|
به‌شی یه‌كه‌م: به‌رنامه‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستانی
ئێران سه‌ره‌تا
1ـ مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورد به یه‌كێك له خوێناویترینو درێژخایه‌ن
ترین به‌شه‌كانی مێژووی خه‌باتی گه‌لانی زۆرلێكراوی ئه‌م جیهانه داده‌نرێ.
له پاش شه‌ڕی 1514ی نێوان دوو ئیمپراتۆریی عوسمانی‌و سه‌فه‌وی له چاڵدران,
كوردستان به كرده‌وه له نێو ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته دا دابه‌ش كرا‌و ساڵی 1639 به
ئیمزای په‌یمانێك له نێوان شاعه‌بباسی سهفهویو سوڵتان مورادی عوسمانی دا
ره‌سمییه‌تی پێدرا. بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی شێخ عوبه‌یدیللای نه‌هری
(1880), سه‌ره‌تای بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له دژی داگیركه‌ران‌و
بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو. سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م, شاهیدی سه‌رهه‌ڵدانی
رێكخراوه سیاسییهكانو گه‌رم داهاتنی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
له سه‌رتاسه‌ری كوردستان دا بوو, به‌ڵام هه‌موو جارێك به پیلانی وڵاتانی ناوچه‌و
سات‌و سه‌ودا له‌گه‌ڵ هێزه گه‌وره‌كان دا داده‌مركانه‌وه. كاتێك شه‌ڕی دووه‌می
جیهانی هه‌ڵگیرسا, خه‌باتی گه‌لانی ئازادیخوازی جیهان دژی كۆنه‌په‌رستی‌و
فاشیزم په‌ره‌ی گرت, له‌و نێوه‌دا پێویستییه‌كی مێژوویی بۆ دامه‌زراندنی
رێكخراوێكی سیاسی له كوردستانی ئێران‌دا كه بتوانێ خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی
گه‌لی كورد به‌ڕێوه‌به‌رێ هه‌ست پێده‌كرا. به داگیركرانی ئێران له لایه‌ن
هاوپهیمانانو نه‌مانی دیكتاتۆریی 20 ساڵه‌ی ره‌زاخان له كوردستانی ئێران وه‌زعێكی
له‌بار بۆ په‌ره‌پێدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه پێك هات. پێشره‌وانی گه‌لی
كورد له‌و ده‌رفه‌ته كه‌ڵكیان وهرگرتو له 25ی گه‌لاوێژی ساڵی 1324ی هه‌تاوی
دا حیزبی دێموكراتی كوردستانیان دامه‌زراند.
به‌م جۆره, دامه‌زرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان ئاكامی پێویستییه‌كی
مێژوویی‌و نیشانه‌ی وریایی‌و ژیریی ڕۆڵه پێشڕه‌وه‌كانی گه‌لی كورد بوو. له‌و
ده‌مه‌وه حیزبی دێمۆكراتی كوردستان كه ڕۆڵه شۆڕشگێڕه‌كانی گه‌لی كوردی له
ریزه‌كانی خۆیدا كۆكردۆته‌وه ڕێنوێنو ڕێكخه‌ری خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی ئێرانه.
دامه‌زرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان له مێژووی گه‌لی كورددا به نوخته
گۆڕانێكی گرینگ دهژمێردرێو سه‌ره‌تای قۆناخێكی نوێی خه‌باتی
نه‌ته‌وه‌كه‌مانه. به ڕێبه‌رایه‌تیی ئه‌م حیزبه بوو كه گه‌لی كورد بۆ یه‌كه‌م
جار له مێژووی تازه‌ی خۆیدا توانی حكوومه‌تێكی نیشتمانی له به‌شێكی
كوردستاندا بێنێته سه‌ر كار. ئه‌م حكوومه‌ته ته‌نیا یازده مانگ خۆی ڕاگرت‌و
دوای پاشه‌كشه پێكرانی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لانی ئێران جارێكی دیكه دیكتاتۆریی
نیزامی باڵی به سه‌ر هه‌موو كوردستانی ئێران‌دا كێشایه‌وه. به‌ڵام گه‌لی كورد
له خه‌بات سارد نهبۆوهو بۆ وه‌دی هێنانی ئامانجه له مێژینه‌كانی هه‌روا
درێژه‌ی به تێكۆشانی خۆیدا.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران خاوه‌نی 59 ساڵ خه‌باتی پڕ له ههورازو
نشێو‌و پڕ له فیداكاری‌و گیانبازییه. ئاشكرایه كه حیزبی ئێمه له‌و
ماوه‌یه‌دا كارامه‌تر بووه‌و له خه‌باتی گه‌لی كورد‌و گه‌لانی دیكه
ئه‌زموونی وه‌رگرتوه.
2ـ له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م دا, پێشكه‌وتنی زانست‌و تیكنۆلۆژیو
خێرایی تۆڕی پێوه‌ندییه‌كان سیمای جیهانیان گۆڕیوه. زۆر له رێژیمه
دیكتاتۆر‌و كۆنه‌په‌رسته‌كان رووخاونو له جێگایان سیستمی نوێتر‌و ئازادتر
دامه‌زراون. ده‌یان نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌و بچووك مافی دیاریكردنی چاره‌نووسیان
وه‌ده‌ست هێناوه‌و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان دامه‌زراندوه. ئه‌و رێژیم‌و
سیستمانه‌ش كه پشت ئه‌ستوور به توند‌و تیژین ته‌مه‌نیان به‌ره‌و كورتی ده‌ڕوا.
به‌گشتی گه‌لانی ژێرده‌سته‌و ئه‌و هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییانه كه ده‌توانن
چاره‌نووسی خۆیان به‌ده‌سته‌وه بگرن‌و كۆمه‌ڵگاكانیان به‌ره‌و پێش به‌رن,
ئاسۆیه‌كی روونتریان بۆ پێك هاتوه كه كۆمه‌ڵێكی ئازادترو ئینسانیترو
پێشكه‌وتووتر دامه‌زرێنن.
به ڕووخانی بلووكی شووڕه‌وی له ساڵی 1371دا دوو مه‌سه‌له‌ی گرینگ له
راده‌ی جیهانیدا زه‌ق بوونه‌وه‌و بایه‌خی واقیعیی خۆیان ده‌رخست, یه‌كه‌میان
مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی‌و پێویستیی دابین بوونی مافه
نهتهوایهتییهكانی گه‌لانی زۆر لێكراوی جیهان بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حه‌فتا
ساڵ بوو ئیددیعا ده‌كرا كه له وڵاتانی سوسیالیستیدا گیروگرفتێك به ناوی
مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئارادا نیه, دیتمان وه‌ختێك سیستمی سوسیالیستی
له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاو ده‌ره‌تان بۆ گه‌لانی ئه‌و وڵاتانه ڕه‌خسا, به چ
شێوه‌یه‌ك هاتنه مهیدانو حكوومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیانیان دامه‌زراند.
دووهه‌میش مه‌سه‌له‌ی دێمۆكراسی بوو. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كه ده‌یان ساڵ له ژێر
ناوی دیفاع له قازانجی كرێكاران‌و زه‌حمه‌تكێشاندا له به‌شێكی زۆری وڵاتانی
جیهان دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ ده‌كرا, به جۆرێك زه‌رووره‌تی خۆی نیشاندا كه زۆر
له دیكتاتۆرییه‌كانی رووخاند‌و زۆری دیكه له ترسی دوچاربوون به
چاره‌نووسێكی نادیار په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كانیان به‌رووی دێمۆكراسیدا كرده‌وه‌و
خۆیان له‌گه‌ڵ ههلو مه‌رجه‌كه رێك خست.
3ـ رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له لێكدانه‌وه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان‌و به تایبه‌تی
له ستراتیژیی ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كاندا گرینگییه‌كی تایبه‌تیی هه‌یه.
له‌باری جوغرافیایییهوه ئه‌م ناوچه‌یه كه‌وتۆته سێرێیانی سێ قاڕڕه‌ی
ئاسیا‌و ئه‌فریقاو ئورووپا. له‌باری ئابووری‌و سه‌رچاوه
ژێرزهمینییهكانهوه ئه‌م ناوچه‌یه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌و زیاتر له نیوه‌ی
ته‌واوی پاشه‌كه‌وتی نه‌وتی دنیا له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌ڵ كه‌وتوه.
بێجگه له‌وانه‌ش, بوونی چه‌ند بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نیشتمانی به‌تایبه‌تی
بزووتنه‌وه‌ی كورد‌و بزووتنه‌وه‌ی فه‌له‌ستین, له‌م مه‌ڵبه‌نده‌دا كه
دژكرده‌وه‌یه‌كی سروشتی دژی دابه‌شكردنی ئیستیعماریی ناوچه‌كه‌یه, بایهخو
گرینگیی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستیان له حیساب‌و لێكدانه‌وه‌ی هێزه
نێونهتهوهیییهكاندا زیاتر كردوه.
ته‌واوی ئه‌و ڕاستییانه بوونه هۆی ئه‌وه كه ده‌سه‌ڵاته مه‌زنه‌كان هه‌موو
ئاڵوگۆرێكی ئه‌م ناوچه‌یه به وردی بخه‌نه ژێر چاوهدێریو به‌رامبه‌ر به
هه‌ر چه‌شنه رووداوێكی ئه‌م ناوچه‌یه له‌سه‌ر هه‌ست بن‌و دژكرده‌وه نیشان
بده‌ن. رووداوه‌كانی ئه‌م 25 ـ 20 ساڵه‌ی دوایی‌و حوزووری به‌رچاوو
راستهوخۆو به‌رده‌وامی هێزه نیزامییه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا‌و به‌تایبه‌تی
ئه‌مریكا له‌و ناوچه‌یه‌دا نیشانه‌یه‌كی روونی ئه‌و ڕاستییه‌ن.
دوای رووداوی 11ی سپتامبر (2001), هێرشی هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تیی
ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئهفغانستانو رووخاندنی رێژیمی توندڕه‌وی ئیسلامیی
تاڵهبانو لێك بڵاو كردنی رێكخراوی ئه‌لقاعیده له‌و وڵاته, سه‌ره‌تای
ده‌سپێكردنی ئاڵوگۆڕه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راستدا بوو. به دوای ویش دا,
ده‌وڵه‌تی عێراق له‌ژێر ته‌وژمی هێرشی نیزامیی ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی دا
رووخا. ئه‌و رووداوه‌ش وه‌ك بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ناوچه‌كه‌و دونیای ده‌ره‌وه‌ی
هه‌ژاند. ده‌توانین بڵێین پاش شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی, هیچ رووداوێك ئه‌وه‌نده‌ی
ئه‌و شه‌ڕه, پێوه‌ندییه ناوچهییو نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی نهشڵهژاندوه.
به‌تایبه‌ت وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست كه گیروگرفتی سیاسی ـ ئابووری‌و
كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییـ ئایینی‌یان تێدا به‌هێزه, حكوومه‌ته‌كانیان له‌وه
نیگه‌رانن باڵانسی سیاسی له ناوچه‌كه‌دا تێك بچێ‌و نه‌توانن درێژه به
حاكمییه‌تی كۆنه‌په‌رستانه‌یان بده‌ن.
سه‌ركه‌وتنی خه‌ڵكی عێراق له بنیاتنانی وڵاتێكی ئازاد‌و دێموكرات له دوارۆژ
دا, شوێنه‌وار له‌سه‌ر خه‌ڵكی وڵاتانی دراوسێ داده‌نێ. گه‌لانی وه‌زاڵه‌هاتوو
له نیزامه دیكتاتۆر‌و دواكه‌وتووه‌كان چاوه‌ڕوانی هه‌لێكن تا بۆ وه‌ده‌ست
هێنانی ئازادی‌و دێموكراسی‌و مافی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان چالاكانه‌تر به‌گژ
رێژیمه دژی گهلییهكان دا بچنه‌وه. هه‌ر ئێستا خه‌باتی رزگاری خوازانه‌ی
نه‌ته‌وه‌ی كورد پێی ناوه‌ته ئاستێكی چاره‌نووس ساز. له‌و نێوه‌دا مافی
سیاسیی كورد له عێراق له‌سه‌ر ئه‌ساسی فیدرالیزمی جوغرافیایی ـ نه‌ته‌وه‌یی
له قانوونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ قۆناخی گوازتنه‌وه دا به ره‌سمی ناسراوه.
جێگیر بوونی ئه‌و شێوه فیدرالییه, ده‌بێته نموونه‌یه‌كی باش بۆ چاره‌سه‌ری
مه‌سه‌له‌ی كورد له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیشدا.
4ـ ئێران له ماوه‌ی پاش شه‌ڕی دووهه‌می جیهانیدا له باری ئابووری‌و
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌وه گۆڕانێكی زۆری به‌سه‌ردا هاتوه. له‌ڕاستیدا
ئێران نه‌شیده‌توانی خۆی له‌و ئاڵوگۆڕه قووڵه كه به‌سه‌ر جیهاندا هاتوه
دوور رابگرێ. به‌ڵام ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌ی له ئێران‌دا رووی داوه, به هیچ جۆر
بارته‌قای ئیمكاناتی ئابووری‌و سروشتیی وڵاتی ئێمه نیه. ئێران ئێستاش هه‌ر
به وڵاتێكی دواكه‌وتوو ده‌ژمێردرێ. زۆربه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له هه‌ژاریدا
ده‌ژین. ئێستاش به‌شێكی زۆر له دانیشتووانی ئێران به‌تایبه‌تی له لادێ
نهخوێندهوارنو كه‌متر ده‌ستیان به یارمه‌تیی پزیشكی‌و ده‌رمانی راده‌گا.
به هاتنه سه‌ركاری رێژیمی كۆماری ئیسلامی له ساڵی 1358دا, ئێران له هێندێ
باره‌وه بهرهودواش گه‌ڕاوه‌ته‌وه. له كاتێكدا وڵاتیئێران به‌و ئیمكاناته
سروشتییه‌وه كه بووی, هه‌رچه‌ند به‌ده‌ست دیكتاتۆرییه‌وه ده‌یناڵاند,
خه‌ریك بوو جێگایه‌كی شیاو له كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا بۆ خۆی بگرێته‌وه,
ئاخونده به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووه‌كان به گرتنه‌پێشی سیاسه‌تی دوژمنایه‌تی
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای شارستانی, ئه‌م وڵاته‌یان له جیهانی پێشكه‌وتوو دابڕیو
هه‌وڵیان دا بیگێڕنه‌وه ده‌ورانی سه‌ده‌كانی نێوه‌ڕاست. ئابووریی ئێران له
جیاتی ئه‌وه‌ی پێبگرێو بچێته ریزی ئابوورییه به‌هێزه‌كانی ناوچه‌و
جیهان, به جۆرێك دوچاوی بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌یی هات كه ئێستا یه‌كێك له
لهرزۆكترین ئابوورییهكانهو بایی پووڵی ئێران به‌رامبه‌ر به دراوه
موعته‌به‌ره‌كانی دنیا به چه‌شنێكی نێونجی 12000 له سه‌د هاتۆته خوار.
سه‌ركوتی ئازادییه‌كان سیاسه‌تی رۆژانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری
ئیسلامییه. هیچ حیزب‌و رێكخراو‌و سه‌ندیكایه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌ره‌تانی تێكۆشانی
ئازادی نیه, ئازادییه فهردیو كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به خراپترین شێوه پێشێل
دهكرێنو هه‌ر ده‌نگێكی ناره‌زایی به گرتن‌و زیندان‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ته‌نانه‌ت
تیرۆر‌و ئیعدام وه‌لام ده‌درێته‌وه. به‌م جۆره ئێران كراوه‌ته زیندانێكی
گه‌وره بۆ هه‌موو ئینسانێكی ئازاد بیر‌و ئازادیخواز.
5ـ كوردستانی ئێران له باری ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ناوچه‌یه‌كی
دواكه‌وتوویه له نێو وڵاتێكی دواكه‌وتوودا. ئه‌گه‌رچی كوردستان له باری
سروشتی و سامانی ژێر زه‌مینییه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده, به‌ڵام له زۆر باره‌وه
یه‌كێك له دواكه‌وتووترین ناوچه‌كانی ئێرانه. ئاڵوگۆری ئابووری و
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به تایبه‌تی سه‌نعه‌تی له كوردستان ناگاته پله‌ی زۆر له
ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێرانیش. وه‌زعی ئابووری‌و له‌ش ساغی‌و فه‌رهه‌نگیی
دانیشتووانی كوردستانی ئێران كه‌م گۆڕاوه. پایه‌ی ژیان نزمه‌و زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستان له ههژاریو بێبه‌شیدا ده‌ژین.
سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی له هه‌موو باره‌كانی ژیانی سیاسی‌و ئابووری‌و
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگیدا له كوردستان به‌رچاو ده‌كه‌وێ. به‌رپرسانی
ئه‌سڵیی ده‌وڵه‌تی له كوردستان هه‌موویان له مه‌ركه‌زه‌وه دیاری دهكرێنو
گه‌لی كورد شوێنێكی ئه‌وتۆی له به‌رێوه بردنی كاروباری وڵاته‌كه‌یدا نیه.
له‌گه‌ڵ بوونی ئیمكاناتی سروشتی, پرۆژه‌یه‌كی گرینگی ئابووری‌و سه‌نعه‌تی
له كوردستاندا جێبه‌جێ ناكرێ. هیچ حیزب‌و رێكخراو‌و سه‌ندیكایه‌كی
سه‌ربه‌خۆی سیاسی‌و سینفی ئیمكانی تێكۆشانی ئازادی نیه. منداڵانی كورد له
یه‌كه‌م رۆژی چوون بۆ قوتابخانه‌وه ده‌بێ به زمانی فارسی بخوێنن‌و
ده‌ره‌تانی خوێندن به زمانی زگماكییان بۆ نه‌ره‌خساوه. به‌م جۆره كوردستان
كراوه به به‌ندیخانه‌ی گه‌لی كورد له ئێران‌دا.
6ـ به‌شێكی زۆری ئه‌م ناتهواویو گیروگرفتانه هه‌ر له ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتی
رێژیمی پێشوووه هه‌بوون. رێژیمی پادشایه‌تیی په‌هله‌وی قه‌ت رێگای
پێشكه‌وتن‌و گه‌شه كردنی سه‌ربه‌خۆی به وڵاته‌كه نه‌دابوو, ئازادییه
ئینسانییهكانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی زه‌وت كردبوون‌و ناتهبایییهكی قووڵی له
نێوان خۆی‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران‌دا پێك هێنابوو كه ته‌نیا رێگای
چاره‌سه‌ری, شۆڕشێكی قوولی گه‌لی بوو. ئه‌وه بوو كه له ساڵی 1356دا
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران به چه‌شنێكی بێوێنه هاتنه مهیدانو دوای ساڵێك
به‌ربه‌ره‌كانی و قوربانیدان تۆماری ته‌مه‌نی رێژیمی پاشایه‌تییان تێكه‌وه
پێچا.
بێگومان شۆرشی خه‌ڵكی ئێران یه‌كێك له گرینگ‌ترین رووداوه مێژوویییهكانی
وڵاتی ئێمه بوو, هه‌ر له‌و كاته‌شدا ده‌رسی زۆر به نرخی بۆ خه‌باتگێرانی
رێگای رزگاری‌و سه‌ربه‌خۆیی تێدا بوو. شۆڕشی سه‌رانسه‌ریی ئێران نیشانی‌دا
كه هه‌ر كات خه‌ڵكی وڵاتێك به له خۆبوردوویی و یه‌كگرتوویی بیان هه‌وێ
داوو زنجیری ژێر ده‌ستی بپسێنن, هیچ هێزێك ناتوانێ پێشیان پێ بگرێ‌و
سه‌ره‌نجام هه‌موو كهندو كۆسپه‌كانی سه‌ر رێگای سه‌ركه‌وتن ته‌خت ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌رچی ده‌ورانی پڕ نه‌گبه‌تی دیكتاتۆریی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی هه‌موو
چین‌و توێژه‌كانی خه‌ڵكی ئێرانی له دژی رێژیمی حه‌مه‌ره‌زاشا یه‌ك خستبوو,
به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی هێزه دێموكرات‌و شۆرشگێره‌كان
به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بۆ سیستمی حكوومه‌تیی دوای رێژیمی پاشایه‌تی
نه‌بوو, و له‌به‌رئه‌وه‌ش كه هیچ كام له هێزه نیشتمانییه‌كانی ئێران به
ته‌نیا له توانایدا نه‌بوو كۆمه‌ڵانی به‌رینی خه‌ڵك له ده‌وری خۆی كۆ
بكاته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له وڵات‌دا به ده‌سته‌وه بگرێ, كۆمه‌ڵێك
ئاخوندی بیرته‌سك و كۆنه‌په‌رست به كه‌لك وه‌رگرتن له هه‌ستی مه‌زهه‌بیی
خه‌ڵك ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌سكه‌وته‌كانی شۆرش‌و به‌رهه‌می خوێن‌و فرمێسكی
رۆڵه‌كانی گه‌لانی ئێران دا گرت‌و ده‌سه‌ڵاتی پاوانخوازانه‌ی خۆیان به‌سه‌ر
وڵاته‌كه‌ماندا سه‌پاند.
له ئاكامی ئه‌م وه‌زعه‌دا شۆرشی ئێران ناكام مایه‌وه‌و نه‌ی توانی هیچ كام
له ئاوات‌و چاوه‌ڕوانییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران وه‌دی بێنێ. گه‌لانی
تینووی ئازادی له ئێران‌دا به‌و مه‌به‌سته به ده‌ستی به‌تاڵ به‌گژ
ئه‌رته‌شی پۆشته‌و په‌رداخی رێژیمی شادا چوونه‌وه‌و به هه‌زاران كه‌س له
رۆڵه‌كانی خۆیان كرده قوربانی, كه ئازادییه دێموكراتییهكان له
سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا دابین بكرێن, زه‌حمه‌تكێشانی ئێران كه به‌شی هه‌ره زۆری
دانیشتووانی وڵاتن‌و ته‌ئسیریان له سه‌ركه‌وتنی شۆڕشدا هه‌بووه له ههژاریو
رۆژڕه‌شی رزگار بن‌و گه‌لانی زۆرلێكراوی ئێران له سێبه‌ری رێژیمێكی
دێموكراتیدا به مافی ره‌وای نه‌ته‌وایه‌تیی خۆیان بگه‌ن.
به‌ڵام كۆنه‌په‌رستانی پاوانخواز كه ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌رهه‌می خهباتو
فیداكاریی خه‌ڵكی ئێران دا گرتوه, به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌روانیی كۆمه‌لانی
خه‌ڵك رێگایان نه‌داوه هیچ یه‌ك له‌و ئاواته پیرۆزانه وه‌دی بێن. له‌گه‌ل
سه‌قامگیر بوونی ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌په‌رستان, ئازادییه دێموكراتییهكان
زۆرخهراپتر له سه‌رده‌می پاشایه‌تی خراونه ژێر پێ. كۆمه‌ڵانی ده‌ست تهنگو
زه‌حمه‌تكێشی وڵاتی ئێمه زیاتر له هه‌موو كاتێك له‌گه‌ل ههژاریو نهداریو
گرانی‌و بێكاری به‌ره‌وروو بوون‌و حكوومه‌تی تازه هه‌نگاوێكی كاریگه‌ری بۆ
چاره‌سه‌ری هه‌زاران گیروگرفتی ژیانی ئه‌وان هه‌ڵ نه‌هێناوه‌ته‌وه. گه‌لانی
زۆرلێكراوی ئیَرانیش نه‌ك هه‌ر به مافه ره‌واكانیان نه‌گه‌یشتوون, به‌ڵكوو
وه‌ڵامی هه‌موو داخوازه‌كانیان به ئاگرو ئاسن دراوه‌ته‌وه.
دیكتاتۆریی مه‌زهه‌بی نه‌ك هه‌ر ناتوانێ هیچ بیروباوه‌رێكی موخالیفی خۆی
ته‌حه‌ممول بكا, به‌ڵكوو له‌گه‌ل هه‌ر بیر‌و بۆچوونێكی جیا له بیر‌و
بۆچوونیكۆنهپهرستانهی خۆی ـ با موخالیفیش نه‌بێ ـ به توندی دوژمنایه‌تی
ده‌كا. له ماوه‌ی 25 ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا ئه‌م
رێژیمه له هیچ تاوانێك به‌رانبه‌ر به ئازادیخوازان له هه‌ر نه‌ته‌وه‌و چین
وتوێژێك بووبن ده‌ستی نه‌پاراستوه.
له كوردستان دیمه‌نی دزێوی دیكتاتۆریی نوێ زۆر ئاشكراترو بێ پهردهتریش
دیاره. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد وه‌ك به‌شێك له خه‌ڵكی ئێران چالاكانه
له شۆڕشی سه‌رتاسه‌ریی ئێران‌دا به‌شدار بوو‌و هه‌رچه‌ند گه‌لی ئێمه به هۆی
نوێنه‌ره‌كانیه‌وه هه‌موو توانای خۆی به‌كار هێنا بۆ ئه‌وه‌ی له رێگای ئاشتی
و وتووێژه‌وه به لانی كه‌می مافه ره‌واكانی بگا, حكوومه‌تی كۆنه‌په‌رستی
كۆماری ئیسلامی نه‌ك هه‌ر ملی بۆ داخوازه به‌رحه‌قه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان
رانه‌كێشا, به‌ڵكوو به پێچه‌وانه, له‌شكری كێشایه سه‌رو ده‌ستووری
قه‌تڵوعامی دا. ته‌نانه‌ت كار به‌وه‌شه‌وه نه‌وێستاو خومه‌ینی به
پێچه‌وانه‌ی ئایینی ئیسلام فتوای جیهادی له دژی گه‌لی موسولمانی كورد
دهركردو رشتنی خوێنی پیرو لاو‌و ژن‌و پیاوی خه‌ڵكی كوردستانی به حه‌ڵاڵ
زانی.
زیاتر له 25 ساڵه شه‌ڕ دژی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵگیرساوه. سه‌دان
بنكه‌ی نیزامی‌و ناوه‌ندی چاوه‌دێری نهێنیو شه‌به‌كه‌ی جاسووسی له
سه‌رانسه‌ری كوردستان دامه‌زراوه. له‌م ماوه‌یه‌دا خه‌ڵكی كوردستان نیزیك به
په‌نجا هه‌زار شه‌هیدیان له پێناوی دیفاع له ئازادی‌دا داوه‌كه پتر له چوار
هه‌زار كه‌سیان له تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكرات بوون. به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی
شۆڕشگێرانه‌ی گه‌لی كورد هه‌روا به‌رامبه‌ر به زۆرداریی رێژیمی ئاخوندی
راوه‌ستاوه‌و به‌ربه‌ره‌كانیی خۆی به شێوه‌ی جۆراوجۆر درێژه پێده‌دا.
به‌م جۆره رێژیمی كۆنه‌په‌رست‌و خوێنرێژی كۆماری ئیسلامی دژمنایه‌تیی خۆی
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئاوات‌و ئامانجه‌كانی گهلو له‌گه‌ڵ هه‌موو قانوون‌و نیزامێكی
نێونه‌ته‌وه‌یی نیشان داوه‌و له دژی ته‌واوی هێزه نیشتمانییه‌كانی ئێران
راوه‌ستاوه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌و بڕوایه‌دایه كه بۆ رزگاریی ئێران له
ژێر باری زوڵم‌و زۆر‌و دیكتاتۆری پێویسته له جێگای حكوومه‌تی كۆنه‌په‌رست‌و
دژی گه‌لیی ئاخونده‌كان سیستمێكی دێموكراتیكی فیدراڵی دابمه‌زرێ كه ئامانجه
ره‌واكانی گه‌لانی ئێران وه‌دی بێنێ.
7ـ بۆ گه‌یشتن به ئامانجی چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له
چوارچێوه‌ی نیزامێكی دێموكراتیدا, حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
یه‌كیه‌تیی هێزه دێموكراتی‌و نیشتمانییه‌كانی ئێران به شه‌رتێكی ئه‌ساسی
ده‌زانێ. حیزبی ئێمه پێیوایه بۆ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی دێموكراتیی ئێران
جارێكی دیكه تووشی بێبه‌رنامه‌یی نهبێو ده‌سكه‌وته‌كانی به تاڵان نه‌چن,
پێویسته هه‌ر له ئێستاوه ئه‌و هێزه سیاسییانه كه به‌راستی دێموكرات‌و
پێشكهوتنخوازن, له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ دوا رۆژی وڵات یه‌ك بگرن.
بۆ پێك هێنانی ئه‌و یه‌كیه‌تییه حیزبی ئێمه هه‌م دژی شۆوێنیزمی ئێرانی كه
حاشا له بوونی گه‌لی كورد دهكاو هه‌م دژی ناسیونالیزمی به‌رچاوته‌نگی
گه‌لانی ئێرانه كه دیكتاتۆریی مه‌ركه‌زی‌و خه‌ڵكی ئێران لێك جیا ناكاته‌وه,
خه‌بات ده‌كا. شۆوێنیزمی ئێرانی‌و ناسیونالیزمی به‌رچاوته‌نگی گه‌لان
هه‌ردووكیان كۆسپی سه‌ر رێگای یه‌كیه‌تیی گه‌لانی ئێرانن. هه‌ر له‌و كاته‌دا
حیزبی ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه له |