|
11-11-1385
راگه‌یاندراو
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گیرانی پاسدار محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ر سه‌حراڕوودی، یه‌كێك
له فه‌رمانده‌كانی هێزی قودس له لایه‌ن سوپای ئه‌مریكاوه له هه‌ولێری
كوردستانی عێراق دا، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی، مامۆستایانی زانكۆكان‌و كه‌سایه‌تییه
زانستی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌دری ئه‌عزه‌م‌و وه‌زیری
دادی ئوتریش، دوایان له كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م وڵاته كرد تا هه‌نگاوگه‌لی پێویست
بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ر سه‌حراڕوودی، یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی
تێرۆری دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو و هاوڕێكانی له ڤیه‌ن، به مه‌به‌ستی
دادگایی كردن بهاوێژن.
نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، وێڕای
رێزگرتن له‌م جووڵانه‌وه دادخوازانه‌یه‌ی ئیمزاكه‌رانی ئه‌م نامه‌یه، پێداگرنه
دوا له به‌رپرسانی ئوتریش ده‌كا كه به هه‌ڵوێست گرتن به مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
بكوژان‌و مه‌حكووم كردنی بڕیارده‌ران‌و داڕێژه‌رانی پلانه تێرۆریستییه‌كان كه
له نێو ده‌سه‌ڵاتی رێژیمی تاران دا جێیان گرتوه، كه‌مته‌ر خه‌میی خۆیان كه
بووه هۆی هان دان‌و درێژه‌داربوونی كاره‌كانی ده‌زگای تێرۆری كۆماری ئیسلامی
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دا، قه‌ره‌بووبكه‌نه‌وه.
ئازادیخوازانی كوردستان‌و خه‌باتگێڕانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران چاوه‌ڕوانیی
ئه‌وه‌یان له به‌رپرسانی ئوتریشی هه‌یه كه به هاوێشتنی هه‌نگاوێكی لێبڕاوانه
وه‌ك حوكمی دادگاكانی بێرله‌ن، ئارژانتین‌و سویس، قه‌رزی خۆیان له به‌رامبه‌ر
ئازادی‌و دێموكراسی‌دا بده‌ونه‌وه‌و ده‌روێكی فره‌تر له خه‌باتی جیهانی‌دا له
دژی تێرۆریزمی ده‌وڵه‌تی بگێڕن.
له كۆتایی‌دا جارێكی دیكه داوا له سه‌رجه‌م هێزه دێموكراتیك‌و مرۆڤدۆسته‌كان‌و
مرۆڤه ئازادیخوازه‌كان ده‌كه‌ین به پشتیوانی له‌م نامه سه‌رئاوه‌ڵایه، ده‌وڵه‌ت‌و
كاربه‌ده‌ستانی ئوتریش ناچار به به‌ڕێوه‌بردنی زۆرتری دادپه‌روه‌ری‌و گیرانی
ده‌وری مرۆڤانیی خۆی له به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد دا، بكه‌ن.
ده‌فته‌ر نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
پاریس
29/1/2007 |