|
به سه‌رنجدان به ناوه‌ڕۆكی
ئه‌م ڕاپۆرته‌و تێڕامان له به‌نده‌كانی، ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌م ڕاپۆرته پتر له‌وه‌ی
گرینگی دابێ به ڕه‌وتی دێموكراتی له عێراق‌و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه ئه‌سڵییه‌كانی
ئه‌م گیروگرفتانه، بایه‌خی داوه به شێوه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گیروگرفته‌كانی
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا له عێراق. هه‌ر بۆیه له‌م ڕاپۆرته‌دا ده‌سه‌ڵاتی
حكوومه‌تی ناوه‌ندی به‌هێز‌و فراوانتر كراوه‌و ده‌سه‌ڵات‌و سه‌ڵاحییه‌تی حكوومه‌تی
هه‌رێم هه‌م له باری سیاسی‌و هه‌م له باری ئابوورییه‌وه به‌رته‌سكتر كراوه‌ته‌وه‌و
پڕنسیپه‌كانی پێوه‌ندیدار به حكوومه‌تێكی فیدراڵ له عێراقدا ده‌باته ژێر
پرسیار. جیا له‌وه چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی كه‌ركووك‌و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140
وه‌دوا خراوه‌و كێشه‌ی له‌مێژینه‌ی كه‌ركووك به شێوه‌ی ئێستا ده‌هێڵێته‌وه كه
ئه‌وه‌ش دوور نیه گیروگرفتی زیاتر‌و تازه‌تری لـێ بكه‌وێته‌وه.
له‌و ڕاپۆرته‌دا راو بۆچوونی
وڵاتانی دراوسێ له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراقدا گرینگی‌و بایه‌خێكی به‌رچاوی پێ
دراوه كه ئه‌وه‌ش به سه‌رنجدان به هه‌ڵوێستی وڵاتانی دراوسێ به‌رانبه‌ر به
دێموكراسی له عێراق‌و دابین بوونی مافی كورد له‌و وڵاته‌دا، ده‌توانێ هه‌م
چاره‌نووسی عێراق‌و هه‌م مافه‌كانی كورد‌و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عێراقی له‌گه‌ڵ
مه‌ترسی به‌ره‌و ڕوو بكا كه بێگومان بۆ ئازادیخوازانی عێراق‌و گه‌لی كورد له‌و
وڵاته به هاسانی جێگای قبووڵ نیه. به‌تایبه‌تی كه رێژیمێكی وه‌ك كۆماری
ئیسلامیی ئێران له هیچ هه‌لومه‌رجێكدا ئاماده نابێ له ده‌خاله‌ت‌و ده‌ستتێوه‌ردان
له كاروباری نێوخۆیی عێراق‌و په‌ره‌پێدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی‌و داڵده‌دانی
ده‌سته‌و تاقمه توندڕه‌وه‌كان له‌و ولاَته‌دا ده‌ست هه‌ڵ‌بگرێ، كه‌وابوو له‌به‌رچاوگرتن‌و
گرینگی پێدان به بۆچوون‌و هه‌ڵوێستی رێژیمێكی له‌و بابه‌ته به‌رانبه‌ر به مه‌سه‌له‌كانی
عێراق، یارمه‌تیدانه به په‌ره‌گرتنی ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی ئه‌م رێژیمه له عێراق
نه‌ك كۆتایی پێ‌هاتنی.
به‌گشتی ئه‌م ڕاپۆرته نه له‌سه‌ر بنه‌مای ویست‌و داخوازه‌كانی گه‌لانی عێراق،
به‌ڵكوو له‌سه‌ر ئه‌ساسی شێوه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گیروگرفته‌كانی ئا‌مریكا له
كێشه‌ی ئێستای عێراقدا گه‌ڵاڵه كراوه‌و ناتوانێ بۆ خه‌ڵكی عێراق به‌گشتیی‌و
بۆ گه‌لی كورد له‌م وڵاته به تایبه‌تی جێگای په‌سندو ره‌زامه‌ندی بێ.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌جێ‌یه هه‌موو ئازادیخوازانی ناوچه به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی
كوردستان راو بۆچوونی خۆیان به‌رانبه‌ر به نێوه‌رۆكی ئه‌م راپۆرته ده‌رببڕن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به له‌به‌رچاوگرتنی كه‌موكووڕییه‌كانی
راپۆرتی ناسراو به بێكه‌ر ـ هاملتۆن هیواداره حكوومه‌تی وڵاته
یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا‌و به تایبه‌تی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته به چاوێكی
ئاواڵه‌تره‌وه بڕواننه واقیعیه‌ته‌كانی پێوه‌ندیدار به عێراق‌و شێوه‌یه‌ك
په‌یڕه‌وی نه‌كه‌ن كه كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفته‌كانی له عێراق به نرخی له
نێوبردنی ماف‌و ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ته‌واو بێ‌و گێره‌و كێشه‌كانیش
نه‌ك چاره‌سه‌ر نه‌بن، به‌ڵكوو ئاڵۆزتر‌و قووڵتر ببنه‌وه. روونه كه
ئازادیخوازانی ناچه ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌یان هه‌یه كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی
ئامریكا‌و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی چۆن له ره‌وتی رووخانی ڕێژیمی دیكتاتۆری
له عێراقدا شوێندانه‌ر بوون، هه‌ر به‌م ئۆگریشه‌وه یارمه‌تیده‌ری چوونه‌پێشی
ره‌وتی دێموكراسی له‌و وڵاته‌و دابین بوونی ماف‌و ئازادییه‌كانیان بن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
21/9/1385ی هه‌تاوی
12/12/2006ی زایینی |