|
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان!
به‌شوێن داوخوازی داواكاری گشتیی ئارژانتین، قازی دادگای فیدراڵ رۆژی
9/11/2006 بڕیاری ده‌ستگیر كردنی "هاشمی رفسنجانی" سه‌ركۆماری پێشووتری ئێران‌و
8 كه‌سی دیكه له كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ده‌ركرد كه له نێو ئه‌و كه‌سانه‌دا
ناوی "علی اكبر ولایتی"، "علی فلاحیان"و "محسن رضایی" له كاربه‌ده‌ستانی
پایه‌به‌رزی رێژیمی تێدا ده‌بینرێن كه تاوانیان بڕیاردان‌و پلاندانان بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی
ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگیی جووله‌كه‌كان له بۆینس ئایرێس، پێته‌ختی ئارژانتین له
ساڵی 1994دا بوو كه بوو به هۆی كوژرانی 85 كه‌س‌و برینداربوونی پتر له 200
كه‌س.
ئه‌وه چه‌نده‌مین جاره كه به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی كۆماری ئیسلامی له‌پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ تیرۆر كردنی نه‌یارانی رێژیم‌و خه‌ڵكی ئاسایی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به
تاوانبار ده‌ناسرێن كه گرنگترینی ئه‌وان مه‌حكووم كردنی سه‌رانی رێژیم له لایه‌ن
دادگای بێرلین له رێكه‌وتی 10/4/1997دا به تاوانی تیرۆر كردنی سكرتێری گشتیی
حیزبی دێموكرات‌و هاوڕێ‌یانی بوو.
رێژیمی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆی‌دا تێكۆشاوه نه‌یارانی
سیاسیی خۆی له رێگه‌ی تیرۆره‌وه به بێ له به‌رچاو گرتنی یاسا نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان‌و
بیروڕای گشتیی، ته‌نانه‌ت له نێو وڵاتانی ئورووپایی‌دا له نێو ببا. له‌و پێوه‌ندییه‌دا
به‌داخه‌وه وڵاتانی ئورووپایی به هۆی پێوه‌ندی‌یه تیجاری‌و بازرگانییه‌كانیان
له‌گه‌ڵ رێژیم چاوپۆشی‌یان له كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی كۆماری ئیسلامی كرد،
ته‌نانه‌ت ده‌كرێ بڵێین رێزیان له یاساكان‌و سه‌روه‌ریی وڵاتی خۆشیان نه‌گرت،
نموونه‌ی زه‌ق‌و به‌رچاوی ئه‌و شێوه هه‌ڵس‌وكه‌وت‌و هه‌ڵوێستانه ئازاد كردنی
بكوژانی دوكتور قاسملوو له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئۆتریشه‌وه بوو.
هه‌نگاوی بوێرانه‌ی ده‌زگای قه‌زایی ئارژانتین بۆ سادر كردنی بڕیاری ده‌ستگیر
كردنی به‌رپرسانی رێژیم هه‌رچه‌ند پاش تێپه‌ڕبوونی 12 ساڵ به سه‌ر ئه‌و رووداوه
سامناكه‌دا، هه‌ڵگیرا په‌یامێكی روون‌و ئاشكرایه بۆ رێژیمی تیرۆریست په‌روه‌ری
ئێران كه نه‌ته‌نیا له‌وه به‌دوا ده‌ستیان بۆ تیرۆری نه‌یارانی سیاسیی خۆیان
ئاواڵه نیه، به‌ڵكوو ده‌بێ له به‌رانبه‌ر ئه‌و تیرۆرانه‌ش كه له رابردوودا به‌هۆی
به‌كرێگیراوانیانه‌وه به‌ڕێوه‌چوون وه‌ڵامده‌ر بێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه به سه‌دان كادر‌و پ.م‌و ئه‌ندام‌و لایه‌نگری
له سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووان دوو سكرتێری خۆی واتا دوكتور "عبدالرحمن قاسملو"و
دوكتور "صادق شرفكندی" له لایه‌ن رێژیمه‌وه لێ تیرۆر كراوه له حوكمی
بازداشتی "رفسنجانی"و 8 كه‌سی دیكه له لایه‌ن قازیی دادگای فیدراڵی
ئارژانتین، به‌هۆی ده‌ست تێدابوون له ته‌قاندنه‌وه‌ی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگیی
جووله‌كه‌كان له بۆینێس ئایرێس سادر كراوه، پشتیوانی ده‌كا به‌تایبه‌ت كه چه‌ندین
كه‌س له‌و هه‌شت كه‌سه هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له دادگای بێرلینیشدا مه‌حكووم
كراون.
هیوادارین وڵاتانی ئورووپاییش شوێن پێی ده‌زگای قه‌زایی ئاڵمان‌و ئارژانتین
بگرن‌و په‌روه‌نده‌ی ئه‌و تیرۆرانه كه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێران له
وڵاته‌كانیاندا به‌ڕێوه چوون جارێكی دیكه بخه‌نه به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌و عه‌داڵه‌ت
له باره‌یاندا به‌ڕێوه ببه‌ن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
21/8/1385
2006/11/12 |