|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: مافی‌مرۆڤ ::. |
|
ده‌ركردنی بڕیاری زیندانیكردنی رۆژنامه‌نووسێكی كورد | |
دادگای شۆڕشی شاری مه‌ریوان له بڕیارێكدا به بێ‌ئاماده‌بوونی
تۆمه‌تبار، "مادێح ئه‌حمه‌دی"، رۆژنامه‌نووس‌و چالاكی سیاسیی كوردی مه‌حكووم به
5 ساڵ زیندان‌و 5 ساڵ ژیان له تاراوگه‌دا كرد.
له‌م بڕیاره‌دا كه له‌لایه‌ن لقی یه‌كه‌می دادگای شۆڕشی شاری مه‌ریوانه‌وه
به به‌رپرسایه‌تیی دادوه‌ر "سوڵتانبه‌خش" ده‌رچووه "ئه‌حمه‌دی" به‌م تاوانانه:
پێوه‌ندی‌و دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رانی ئۆپۆزیسیۆن دا، وتووێژ له‌گه‌ل ئه‌و میدیاگه‌له‌ی
دژ به ئێران له چالاكی‌دان، له قه‌ڵه‌مدان‌و ناساندنی رێژیم به شێوه‌یه‌كی
ناكارامه‌و لێنه‌هاتوو، له چاپدان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت‌و هه‌واڵی ناڕاست‌و
درۆ‌و... له چوارچێوه‌ی جووڵانه‌وه دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رێژیم دا، مه‌حكووم
كراوه به 5 ساڵ زیندان له به‌ندیخانه‌ی شاری "جاسك" سه‌ر به |
| |
پارێزگای "هۆرمۆزگان"و 5 ساڵ
ژیانی زۆره‌ملێ (تاراوگه) له شاری "میناب" سه‌ر به هه‌مان پارێزگا.
ئه‌م رۆژنامونووسه كه له ره‌وتی خۆپیشاندانه‌كانی هاوینی رابردووی ناوچه
كوردنشینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رێژیمه‌وه ده‌ستگیر
كرا، دوای تێپه‌ڕكردنی 4 مانگ زیندان به بارمته‌ی 50 میلیۆن تمه‌ن ئازادكرا.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه كه دوای ئه‌وه‌ی ئازاد كرا، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
تاوانی به‌زاندنی سنووری كۆماری ئیسلامی، به شێوه‌یه‌كی نایاسایی به 1 ساڵ
زیندان مه‌حكووم كرا، له رێكه‌وتی 23/1/2006دا بۆ ئه‌وه‌ی دیسانه‌وه ره‌وانه‌ی
زیندانی بكه‌ن، هێزه‌كانی رێژیم له كرده‌وه‌یه‌ك دا هێرشیان برده سه‌ر ماڵیان
له شاری سنه، به‌ڵام ناوبراو توانی له‌سه‌ربانه‌وه هه‌ڵبێت‌و به ناچاری
ئێران به‌جێ بێڵێ. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |