فارسی       Kurdî

ده‌سپێک    هه‌واڵ   سیاسی   ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر   هزر   مافی‌مرۆڤ    کۆمه‌ڵایه‌تی   به‌ڵگه‌نامه‌کان    سکرتێری‌گشتی    په‌رتووک    پێوه‌ندی

به‌رنامه‌‌و پێڕه‌وی‌ نێوخۆی‌ حیزبی‌ دێمۆكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران، په‌سندكراوی‌ كۆنگره‌ی‌ سێزده‌هه‌م

 

راپۆرتی‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران بۆ كۆنگره‌ی‌ سێزده‌هه‌می‌ حیزب

 

رێبه‌رانی شه‌هید

پێشه‌وا قازی‌

دوكتور قاسملوو

دوكتور شه‌ره‌فکه‌ندی

 

ژماره‌ی نوێی كوردستان

ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

 

ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان

پاشكۆی كوردستان

 

سایته‌کانی دیکه

:: ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزب له ده‌ره‌وه

:: كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئێرانی‌ فیدرال

:: سایتی سکرتێری گشتیی حیزب

:: سایتی یه‌كیه‌تیی ژنان

:: سایتی ته‌له‌فزیۆنی‌ تیشك (TISHK TV)

::  یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكرات

:: سایتی یه‌کیه‌تیی لاوان

:: ئاژانسی هه‌واڵنێری كوردستان مێدیا

.:: به‌ڵگه‌نامه‌کان ::.

 

داوا له‌ هه‌موو خێرخوازان‌و لایه‌نگرانی‌ مافی‌ مرۆڤـ ده‌كه‌ین، به‌رانبه‌ر به

"فه‌زا"ی‌ توندی‌ "خه‌فه‌قان"‌و گرتن‌و زیندانی‌ كردنی‌ رۆله‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ كوردستانی‌ ئێران، بێ‌ده‌نگ نه‌بن

 

27-10-1385

كۆمیسیۆنی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان!
رێكخراوی‌ لێبوردنی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌!
رێكخراوه‌كانی‌ لایه‌نگری‌ مافی‌ مرۆڤ!
به‌ پێویست ده‌زانین ئاگادارتان بكه‌ین كه‌ رێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران له‌م رۆژانه‌ی‌ دوایی‌دا ده‌ستی‌ داوه‌ته‌ پیلانێكی‌ تازه‌ له‌ جیاوازی‌دانان‌و هه‌ڵاواردنی‌ كورده‌كان‌و په‌یڕه‌وانی‌ ئه‌هلی‌ سووننه‌ت له‌ ئێران. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ پێی‌ خه‌به‌ری‌ ماڵپه‌ڕی‌ "اخبار روز" كاربه‌ده‌ستانی‌ رێژیم‌و ده‌زگا ئیتلاعاتییه‌ سه‌ركوتكه‌ره‌كانی‌ له‌ كوردستان، ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستاكان‌و كارمه‌نده‌كانی‌ ئه‌و زانستگایه‌یان له‌كار ده‌ركردوه‌. له‌ په‌نای‌ ئه‌وه‌ش دا بۆ ئه‌و به‌شه‌ له‌ مامۆستاكانیش كه‌ ئێستا له‌ كار دوورنه‌خراونه‌ته‌وه‌ به‌پێی‌ به‌خشنامه‌یه‌كی‌ ره‌سمی‌ ده‌ستووردراوه‌ كه‌ له‌ به‌ره‌وژوورچوونی‌ پله‌ی‌ زانستیی‌ مامۆستایانی‌ كورد‌و سوننی‌ پێشگیری‌ بكرێ‌.
ده‌ركرانی‌ دوكتور محه‌ممه‌دی‌ نه‌قشبه‌ندی‌، پسپۆڕی‌ جه‌ڕاحی‌ دڵ‌‌و ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ زانستیی‌ زانستگای‌ "علومی‌ پزیشكی‌" له‌ شاری‌ سنه‌‌و بازنشسته‌كردنی‌ پێش وه‌ختی‌ دوكتور جه‌عفه‌ری‌ موبه‌لیغی‌، جه‌ڕاحی‌ گشتی‌‌و دوكتور مه‌ولایی‌، دوكتور مه‌نوچێهری‌ ره‌شیدیان، خانمی‌ فه‌راسه‌تی‌ ئه‌رده‌ڵان، موهه‌ندیس موزه‌فه‌ر فیرووزمه‌نش، خانمی‌ په‌روین "مناسكی‌"‌و هوشه‌نگی‌ زه‌ندی‌‌و ده‌ركردن له‌ كاری‌ 41 كارمه‌ندی‌ ئه‌و زانستگایه‌ به‌ بێ‌ ره‌چاوكردنی‌ ئوسووڵی‌ یاسایی‌، نموونه‌یه‌كن له‌ به‌ڕیوه‌چوونی‌ ئه‌م پیلانه‌. ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێك دایه‌ كه‌ له‌م مانگه‌ی‌ دوایی‌دا شه‌پۆلێكی‌ دیكه‌ له‌ سه‌ركوت‌و "خه‌فه‌قان"، گرتن‌و تاقیب كردنی‌ رۆژنامه‌وانان، خوێندكاران، رووناكبیران، كرێكاران، ژنان، لاوان، چالاكانی‌ سیاسی‌‌و مه‌ده‌نی‌‌و لایه‌نگرانی‌ مافی‌ مرۆڤـ، له‌ كوردستان دا وه‌ڕێ‌خراوه‌. بۆ ئێعتیراز به‌و ره‌فتاره‌ دژی‌ ئینسانییه‌ی‌ رێژیم رێكخراوی‌ پاراستنی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ كوردستان داوای‌ له‌ خه‌ڵك كردوه‌ له‌ رۆژه‌كانی‌ 28 تا 30ی‌ به‌فرانبار به‌رانبه‌ر به‌ 18 تا 20ی‌ ژانویه‌ی‌ 2007ی‌ زایینی‌ له‌ سه‌روبه‌ندی‌ ساڵڕۆژی‌ دامه‌زرانی‌ كۆماری‌ كوردستان دا ئێعتیرازێكی‌ ئارام له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ به‌ڕێوه‌بچێ‌. ئێمه‌ له‌ هه‌موو خێرخوازان‌و لایه‌نگرانی‌ مافی‌ مرۆڤـ، داواده‌كه‌ین به‌رانبه‌ر به‌ فه‌زای‌ توندی‌ "خه‌فه‌قان"‌و گرتن‌و زیندانی‌ كردنی‌ رۆله‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ كوردستانی‌ ئێران بێ‌ده‌نگ نه‌بن‌و رێگانه‌ده‌ن كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران به‌م شێوه‌ دژی‌گه‌لییانه‌یه‌ رۆڵه‌كانی‌ گه‌لی‌ ئازادیخواز‌و مافخوازی‌ كورد سه‌ركوت‌و، له‌گه‌ڵ‌ چاره‌نووسی‌ ناروون به‌ره‌وروویان بكا.

حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران
ده‌فته‌ری‌ سیاسی‌
26/10/1385
16/1/2007

 

.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :  

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان  

 

 

ده‌سپێک | هه‌واڵ |  سیاسی |  ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر |  هزر | مافی‌مرۆڤ |  کۆمه‌ڵایه‌تی |  به‌ڵگه‌نامه‌کان |  سکرتێری‌گشتی |  په‌رتووک |  پێوه‌ندی

دابین‌كردنی‌ مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌کانی گه‌لی‌ كورد له‌ چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دێموكراتیكی‌ فیدراڵی‌ دا

  هه‌ینی، ۱‌ی سه‌رماوه‌زی ۱۳۸۷ی هه‌تاوی