شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه بوون ده‌رفه‌تیان
لێهێنان و شه‌هیدیان كردن. به‌م چه‌شنه خیانه‌تێكی دیكه‌شیان ده‌رحه‌ق به حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران و هه‌موو ئۆگرانی ئازادی و دێموكراسی و مرۆڤایه‌تی
له سه‌رتاسه‌ری دنیادا كرد‌و، لاپه‌ڕه‌یه‌كی ره‌شی دیكه‌یش چووه سه‌ر
كارنامه‌ی پڕ له ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاریی ڕێژیمی كۆنه‌په‌رست و
تیرۆریستپه‌روه‌ری كۆماری ئێسلامی ئێران.
ڕێبه‌رانی ڕێژیمی تیرۆر‌و تاوان، له كاتێكدا كاك د. سه‌عید و هاوڕێیانیان شه‌هید
كرد، كه گه‌لی كورد و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هێشتا برینی قورسی
شه‌هید بوونی ڕێبه‌ری گه‌وره‌مان كاك د. عه‌بدولره‌حمان قاسملوو، سكرتێری گشتیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران یان ساڕ‌ێژ نه‌كرابوو، بۆ ئه‌وه به خه‌یاڵی
خاوی خۆیان بتوانن قامه‌تی به هه‌یبه‌تی حیزبه‌كه‌مان بچه‌مێنن‌و
جوولاَنه‌وه‌ی میللی ـ دێموكراتیكی كوردستان تووشی كاره‌سات و شكست‌و
تێكۆشه‌رانی گه‌لی كوردیش تووشی نائومێدی و ناكامی بكه‌ن. به‌لاَم دیاربوو له
مێژوو ده‌رسیان وه‌رنه‌گرتبوو‌و نه‌یانده‌زانی ڕۆڵه‌كانی كورد ده‌رسی خۆڕاگری و
گه‌ل دۆستی له پێشه‌وای نه‌مر قازی محه‌ممه‌د‌و د.قاسملووی هه‌میشه زیندوو
فێر بوون‌و له به‌رانبه‌ر ئه‌و جۆره كاره‌ساتانه‌دا قاڵتر ده‌بن‌و پاش شه‌هید
بوونی كاك د.سه‌عیدیش له خه‌بات و تێكۆشان دا به‌رده‌وام ده‌بن و شێلگیرتر له
جارانیش ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمان په‌روه‌ری به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن‌و به
ڕێبه‌رانی تیرۆریستپه‌روه‌ری كۆماری ئیسلامی ده‌سه‌لمێنن كه ڕۆڵه‌ی ڕۆژی
ته‌نگانه‌ن و تا وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌لی كورد و ڕێبه‌رانی شه‌هیدیان
له سه‌نگه‌ری خۆڕاگری دا ده‌مێننه‌وه‌و سه‌ربه‌رزانه ئالاَی حیزبه‌كه‌یان
به‌رز ڕاده‌گرن و ڕۆحی شه‌هیده‌كانیش شاد ده‌كه‌ن.
هاوڕێ‌یانی خۆشه‌ویست!
قسه كردن له سه‌ر كه‌سایه‌تیی كاك د. سه‌عید و باس كردن له خه‌بات و تێكۆشانی
و ئاماژه كردن به لێهاتوویی و ده‌وری شۆڕشگێری كاتێكی زۆری ده‌وێ و ده‌یان
كۆر‌و كۆبوونه‌وه هه‌ڵ ده‌گرێ. بۆیه ئه‌گه‌ر به كورتیش بێ به پێویستی ده‌زانم
گۆشه‌یه‌ك له ژیان و به‌سه‌رهاتی ئه‌م ڕێبه‌ره هه‌ڵكه‌وتووه‌ی گه‌له‌كه‌مان
ئیشاره پێ بكه‌م و ڕێز له سه‌روه‌ری و شانازییه‌كانی بگرین و له ئه‌زموونه
به‌نرخه‌كانی ده‌رس وه‌ربگرین.
تێكۆشه‌ری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان كاك د. سادق شه‌ره‌فكه‌ندی له ساڵی 1316ی
هه‌تاوی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئازادیخواز‌و نیشتمانپه‌روه‌ری كورد له ئاوایی
ته‌ره‌غه‌ی شاری بۆكان، له دایك بووه. هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا له گه‌ڵ
ناهه‌مواریی ژیان ڕووبه‌ڕوو بووه‌و باوكی له ده‌ست داوه. ئه‌ركی
سه‌رپه‌ره‌ستیی كردنی ده‌كه‌وێته سه‌رشانی برا گه‌وره‌كه‌ی مامۆستا هه‌ژار،
زانای ناودارو شاعیری نیشتمانپه‌روه‌ری گه‌له‌كه‌مان. خویندنی تا ته‌واو كردنی
قۆناغی دیپلۆم وه‌ك قوتابیه‌كی بلیمه‌ت و زیره‌ك له شاره‌كانی بۆكان و
مه‌هابادو ته‌ورێز ته‌واو كرد.
پاشان بۆ درێژه‌دانی خوێندن چووه دانیشسه‌رای عالیی تاران، له ساڵی 1338
لیسانسی شیمیی وه‌رگرت، وه‌ك مامۆستا گه‌ڕایه‌وه كوردستان و له شاره‌كانی
مه‌هاباد و ورمێ خه‌ریكی ئه‌ركی پیرۆزی مامۆستایه‌تی بوو. به هۆی لێهاتوویی
و زانایی و خۆشه‌ویستی له نێو قوتابییه‌كان دا بوو به خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی
تایبه‌تی و له لایه‌ن ده‌زگای جاسووسیی ڕێژیمی پاشایه‌تیی حه‌مه‌ڕه‌زا شاوه
كه‌وته ژێر چاودێری و پاش ماوه‌یه‌ك له گه‌ڵ چه‌ند كه‌س له هاوڕێیان و
هاوبیرانی بۆ شاره‌كانی ئه‌راك و كه‌ره‌ج دوور خرایه‌وه. له ساڵی 1351 دا
توانی له بورسی خوێندنی وه‌زاره‌تی علووم بۆ درێژه‌دان به خوێندن كه‌ڵك
وه‌ربگرێ و بۆ وه‌رگرتنی دوكتوراكه‌ی بچێته فه‌رانسه. له ساڵی 1352 له
ڕێگه‌ی ڕێبه‌ری گه‌وره‌مان كاك د. قاسملوو له گه‌ڵ به‌رنامه‌و سیاسه‌ته‌كانی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، ئاشنا بووه‌و، په‌یوه‌ندیی ته‌شكیلاتی و
خه‌باتی سیاسی له گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دا ده‌ست پێ ده‌كاو
پاش ته‌واو كردنی خوێندن له فه‌رانسه و وه‌رگرتنی دوكتوراكه‌ی له ساڵی 1355
ده‌گه‌ڕێته‌وه ولاَت و له شاری تاران ده‌بێته مامۆستای زانكۆ.
كاك د. سه‌عید وێڕای كاری مامۆستایی كاری سیاسی و ته‌شكیلاتیی كردوه‌و
توانیویه‌تی له نێو مامۆستایانی زانكۆ‌و قوتابییانی زانكۆكان و له نێو كۆڕ‌و
كۆمه‌ڵه كوردی‌یه‌كانی تاران به‌رنامه‌و سیاسه‌ته‌كانی حیزبی دێموكراتی
كوردستان باس بكا‌و، به ئامانجه‌كانی حیزبیان ئاشنا بكا‌و له گه‌ڵ ته‌شكیلاتی
حیزبیش، به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ د. قاسملووی نه‌مر په‌یوه‌ندییه‌كی ڕێك‌و پێك
دامه‌زرێنێ.
به هۆی لێوه‌شاوه‌یی و لێهاتوویی له ساڵی 1358 دا پاش ڕووخانی ڕێژیمی
پاشایه‌تی بوو به موشاویری كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب و له‌و كاته‌وه تا شه‌هید
بوونی پله‌كانی سیاسی و ته‌شكیلاتی و به‌رپرسایه‌تیی حیزبی تا سكرتێری
گشتیی حیزب وه ده‌ست هێناو له هه‌موویانیش به‌وپه‌ڕی لێوه‌شاوه‌یی و لێزانیوه
ئه‌ركی خۆی به‌ڕێوه برد‌و بوو به نموونه‌ی تێكۆشه‌رێكی نیشتمانپه‌روه‌رو
شۆڕشگێری حیزب و گه‌له‌كه‌مان.
كاك د. سه‌عید خاوه‌نی زۆر تایبه‌تمه‌ندیی به‌رز بوو، ئینسانێكی مڕۆڤدۆست بوو
شۆڕشگێرێكی خه‌ڵكی و خاكی بوو. سادق و دڵپاك بوو. ئاكارو كردارێكی به‌رزو
شایسته‌ی بوو، له كاری حیزبی‌دا مودیرو به‌ڕێوه‌به‌رێكی لێهاتوو بوو. له گه‌ڵ
بێ ئوسوڵی و ته‌مبه‌ڵی و فرسه‌ت ته‌ڵه‌بی به‌ربه‌ره‌كانی ده‌كرد. ئینسانی به
توانا‌و خه‌باتگێری خۆش ده‌ویست، له هه‌ر ده‌ره‌تانێك دا هه‌وڵی ده‌دا كادری
لێهاتوو و به توانا بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی حیزبی پێ بگه‌یه‌نێ. له
كاردا به به‌رنامه‌و شێلگیر بوو. باوه‌ڕی به ته‌شكیلات و ڕێكخستنی چالاك بوو،
هه‌وڵی ده‌دا به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌و پێك و ئۆرگانی باس و بابه‌ت و سیاسه‌ت و
هه‌ڵوێسته‌كانی حیزب به ئه‌ندامانی حیزبی بگه‌یه‌نێت و ڕاو بۆچوونه‌كانی
ئه‌وانیش وه‌ربگرێ. له بواری ڕاگه‌یاندن دا، نووسه‌رێكی به توانا‌و به بڕشت
بوو، خاوه‌نی به‌هره‌یه‌كی زۆر بوو، خزمه‌ته‌كانی كاك د. سه‌عید له ڕادیۆ
ده‌نگی كوردستان و ڕۆژنامه‌ی كوردستان به‌شێكی به‌رچاون له سه‌روه‌رییه‌كانی
ئه‌م تێكۆشه‌ره سه‌ربه‌رزه.
له بواری سیاسی و دیپلۆماسی‌دا ئینسانێكی وریا‌و زانا‌و ئاشنا به فه‌رهه‌نگی
دیپلۆماسی بوو، له به‌رانبه‌ر ڕووداو مه‌سه‌له سیاسی‌یه‌كان دا هه‌ڵوێستی ڕوون
و دروستی بوو. له گه‌ڵ هێزه كوردستانییه‌كان له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی
نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی دۆستایه‌تی و هاوكاریی ده‌كردو له گه‌ڵ هێزه
ئێرانییه‌كان له سه‌ر هه‌وڵدان بۆ دابین كردنی ئوسوڵی دێموكراسی و پشتیوانی
كردن له مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی گه‌لانی ئێران و به تایبه‌ت گه‌لی كورد
ئه‌ساسی پێوه‌ندی و هاوخه‌باتی داده‌مه‌زراندو له گه‌ڵ هێزه خاریجییه‌كانیش
له سه‌ر ئه‌ساسی پشتیوانی له مافه سیاسی و ئینسانی و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی
گه‌لی كورد په‌یوه‌ندییه سیاسی‌و دیپلۆماسییه‌كانی داده‌مه‌زراند.
هه‌ر ئه‌م ڕه‌وشته شۆڕشگێرانه بوو، كاك سه‌عیدی كرده ڕێبه‌رێكی لێهاتوو و
سیمایه‌كی ناسراو. به‌و لێهاتوویییهوه دوایی شه‌هید بوونی ڕێبه‌ری
گه‌وره‌مان، كاك د. قاسملوو، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیرانی له دژوارترین
هه‌لومه‌رج دا ڕێبه‌ری كرد‌و نیشانی دا یادگارێكی به‌وه‌جی دوكتور قاسملوویه.
هه‌ر ئه‌م زیره‌كی و لێهاتوویه‌شی بوو كه ئۆقره‌ی له ڕێژیمی كۆماری
ئیسلامیی ئێران بڕی و كه‌وتنه فیكری پیلانی شه‌هید كردنی و سه‌ره‌نجام
كه‌وته داویان و ناجوامێرانه شه‌هیدیان كرد.
به هه‌زاران ئاوات و ئاره‌زووه ماڵئاوایی له گه‌لی كورد‌و حیزبه‌كه‌ی و ڕۆڵه
شۆڕشگێره‌كانی كورد كرد‌و ئه‌ركی درێژه‌دان به خه‌باتی به هاوڕێ‌یانی و
هاوسه‌نگه‌رانی سپارد.
به‌ڕێزان!
تێكۆشه‌رێكی دیكه‌ی حیزبه‌كه‌مان كه له‌م كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌دا، شه‌هید بوو
هاوڕێ فه‌تاح عه‌بدولی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و نوێنه‌ری حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی ولاَت بوو، كاك فه‌تاح یه‌كێك له
كادره خه‌باتگێره‌كانی حیزب بوو كه له كاتی په‌یوه‌ند گرتنی به حیزبی
دێموكراتی كوردستان تا كاتی شه‌هید بوونی به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه خه‌بات و
تێكۆشانی ده‌ست پێ كرد‌و له ماوه‌ی تێكۆشانی دا به لێهاتوویییهوه ئه‌ركی
شۆڕشگێری و نیشتمانپه‌روه‌ری به‌ڕێوه بردوه‌و پله‌كانی ته‌شكیلاتیی تا
ئه‌ندامه‌تی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به سه‌ركه‌وتنه‌وه تێپه‌ڕاندو به
شانازی‌یه‌وه گیانی له پێناو ئامانجه‌كانی گه‌لی كورددا به‌خت كرد.
شه‌هیدێكی دیكه‌ی كاره‌ساتی میكوونوس كاك هومایون ئه‌رده‌ڵان نوێنه‌ری حیزب له
ولاَتی ئاڵمان بوو، كاك هومایون ئه‌رده‌لانیش یه‌كێكی دیكه له كادره
فه‌عاله‌كانی حیزب بوو له ماوه‌ی خه‌باتی سیاسی دا دڵسۆزانه خزمه‌تی به
حیزب و گه‌له‌كه‌ی كرد‌و به سه‌ربه‌رزییه‌وه چووه ڕیزی شه‌هیدانی كوردستان.
قوربانیه‌كی دیكه‌ی ئه‌و جینایه‌ته سامناكه، ئاغای نووری دیهكوردی
خه‌باتگێری ڕێگای ئازادی و دێموكراسی بوو كه بێ‌به‌زه‌یی‌یانه كه‌وته به‌ر
ده‌ستڕێژی تیرۆریستانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران و گیانی له ڕێگای
ئازادی‌دا پێشكه‌ش كرد.
خوشك و برایانی خۆشه‌ویست!
شه‌هید بوونی ڕێبه‌رێكی هه‌ڵكه‌وتووی وه‌ك كاك د. سه‌عید و هاوڕێ‌یانی بۆ
جوولاَنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی كورد‌و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و
بنه‌ماڵه‌ی نیشتمان په‌روه‌ریان خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌و ڕوداوێكی دڵته‌زێن و
چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو. هه‌ر بۆیه له لایه‌ن كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه سیاسی و
مرۆڤدۆسته‌كانه‌وه ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیه مه‌حكووم كرا‌و له گه‌ڵ حیزبی
دێموكراتی كوردستان هاوده‌ردیان كرد. هه‌ر له‌و كاته‌یش دا داوایان له ده‌وڵه‌تی
ئاڵمان و ده‌زگای ئه‌منییه‌تی و قه‌زایی كرد له سه‌ر ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیه
لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن و قاتلاَنی ئه‌م جینایه‌ته به سزای ئه‌و تاوانه‌یان
بگه‌یه‌نن و به بیروڕای نێوده‌وڵه‌تییان بناسێنن.
ڕێبه‌ران و به‌ناو نوێنه‌رانی سیاسی و دیپلۆماسیی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی
ئێرانیش هه‌وڵێكی چڕ‌وپڕیان دا ڕه‌وتی هه‌نگاوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا
په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاڵمان بۆ شناسایی و ئاشكرا كردنی تاوان بارانی ئه‌م
كاره‌ساته دا به لارێ دا ببه‌ن‌و به تایبه‌ت له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا زۆر هه‌وڵیان
دا له ئه‌زموونی كاره‌ساتی ڤییه‌ن و شه‌هید كردنی ڕێبه‌ری گه‌وره‌مان كاك د.
عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو و هاوڕێ‌یانی كه‌ڵك وه‌ربگرن و به سات‌و سه‌ودای
بازرگانیی ده‌وڵه‌تی ئاڵمانیش ڕازی بكه‌ن. به‌لاَم هه‌ست به به‌رپرسیاری
ده‌وڵه‌ت، سه‌ربه‌خۆیی ده‌زگای قه‌زایی و وریایی پۆلیسی ئاڵمان هه‌موو
هه‌وڵه‌كانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران یان نه‌زۆك هێشته‌وه‌و به
پێچه‌وانه‌ی ویسته‌كانی ئه‌وان ته‌واوی هه‌وڵو توانای خۆیان بۆ به ئاكام
گه‌یاندنی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه وه‌كار خست بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته ڕه‌شه له
پشتی ئه‌م تاوانه‌وه‌یه ئاشكرا بكه‌ن. و له نێو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه
نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ڕیسوای بكه‌ن.
ئه‌وه‌بوو پاش زیاتر له 5/3 (سێ ساڵ و نیو)، لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رده‌وامی
كۆمیسیۆنی تایبه‌ت و دادگای ئاڵمان سه‌ره‌نجام له ڕێكه‌وتی 23ی خاكه‌لێوه‌ی
ساڵی 1376ی هه‌تاوی 10ی ئاوریلی 1997ی زایینی، ده‌زگای قه‌زایی ئاڵمان،
بڕیاری ئازایانه‌و دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند و ئاشكرای كرد. ئه‌م تاوانه
له لایه‌ن ڕێبه‌رانی ڕێژیمه‌وه له به‌رزترین پله‌ی به‌رپرسایه‌تی‌دا بڕیاری
له سه‌ر دراوه. ئه‌م هه‌وڵه مرۆڤدۆستانه‌ی ده‌زگای قه‌زایی ئاڵمان ته‌واوی
كۆروكۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ژاندو بوو به باسی ته‌واوی ناوه‌نده
سیاسی و ڕاگه‌یه‌نه گشتییه‌كانی جیهان و ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی و ڕێبه‌رانی
تیرۆریستپه‌روه‌ری ئه‌م ڕێژیمه‌یان مه‌حكووم كرد‌و له لایه‌ن ولاَتانی دێموكرات و
پێشكه‌وتووه هه‌ڵوێستی له سه‌ر گیرا.
له سه‌ر ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه بێجگه له ده‌زگای قه‌زایی ئاڵمان،
ده‌وڵه‌تی ئاڵمانیش ڕه‌سمه‌ن له به‌یاننامه‌یه‌ك دا ئه‌م كرده‌وه‌ی ڕێژیمی
كۆماری ئیسلامیی ئێرانی مه‌حكووم كرد‌و ڕای گه‌یاند ده‌خاله‌تی ڕێبه‌رانی
كۆماری ئیسلامی له مه‌سه‌له‌ی تیرۆری میكوونوس دا پێ‌شێل كردنی ئاشكرای
یاساكانی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه و ئاڵمان ناتوانێ كرده‌وه‌ی وا قبووڵ بكا و
فه‌وره‌ن سه‌فیری خۆی له ئێران بانگ كرده‌وه. وازی له سیاسه‌تی دیالۆگی
ڕه‌خنه‌گرانه له به‌رامبه‌ر ڕێژیمی ئێران‌دا هێناو. چوار كه‌س له به‌ناو
دیپلۆماته‌كانی ئێرانی له ئاڵمان ده‌ركرد.
هه‌ر به دوای ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان بوو، یه‌كیه‌تیی ئوروپاش
هه‌ڵوێستی گرت و پشتیوانی له هه‌نگاوه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان كرد و ڕه‌خنه‌یان
له سیاسه‌تی تیرۆریستی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی گرت و مه‌حكوومیان كرد. له
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی یه‌كیه‌تیی ئو‌وروپا دا كه له 29ی
ئاوریلی 1997ی زایینی له لۆكزامبۆرگ پێـكهات زۆربه‌ی ولاَتانی ئووروپایی
سه‌فیره‌كانی خۆیان بۆ ولاَته‌كانیان بانگ كرده‌وه‌و بڕیاریان دا ویزا به‌و
كه‌سانه له ئێران نه‌ده‌ن له كاری تیرۆریستی و جاسووسی دا ده‌ستیان هه‌یه.
ده‌وڵه‌تی ئامریكاش دوای هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان و یه‌كیه‌تیی ئو‌وروپا،
حوكمی دادگای میكوونوسی به‌رز نرخاند‌و خۆشحاڵی خۆی له ئاكامی ئه‌و
لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌ربڕی و پشتیوانی كرد له‌و سزایانه كه له لایه‌ن
یه‌كیه‌تیی ئووروپاوه له سه‌ر ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران دراوه‌و به
هه‌ڵوێستێكی واقیعبینانه‌ی زانی، و به سنووردانانێكی ناوبرد كه ده‌توانێ
پێشی سیاسه‌تی سه‌ره‌ڕوێی و تیرۆریستی كۆماری ئیسلامیی ئێران له
ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست و ده‌ره‌وه بگرێ.
به گشتیی حوكمی دادگای میكوونوس و هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ده‌زگای قه‌زایی ئاڵمان
شانازییه‌كی گه‌وره بوو بۆ ئه‌م ولاَته‌و بۆ ئه‌و كه‌سانه كه له ئاشكرا كردنی
ئه‌و تاوانه‌و ناساندنی تاوانباره‌كانیدا ده‌ستیان بووه.
هاوڕێ‌یانی به‌ڕێز!
پاش 27 ساڵ رێژیمی كۆماری ئیسلامی، نه‌یتوانیوه هیچكام له داخوازییه
ئه‌ساسییه‌كانی گه‌لانی ئێران‌و كۆمه‌لاَنی خه‌ڵك دابین بكا. ئه‌م رێژیمه
عه‌مه‌له‌ن به رێڕه‌وێكدا ده‌ڕوا ولاَت زیاتر تووشی ده‌ردو ره‌نج‌و مه‌ینه‌ت بكا‌و
له كاروانی پێشكه‌وتنی وه‌دوابخات. رێژیم له سه‌ر سیاسه‌تی زه‌برو زه‌نگی له
بواری نێوخۆیی‌دا به‌رده‌وامه.
• پێشێلكارییه‌كانی له بواره‌كانی مافی مرۆڤ و ئازادییه دێموكراتیكه‌كان
• داخستنی رۆژنامه‌كان‌و گرتن‌و زیندانی كردنی رۆژنامه‌نووسان‌و فه‌عالانی
سیاسی
• بێ‌حورمه‌تی كردن به ژنان‌و سه‌ركوت كردنی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌یان
• گیرۆده كردنی لاوان به "مه‌واد موخه‌دیر"و زۆر دیارده‌ی ناحه‌زی
كۆمه‌لاَیه‌تی دیكه
• درێژه‌دان به سیاسه‌تی توندوتیژی به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و سه‌ركوت
كردنی سه‌رهه‌ڵدانه ئاشتیخوازانه‌و ئازادیخوازانه‌كانیان له سیاسه‌ته
نه‌گۆڕه‌كانی رێژیمی دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامین.
له بواری نێوده‌وڵه‌تیشدا:
• درێژه به سیاسه‌تی ده‌ستتێوه‌ردان له كاروباری ولاَتان ئه‌داو یارمه‌تیی
به تاقمه تیرۆریستییه‌كانی ناوچه ده‌دا.
• دنه‌دانی حیزبوڵلاَی لوبنان بۆ ته‌حویل نه‌دانه‌وه‌ی سه‌ربازه
ئیسرائیلییه‌كان‌و هه‌لاَیسانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێسرائیل كه بوو به هۆی وێرانی‌و
زیان‌و خه‌ساره‌تێكی زۆری گیانی‌و ماڵی لایه‌نه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه
• هه‌وڵدان بۆ په‌كخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی له رۆژهه‌لاَتی نێوه‌ڕاستداو شه‌ڕو
ئاژاوه نانه‌وه له نێوان لایه‌نه فه‌له‌ستینه‌كان
• به‌رده‌وامبوونی له یارمه‌تی كردنی تاقمه تیرۆریستییه‌كانی عێراق‌و
ئه‌فغانستان‌و حه‌شاردانیان له ئێران بۆ دژایه‌تی‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌سكه‌وته
سیاسییه‌كانیان‌و تێكدانی باری ئاسایشی رێژیمه تازه‌كانیان، سوور بوونی ئه‌م
رێژیمه‌یه له سه‌ر سیاسه‌تی پشتیوانیكردن له تیرۆریزم
• مه‌سه‌له‌ی هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به چه‌كی ئه‌تۆمی، درێژه‌دان به سیاسه‌تی
یاساشكێنی نێوده‌وڵه‌تی‌و لاسارییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆڕوكۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
ئێستا بۆته باسێكی سیاسی‌و دیپلۆماسی له ئاست نێوده‌وڵه‌تیداو چاره‌نووسی
ولاَت به‌ره‌و ئاقارێكی نادیار‌و مه‌ترسی‌دار ده‌با
له به‌رانبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته تیرۆریستانه‌ی رێژیم‌دا
حیزبی دێموكراتی كوردستان دوای شه‌هیدبوونی خه‌باتگێڕی هه‌ڵكه‌وتووی
گه‌له‌كه‌مان كاك د. سه‌عید له هه‌موو بوارێكه‌وه نیشانی‌دا ده‌توانێ هه‌روا
سوارچاكی مه‌یدانی خه‌بات‌و تێكۆشان بێ. هه‌ر ئه‌و هێزو توانا‌و خۆڕاگرییه‌ی بوو
كه رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی تاساندو پێی نیشان دا ناتوانێ به
شه‌هیدكردنی رێبه‌رانی، به ئاواته‌كانی بگات.
• هه‌روه‌ك كه ده‌بینین ئێستا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له لایه‌كه‌وه
له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی ئێرانی، به‌تایبه‌ت هێزه سیاسییه‌كانی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران خه‌بات‌و تێكۆشانی هاوبه‌ش‌و چالاكی هه‌یه.
• له لایه‌كی دیكه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه مرۆڤدۆسته‌كان له بواری
نێوده‌وڵه‌تیدا پێوه‌ندیی سیاسی‌و دیپلۆماسیی هه‌یه.
• هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هێز | | | |