|
هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌كان!
خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان!
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌والاَنه‌ی كه تا ئێستا بلاَو بوونه‌وه رێژیمی كۆماری
ئیسلامی له به‌ر دایه تا له نیوه‌ی دووهه‌می مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵدا
شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی شووراكانی شار‌و دێ له سه‌رانسه‌ری ئێران دووپات بكاته‌وه‌و
جارێكی دیكه‌و به‌تایبه‌ت له هه‌لومه‌رجی ئێستای نێوخۆیی‌و ده‌روه‌یی‌دا به
رواڵه‌ت دیارده‌یه‌كی دێموكراتیكی وه‌ك هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌به‌رێ‌و هاوكات نوێنه‌رانی
مه‌جلیسی خیبره‌گان ده‌ستنیشان بكا.
كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌لومه‌رجێكدا كه له نێوخۆی ولاَتدا به‌هۆی نه‌داری،
بێكاری‌و پێشێلكرانی ماف‌و ئازادی‌یه‌كانی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ناره‌زایه‌تیی به‌رچاو
به‌ره‌وڕوویه‌و له ده‌ره‌وه‌ش به‌هۆی ده‌خاله‌ت‌و ده‌ستێوه‌ردانی له كاروباری
نێوخۆیی ولاَتان، پشتیوانی‌كردنی له تاقمه تیرۆریست‌و گرووپه توندڕه‌وه‌كان‌و
هه‌وڵدان بۆ ده‌ستوێڕاگه‌یشتن به چه‌كی ئه‌تۆمی له ژێر فشاری بیروڕای گشتیی‌و
ولاَتانی خاوه‌ن نفووز دایه، ده‌یه‌وێ شانۆیه‌كی دیكه له ژێر ناوی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
شووراكانی شار‌و دێ‌دا وه‌ڕێ بخا‌و به هه‌رجۆرێك بۆی ده‌ست بدا خه‌ڵك بۆ سه‌ر
سندووقه‌كانی ده‌نگدان ره‌كێش بكا‌و وا بنوێنێ كه سه‌ره‌ڕای ئه‌م وه‌زعه كه
تێی‌كه‌وتووه ئێستاش خه‌ڵك پاڵپشت‌و پشتیوانی رێژیمن‌و به به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
له لایه‌ك وه‌فاداریی خۆیان بۆ ئه‌م رێژیمه دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌و له لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه له رێگای ئه‌مجۆره هه‌ڵبژاردنانه‌وه به‌شێك له كاروباری خۆیان به‌ده‌سته‌وه
ده‌گرن‌و ئه‌م شانۆیه بخاته به‌رچاوی بیروڕای گشتیی‌و خۆی پێوه رابنێ.
له كه‌س شاراوه نیه كه به درێژایی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی‌و به‌پێی نێوه‌رۆكی
كۆنه‌په‌رستانه‌و دژی دێموكراتیكی ئه‌م رێژیمه هه‌ڵبژاردنه‌كان له شكڵی واقیعی‌و
دێموكراتیكی خۆی‌دا به‌ڕێوه نه‌چون‌و ئاكامی دڵخوازیان بۆ خه‌ڵك لێ‌نه‌كه‌وتۆته‌وه.
چونكه ئه‌و رێژیمه خۆی له سه‌ر بناغه‌یه‌كی دێموكراتیك دانه‌مه‌زراوه‌و باوه‌ڕی
به هه‌ڵبژاردنه‌كان به مانای واقیعیی خۆیان نیه. نه‌ك هه‌ر له راده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
شووراكانی شار‌و دێ‌دا به‌ڵكوو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی شوێندانه‌رتریشدا ئه‌و راستی‌یه
به‌ته‌واوی ده‌ركه‌وتووه.
پێكهاته‌ی ده‌سه‌لاَت له كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا له سه‌ر ئه‌ساسی ویلایه‌تی
فه‌قیه‌و بڕیاری تاكه‌كه‌سی دامه‌زراوه كه له وه‌ها رێژیمێكدا خه‌ڵك بێجگه له
فه‌رمانبردن‌و له خزمه‌ت ده‌سه‌لاَتدا بوون ده‌ره‌تانێكی دیكه‌یان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه
تا بتوانن له چوارچێوه‌یه‌كی هه‌رچه‌ند ته‌نگ‌و ته‌سكیشدا له سه‌ر چاره‌نووسی
خۆیان بڕیار بده‌ن‌و گۆشه‌یه‌ك له كاروباری خۆیان به ده‌سته‌وه بگرن.
تاقیكاریی دوو ده‌وره له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووی شار‌و دێ ده‌ری‌خستووه كه
ئه‌مجۆره شوورایانه نه به‌شێوه‌ی یاسایی خاوه‌نی ماف‌و ده‌سه‌لاَتێكی ئه‌وتۆن
كه بتوانن له خزمه‌ت خه‌ڵكی شار‌و گونده‌كاندا بن‌و نه به كرده‌وه‌ش رێگایان پێ‌ده‌درێ
له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك‌و كاری ئاوه‌دانیی شار‌و گونده‌كاندا هه‌نگاو هه‌ڵێننه‌وه،
هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر له هێندێ شار‌و گوندیشدا كه‌سانی خۆشناو‌و خۆشه‌ویستی خه‌ڵكیش
به ده‌گمه‌ن رێ‌یان كه‌وتبێته ناو ئه‌و شوورایانه به كرده‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتووه
كه له ژێر ده‌سه‌لاَتی رێژیم‌و زه‌خت‌و چاوه‌دێری توندی كاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌یی‌دا
ناتوانن سه‌رچاوه‌ی هیچ خێر‌و خزمه‌تێك بۆ خه‌ڵك بن.
ئه‌گه‌ر تا ئێستا شووراكان ناچار كراون زیاتر له خزمه‌ت رێژیم‌دا بن‌و بۆ به‌ره‌وپێش
بردنی ئامانج‌و به‌رنامه دژی‌گه‌لی‌یه‌كانی رێژیم له ناوچه‌و شاره‌جۆراوجۆره‌كانی
ولاَتدا كار بكه‌ن، ئه‌گه‌ر تا ئێستا كه‌متر ده‌ره‌تانی بیركردنه‌وه له خه‌ڵك‌و
هه‌نگاو هه‌ڵێنانه‌وه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌كانی خه‌ڵك بۆ شووراكان هه‌بووه،
له داهاتوودا به‌تایبه‌ت به هاتنه‌سه‌ركاری مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی‌نژادو كابینه
نیزامی‌و پۆلیسی‌یه‌كه‌ی ده‌سه‌لاَتیان له‌وه‌ش كه‌مترو فه‌لسه‌فه‌ی بوونیان له‌وه‌ش
كه‌مڕه‌نگترو بێ‌كه‌ڵكتر بۆ خه‌ڵك به‌لاَم شوێندانه‌رتر بۆ رێژیم ده‌بێ. هه‌ر له‌و
باره‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه له بێژنگدانی كاندیداكان‌و ره‌دی سه‌لاَحی‌یه‌تی
ئه‌وانه‌ی تا راده‌یه‌ك مه‌یلیان به‌لای خه‌ڵك‌و خزمه‌ت كردن به شار‌و گونده‌كان
دایه توندتر‌و زیاتر بێ‌و ده‌ستنیشان كردن‌و سه‌ر له سندووق ده‌رهێنانی مۆره‌كان‌و
ده‌ست‌و پێوه‌نده‌كانی رێژیم به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگ كردنی شووراكان له‌گه‌ڵ
سیاسه‌ته‌كانی رێژیم به‌رچاوتر بێ‌و سه‌رئه‌نجام ئه‌م به‌ناو شوورایانه كه ده‌بێ
له خزمه‌ت خه‌ڵكدا بن به كرده‌وه له خزمه‌ت رێژیم‌و له به‌رانبه‌ر خه‌ڵكدا
راده‌گیرێن‌و زیاتر له رابردووش ده‌كرێنه ئامرازی بردنه‌پێشی به‌رنامه‌و پیلانه‌كانی
رێژیم له شار‌و گونده‌كان. له ئاكامی ئه‌م وه‌زعه‌دا زۆر له سیاسه‌ته دژی گه‌لی‌یه‌كانی
رێژیم‌و خۆبواردنی له كاروباری خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵك ده‌هاوێژرێته ئه‌ستۆی
ئه‌م شوورایانه‌و كه‌مكاری‌یه‌كانی رێژیمیان پێ پاساو ده‌درێ.
كه‌وابوو ده‌بێ ئه‌وه له به‌رچاو بێ كه ئه‌گه‌ر شووراكانی شار‌و دێ له
رابردوودا بێ‌ده‌سه‌لاَت بوون‌و به كرده‌وه رێگایان پێ نه‌دراوه ته‌نانه‌ت له
چوارچێوه‌ی ته‌سك‌و ته‌نگی ئیختیاراتی شووراكاندا كارێكی ئه‌وتۆ بۆ خه‌ڵك‌و بۆ
شار‌و گونده‌كان بكه‌ن ئه‌مجاره به كرده‌وه به‌رهه‌ڵستیان له خزمه‌ت كردن به خه‌ڵك
پتر بۆ دروست ده‌كرێ‌و زیاتر ناچار به خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی رێژیم‌و
خزمه‌ت كردن به كۆماری ئیسلامی ده‌كرێن. هه‌ربۆیه به‌شداری كردن له وه‌ها به‌ناو
هه‌ڵبژاردنێكدا جا چ بۆ خۆكاندیدا كردن‌و چ به ئاماده بوون له سه‌ر سندووقه‌كانی
ده‌نگدان، ده‌توانێ چ خێرێكی بۆ خه‌ڵك‌و چ خۆشناوی‌و شوێندانه‌ری‌یه‌كی بۆ
كاندیداكان یا ده‌نگده‌ران لێ‌بكه‌وێته‌وه؟
هه‌ر له‌و كاته‌دا كه ئه‌م به‌ناو هه‌ڵبژاردنانه ئاكامێكی باشی بۆ خه‌ڵك لێ‌ناكه‌وێته‌وه
رێژیم هه‌وڵ ده‌دا كه‌ڵكی خۆی له چه‌ند لاوه لێ‌وه‌ربگرێ:
یه‌كه‌م: ده‌یه‌وێ به راكێشانی خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی به‌رین بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی
ده‌نگدان روواڵه‌تێكی وا بخاته به‌رچاوی بیروڕای گشتیی كه گۆیا خه‌ڵك به‌تاسه‌وه
به‌شداری ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه ده‌كه‌ن‌و رێژیم له‌م مه‌سه‌له‌یه وه‌ك هه‌بوونی
پشتیوانیی خه‌ڵك له خۆی‌و مه‌شرووعییه‌تی نیزامه‌كه‌ی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ.
دووهه‌م: به به‌رنامه‌و به جێگیركردنی مۆره‌كان‌و ده‌ست‌و پێوه‌نده‌كانی خۆی
له ناو شووراكاندا كارێك ده‌كا كه سیاسه‌ت‌و پیلانه دژی‌گه‌لی‌یه‌كانی خۆی له
رێگای ئه‌م شوورایانه‌وه ئه‌نجام بدا، به‌دناوی بۆ شووراكان پێـكبێنێ‌و پاكانه
بۆ دام‌وده‌زگاكانی خۆی بكا.
سێهه‌م: هه‌ر له په‌نای ئه‌م به‌ناو هه‌ڵبژاردنانه‌ی شووراكانی شار‌و دێ‌دا، به‌ناو
هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی مه‌جلیسی خیبره‌گانیش ئه‌نجام ده‌دا. ئه‌م هاوكاتی‌یه
زیاتر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه رێژیم ده‌زانێ ئه‌گه‌ر به جیا هه‌ڵبژاردن بۆ مه‌جلیسی
خیبره‌گان بكا خه‌ڵك زۆر به بێ‌ته‌فاوه‌تی‌یه‌وه سه‌یری ده‌كه‌ن‌و ئێعتیباری ئه‌م
نوێنه‌رانه‌و شه‌خسی رێبه‌ر پتر ده‌باته ژێر پرسیار، با له‌وه‌ش گه‌ڕێین كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی
نوێنه‌رانی مه‌جلیسی خیبره‌گان كه ئه‌ركی دیاری‌كردنی وه‌لی فه‌قیه‌و چاودێری
به سه‌ر كاره‌كانی‌دا له ئه‌ستۆیه هه‌ر به ئه‌مرو راسپارده‌ی وه‌لی فه‌قیه
دیاری ده‌كرێن‌و له هه‌مان كاتیش‌دا هیچ پێوه‌ندی‌یه‌كی به به‌شێكی به‌رچاوی
هاونیشتمانانه‌وه نیه كه باوه‌ڕیان به بوونی وه‌لی فه‌قیه نیه.
كاتێك هه‌موو ئه‌و راستییانه ده‌كه‌وێته به‌رچاوو ئاوڕ له رابردووی ئه‌مجۆره
شوورایانه ده‌درێته‌وه‌و مه‌به‌سته‌كانی رێژیم له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌مجۆره هه‌ڵبژاردنانه
لێكده‌درێته‌وه، ده‌مانهێنێته سه‌ر ئه‌و بڕوایه كه به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی
شووراكانی شار‌و دێ‌دا جگه له یارمه‌تی‌دان به رێژیم بۆ سه‌رخستنی پیلان‌و
رواڵه‌تسازیه‌كان‌و به لاڕێ‌دا بردنی بیروڕای گشتیی جیهانی ئاكامی دیكه‌ی لێ‌ناكه‌وێته‌وه.
به‌پێچه‌وانه‌ش خۆبواردن له به‌شداری كردن له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا ده‌توانێ مه‌به‌ستی
رێژیم‌و پیلانه‌كانی ناكام بكا‌و رێگای به‌لاڕێ‌دا بردنی بیروڕای گشتیی لێ به‌ربه‌ست
بكا.
له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا له هه‌موو گه‌لانی ئێران به‌گشتی‌و خه‌ڵكی ئازادیخوازی
كوردستان به‌تایبه‌تی چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه هه‌یه كه به چاوێكی ئاواڵه‌وه
بڕواننه راستی‌یه‌كان‌و به وردبینی‌یه‌وه سه‌یری پیلانه‌كانی رێژیم‌و كه‌ڵكی
خراپ وه‌رگرتنی له ده‌نگ‌و ئاماده‌بوونی ئه‌وان له سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان
بكه‌ن‌و به خۆكاندیدنه‌كردن‌و نه‌چوون بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان هه‌م
خۆشناوی خۆیان‌و به‌رژه‌وه‌ندی‌یه گشتیی‌و گرینگه‌كانی خه‌ڵك بپارێزن‌و هه‌م
رێژیمی كۆماری ئیسلامی له گه‌یشتن به مه‌به‌سته چه‌وت‌و پیلانه دژی‌گه‌لی‌یه‌كانی
له‌گه‌ڵ ناكامی به‌ره‌وڕوو بكه‌ن. به‌تایبه‌ت له‌و هه‌لومه‌رجه ناسكه‌دا كه
كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ گه‌لێك قه‌یرانی نێوخۆیی‌و ده‌ره‌وه‌یی به‌ره‌وڕوویه‌و
تێ‌ده‌كۆشێ له هه‌ر ده‌رفه‌ت‌و ده‌ره‌تانێك به قازانجی مانه‌وه‌و پاراستنی ده‌سه‌لاَتی
خۆی كه‌ڵك وه‌ربگرێ. با به هه‌ڵوێستی شیاو‌و شۆڕشگێڕانه مه‌یدانی ئه‌م
شانۆسازی‌یانه له رێژیم به‌رته‌نگ بكه‌ین‌و رێگا نه‌ده‌ین كه ئه‌م رێژیمه گاڵته
به دیارده دێموكراتیكه‌كان‌و كه‌سایه‌تی یه‌ك یه‌كی ده‌نگده‌ران بكا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
23/7/1385(15/10/2006) |