فارسی       Kurdî

ده‌سپێک    هه‌واڵ   سیاسی   ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر   هزر   مافی‌مرۆڤ    کۆمه‌ڵایه‌تی   به‌ڵگه‌نامه‌کان    سکرتێری‌گشتی    په‌رتووک    پێوه‌ندی

به‌رنامه‌‌و پێڕه‌وی‌ نێوخۆی‌ حیزبی‌ دێمۆكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران، په‌سندكراوی‌ كۆنگره‌ی‌ سێزده‌هه‌م

 

راپۆرتی‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران بۆ كۆنگره‌ی‌ سێزده‌هه‌می‌ حیزب

 

رێبه‌رانی شه‌هید

پێشه‌وا قازی‌

دوكتور قاسملوو

دوكتور شه‌ره‌فکه‌ندی

 

ژماره‌ی نوێی كوردستان

ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

 

ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان

پاشكۆی كوردستان

 

سایته‌کانی دیکه

:: ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزب له ده‌ره‌وه

:: كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئێرانی‌ فیدرال

:: سایتی سکرتێری گشتیی حیزب

:: سایتی یه‌كیه‌تیی ژنان

:: سایتی ته‌له‌فزیۆنی‌ تیشك (TISHK TV)

::  یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكرات

:: سایتی یه‌کیه‌تیی لاوان

:: ئاژانسی هه‌واڵنێری كوردستان مێدیا

.:: به‌ڵگه‌نامه‌کان ::.

 

راگه‌یه‌ندراوی‌ ده‌فته‌ری‌ نوێنه‌رایه‌تیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات

به‌ پشتیوانی‌ له‌ مانگرتنی‌ سیاسیی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانی‌ ئێران

 

29-10-1385

هاونیشتمانانی‌ به‌ڕێز!
دۆستان‌و لایه‌نگرانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات!
به‌ پێشوازی‌ له‌ 61ه‌مین ساڵڤه‌گه‌ڕی‌ دامه‌زراندنی‌ كۆماری‌ كوردستان‌و بۆ ده‌ربڕینی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ له‌ توندبوونی‌ گوشاره‌ سیاسییه‌كانی‌ رێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران، شه‌پۆلی‌ به‌ربڵاوی‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی‌ چالاكانی‌ مه‌ده‌نی‌، سیاسی‌، فه‌رهه‌نگی‌‌و زانكۆیی‌و كرێكاری‌ له‌ كوردستان له‌لایه‌ن رێژمه‌وه‌، خه‌ڵكی‌ كورد له‌مڕۆ، 28ی‌ به‌فرانباری‌ 1385 به‌رانبه‌ر به‌ 18ی‌ ژانویه‌ی‌ 2007ه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ سێ‌ رۆژ مانگرتنی‌ سیاسی‌ ده‌ست پێ‌ده‌كه‌ن.
نوێنه‌رایه‌تیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات، وێڕای‌ پشتیوانی‌ له‌ بزاڤی‌ مه‌ده‌نیی‌ خه‌ڵكی‌ كورد له‌ كوردستانی‌ ئێران، بانگه‌شه‌ی‌ هه‌موو ئه‌ندامان، لایه‌نگران‌و دۆستانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات، كورده‌كانی‌ هه‌نده‌ران‌و ئازادیخوازانی‌ سه‌رانسه‌ری‌ جیهان ده‌كات كه‌ له‌ رۆژی‌ هه‌ینی‌، 19ی‌ ژانویه‌ تا 20ی‌ ژانویه‌ی‌ 2007 به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆیان ده‌گونجێ‌، به‌ هه‌ڵكردنی‌ مۆم له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌كانیان‌و هه‌ڵواسینی‌ ئاڵای‌ كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان‌و گه‌یاندنی‌ زانیاری‌ به‌ بیروڕای‌ گشتیی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی‌ تێ‌یاندا ده‌ژین، پاڵپشتیی‌ ئه‌و مانگرتنه‌ بكه‌ن.
ئێمه‌ وێڕای‌ پیرۆزبایی‌ شه‌ست‌و یه‌كه‌مین ساڵڤه‌گه‌ڕی‌ دامه‌زراندنی‌ كۆماری‌ كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ پێشه‌وا قازی‌ محه‌ممه‌د، رێبه‌رو دامه‌زرێنه‌ری‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران‌و، پشتیوانی‌ له‌ مانگرتنی‌ سیاسیی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان، داوا له‌ كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان ده‌كه‌ین، گوشار بخه‌نه‌ سه‌ر كۆماری‌ ئیسلامی‌ بۆ كۆتایی‌هێنان به‌ سه‌ركوتی‌ خه‌ڵكی‌ كورد له‌ ئێران دا.
سڵاو له‌ بزاڤی‌ مه‌ده‌نیی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانی‌ ئێران
سڵاو له‌ یادی‌ دامه‌زراندنی‌ كۆماری‌ كوردستان
سڵاو بۆ زیندانیانی‌ سیاسی‌، سه‌نبۆلی‌ خۆڕاگری‌‌و خه‌بات له‌ به‌رانبه‌ر رێژیمی‌ "سته‌م"‌و نابه‌رابه‌ری‌

حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران
نوێنه‌رایه‌تیی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات
28ی‌ به‌فرانباری‌ 1385
پاریس

 

.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :  

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان  

 

 

ده‌سپێک | هه‌واڵ |  سیاسی |  ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر |  هزر | مافی‌مرۆڤ |  کۆمه‌ڵایه‌تی |  به‌ڵگه‌نامه‌کان |  سکرتێری‌گشتی |  په‌رتووک |  پێوه‌ندی

دابین‌كردنی‌ مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌کانی گه‌لی‌ كورد له‌ چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دێموكراتیكی‌ فیدراڵی‌ دا

  شه‌ممه، ۲‌ی سه‌رماوه‌زی ۱۳۸۷ی هه‌تاوی