|
سایتی بۆ رۆژهه‌ڵات، له هه‌واڵێکی
چه‌واشه‌کارانه‌دا که له رۆژی 29.10 بڵاو کرایه‌وه، ئیدعای ئه‌وه ده‌کا که
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له گه‌ڵ سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌به‌کان "په‌یمانێکی
نهێنی" به‌ستووه. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران جگه له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی
ئێرانی فیدرال بۆ دوارۆژی ئێران له گه‌ڵ هیچ حیزب و لایه‌نه‌کی ئێرانی رێکه‌وتنی
ئیمزا نه‌کردووه و به‌و جۆره به ناو "له‌قاودانی" سایتی بۆ رۆژهه‌ڵات، که بۆته
کاناڵی پرۆپاگه‌نده‌ی دژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یه‌کرێزی حیزبه‌که‌مان
به درۆ ده‌خرێته‌وه.
سیاسه‌تی روون و ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له پێناو خه‌بات بۆ
دابین‌كردنی مافه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌کانی گه‌لی كورد له چوارچێوه‌ی ئێرانێکی
دێموكراتیكی فیدراڵی دا بۆ خه‌ڵکی کوردستان شاراوه نیه و له‌و پێوه‌ندیه‌دا
حیزبه‌که‌مان پێویست به شاردنه‌وه‌ی هیچ "په‌یمانێک" له سه‌رچاوه‌ی هێزی خۆی که
خه‌ڵکی کوردستانی ئێرانن نابینێت.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی
ئیران
نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
30.10.2006 پاریس |