|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: به‌ڵگه‌نامه‌کان ::. |
|
بكه‌رانی جینایه‌تی 13ی ژووئیه‌ی 1989 ده‌بێ له
دادگایه‌كی عادڵانه‌دا دادگایی بكرێن |
|
30-10-1385
راگه‌یه‌نه ئوتریشییه‌كان‌و
راگه‌یه‌نه‌كانی دیكه له ئه‌گه‌ری ده‌ستگیری محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ری سه‌حراروودی
یه‌كێك له قاتڵه‌كانی دوكتور قاسملوو و هاوڕێیانی هه‌واڵ ده‌ده‌ن.
سه‌حراروودی یه‌كێك له فه‌رمانده‌رانی سوپای قودس بووه، كه له تیرۆره‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستی هه‌بووه. ناوبراو له رێكه‌وتی 13ی ژووئیه‌ی 1989 له
گه‌ڵ وه‌ڤدی دیپلومات ـ تیرۆریستی ئێرانی بوو، كه دوكتور قاسملوو سكرتێری
گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و عه‌بدوڵا قادری‌ئازه‌ر نوێنه‌ری حیزب
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و دوكتور فازڵ ره‌سووڵ‌یان له كاتی وتووێژ به مه‌به‌ستی
دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌ی ئاشتییانه بۆ كێشه‌ی كورد له ئێران دا تێرۆر كردن.
ده‌وڵه‌تی ئه‌وكاتی ئوتریش به بۆنی، به‌رژه‌وه‌ندی كورت خایه‌نی تیجاری‌و به
بیانووی پێش گرتن له به‌ناو "له مه‌ترسی كه‌وتنی ئوتریشییه‌كانی دانیشتووی
ئێران" بكه‌رانی جینایه‌تی 13ی ژووئیه‌ی به جیاتی سپاردن به ده‌ستی ده‌زگای
قه‌زایی‌و جێبه‌جێ‌كردنی عه‌داڵه‌ت، بۆ باڵوێزخانه‌ی ئێران رێنوێنی‌كردن‌و تا له‌و
رێگایه‌وه‌و به هاوكاری به‌رپرسانی ئه‌وكاتی ئوتریش به‌ره‌و تاران به‌رێ
بكرێنه‌وه.
ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات به نوێنه‌رایه‌تی له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی تێرۆری كۆماری
ئیسلامی ئێران له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و وه‌زاره‌تی دادی ئوتریش خوازیاری ئه‌وه‌یه
كه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه راست هاته‌دی، دبێ رێگه بۆ وه‌رگرتنی تیرۆریستی ده‌ستگیر
كرا‌و بۆ دادگایی‌كردنی عادیلانه‌ی خۆش بكا، ئێمه له به‌ره‌ی دژه تیرۆر
خوازیارین كه له‌م باره‌یه‌وه به جیددی گوشار بخاته سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئوتریش
تاكوو بكه‌رانی تیرۆری 13ی ژووئیه دادگایی بكرێن‌و عه‌داڵه‌ت بێته‌دی. به
تایبه‌ت له ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا ده‌مانه‌وێ بۆ وشك كردنی ریشه‌ی تیرۆر له ده‌رخستن‌و
هاوكاری له دادگایی كردنی ئه‌و تێرۆریستانه خۆ نه‌بوێرێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
نونه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
18/1/2007 |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |