|
رۆژی سێ‌شه‌ممۆ، رێكه‌وتی
12/9/2006ی زایینی به‌رانبه‌ر به 21/6/1385ی هه‌تاوی، كاتژمێر 21:30ی ئێواره
له كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی‌و نامرۆڤانه‌دا له ته‌نیشت پاركی كوشیولو (kosuyolu)
له شاری دیاربه‌كر (ئامه‌د)ی كوردستانی توركیه بۆمبێك ته‌قیه‌وه. به‌داخه‌وه
له ئاكامدا 10 هاووڵاتیی كورد كوژران‌و به ده‌یان كه‌سیش برینداربوون. له نێو
كوژراوه‌كاندا 7 منداڵی ساوا‌و ژنیش ده‌بیندرێن.
ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه بووه هۆی خه‌م‌و په‌ژاره‌یه‌كی زۆر له شاری ئامه‌دو
خه‌ڵكی ئه‌و شاره بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ دوكان‌و بازاڕه‌كانیان به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی
داخست.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی داخ‌و په‌ژاره‌و هاوخه‌می
له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی كوژراو‌و برینداره‌كان، ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستی‌یه له لایه‌ن
هه‌ركه‌س یان لایه‌نێكه‌وه بووبێ مه‌حكوومی ده‌كاو به كارێكی دزێو‌و دژی
مرۆڤایه‌تی ده‌زانێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
27/6/1385
18/9/2006 |