|
ئاڵاهه‌ڵگری كۆماری كوردستان
به ئاوات بخوازم.
خوشك‌و برایانی به‌رێز!
پاش رووخانی رێژیمی
دیكتاتۆریی ره‌زاخان‌و هاتنی هێزه هاوپه‌یمانه‌كان له شه‌ری دوهه‌می جیهانیدا
بۆ ئێران‌و ئه‌و هه‌لومه‌رجه سیاسییه له ئێران دا پێك هات، بزووتنه‌وه‌ی
نیشتمانی‌و دێموكراتی ئێران‌و جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لانی ئێران پێی
نایه قۆناغێكی نوێ. حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیش له‌و ده‌رفه‌ته له‌باره
كه‌ڵكی‌وه‌رگرت‌و له رۆژی 2ی رێبه‌ندانی ساڵی 1324 ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به
22ی ژانویه‌ی 1946 ی زایینی له رێوره‌سمێكی پرشكۆو‌و شایسته‌دا به به‌شداریی
خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد‌و ناوچه‌كانی‌تری كوردستان، رۆڵه‌ی هه‌ڵكه‌وتوو‌و ناودارو
ناسراوی گه‌لی كورد قازی محه‌ممه‌د، سه‌رۆكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران له مه‌یدانی چوارچرای شاری مه‌هاباد به هه‌ستێكی پیرۆزی نیشتمانپه‌روه‌رییه‌وه
كۆماری كوردستانی راگه‌یاند‌و شایی‌و خۆشیی خسته دڵی هه‌موو نیشتمانپه‌روه‌رانی
كورد له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان دا. به دامه‌زرانی كۆماری كوردستان رۆڵه
شۆرشگێره‌كانی كورد، له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان روویان كرده كۆماری
كوردستان‌و خۆیان گه‌یانده شاری مه‌هاباد قیبله‌ی ئاواته‌كانی كورد. به‌شداریی
ئازایانه‌و شوێندانه‌ری بارزانییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تیی تێكۆشه‌ری نه‌ته‌وه‌ی
كورد، مسته‌فا بارزانی كه له كۆماری كوردستان دا به هۆی خه‌بات‌و تێكۆشانی
پر له سه‌روه‌ری، روتبه‌ی ژینراڵی پێ به‌خشرا له خزمه‌ت به ئامانجه‌كانی
كۆمار‌و پارێزگاری‌كردن له ده‌سكه‌وته نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانییه‌كانی كۆماری
كوردستان نه‌خشی به‌رچاویان بوو‌و مێژوویه‌كی پر له شانازی‌و سه‌ربه‌رزییان بۆ
خۆیان‌و گه‌لی كورد تۆمار كرد‌و بوونه ره‌مزی خۆراگری له به‌رانبه‌ر دوژمنانی
كورد‌و كوردستان دا.
هه‌روه‌ها به‌شداریی پۆلێك له ئه‌فسه‌رانی نیشتمانپه‌روه‌رو ئازادیخوازی كورد
له كوردستانی باشوور به ناوه‌كانی مسته‌فا خۆشناو، خێروڵڵا عه‌بدولكه‌ریم،
محه‌ممه‌د مه‌حموودو عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز له كۆماری كوردستان دا جێگای
تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و هاتنیان به هه‌ڵوێستێكی نیشتمانپه‌روه‌رانه له مێژووی
كۆماری كوردستاندا تۆمار كراوه‌و خزمه‌ته نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانیان بۆ هه‌موو
رۆڵه‌كانی كورد جێگای شانازییه.
بێجگه له ئه‌وان ئازادیخوازانی كورد له‌وڵاتانی سووریه‌و توركیه‌و تا
راده‌یه‌ك له یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌تی ئه‌و كاتیش سه‌ردانی كۆماری كوردستانیان
كرد‌و پشتیوانیی خۆیانیان له‌م ده‌سكه‌وته نه‌ته‌وه‌یی‌یه ده‌ربری‌و به شێوه‌ی
جۆراوجۆریش خزمه‌تیان به ئامانجه‌كانی كرد.
هه‌ر ئه‌م پشتیوانییه بێ‌وێنه‌یه‌ی گه‌لی كورد بوو كه به‌رێوه‌به‌رانی
كۆماری كوردستان به‌وپه‌ری دڵ گه‌رمییه‌وه ده‌ستییان به كار‌و تێكۆشان
كرد‌و]كۆماری كوردستان[ له‌و ماوه كورته‌ی ته‌مه‌نی دا توانی خزمه‌تێكی
به‌رچاو به نه‌ته‌وه‌ی كورد بكا‌و، به‌شێك له ئاواته دێرینه‌كانی گه‌لی كورد
دابین بكا‌و، سیاسه‌ت‌و شێوه‌ی به‌رێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانی به پێی پێوه‌ری
كۆمه‌ڵگه‌ی پێشكه‌وتوو ره‌چاو بكا. له لایه‌ك له گه‌ڵ گه‌لانی ئازادیخوازی
جیهان په‌یوه‌ندیی بگرێ‌و، له لایه‌كی دیكه‌وه له گه‌ڵ گه‌لانی رزگاریخوازی
ئێران په‌یوه‌ندیی دۆستانه دابمه‌زرێنێ‌و په‌یمانی هاوكاری‌و هاوخه‌باتیان له
گه‌ڵدا ببه‌ستێ. په‌یمانی دۆستایه‌تی‌و هاوكاریی هه‌ردوو كۆماری
ئازه‌ربایجان‌و كوردستان له مێژووی خه‌باتی ئازادیخوازیی هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی
كورد‌و ئازه‌ری دا نموونه‌یه‌كی به‌رچاوو جێگای شانازییه.
هه‌روه‌ها له گه‌ڵ جووڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازی ئێران‌و هێزه سیاسییه‌كانی
په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی گرت‌و له سه‌ر پاراستنی ده‌سكه‌وته سیاسی‌و
دێموكراتیكه‌كانی جووڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازی ئێران هاوكاریی كرد.
خوشك‌و برایانی به‌رێز!
كۆماری كوردستان بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و جووڵانه‌وه‌ی نیشتمانیی كوردستان
ده‌سكه‌وت‌و سه‌ركه‌وتنی زۆری به دیاری هێنا. یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی
نه‌ته‌وه‌یی‌و دێموكراتی كورد بوو، كه خه‌باتی له مێژینه‌ی گه‌لی كوردی
خسته سه‌ر رێبازێكی سیاسیی پێشكه‌وتوو. بۆ یه‌كه‌م جار زمانی كوردی
ره‌سمیه‌تی پێ درا‌و له داموده‌زگاكانی كۆماری كوردستان كه‌ڵكی
لێ‌وه‌رگیرا‌و له قوتابخانه‌كان خوێندن‌و نووسین به كوردی باوكرا . رۆژنامه‌و
گۆڤار‌و كتێب به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو چاپ‌و بڵاو كرانه‌وه. بۆ یه‌كه‌م جار شانۆی
كوردی كه به‌یانی ده‌ردو ره‌نج‌و مه‌ینه‌ته‌كانی كورد بوو نیشان درا. سوپای
میللیی كوردستان به ناوی پێشمه‌رگه‌وه به یونیفۆرمی نیزامییه‌وه رێك خراو
ئه‌ركی پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی كۆماری پێ ئه‌سپێردرا. هه‌روه‌ها له كۆماری
كوردستان دا بۆ یه‌كه‌م جار بورسی خوێندن بۆ پۆلێك له قوتابییانی كورد
وه‌رگیراو ره‌وانه‌ی یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌تی ئه‌وكات كران.
له كۆماری كوردستاندا ژنان رێكخراوی سیاسیی خۆیانیان پێك هێناو به شێوه‌یه‌كی
به‌رچاو چالاكیی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییان نواند.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا بوو یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران پێك هات‌و
لاوانی كوردستان به شێوه‌یه‌كی چالاك خۆیان له گۆره‌پانی سیاسیی كوردستاندا
ده‌رخست. به گشتی كۆماری كوردستان به‌و هه‌نگاوه خێرایانه‌وه بۆ زیاتر
ناساندنی خۆی له بواری سیاسی‌و به‌رینتركردنی چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
نیشتمانی‌و یارمه‌تی‌دان به جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد به گشتی‌و
كۆبوونه‌وه‌ی نیشتمانپه‌روه‌رانی كورد له ده‌وری ئه‌و كۆماره‌و‌و په‌ره پێ
دان به فه‌رهه‌نگی دێموكراسی خوازی‌و دادپه‌روه‌ری‌دا ئۆقره‌ی له ده‌سه‌ڵاتی
دیكتاتۆریی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ئێران‌و نه‌یارانی ئازادی‌و دێموكراسی‌و
جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لانی ئێران بری‌و سه‌رئه‌نجام به پێی پیلانێكی
نامرۆڤانه‌ی له پێشدا دیاری كرا‌و هه‌ردوو كۆماری كوردستان‌و ئازه‌ربایجان یه‌ك
له دوای یه‌ك كه‌وتنه به‌ر شاڵاوی هێزه‌كانی رێژیمی دیكتاتۆری پاشایه‌تیی
ئێران‌و زۆر درندانه له به‌ینیان برد‌و، دیكتاتۆری جارێكی‌تر باڵی به سه‌ر
ئێران دا كێشایه‌وه جووڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لانی ئێران سه‌ركوت كرا.
هاورێیانی به‌رێز!
له سه‌ر پێك هاتن‌و كار‌و تێكۆشانی كۆماری كوردستان‌و جوانه‌مه‌رگ بوونی ئه‌و
كۆماره زۆر كه‌س له شاره‌زایانی بواری سیاسی‌و مێژوویی لێكۆڵینه‌وه‌یان
كردوه‌و له سه‌ر ئه‌م ده‌سكه‌وته نه‌ته‌وه‌یی‌و مێژوویی‌یه رایان ده‌ربریوه
له گه‌ڵ ئه‌وه ئه‌م ده‌سكه‌وته‌یان به‌رز نرخاندوه باسی گه‌وره‌یی
كه‌سایه‌تیی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، سه‌رۆك كۆماری كوردستانیان كردوه،
رووخانی كۆماری كوردستانیان به‌م هۆكارانه زانیوه‌و به‌م جۆره ئاماژه‌یان پێ
كردوه.
كشانه‌وه‌ی هێزه هاوپه‌یمانه‌كان، نه‌بوونی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتووی ئه‌وتۆی
سیاسی بۆ پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی جووڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازی ئێران،
نابه‌رابه‌ریی هێزی كوردستان له گه‌ڵ هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی،
له‌به‌رچاونه‌گرتنی ئه‌گه‌ری هێرشی نیزامی، نه‌بوونی "ێ‌مادگی" بۆ
به‌ره‌نگاری‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌رته‌شی ئێران‌و گۆرانی فاكته‌ره
نێوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به قازانجی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی.
هاورێیانی به‌رێز!
هه‌روه‌ك پێكهاتنی كۆماری كوردستان وه‌ك ره‌مزێكی نه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌موو
رۆڵه‌كانی كورد مایه‌ی شانازی بوو. رووخانی كۆماری كوردستانیش بۆ هه‌موو
نیشتمانپه‌روه‌رانی كورد كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن‌و له‌بیرنه‌كراو بوو. دوژمنانی
كورد پێ‌یان‌وابوو به رووخانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسییه، نه‌ته‌وه‌یی‌یه
ده‌توانن جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كورد بۆ هه‌میشه سه‌ركوت بكه‌ن‌و نه‌هێڵن
جارێكی‌تر پێ بگرێته‌وه. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی خه‌ونه‌كانی ئه‌وان، حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران بۆ خه‌باتێكی سیاسی‌و شۆرشگێرانه‌و به‌رده‌وام خۆی
رێك خسته‌وه. خه‌باتێكی شۆرشگێرانه‌ی شانبه‌شانی هێزه سیاسی‌و
پێشكه‌وتووه‌كانی ئێران بۆ رووخانی رێژیمی دیكتاتۆری حه‌مه‌ره‌زا شا‌و هێنانه
سه‌ركاری رێژیمێكی دێموكراتیك‌و وه‌دیهێنانی ئامانجه پیرۆزه‌كانی گه‌لی كورد
درێژه پێ‌دا‌و، له ئاكامی خه‌باتی پر شكۆی گه‌لانی ئێران دا رێژیمی
دیكتاتۆری رووخا‌و ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی گۆر كرا.
پاش سه‌ركه‌وتنی شۆرشی گه‌لانی ئێران، گه‌لی كورد هیوادار بوو به ئازادی‌و
دێموكراسی‌و مافه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی بگا‌و له سێبه‌ری ده‌سكه‌وته‌كانی
شۆڕشدا هه‌ست به ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی بكا. به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆری پێ‌نه‌چوو،
كۆمه‌ڵێك ئاخوندی هه‌لپه‌ره‌ست له هه‌ستی ئایینی خه‌ڵك كه‌ڵكی
خراپیان‌وه‌رگرت‌و رێبازی سیاسی شۆرشیان به پێكهێنانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی
به لارێ‌دا برد‌و جارێكی تر به شێوه‌یه‌كی دیكه دیكتاتۆرییان به سه‌ر گه‌لانی
تینووی ئازادی ئێران‌دا سه‌پاند‌و به له‌پێشگرتنی سیاسه‌تی
كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌یان كه‌مترین ده‌ره‌تانیان بۆ گه‌لانی ئێران نه‌هێشته‌وه تا به
مافه‌كانیان بگه‌ن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بۆ دابینكردنی مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد
هه‌وڵێكی زۆری دا له رێگه‌ی سیاسی‌و ئاشتیخوازانه‌وه كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر
بكا. به‌ڵام هه‌ڵوێستی رێبه‌رانی شه‌رخوازی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران به
پێچه‌وانه‌ی ئه‌م هه‌وڵه سیاسییه‌ی حیزبی ئێمه بوو‌و به‌وه‌ش رانه‌وه‌ستا له
كوردستان دا ده‌ستی كرد به پیلانگیران‌و ئاژاوه نانه‌وه‌و له دوایشدا فتوای
"جیهاد" بۆ سه‌ر گه‌لی كورد له لایه‌ن شه‌خسی خومه‌ینییه‌وه ده‌ركرا. شه‌رێكی
خوێناوی‌و نابه‌رابه‌ری له كوردستاندا وه‌رێ خست‌و به هه‌زاران كه‌سیش له
رێبه‌ران‌و ئه‌ندامان‌و كادر‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێرانیش له‌م شه‌ڕه خوێناوییه له پێناوی ئامانجه‌كانی گه‌لی كورد
گیانیان به‌خت كرد. رێژیمی كۆماری ئیسلامی ته‌نیا بۆ گه‌لی كورد مایه‌ی ده‌ردو
مه‌ینه‌ت نه‌بوو. به‌ڵكوو بۆ ته‌واوی گه‌لانی ئێران وه‌یشومه بوو‌و شه‌رێكی 8
ساڵه‌ی له گه‌ڵ عێراق به مه‌به‌ستی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی شۆرشی ئیسلامی ده‌ست
پێ كرد‌و بوو به‌هۆی وێرانیی وڵاته‌كه‌مان‌و به سه‌دان هه‌زار كه‌سیش له
رۆڵه‌كانی گه‌لانی ئێران بوونه سوته‌مه‌نی ئه‌و شه‌ڕه بێ‌ئاكامه. ئێعدامی
رۆڵه ئازادیخوازه‌كانی گه‌لانی ئێران له زیندانه‌كانی رێژیم‌دا به تاك‌و
كۆمه‌ڵ‌و تیرۆری رێبه‌رانی سیاسی‌و به تایبه‌ت ده‌یان كاره‌ساتی دڵته‌زێن
وه‌ك قه‌تڵه زنجیره‌یی‌یه‌كان، سه‌ركوتی بێ‌به‌زه‌یی‌یانه‌ی خۆپێشاندانه
خوێندكاری‌و كرێكارییه‌كان‌و خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی ژنان، به‌شێك له كرده‌وه
دژی ئینسانییه‌كانی ئه‌م رێژیمه‌ن. هه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته دژی ئینسانییه بۆته
هۆی ئه‌وه به‌رده‌وام له لایه‌ن كۆر‌و كۆمه‌ڵه مرۆڤدۆسته نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان
مه‌حكووم بكرێ‌و رۆژ له دوای رۆژ له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی داببرێ‌و،
رێبه‌رانی رێژیم به درێژه‌دان به‌م سیاسه‌ته‌یان چاره‌نووسی وڵاتی ئێران
به‌ره‌و ئاقارێكی نادیار‌و مه‌ترسیدار ده‌به‌ن.
خوشك‌و برایانی به‌رێز!
رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئێستا بۆ هیچ لایه‌نێكی سیاسی به‌رپرس‌و
مرۆڤدۆست گومانی نه‌هێشتووه كه ناتوانێ كه‌مترین هه‌نگاو بۆ دابینكردنی
ئازادی‌و دێموكراسی‌و چاره‌سه‌ركردنی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی گه‌لانی ئێران
هه‌ڵگرێ به تایبه‌ت دوای هاتنه سه‌ركاری مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد وه‌ك
سه‌رۆك كۆمار، سیاسه‌ته‌كانی رێژیم ئاشكراتر بوون‌و بێ په‌رده‌تر به‌رێوه ده‌چن.
رێژیم به شێوه‌یه‌كی بێ‌به‌زه‌یی‌یانه له سه‌ر سیاسه‌تی سه‌ركوت كردن‌و زه‌برو
زه‌نگ‌و گرتن‌و زیندانیكردن‌و ئێعدامكردنی رۆڵه ئازادیخوازه‌كانی نه‌ته‌وه ماف
پێشێلكراوه‌كانی ئێران به‌رده‌وامه، درێژه به سیاسه‌تی سانسۆر‌و ته‌عتیلكردنی
رۆژنامه‌كان‌و گرتنی رۆژنامه‌نووسان ئه‌داو ئێستا به ده‌یان رۆژنامه‌نووس له
زیندانه‌كانی رێژیم له دژوارترین شه‌رایه‌ت دا ده‌ژین.
پێشێلكردنی مافی ژنان هه‌روا به‌رده‌وامه‌و، به‌رپرسانی رێژیم كه‌مترین
ده‌ره‌تان به ژنان ناده‌ن كه به شێوه‌یه‌كی شیاو له ئیداره‌ی‌وڵات‌و خه‌باتی
سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌دا به‌شداری بكه‌ن.
به‌شێك له خوێندكاران‌و لاوانیش له سایه‌ی ئه‌م رێژیمه‌دا تووشی بێ‌هیوایی
بوون‌و مه‌ترسی گیرۆده بوون به مه‌وادی موخه‌ددیر به‌رۆكی گرتوون. بێكاری‌و
گرانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی وه‌زاڵه هێناوه‌و، رێژیم له به‌رانبه‌ر
داخوازییه‌كانی خه‌ڵكدا تووشی داماوی‌و ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه بوه.
خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی شاره‌كانی ئێران‌و به تایبه‌ت خۆپیشاندانی شاره‌كانی
كوردستان، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوایییه‌ی خه‌ڵكی شاری سه‌قز نموونه‌ی
ئه‌م قه‌یرانه‌یه كه رێژیم تووشی بوه.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌م ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مانه‌یه رێژیم رۆژبه‌ڕۆژ باوه‌ڕو متمانه‌ی
زیاتری خه‌ڵك له ده‌ست ئه‌داو له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ته‌ریك ئه‌كه‌وێته‌وه. له
به ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌وره‌ی سێهه‌می شوراكانی شار‌و دێ‌و ده‌وری
چواره‌می مه‌جلیسی خیبره‌گانی رێبه‌ری كه له مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌م ساڵ دا
به‌رێوه چوون له گه‌ڵ ئه‌وه رێژیم به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی دا خه‌ڵكێكی
زۆر به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا بكا‌و ته‌واوی داموده‌زگاكانی رێژیم بۆ
دابینكردنی مه‌به‌سته‌كانیان هه‌وڵێكی چڕوپریاندا، به‌ڵام، وشیاری‌و وریایی
خه‌ڵك جارێكی‌تر به رێژیمی نیشان دا ناتوانێ له‌وه زیاتر درێژه به سیاسه‌تی
چه‌واشه‌كارانه‌ی بدا، به تایبه‌ت له كوردستان دا خه‌ڵكی ئازادیخواز‌و
نیشتمانپه‌روه‌ری كورد پێشوازییان له بانگه‌وازی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران كه له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا بڵاو كرایه‌وه كرد‌و به
رێژیمیان نیشان دا مه‌سه‌له‌ی كورد زۆر له‌وه گرینگتره كه رێژیم بتوانێ به‌و
ئاقاره‌ی‌دا ببا كه مه‌به‌ستێتی‌و په‌یره‌وی له سیاسه‌ته‌كانی بكه‌ن.
رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری
وڵاتان‌و پشتیوانی كردن له تیرۆریزم به‌رده‌وامه، له شه‌ری ئیسرائیل‌و
حیزبوڵڵا له لوبناندا پشتیوانی له حیزبوڵڵا كرد، له فه‌له‌ستیندا یارمه‌تی به
رێكخراوی حه‌ماس ئه‌داو به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ئه‌دا دوژمنایه‌تیی پرۆسه‌ی
ئاشتیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست‌و سوڵحی فه‌له‌ستین‌و ئیسرائیل بكا. له عێراق به
شێوه‌یه‌كی ئاشكرا یارمه‌تی به لایه‌نه تیرۆریستییه‌كان ئه‌داو‌و چه‌ك‌و
ته‌قه‌مه‌نی بۆ تیرۆریستان ره‌وانه ئه‌كاو له لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای
پاسدارانیه‌وه ئاموزشیان ئه‌داو، به‌گشتی وڵاتی ئێرانی كردۆته حه‌شارگه‌یه‌ك
بۆ تیرۆریستان‌و سه‌ركرده‌كانیان.
هه‌ر له درێژه‌ی سیاسه‌تی تیرۆریستی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا پاش 12 ساڵ
لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر ته‌قاندنه‌وه‌ی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگیی جووله‌كه‌كان له
شاری بوینێس ئایرێس پێته‌ختی وڵاتی ئارژانتین له ساڵی 1994 زایینی دا
سه‌ره‌نجام دادوه‌ری دادگای فێدراڵی ئارژانتین له رێكه‌وتی 11ی نوامبری
2006ی زایینی‌دا حوكمی گرتنی هاشمی ره‌فسه‌نجانی‌و 8 كه‌سی دیكه له
كاربه‌ده‌ستانی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی ده‌ر كرد.
ئه‌م بڕیاره‌ش وه‌ك حوكمی دادگای میكونووس كه له رۆژی 10ی ئاوریلی ساڵی
1997 زایینی له لایه‌ن دادگای‌وڵاتی ئاڵمانه‌وه له په‌یوه‌ندی به تیرۆری
كاك د. سه‌عید‌و هاوڕێیانی ده‌رچوو‌و رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی به
تاوانبار ناساند، به‌ڵگه‌یه‌كی زیندووی دیكه‌یه بۆ تیرۆریستبوونی رێژیم‌و
بێگومانیش ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌كان له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی‌و ئه‌منییه‌تیی
وڵاتانی دیكه‌وه له سه‌ر كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی رێژیم به‌رده‌وام بێ،
ده‌رده‌كه‌وێ رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌رچاوه‌ی ته‌واوی ئه‌و
جینایه‌تانه‌یه‌و له هه‌موو ئه‌و تیرۆرانه‌دا لایه‌نی سه‌ره‌كییه‌و ده‌رده‌كه‌وێ
رێبه‌رانی ئه‌و رێژیمه‌ن‌وڵاتی ئێرانیان كردۆته بانكی تیرۆریزم.
رێژیم سه‌ره‌ڕای درێژه‌دان به‌م سیاسه‌ته‌ی، ئێستا خه‌ریكی گه‌یشتن به
پرۆژه‌یه‌كی مه‌ترسیدارتره‌و ئه‌ویش به‌رده‌وام بوونی له سه‌ر سیاسه‌تی
ده‌ستوێراگه‌یشتن به چه‌كی ناوكی‌و كۆكوژه له گه‌ڵ ئه‌وه چه‌ندین ساڵه له
لایه‌ن ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمیی رێكخراوی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و‌وه‌زیرانی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی ئورووپا‌و
زۆر كۆر‌و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی دیكه‌وه، هه‌وڵی دیپلۆماتیك دراوه تا رێژیم
واز له پیتاندنی یۆرانیۆم بێنێ‌و له چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له
گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌ڵسوكه‌وت بكا، به‌ڵام له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا
كه‌مترین بایه‌خی به‌م هه‌وڵه دیپلۆماتیكه نه‌دا‌و سوور بوو له سه‌ر
سیاسه‌ته‌كانی تا سه‌ره‌نجام ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان له رۆژی 2ی به‌فرانباری 1385، به‌رانبه‌ربه 23ی دێسامبری
2006ی زایینی بریاری 1737ی به تێكرای ده‌نگی هه‌ر 5 ئه‌ندامی دایمیی
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش په‌سند كرا. به پێی ئه‌م بریاره، ناردنی هه‌ر جۆره
كه‌لوپه‌لێك كه په‌یوه‌ندیی به به‌رنامه‌ی هه‌سته‌یی ئێرانه‌وه ببێ
قه‌ده‌غه‌یه. هه‌ر ئه‌م بڕیاره رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران وریا
ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر تا 2 مانگی دیكه پیتاندنی ئوران‌یۆم رانه‌گرێ به پێی
یاساكانی مه‌نشووری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سزای زیاتری له بواری
ئابووری‌و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كان‌و راگواستن‌و هاتووچۆدا به‌ره‌وڕوو
ده‌بێ. به پێی ئه‌و بریاره دارایی ئه‌و رێكخراو‌و كه‌سانه‌ش ده‌ستیان به
سه‌ردا ده‌گیرێ كه به دوور له چاودێری ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی‌وزه‌ی
ئه‌تۆمی له پرۆژه ناوكییه‌كان یا مووشه‌كییه‌كانی ئێران‌دا به‌شداری بكه‌ن.
بریارنامه‌ی ژماره 1737ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له
سه‌ر رێژیمی ئێران له چه‌ند لاوه جێگای سه‌رنج‌و تێڕوانینه یه‌كه‌م: داماوی‌و
شكستی سیاسی‌و دیپلۆماسیی رێژیمی كۆماری ئیسلامی له ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی‌دا
پێوه دیاره‌و ده‌رده‌كه‌وێ به ته‌واوی له بواری دیپلۆماتیك دا ته‌ریك
كه‌وتۆته‌وه.
دوهه‌م: ئه‌م كۆده‌نگییه نێوده‌وڵه‌تییه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ فڕو فیشاڵی
رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی له سه‌ر سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هیچ كاریگه‌رییه‌كی
نه‌بووه.
سێهه‌م: ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه له بواری سیاسی‌و دیپلۆماسیدا
ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ هه‌موو لا |