|
پێشمه‌رگه قاره‌ومان‌و،
فیداكاره‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به تایبه‌تی ده‌كه‌م. هه‌روه‌ها
پیرۆزبایی له كۆمه‌ڵانی خه‌باتگێڕی كوردستان ده‌كه‌م، كه رۆڵه‌كانیان له ریزی
پێشمه‌رگه‌دان،و پارێزه‌ر‌و په‌روه‌رده‌كه‌ری پێشمه‌رگه‌ی كوردستانن. پێشمه‌رگه
كێ‌یه كه ئێمه رێزی لێ‌ده‌گرین‌و رۆژی به نێو دیاری ده‌كه‌ین؟ پێشمه‌رگه بۆ
ئه‌وانه‌ی كه، له كوردستان دوور، یان ده‌گه‌ڵ ناو‌و تایبه‌تمه‌ندی پێشمه‌رگه‌و
ئه‌ركه‌كانی ئاشنا نین، ره‌نگه زۆر به سووكی‌و به ئاسانی وا بیربكه‌نه‌وه كه‌ته‌نیا
هێزێكی چه‌كداره، وه‌ك هه‌موو ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه له ریزی هێزه چه‌كداره‌كانی
وڵاتاندا جێگیربوون. به‌ڵام ئاخۆ پێشمه‌رگه هێزێكی چه‌كداری به‌مجۆره‌یه؟ "مقایسه"و
به‌راوردێكی، چووك به ئاسانی بۆمان ده‌ره‌خات كه، پێشمه‌ركه چ هێزێكی چه‌كداره
و هه‌ڵگری چ بیروباوه‌ڕێكه‌و بۆ چ ئامانجێك تێ‌ده‌كۆشێ؟
ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه له
ریزی، هێزه‌چه‌كداره‌كانی وڵاتان، به تایبه‌تی وڵاتانێك دان كه، ده‌سه‌ڵاتێكی
دیكتاتۆریی به‌سه‌ریاندا زاڵه، ده‌بینین كه به‌شێك له‌و هێزانه به ئیجبار
گیراون، به ئیجباری و به زۆری له ریزی هێزه چه‌كداره‌كاندا جێگیركراون، به‌ڵام
ئاخۆ پێشمه‌رگه‌ش به ئیجباری له‌و ریزه‌دا‌و، له‌و سه‌نگه‌ره‌دا جێگیربوه؟ پێشمه‌رگه
به دڵخوازی خۆی، به ویستی خۆی، بۆ ئامانجی خۆی له‌و سه‌نگه‌ره‌دا جێگیربووه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره هێزانه‌ی كه ئاماژه‌م پێ‌كرد، جێگیربوونیان له ریزی چه‌كداری
هێزه‌كانی وڵاتان و ده‌وڵه‌تاندا وه‌كوو كار‌و پیشه‌و شوغڵه‌و، بۆ دابین بوونی‌بژێوی
ژیان‌و ژیانی رۆژانه‌یان ئه‌و كاره‌یان كردوه، پێشمه‌رگه راست به پێچه‌وانه،
ده‌ستی له كار، ده‌ستی له ژیان، و له هه‌موو ئیمكاناتی ژیان، له پێناو به‌خته‌وه‌ری
گه‌له‌كه‌یدا هه‌ڵگرتووه. ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی كه ئاماژه‌مان پێ‌كرد، له
وڵاتانی دیكتاتۆری‌دا، پارێزه‌ری ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆرین، پێشمه‌رگه راست به
پێچه‌وانه‌وه له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێزانه دایه، له به‌رانبه‌ر دیكتاتۆری‌دا خه‌بات
ده‌كا، بۆ دابین بوونی ئازادی، بۆ دابین بوونی دێموكراسی. ئه‌گه‌ر له زۆر وڵات،
هێزی چه‌كداری نیزامی ته‌نیا كاری، كاری نیزامییه‌و له سیاسه‌ت به دوور
راده‌گیرێن، یان خۆیان له سیاسه‌ت به دوور راده‌گرن، پیشمه‌رگه خۆی مرۆڤێكی
ئینساندۆستی سیاسییه، مرۆڤێكی به بیروباوه‌ڕه، ئازادیخوازه، كه‌وابوو ئه‌گه‌ر
بمانه‌وه‌ێ زۆر به كورتی‌و له ره‌سته‌یه‌كدا بڵێین پێشمه‌رگه كێ‌یه؟ ده‌توانین
بڵێن: پێشمه‌رگه"رۆڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێرده‌ستی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یی كورده، كه
له ئازادی بێ‌به‌شه، مافی پێشێل كراوه، دیكتاتۆری به‌سه‌ریدا زاڵه، ته‌نانه‌ت
هه‌وڵی تواندنه‌وه‌ی "هۆوی‌یه‌تی" نه‌ته‌وه‌یی ده‌درێ". ئه‌و رۆڵه‌ی ئه‌و گه‌له‌یه‌و،
هه‌ست به نه‌بوونی ئازادی‌و، ماف پێشێلكه‌ری‌و، مه‌ترسی توانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی
ده‌كا، هه‌ست به‌وه‌ش ده‌كا كه ده‌بێ خه‌بات بكا بۆ ئازادی‌و، لابردنی ئه‌و هه‌مووه
سته‌م‌و مه‌ترسییانه‌ی كه له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی، نه‌ته‌نیا به كرده‌وه خه‌بات
ده‌كا، به‌ڵكوو له خه‌باتی هه‌موو رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی خۆیدا كه به شێوه‌ی
جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، له "سه‌ف"و له سه‌نگه‌ری هه‌ره پێشه‌وه‌ی ئه‌و
خه‌باته دایه. بۆیه ده‌ڵێن" پێشمه‌رگه، رۆڵه‌یه‌كی به بیروباوه‌ڕی كورده،
بۆ ئامانج تێ‌ده‌كۆشێ‌و، بۆ به‌رگری له نه‌ته‌وه‌ی خۆی له هه‌موو شێوه‌یه‌كی
خه‌بات‌و یه‌ك له‌وان خه‌باتی چه‌كداری كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ".
له خۆڕا نیه كه، ناوی پێشمه‌رگه‌و وشه‌ی پێشمه‌رگه، نه‌ك له كوردستان، نه‌ك
بۆ ئازادیخوازانی وڵاته‌كه‌مان، به‌ڵكوو له فه‌رهه‌نگی زۆر نه‌ته‌وه‌ی دیكه‌شدا
جێگرتووه هه‌ر وه‌خت ئه‌و وشه‌یه له هه‌ر فه‌رهه‌نگێك دا‌و به هه‌رمناسبه‌تێك
به‌یان بكرێ، قه‌ڵافه‌ت‌و سیمای ئینسانێكی شۆڕشگێڕ‌و ئازادیخواز، خۆبه‌ختكه‌ر و
خۆنه‌ویستو خه‌ڵك ویست دێته به‌رچاو‌و نیشانی ده‌دا.
سڵاو له پێشمه‌رگه باسكی به‌هێزی گه‌ل
پێشمه‌رگه كه وه‌كوو سه‌مبۆلی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورد خۆی ده‌رخستووه:،
هه‌ندێ جار ته‌نیا ئه‌گه‌ر باسی كورد ده‌كرێ، نه‌ته‌نیا پێشمه‌رگه ته‌نانه‌ت
هه‌موو كورد وه‌ك پێشمه‌رگه ته‌ماشا ده‌كه‌ن‌و ئه‌وانه‌ی نه‌یارن، یان ته‌نانه‌ت
ناشاره‌زان پێیان وایه كورد عاشقی لووله‌ی گه‌رم‌و قونداغی ره‌قی تفه‌نگه. نا
كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئاشتیخوازه، ئازادیخوازه، مافخوازه، له پێناوه ئه‌و
ئاشتی‌و ئازادی‌و مافخوازییه‌ی‌دا ئاماده‌یه خه‌بات بكا، فیداكاری بكا‌و گیان
به‌خت بكات. ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر رۆڵه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ی كورده، كه له
"سه‌فی" پێشه‌وه‌یاندا پێشمه‌رگه جێگیر بوه. ئه‌گه‌ر ئێمه بمانهه‌وێ بڵێین كام
رۆژ، رۆژی پێشمه‌رگه‌یه و پێمان وابێ كه، ده‌بێ رۆژێك دیاری بكه‌ین كه
پێشمه‌رگه له‌و رۆژه‌دا حماسه‌ی خوڵقاندبێ، به‌رگری له‌ماف‌و كه‌رامه‌ت‌و
شه‌رافه‌تی نه‌ته‌وه‌ی خۆی كردبێ، دژ كرده‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی له‌به‌رانبه‌ر
دیكتاتۆریدا‌و ده‌سه‌ڵاتی زۆرداریدا له خۆی نیشان دابێ، ئه‌وه ده‌بێ هه‌موو
رۆژه‌كانی ساڵ به ناوی پێشمه‌رگه بكه‌ین چونكه هیچ رۆژێك نیه كه له‌و
رۆژه‌دا پێشمه‌رگه حماسه‌ی نه‌خوڵقاندبێ، پێشمه‌رگه خوێنی نه‌دابێ، فیداكاری
نه‌كردبێ، له خۆبردوویی‌و گیان له‌سه‌رده‌ستی له خۆی نیشان نه‌دابێت. به‌ڵام
ئه‌وه‌یكه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان‌و، ته‌نانه‌ت هه‌موو ئازادیخوازان‌و،
ئه‌وانه‌ی كورد ده‌ناسن، ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڵ ئه‌رك‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی
پێشمه‌رگه ئاشنان، له رۆژێكی تایه‌بت دا، به‌یه‌كه‌وه‌و به‌سه‌ر یه‌كه‌وه، رێز
له پێشمه‌رگه بگرن، رۆژێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیاری بكه‌ن.
دیاریكردنی رۆژێك به ناوی پێشمه‌رگه، چوكترین و كه‌مترین پاداشێكه كه،
گه‌له‌كه‌ی‌و ئازادیخوازان ده‌توانن به‌و رۆڵه تێكۆشه‌ره‌و فیداكاره‌ی
نه‌ته‌وه‌كه‌مان بداته‌وه. له نێو گه‌لی كوردیشدا رۆژی 26ی سه‌رماوه‌ز بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته، بۆ ئه‌و "هدف"ه پیرۆزه دیاری كراوه.
بۆ رۆژی 26ی سه‌رماوه‌ز؟ چونكه هه‌موو رۆژێك شایانی ئه‌وه‌یه كه به ناوی
پێشمه‌رگه بكرێ. پێشمه‌رگه شایانی ئه‌وه‌یه كه هه‌موو رۆژێك رێزی لێ‌بگیرێ.
26ی سه‌رماوه‌ز، رۆژێكه، كه له‌و رۆژه‌دا هێزی چه‌كداری كورد، دوایین
ئاسه‌واری ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی په‌هله‌وی له‌شاری مه‌هاباد یانێ شاره‌بانی
ئه‌و شاره‌ی تێكه‌وه پێچا‌و زه‌مینه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌توه‌یی"فه‌راهه‌م" كرد،
هێزێك كه دواتر ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌ی پێ‌به‌خشرا. له‌و رۆژه‌دا ئاڵای
كوردستان هه‌ڵ‌كرا، ئاڵایه‌ك كه تا ئێستاش پێشمه‌رگه‌و رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد
له ژێر سێبه‌ریدا خه‌بات ده‌كه‌ن‌و، بۆ شه‌كاوه راگرتنی تێ‌ده‌كۆشن. ئه‌و رۆژه
كه له‌ساڵی 1324ی هه‌تاویدا، هه‌م دوایین ئاسه‌واری ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وی
سڕایه‌وه‌و هه‌میش ئاڵای كوردستان هه‌ڵ‌كرا، له ساڵی 1363ی هه‌تاویدا له
لایه‌ن حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه وه‌ك رۆژی پێشمه‌رگه‌و، رۆژی
رێز لێنان له پێشمه‌رگه دیاری‌كرا. كه‌وابوو حیزبی دێموكرات هه‌م دامه‌زرێنه‌ری
هێزی پێشمه‌رگه‌و هه‌م دیاریكه‌ری رۆژی پێشمه‌رگه‌یه.
سڵاو له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
خه‌باتی گه‌لی ئێمه‌و نه‌ته‌وه‌كه‌مان، له بڕگه‌ی جۆراوجۆری مێژوودا
تێپه‌ڕبووه، له‌هه‌ر بڕٍگه‌یه‌كدا به‌كه‌ره‌سه‌ی ئه‌و زه‌مانه خه‌باتی كردوه،
دنیای ئه‌مڕۆ گۆڕانی زۆر به‌سه‌ردا هاتوه، شێوه‌ی جۆراجۆری خه‌باتیش له‌به‌ر
پێی ئێمه‌یه، مه‌یدانی جۆراوجۆر بۆ تێكۆشان، بۆ رزگاریمان‌و به مه‌به‌ستی
وه‌دیهێنانی ئاواته‌كانمان له‌به‌ر ده‌مانن.
قه‌ت ئێمه خه‌باتی خۆمان به‌یه‌ك شێوه‌ی تایبه‌ت نه‌به‌ستۆته‌وه. پێشمه‌رگه‌ی
كوردستانیش قه‌ت سوارچاكی یه‌ك مه‌یدان‌و ته‌نیا یه‌ك مه‌یدان له خه‌بات بۆ
رزگاری نه‌بوه. له‌و جێیه‌ی كه پێویست بووه، به‌رگری بكا‌و خوێن بدا
سوارچاكی مه‌یدانی شه‌ڕی چه‌كداری بووه. نموونه‌ی فیداكاری بووه. ئیسته‌ش
له‌هه‌ر مه‌یدانێك دا كه پێویسته، له بواری سیاسییه‌وه، له بوار
"ته‌بلیغی"یه‌وه، له بواری دیپلۆماسییه‌وه، له بواری زانست‌و زانین‌و خۆ
پێگه‌یاندنه‌وه پێشمه‌رگه راهاتووه‌و بارهاتووه‌و خاوه‌نی هه‌موو ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندییانه‌یه كه پێویسته پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌یبێت، ده‌بێ
له‌وه‌ش زیاتر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌وڵ بده‌ین. ناكرێ ئێمه له رۆژی پیرۆزی
پێشمه‌رگه‌دا، له رۆژی رێزلێنان له پێشمه‌رگه‌دا باس له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
كوردستان نه‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ی كه پێشمه‌رگه په‌روه‌رن، ئه‌وانه‌ی كه
په‌ناده‌ری پێشمه‌رگه‌ن، ئه‌وانه‌ی كه كه‌س‌و كاری پێشمه‌رگه‌ن، پێشمه‌رگه
ده‌لاوێننه‌وه، ده‌حاوێننه‌وه، پێشمه‌رگه بۆ ئێره‌و ئه‌وێ راده‌گوێزن،
ئه‌وانه‌ی نان له ده‌می منداڵی خۆیان ده‌گێڕنه‌وه‌و، بۆ پێشمه‌رگه‌یان
ناردوه‌و بۆ پێشمه‌رگه‌ی ده‌نێرن، ئه‌وانه‌ی رۆڵه‌كانیان له ریزی پێشمه‌رگه‌ی
كوردستاندا جێگیر ده‌كه‌ن. ده‌یان‌و سه‌دان داستانی وا هه‌یه له فیداكاریی یه‌ك
به یه‌كی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك كه شانبه‌شانی پێشمه‌رگه كردوویه‌تی‌و بۆ
سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه ئه‌نجامی داوه.
نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه به‌م شێوه‌یه بۆ ئازادی خه‌بات بكا، رۆڵه‌ی ئاواش له
سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی خه‌باتدا، جێگیر زۆر ئاسایی‌یه كه پێشمه‌رگه‌كانی
سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن، به تایبه‌ت وه‌ختێك كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
هه‌میشه‌و هه‌تا سه‌ر پشتیوانی پێشمه‌رگه‌و، پشتیوانی حیزبی دامه‌زرێنه‌ری
هێزی پێشمه‌رگه‌و، دیاریكه‌ری رۆژی پێشمه‌رگه بن.
سڵاو له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
سڵاو له هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه، بیریان بۆ ئازادی، هه‌وڵیان بۆ دابین كردنی
بوونی مافی نه‌ته‌وه‌ایه‌تی‌و، كاریان له پێناو سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی
نه‌ته‌وه‌كه‌یان دایه.
هاوڕێیانی خۆشه‌ویست!
ره‌نگه ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ، هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه سیمای
پێشمه‌رگه‌ی پێ‌ده‌ناسرێته‌وه، هه‌موو ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه پێشمه‌رگه له
ره‌وتی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد دا له‌سه‌ر شانیه‌تی‌و به
ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نێ، ته‌نانه‌ت به فیداكردنی به‌نرخترین‌و خۆشه‌ویسترین
سه‌رمایه‌ی ژیانی، ئه‌ویش گیانی به‌یان بكه‌ین. ره‌نگه نه به‌یانی من‌و،
نه‌مه‌ودا‌و وه‌ختێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ بتوانێ وه‌ڵامده‌ر بێ. فیداكاری خه‌ڵكی
كوردستان‌و هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه، پێشمه‌رگه كردویه‌و، خه‌ڵك یارمه‌تیده‌ری
بووه له ئه‌نجام دانی دا، هیوادارم رۆژێك له رزگاری نه‌توه‌كه‌ماندا، ده‌یان
داستان‌و كتێب‌و فیلم ـ ی لێ تۆمار بكرێ‌و لێی ساز بكرێ. ئێمه ئاواتی ئه‌وه
ده‌خوازین‌و، دڵنیاین كه پێشمه‌رگه هه‌تا سه‌ر خۆشه‌ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
كوردستان ده‌بێ، هه‌تا سه‌ر ناوی پێشمه‌رگه پیرۆز و "مقدس" ده‌بێ‌و، خه‌ڵكی
كوردستانیش هه‌تا سه‌ر پشتیوانی رۆڵه تێكۆشه‌ر‌و له‌خۆ بوردۆكانی،
له‌سه‌نگه‌ر‌و، له‌سه‌فی پێشه‌وه‌ی خه‌بات دا ده‌بن. ئێمه له ره‌وتی مێژوو‌و
خه‌باتی پێشمه‌رگه ته‌ماشا ده‌كه‌ین، ده‌بینین پڕ له فیداكاری‌و پڕ له
گیانبازییه، ته‌نانه‌ت بستێك له خاكی كوردستان نابینین كه به خوێنی
شه‌هیدێكی پێشمه‌رگه، یان رۆڵه‌یه‌كی كورد ره‌نگین نه‌بووبێ. زیندانێكی رێژیم
نابینین كه رۆڵه‌یه‌كی تێكۆشه‌ری كورد‌و یان پێشمه‌رگه‌یه‌كی تێدا به‌ند نه‌كرا
بێ. ئه‌وانه‌ش كه له‌و سیاچاڵانه‌دا به ئیمان‌و به وره ماونه‌ته‌وه، له‌سه‌ر
ئامانجی نه‌ته‌وه‌كه‌یان‌و خۆیان سوورن‌و له سه‌ر رێبازی گه‌له‌كه‌یان
ماونه‌ته‌وه‌و چۆكیان دانه‌داوه.
سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه ته‌نیا یه‌ك سه‌نگه‌ر نیه، زۆر سه‌نگه‌ره. زیندان
سه‌نگه‌ره بۆ پێشمه‌رگه‌و بۆ رۆڵه‌ی كورد، قوتابخانه سه‌نگه‌ره، كۆمه‌ڵگا
سه‌نگه‌ره، هه‌مووی سه‌نگه‌ره بۆ خه‌بات‌و بۆ به‌ره‌وپێشچوون، بۆ گه‌یشتن به
ئازادی، بۆ رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی‌و، بۆ به‌خته‌وه‌ری گه‌له‌كه‌مان.
مه‌راسیمی جێژن‌و شادییه له‌وه زیاتر وه‌ختتان ناگرم، قسه‌كانم به‌وه كۆتایی
پێ‌دێنم كه سڵاو بنێرم بۆ پێشمه‌رگه باسكی به‌هێزی گه‌ل.
سڵاو له زیندانییه سیاسییه‌كان‌و له بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی شه‌هیدان‌و
پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان.
سڵاو له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، دامه‌زرێنه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌و
دیاریكه‌ری رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
سڵاو له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان پشت‌وپه‌نایی هه‌میشه‌یی‌و هه‌تا سه‌ری
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
هه‌ر شاد بن ـ ئه‌و رۆژه له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێ. |