|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: به‌ڵگه‌نامه‌کان ::. |
|
به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
بڕیارنامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، دژی رێژیمی كۆماری
ئیسلامیی ئێران |
|
هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌كان!
ئازادیخوازانی ئێران!
كۆمه‌ڵانی خه‌باتگێڕی خه‌ڵكی كوردستان!
پاش ماوه‌یه‌كی تا راده‌یه‌ك درێژ، گه‌ڵاڵه‌ی سه‌پاندنی سزا به سه‌ر كۆماری
ئیسلامیی ئێران‌دا كه له‌لایه‌ن وڵاتانی ئینگلستان‌و فه‌ڕانسه‌و به هاوكاریی
ئاڵمان ئاماده‌كرابووو، به‌هۆی هێندێ تێ‌بینیی وڵاتانی چین‌و رووسیه چه‌ند جار
ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هات، سه‌رئه‌نجام رۆژی شه‌ممۆ، 2ی به‌فرانباری 1385ی
هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به 23ی دێسامبری 2006ی زایینی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی
ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به تێكڕای ده‌نگ په‌سندكرا.
ئه‌و بڕیارنامه‌یه به‌دوای هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لایانه‌دا درا كه
كۆمه‌ڵگای جیهانی بۆ ده‌ستكێشانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی له پیتاندنی ئۆران‌یۆم
له‌خۆی نیشان دا به‌ڵام له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه بێ‌ئاكام كران‌و
وه‌ڵامی ره‌دیان پێ‌درایه‌وه.
بڕیاری 1737ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناردنی
هه‌رجۆره كه‌لوپه‌لێك بۆ ئێران كه پێوه‌ندیی به به‌رنامه هه‌سته‌یی‌یه‌كانی
كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه هه‌بێ قه‌ده‌غه‌كردوه. هه‌روه‌ها ئه‌و بڕیاره
رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران وریا ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر تا دوو مانگی دیكه
پیتاندنی ئۆران‌یۆم رانه‌گرێ به‌پێی به‌ندی41ی
فه‌سڵی حه‌وته‌می مه‌نشووری رێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌مارۆی زیاتر‌و به‌رفراوانتر له بواره‌كانی ئابووری،
پێوه‌ندی‌یه دیپلۆماتی‌یه‌كان‌و راگواستن‌و هاتووچۆدا به‌ره‌وڕوو ده‌بێ. هه‌ر
به‌پێی ئه‌و بڕیاره دارایی ئه‌و رێكخراو‌و كه‌سانه‌ش ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێ
كه به دوور له چاوه‌دێریی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی I.A.E.A،
له پرۆژه ناوكی‌یه‌كان یا مووشه‌كی‌یه‌كانی ئێران‌دا به‌شداری بكه‌ن.
بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ سزادانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌رچه‌ند له‌جێ‌دا به‌نیسبه‌ت
لاسارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌رانبه‌ر به كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی
نه‌رم‌و لاوازه، به‌م حاڵه‌ش ئه‌گه‌ر وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌می دژكرده‌وه
به‌رانبه‌ر به رێژیمێكی سه‌ره‌ڕۆی وه‌ك كۆماری ئیسلامی سه‌یر بكرێ گرنگی‌و
بایه‌خی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. هه‌ر ئه‌وه كه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی
ئاسایش به تێكڕای ده‌نگ بڕیاری سزادانی په‌سندده‌كه‌ن، مانای ئه‌وه‌یه كه
ئه‌و رێژیمه نێوه‌رۆكێكی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی هه‌یه‌و پابه‌ند به په‌سندكراوه
نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان نیه‌و پێویسته سزابدرێ، ئه‌و كۆده‌نگییه‌ی ئه‌نجومه‌نی
ئاسایشیش له حاڵێك دایه كه وڵاتانی چین‌و روسیه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی زۆریان
له ئێران‌و پێوه‌ندییه‌كی پته‌ویان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی هه‌یه‌و به‌و
حاڵه‌ش سه‌ره‌ڕۆیی‌و لاسارییه‌كانی ئه‌و رێژیمه به راده‌یه‌كه كه ئه‌و دوو
وڵاته‌و وڵاتانی وه‌ك ئه‌وانیش ناتوانن بێجگه له هێوركردنه‌وه‌ی بڕیاراتی له
چه‌شنی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، چاو له ئاست نه‌فسی مه‌سه‌له‌كه‌و
ماهییه‌تی ئه‌و رێژیمه بپۆشن.
به له‌به‌رچاوگرتنی دژكرده‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رانبه‌ر به‌و
بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و، به‌هێند
نه‌گرتن‌و گاڵته‌پێ‌كردنی له لایه‌ن رێژیم‌و، پێ‌داگرتنی له سه‌ر درێژه‌دان به
پیتاندنی ئۆران‌یۆم، كۆمه‌ڵگای جیهانی زیاتر دێنێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه كه ئه‌و
رێژیمه به‌هاسانی هه‌وسارناكرێ‌و ئه‌گه‌رجیددی‌تر له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕوونه‌بن
مه‌ترسییه‌كانی بۆ كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی پتر ده‌بن، لێره دایه كه
وێده‌چێ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌نگاوی
دیكه‌ش به‌دوای ئه‌م هه‌نگاوه‌دا به‌دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ڵێنێته‌وه
كه ئاكامه‌كانی ئه‌و دژكرده‌وانه‌ش روون نیه ئێران له‌گه‌ڵ چ وه‌زعێك به‌ره‌وڕوو
ده‌كا، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه به‌رپرسایه‌تیی هه‌ر وه‌زعێكی نه‌خوازراو
ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كۆماری ئیسلامی كه به درێژه‌دان به لاساریی‌و
ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی خۆی، ئێران له‌گه‌ڵ قه‌یرانی تایبه‌تی به‌ره‌وڕوو ده‌كا.
هه‌وڵی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پێش‌گرتن به
ده‌ست وێڕاگه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی به چه‌كی ئه‌تۆمی بێ‌گومان گرینگ‌و
مه‌سه‌له‌یه‌كی هه‌ستیاره، به‌ڵام ئه‌م رێكخراوه‌یه به‌جێ‌یه ئه‌و راستیه‌شی
له به‌رچاو بێ كه مه‌ترسیی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگای جیهانی‌و
ئاسایشی ناوچه‌و گه‌لانی ئێران ته‌نیا له هه‌وڵی رێژیم بۆ ده‌ست وێڕاگه‌یشتن
به چه‌كی ئه‌تۆمی‌دا به‌رته‌سك نابێته‌وه. چونكه مه‌ترسیی تیرۆریزم كه ئێستا
كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕوویه به‌شێكی به‌رچاوی بۆ رێژیمی كۆماری
ئیسلامیی ئێران وه‌ك رێژیمێكی تیرۆریست‌و تیرۆریستپه‌روه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه،
رێژیمێك كه ده‌سته‌و تاقمه تیرۆریستی‌یه‌كان به‌هێز دهكاو ئیمكاناتیان بۆ دابین
دهكاو له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌ست له كاروباری نێوخۆیی وڵاتانی ناوچه وه‌ك
لوبنان، عێراق، فه‌له‌ستین، ئه‌فغانستان‌و زۆر شوێنی دیكه وه‌رده‌دا‌و ئاژاوه‌یان
لێ‌ده‌نێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی‌و ئارامی له‌و وڵاتانه‌و له‌و ناوچه‌یه
سه‌قامگیر نه‌بێ.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گه‌لانی ئێران‌دا رێژیمی كۆماری ئیسلامی، وه‌ك رێژیمێكی
دواكه‌وتوو، دژی ئینسان‌و پێشێلكه‌ری ماف‌و ئازادییه‌كانی گه‌لانی ئێران
هه‌ڵسوكه‌وت دهكاو ئێرانی به‌كرده‌وه كردۆته زیندانێكی گه‌وره بۆ هه‌موو
ئێرانی‌یه‌كان‌و له نێو ئه‌و زیندانه گه‌وره‌یه‌شدا سه‌دان‌و بگره هه‌زاران
زیندانی دیكه‌ی له چالاكانی سیاسی‌و ئازادبیران‌و ئازادیخوازانی وڵات‌و
رۆڵه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه مافخوازه‌كانی ئێران ئاخنیوه، كه‌وابوو "نه‌فس"ی
بوونی رێژیمێكی ئاوا خۆی له چه‌كی ئه‌تۆمی مه‌ترسی‌دارو مه‌ترسی‌هێنه‌رتره‌و
نابێ كۆمه‌ڵگای جیهانی‌و به‌تایبه‌ت ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان گرینگی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له به‌رچاونه‌گرێ‌و له به‌رانبه‌ری‌دا
بێ"ته‌فاوه‌ت" یا سستهه‌ڵوێست بێ. مه‌ترسیی بوونی چه‌كی ئه‌تۆمییش له ده‌ست
رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا راست بۆ "ماهییه‌ت"ی ئه‌م رێژیمه ده‌گه‌ڕێته‌وه نه‌ك
بۆ بوون‌و نه‌بوونی چه‌كی جۆراوجۆر‌و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵكوژ.
ئێمه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه قه‌راری 1737ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
به سزایه‌كی گه‌لێك سووك سه‌باره‌ت به لاسارییه‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی
ئێران ده‌رحه‌ق به كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌زانین، به‌وحاڵه‌ش پشتیوانیی
لێ‌ده‌كه‌ین‌و هیوادارین ئه‌و "ئێقدام"ه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان ده‌سپێكی هه‌نگاوی جیددی‌تری دیكه بێ بۆ هێنانه‌ژێر كۆنترۆڵی
ملهوڕییه‌كانی ئه‌و رێژیمه.
چاوه‌ڕوانین كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
فشارهێنان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران ته‌نیا له چوارچێوه‌ی مه‌سه‌له‌ی
چه‌كی ئه‌تۆمی‌و چالاكی‌یه ئه‌تۆمییه گومانلێكراوه‌كانی ئه‌و رێژیمه‌دا
به‌رته‌سك نه‌كاته‌وه‌و به بایه‌خێكی زیاتر‌و شیاوتریشه‌وه بڕوانێته
مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ‌و ماف‌و ئازادییه‌كانی گه‌لانی زۆرلێكراوی ئێران كه به
توندترین شێوه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلاییه‌وه پێ‌شێل ده‌كرێن.
رۆڵه‌كانی گه‌لانی ئێران‌و یه‌ك له‌وان گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران، مرۆڤی
ئاشتیخواز‌و ئازادیخوازن‌و بۆ ماف‌و ئازادییه‌كانی خۆیان له دژی كۆماری
ئیسلامیی ئێران‌و بۆ هێنانه‌سه‌ركاری رێژیمێكی دێموكراتیك له ئێرانێكی
فیدراڵ‌دا خه‌بات ده‌كه‌ن. یارمه‌تی‌دان به گه‌لانی ئازادیخوازی ئێران بۆ
رووخاندنی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و گه‌یشتن به ئامانج‌و ئاواته‌كانیان،
یارمه‌تی دانه به سه‌قامگیربوونی ئاشتی‌و دێموكراسی له ناوچه‌دا‌و یارمه‌تی
دانه به دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی له مه‌ترسییه‌كانی چه‌كی
ئه‌تۆمی، تیرۆریزم‌و ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
5/10/1385
2006/12/26 |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |