|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: مافی‌مرۆڤ ::. |
|
خه‌ڵاتی "ساخارۆف" بۆ داكۆكیكه‌رانی مافی مرۆڤ | |
DW(دویچه‌وله): له ساڵی 1988ه‌وه پارلمانی
ئورووپا هه‌موو ساڵێ خه‌ڵاتی ساخارۆڤ به تێكۆشه‌رانی رێگای ئازادیی بیروڕا ده‌به‌خشێ.
ئه‌م خه‌ڵاته 50 هه‌زار یورۆیی‌یه ده‌درێ به‌و كه‌س‌و گرووپ‌و رێكخراوانه‌ی له
رێگای مافی مرۆڤ دا تێ‌ده‌كۆشن. خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی پارلمانی ئورووپا ده‌درێ به
خاتوو "هووا ئیبراهیم" پارێزه‌ریی نیجریایی، ژنانی سپی پۆشی كووبایی‌و
رێكخراوی هه‌واڵنووسانی بێ‌سنوور.
مه‌به‌ست له ژنانی سپی پۆش ئه‌و ژنانه‌ن كه ساڵێك زیاتره هه‌موو یه‌كشه‌مۆیان
به جلوبه‌رگی سپی‌یه‌وه له شاری هاوانای پێته‌ختی كووبا به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی
ده‌ربڕین له گیرانی مێرد‌و جگه‌رگۆشه‌كانیان دێنه سه‌ر شه‌قام. ئه‌وان به‌م
جلوبه‌رگه سپی‌یانه‌وه |
| |
له‌لایه‌كه‌وه ده‌یانه‌وێ
بێتاوانیی كه‌سوكاری خۆیان نیشان بده‌ن‌و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئاشتیخوازانه
بوونی خه‌باته‌كه‌ی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن.
خاتوو "هووا ئیبراهیم"یش له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یه كه خه‌بات له پێناوی مافی
مرۆڤ دا ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه به‌ڕێوه‌بچێ. ئه‌و خاتوونه به هه‌وڵ‌و
تێكۆشانی خۆی توانی پێشگیری له به‌ڕێوه‌چوونی حوكمه‌كانی شه‌ریعه‌ت له باره‌ی
ژماره‌یه‌ك له ژنان و لاوان بكا. سه‌فیه حوسه‌ینی‌و ئامینه لاوال دوو له‌و كه‌سانه‌ن
بوون كه به سه‌نگسار مه‌حكووم كرابوون، به‌ڵام هووا ئیبراهیم توانی له دادگای
به‌رزدا بێتاوانیی ئه‌وان بسه‌لمێنێ.
رێكخراوی هه‌واڵنووسانی بێ‌سنووریش سه‌باره‌ت به سی ساڵ خه‌بات دژی ئه‌و ته‌نگ‌و
چه‌ڵه‌مانه‌ی بۆ هه‌واڵنووسان‌و رۆژنامه‌نووسان پێك دێن، واته سه‌باره‌ت به
تێكۆشانی له پێناوی ئازادیی چاپه‌مه‌نی له سه‌رانسه‌ری جیهان دا، ئه‌م خه‌ڵاته‌ی
ده‌درێتێ. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |