|
كوردستان میدیا: ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات ـ پاریس:
رۆژنامه‌ی وال ئیستریت ژۆرناڵ ئانلاین* (wall street journal online)، له رێكه‌وتی
28/11/2006دا وێنه‌گه‌لێكی له كوشتوبڕی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران، له‌لایه‌ن
هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، بڵاوكرده‌وه كه په‌رده‌یه‌كی هه‌رچه‌ند
چووكی له‌رووی جینایه‌ته‌كانی ئه‌م رێژیمه له‌دژی خه‌ڵكی كوردستان، هه‌ڵ
دایه‌وه.
پاش ڕاگه‌یاندنی بڕیاری "جیهاد" له‌دژی خه‌ڵكی كوردستان له‌لایه‌ن خومه‌ینی‌یه‌وه،
هێزه‌كانی رێژیم له شار‌و گونده‌كانی كوردستاندا به شێوه‌یه‌كی به‌رین
كوشتوبڕی خه‌ڵكی كوردستانیان ده‌ست پێ‌كرد. زۆربه‌ی ئه‌م جینایه‌تانه دوور له
ویژدانی وریای خه‌ڵكی جیهان، هه‌روا له مێژوودا ماونه‌ته‌وه. ئه‌و به‌شه كه‌مه
له به‌ڵگه‌كان كه له‌لایه‌ن وێنه‌گرێكی نه‌ناسراو له‌و سه‌رده‌مه‌دا، له
جیهاندا بڵاوكراونه‌وه، بوو به‌هۆی برینداربوونی ویژدانی مرۆڤایه‌تی.
یه‌كێك له‌م وێنه‌گره نه‌ناسراوانه به‌ڕێز جیهانگیر ره‌مزییه، كه وێنه‌كانی له‌م
رۆژانه‌دا به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی "پلیتزێر" له ماڵپه‌ڕه ئینتێرنێتی‌یه‌كاندا
بڵاوكرانه‌وه.
ئێستا كه پاش 27 ساڵ بێ‌ده‌نگی، به‌ڕێز جیهانگیر ره‌مزی، خۆی به بیر‌وڕای
گشتی ناساندوه، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له كۆڕوكۆمهڵه پارێزه‌ره‌كانی
مافه‌كانی مرۆڤ‌و هه‌روه‌ها ئۆرگانه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان داوا ده‌كا، كه به‌رپرسانی
ئه‌م رێژیمه له دادگایه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا كه شایه‌تگه‌لێك وه‌ك ره‌مزی
تێیدا بن، موحاكمه بكرێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌م پێوه‌ندییه‌دا ئاماده‌ی هه‌ر چه‌شنه
هاوكاری‌و هاریكارییه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی‌و كۆڕوكۆمهڵه
پارێزه‌ره‌كانی مافه‌كانی مرۆڤه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
نوێنه‌رایه‌تیی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
21/12/2006 پاریس
* http://online.wsj.com/public/vresources/documents/info-iranpics0611-28.html |