|
*به‌ره‌و ئێرانێكی ئازاد،
ئاوه‌دان‌و دێموكرات
*پایه‌دار بێ یه‌كیه‌تی‌و یه‌كبوونی خه‌ڵكی ئێران
هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌كان!
له‌م بڕگه تایبه‌ته له مێژووی خه‌ڵك‌و وڵاته‌كه‌ماندا، هه‌موو هێزه دژی
ئێرانی‌یه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پیلانێكی هاوبه‌ش به مه‌به‌ستی كۆیله‌كردنی خه‌ڵكه‌كه‌مان‌و
درێژه‌دان به سیاسه‌تی به‌تاڵانبردنی سامانه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌كانمان، ده‌ستیان
خستۆته نێو ده‌ستی یه‌كتر‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن كۆڵه‌كه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی
كۆماری ئیسلامی به فڕ‌وفێڵـی تایبه‌ت به خۆیان، سه‌قامگیر بكه‌ن. به‌ڵام، ئێمه
حیزبه نه‌ته‌وه‌یی‌و جه‌ماوه‌ری‌یه‌كان كه ته‌نیا له نێو كۆمه‌ڵگای خۆماندا
ریشه‌یان داكوتاوه، هه‌موو حیزب‌و رێكخراوه ئازادیخوازه نه‌ته‌وه‌یی‌و پێشكه‌وتنخوازه‌كان
بانگهێشتن ده‌كه‌ین بۆ وه‌ڕێخستنی بزاڤێكی هاوبه‌ش‌و هاوئاهه‌نگ له پێناوی چه‌سپاندنی
ئازادی، دێموكراسی‌و سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی‌دا‌و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین كه
ته‌نیا رێگه‌ی رزگاریی ئێران، ئازادی، دادپه‌روه‌ری، دێموكراسی‌و به‌رابه‌ربوونی
گه‌لانی ئێرانه له دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتدا‌و زاڵبوونه به‌سه‌ر چاره‌نووسی
هاوبه‌شیان‌و دانپێدانانه به دابین‌كردنی مافه‌كان‌و ئه‌و ئازادییانه‌ی كه له
راگه‌یه‌ندراوی جیهانیی مافی مرۆڤـدا راشكاوانه ده‌ربڕاوه‌و هه‌وڵدانه بۆ
گواستنه‌وه‌و گۆڕانی حاكمییه‌ت له كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه بۆ حاكمییه‌تێكی
میللی ـ دێموكراتیك كه له رێگای گشتپرسی‌یه‌كی ئازاد‌و چاوه‌دێریكراو له لایه‌ن
رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانه‌وه به‌ڕێوه بچێ. به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه خه‌باتی
هاوبه‌ش تا گه‌یشتن به‌و ئامانجانه درێژه بده‌ین‌و هه‌ردوو لامان به‌پێی
ئیمكاناتی خۆمان له رێگای په‌ره‌دان به بیری ئازادیخوازانه‌و راكێشانی سه‌رنجی
بیروڕای گشتی‌و حیزب‌و رێكخراوه نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان بۆ خه‌بات‌و هاوكاری له‌م
پێناوه‌دا، هه‌نگاو بنێین.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران www.pdki.org
حیزبی پانئیرانیست www.paniranist.org |