|
ماوه‌یه‌كه كه‌سانێك له ژێر
ناوی دڵسۆزی بۆ حیزبی دێموكرات یان لایه‌نگری له كه‌سایه‌تی‌یه‌كانی ناو حیزب،
له سه‌ر سایته ئینتێرنێتی‌یه‌كان‌و به‌ناوی خوازراوه‌وه هه‌رجاره‌ی كه‌سایه‌تی‌یه‌ك
ده‌ده‌نه به‌ر هێرش‌و، به‌م چه‌شنه بێ‌حورمه‌تی به هه‌موو كه‌سایه‌تی‌یه‌كان ده‌كرێ‌و
رێز بۆ كه‌س دانانرێ.
ته‌نانه‌ت له‌م دوایی‌یانه‌دا كار گه‌یشتۆته جێگایه‌ك كه به كه‌سایه‌تی‌یه‌كانی
ناو حیزبه‌وه ناوه‌ستن‌و بێ‌حورمه‌تی به كه‌سایه‌تی‌و لایه‌نی دیكه‌ش ده‌كه‌ن.
گومانی تێدا نیه كه ناوه‌رۆكی هێندێك له‌م بابه‌ت‌و جنێونامانه مه‌به‌ستی
دوژمنانی حیزبی دێموكراته كه بۆ قووڵتر كردنه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی له حیزبی
دێموكرات‌و، شێواندنی پێوه‌ندی نێوان حیزب‌و لایه‌نه‌كانی دۆستی حیزب بڵاوده‌كرێنه‌وه.
به‌شێكیش له‌و بابه‌تانه‌ی كه به ناوی خوازراوه‌وه ده‌نووسرێن‌و بڵاوده‌كرێنه‌وه،
ئه‌گه‌ر نییه‌تی خێریشیان له‌پشت بێ، تا ئێستا نه‌ك هیچ یارمه‌تی‌یه‌كیان به
پێكهێنانی ته‌بایی پێویست له نێو حیزبی دێموكرات‌دا نه‌داوه، به‌ڵكوو وه‌زعه‌كه‌یان
ئاڵۆزتر‌و كه‌لێنه‌كه‌یان فراوانتر كردۆته‌وه، به‌م چه‌شنه ئاكامی نه‌خوازراوی
كرده‌وه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ش به قازانجی دوژمنانی حیزب ته‌واو بووه.
بۆیه له هه‌موو دڵسۆزان‌و لایه‌نگرانی حیزب داوا ده‌كه‌ین له‌و هه‌لومه‌رجه
ناسكه‌دا كه حیزب پێی‌دا تێ‌په‌ڕ ده‌بێ هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی بكه‌ن‌و له‌و
نووسینانه خۆ بپارێزن‌و، به هێمنكردنه‌وه‌ی فه‌زای زاڵ به سه‌ر حیزب‌دا یارمه‌تیمان
بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كه‌موكۆڕی گیروگرفته‌كانی نێوخۆی حیزب.
ئێمه ئه‌م شێوه نووسینانه ـ به لایه‌نگری یان به دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌ن‌و
كه‌سایه‌تی‌یه‌كی حیزب بنووسرێن ـ مه‌حكووم ده‌كه‌ین. له به‌رانبه‌ردا پێشنیار‌و
رێنوێنیی دڵسۆزانه‌ی ئه‌ندامان‌و دۆستانی حیزب كه به ناو‌و نیشان به‌ده‌ستمان
بگا به حورمه‌ته‌وه وه‌رده‌گرین.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
21/8/1385
12/11/2006 |