|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: مافی‌مرۆڤ ::. |
|
ئیجلال قه‌وامی 26ی پووشپه‌ڕ دادگایی ده‌كرێ | |
ئیجلال قه‌وامی، ئه‌ندامی شوورای "سه‌رده‌بیری"ی
حه‌وتوونامه‌ی داخراوی "پیام مردم" ده‌بێ له رۆژی 26ی پووشپه‌ڕ له لقی یه‌كی
دادگای "ئینقلاب"ی سنه به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر "ته‌یاری" له به‌رانبه‌ر
تۆمه‌ته‌كانی هه‌نگاونان له دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی‌و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی
نایاسایی له سنوور له خۆی به‌رگری‌بكا.
سووكایه‌تی‌كردن به رێبه‌ری، هه‌نگاونان له دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی، پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ حیزبه دژبه‌ره‌كانی رێژیم‌و به‌رنامه دارشتن‌و رێكخستنی رووداوه‌كانی
ساڵی رابردووی كوردستان، له‌و تۆمه‌تانه بوون كه پێشتر درابوونه پاڵ ئیجلال
قه‌وامی كه به هۆی |
| |
ره‌خنه‌ی پارێزه‌رانی دوكتور
نیعمه‌ت ئه‌حمه‌دی‌و عه‌بباس جه‌مالی له "كیفر خواست"ی دادستان كه قه‌وامیی
به "محارب" ده‌زانی‌و خوازیاری ئێعدامی بوو، وه‌لانران.
شایانی باسه ئیجلال قه‌وامی له‌گه‌ڵ رۆئیا تلووعی‌و سه‌عید ساعدی 65 رۆژ له
به‌ندیخانه‌دا بوون‌و دواتر هه‌ركامیان به دانانی بارمته‌ی 100میلیۆن تمه‌نی به
شێوه‌ی كاتی ئازادكران. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |