|
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی بی. بی.
سی وه‌رگێڕانی: لوقمان عه‌بدوڵڵازاده
لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی،
كه رێكخراوێكی داكۆكیكاری مافی مرۆڤه‌و بنكه‌كه‌ی له له‌نده‌ن دایه
راپۆرته‌یه‌یه ساڵانه‌ی خۆی له‌مه‌ڕ بارودۆخی مافی مرۆڤـ له ساڵی 2005دا
بڵاوكردۆته‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌قی ته‌واوی وه‌رگێردراوی ئه‌و راپۆرتی‌یه كه
رێكخراوی ناوبراو له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بڵاوی كردۆته‌وه.
كۆماری ئیسلامیی ئێران:
رێبه‌ری وڵات: رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئایه‌توڵڵا سه‌ید عه‌لی
خامه‌نه‌یی
سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت: دوكتور مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد (له مانگی ئووتی 2005 دا
جیگای حودجه‌تولئیسلام وه‌لموسلمین سه‌ید محه‌ممه‌د خاته‌میی گرته‌وه)
سزای ئێعدام: به‌ڕێوه ده‌چێ
دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی جینایی: ئه‌ندامه
كنوانسیۆنی ژنانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و پرۆتۆكۆله
دڵخوازانه‌كه‌ی: ئیمزای نه‌كردوه
به‌دوای دادگایی كردنه نادادپه‌روه‌رانه‌كانی ساڵانی رابردوو، ژماره‌یه‌كی
به‌رچاو له زیندانییه سیاسییه‌كان بۆ نموونه: زیندانییه‌كانی جیابیره‌كان
هه‌روا به حوكمی قورس‌و درێژماوه له زینده‌كان دان. له ساڵی 2005دا، به
سه‌دان كه‌س‌و بگره زیاتریش، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه
مه‌ده‌نییه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی كه رێژه‌ی كه‌مایه‌تییان زیاتره، گیراون.
نووسه‌رانی سایته ئینتێرنێتییه‌كان‌و تێكۆشه‌رانی بواری مافی مرۆڤـ له‌و
كه‌سانه‌ن كه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه، به بێ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان به خزم‌و
كه‌سیان، یان پارێزه‌ر رابگا، ره‌پێچه‌كی زیندان دراون‌و، له ده‌ستپێكی
حوكمه‌كانیانه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه نهێنییه‌كاندا ماونه‌ته‌وه‌و ئازار‌و
ئه‌شكه‌نجه‌دانیش به‌رده‌وام به‌ڕێوه چووه. لانیكه‌م 94 كه‌س ئێعدام كراون، بۆ
نموونه 8 كه‌سیان له كاتی ئه‌نجامدانی تاواندا ته‌مه‌نیان كه‌متر له 18 ساڵ
بووه. سزای به قامچی لێدانیش له زۆربه‌ی كاته‌كاندا به‌كار
هێنراوه.واپێده‌چێ ژماره‌ی راستی ئێعدام كراوان‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی
ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی كراون، زۆر له‌وه زیاتر ه كه له راپۆرته‌كه‌دا
ئاماژه‌ی پێ‌كراوه.
پێشینه:
تا كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری نوێ له مانگی ژووئه‌ندا بنبه‌ستی سیاسیی
هه‌روا درێژه‌ی بوو. شورای نیگابان كه ئه‌ركی ته‌ئییدی سه‌لاحییه‌تی
كاندیداكانی سه‌ركۆماری له ئه‌ستۆ دایه‌و هه‌وڵ ده‌دا قانوون‌و سیاسه‌ته‌كان
له‌گه‌ڵ بنه‌ماو ئوسووله ئیسلامییه‌كانی‌و قانوونی بنه‌ڕه‌تیدا بگونجێنێ، 1000
كاندیدای سه‌ركۆماری ره‌ت كرده‌وه. به گوێره‌ی ئه‌و ره‌وتی به
هه‌ڵاواردنه‌ی كه بۆ بژاركردن گیراوه‌ته‌به‌ر، ته‌واوی 89 كاندیدای ژن به هۆی
ره‌گه‌زی جیاوازه‌وه، خرانه لاوه؟! له راپۆرته‌كه‌دا هاتوه، كه له ره‌وتی
رێپێوانه‌كان دا، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دروشمی دژ به هه‌ڵبژاردنیان داوه،
زۆربه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له كاتی ته‌قینه‌وه‌كانی پێش هه‌ڵبژاردنی
سه‌ركۆماریدا نزیك به 10 كه‌س له تاران‌و ئه‌هوازدا كوژران. هه‌ر له درێژه‌ی
ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌دا، له مانگی ئوكتوبر، 6 كه‌سی دیكه له ئه‌هواز دا گیانیان
له ده‌ست دا. به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ده‌گه‌ڵ دژكرده‌وه‌ی چه‌كدارانه‌ی
كورده‌كان‌و هێندێك گرووپی دیكه رووبه‌روو بوونه‌وه.
هه‌ڵبژادرنی دوكتور مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد، ئه‌ندامیی پێشووی هێزه
تایبه‌تییه‌كانی سوپای پاسداران، به سه‌ركۆماری له مانگی ئووتدا بووه هۆی
وه‌لانانی گشت لایه‌نگرانی چاكسازی له پرۆسه‌ی سیاسیداو هه‌روه‌ها بووه هۆی
كۆجی بوونی ده‌سه‌ڵات له ده‌زگای ئایه‌توڵڵا سه‌ید عه‌لی خامه‌نه‌یی،
رێبه‌ری مه‌زهه‌بیی وڵات. رێبه‌ری مه‌زهه‌بیی ئێران له مانگی ئوكتوبردا
به‌شێك له سه‌ڵاحییه‌تگه‌لی چاوه‌دێریی خۆی به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت دا، خسته سه‌ر
شانی كۆڕی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیزام كه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی
له‌ده‌ست عه‌لی ئه‌كبه‌ری هاشمیی ره‌فسه‌نجانی، كاندیداری شكست خواردوی
پۆستی سه‌ركۆماری‌دایه. هه‌ڵبژاردنی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد، ئه‌ندامی پێشووی هێزه
تایبه‌تیه‌كانی سوپای پاسداران، به سه‌ركۆمار له مانگی ئووتدا، وه‌لانانی
ته‌واوی لایه‌نگرانی چاكسازی‌و ره‌وتی سیاسیی لێ‌كه‌وته‌وه.
مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤـ‌و پرۆسه‌ی ناوكیی ئێران، بۆته هۆی گرژیی له
پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران‌و كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی، سه‌باره‌ت به مافی
مرۆڤـ‌و به‌رنامه‌ی ناوكیی ئێران ئه‌و مه‌سه‌له‌یه زیاتر په‌ره‌ی گرتوه. به
تایبه‌ت به دوای ئه‌وه‌ی كه له مانگی ئووتدا ئێران رایگه‌یاند كه پرۆسه‌ی
پیتاندنی ئورانیوم به مه‌به‌ستی مه‌ده‌نی كه‌ڵكی لێ‌وه‌رده‌گرێ، دووباره
ده‌ست پێ‌ده‌كاته‌وه. ئێران، وڵاتانی بیانیی به تایبه‌ت ئه‌مریكا‌و بریتانیا
به‌وه تاوانبار ده‌كا كه بوونه‌ته مایه‌ی نائارامیی له ناوچه سنوورییه‌كانی
ئێران‌دا. بریتانیاش ئێرانی به‌وه تاوانبار كرد كه هاوكاری چالاكییه‌كانی دژی
بریتانیا‌و گرووپه چه‌كداره‌كانی نێو عێراق ده‌كا. گرژییه دیپلماتیكه‌كان
بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه وتووێژه‌كانی نێوان ئێران‌و یه‌كیه‌تیی ئورووپا
له‌مه‌ڕ مافی مرۆڤـ به هه‌ڵ‌په‌سێردراوی بمێنێته‌وه. له مانگی دیسامبر دادا
كۆڕی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بڕیارنامه‌یه‌كی له‌مه‌ڕ
مه‌حكووم كردنی ئێران له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ، بارودۆخی مافی مرۆڤـ ده‌ركرد.
سه‌ركوت كردنی كه‌مایه‌تییه‌كان:
قانوونگه‌لی پڕ له هه‌ڵاواردن‌و جێبه‌جێكردنیان هه‌روا بۆته هۆی نائارامیی
سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پێشیلكردنی مافی مرۆڤـ له ئێران‌دا، به تایبه‌ت دژی
كه‌مایه‌تییه ئیتنیكی‌و مه‌زهه‌بییه‌كان. له مانگی ژووئیه‌دا هه‌واڵنێری
تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له مه‌ڕ مافی هه‌بوونی نیشتنگه‌ی
باش، سه‌ردانی ئێرانی كرد‌و پاش سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كان رایگه‌یاند كه له
دابه‌شكردنی ئیمكانات، ده‌ست پێڕاگه‌یشتنی یه‌كسان به شوێنی حه‌وانه‌وه، ئاو‌و
كه‌ره‌سه‌ی ته‌ندورستی، هه‌ڵاواردنێكی زه‌ق‌و به‌رچاو ده‌رهه‌ق به
كه‌مایه‌تییه‌كان هه‌ست پێ‌ده‌كرێ.
عه‌ره‌به‌كان:
له ره‌وتی شه‌ڕو تێكهه‌ڵچوونه‌كانی پۆلیس‌و خۆپیشانده‌رانی شاری ئه‌هوازو
ززۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئوستانی خووزستان له مانگی ئاوریلدا ، لانیكه‌م 31 كه‌س
كوژران‌و سه‌دان كه‌سیش بریندار بوون‌و زیندانی كران. خۆپیشانده‌ران دژی
نامه‌یه‌ك دروشمیان ده‌دا كه گۆیا، یه‌كێك له راوێژكارانی سه‌ركۆمار
نووسیبووی‌و له‌ودا گه‌ڵاڵه‌یه‌كی سیاسی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی حه‌شیمه‌تی
عه‌ره‌بی له خوزستاندا خرابۆوه روو. به‌ڵام راوێژكاری سه‌ركۆمار ئه‌مه‌ی به
ناڕاست زانی. شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كان به درێژایی ساڵ درێژه‌یان هه‌بوو.
به تایبه‌ت دوای ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌هواز له مانگی ژووئه‌ن‌و ئوكتۆبرو، هێرش
كردنه سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان، له مانگی سێپتامبر‌و ئوكتۆبردا.
له مانگی نوامبر، لانیكه‌م 81 كه‌س له كۆڕێكی فه‌رهه‌نگیی عه‌ره‌بیدا كه
"مهابیس"ی پێ‌ده‌ڵێن، ده‌ستگیر كران. بۆ نموونه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان، زارا ناسر
توروفی، كارگێڕی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگیی "الامجدی" ئه‌هواز بوو، كه به پێی
راپۆرته‌كانی پێشووو به دانانی گرێ‌و تا كاتی دادگایی كردنی، ئازاد ده‌بێ.
شایانی باسه له زینداندا ئه‌شكه‌نجه، لێدان‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئێعدام،
ده‌ستدرێژیی‌كردن‌و زۆر كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ی دیكه له‌سه‌ر ناوبراو ئه‌نجام
دراوه.
توركه ئازه‌رییه‌كان:
له كۆتایی مانگی ژووئه‌ندا، ژماره‌یه‌كی زۆر له توركه‌كانی ئازه‌ری زمان كه
له رێوڕه‌سمی ساڵانه‌ی فه‌رهه‌نگی له قه‌ڵای بابه‌ك له كلیبردا به‌شدارییان
كردبوو، ده‌ستگیر كران. لانیكه‌م 21 كه‌س له‌وانه حوكمی زیندانی 3 مانگ هه‌تا
یه‌ك ساڵیان بۆ بڕایه‌وه‌و هێندێكیشیان به زیندانی هه‌ڵپسێردراو مه‌حكووم كران‌و
هێندێكی دیكه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له چوون بۆ "كلیبر" بێ‌به‌ش كران؟!
عه‌باس لسانی، قه‌سابێكی توركی ئازه‌ری له رووداوی قه‌ڵای بابه‌كدا
ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و له مانگی ژووئییه، عه‌باس به دانانی گرێ‌و ئازاد بوو، به‌ڵام
له مانگی ئووتدا به یه‌ك ساڵ زیندان به شێوه‌ی دوورخستنه‌وه له ناوخۆدا
مه‌حكووم كرایه‌وه‌و تاوانی ناوبراو پڕۆپاگه‌نده‌كردن‌و به‌لاڕێدابردنی هزری
گشتی بووه. گۆیا داوای پێداچوونه‌وه‌ی به حوكمه‌كه‌یدا كردوه.
كورده‌كان:
شه‌ڕو تێكهه‌ڵچوونه‌كانی مانگی ژووئه‌نی نێوان هێزه ئینتیزامییه‌كان‌و
كورده‌كان كه خۆشحاڵیی خۆیان له پێشڤه‌چوونی پرۆسه‌ی دێموكراتیزا‌سیۆن له
عێراق دا نیشان دابوو، برینداربوونی ژماره‌یه‌ك پۆلیس‌و ده‌ستگیركردنی ده‌یان
خۆپیشانده‌ری لێ‌كه‌وته‌وه. له مانگی ژووئییه‌دا به دوای ئه‌وه‌ی كه
هێزه‌كانی ئێران "شوانه قادری"، یه‌كێك له به‌رهه‌ڵستكارانی كوردیان به
گولله كوشت‌و به گوێره‌ی راپۆرته‌كان وه‌شوێن ماشین خست‌و به‌سه‌ر شه‌قام‌و
كۆڵانه‌كان دا رایان كێشا، هه‌زاران كورد بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له هه‌مبه‌ر
ئه‌و جینایه‌ته‌دا رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان. به پێی راپۆرته‌كان هێزه
ئینتیزامییه‌كان 21 كه‌سیان له خۆپیشانده‌ران كوشت‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاویشیان
لێ بریندار كردن. زیاتر له 190 كه‌سیش ده‌ستگیر كران. له درێژه‌ی ره‌وتی
تێكهه‌ڵچوونه‌كاندا كه زیاتر له مانگه‌كانی ئوكتوبرو نوامبردا روویان دا،
لانیكه‌م كه‌سێك به ناوی "شۆڕش ئه‌میری" كوژراو چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش گیران‌و
بریندار كران. "عه‌بدولفه‌تاح سوڵتانی"، پارێزه‌ر‌و یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی
ناوه‌ندی داكۆكی له مافی مرۆڤـ، به تاوانی ئاشكراكردنی زانیاریی نهێنیی‌و
شاراوه‌ی میللی، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رگری له په‌روه‌نده‌یه‌كی سیخوڕی،
له مانگی ژووئییه‌دا، راپێچی زیندان كرا. دوكتور روئیا تلووعی، چالاكی بواری
ژنان‌و مافی مرۆڤـ‌و دوو رۆژنامه‌نووسی دیكه به ناوه‌كانی ئێجلال قه‌وامی‌و
سه‌عید ساعێدی، له‌و كوردانه بوون كه له مانگی ئووتدا گیران.
هه‌موو گیراوه‌كان له مانگی ئوكتۆبردا، به دانانی گرێ‌و ئازاد كران، شایانی
ئاماژه‌یه كه تاوانی سیاسی له ئێران‌دا سزای مه‌رگی به‌دواوه‌یه.
كه‌مایه‌تییه مه‌زهه‌بییه‌كان:
ئه‌ندامانی كه‌مایه‌تییه مه‌زهه‌بییه‌كان له ئێران‌دا ته‌نیا له سۆنگه‌ی
جیاوازیی مه‌زهه‌بییه‌وه گیراون، "حه‌مید پوورمه‌ند" كه 25 ساڵ له‌وه‌پێش
چوبووه سه‌ر ئایینی مه‌سیحی، له مانگی فێوریه به تاوانی فێڵ‌كردن له
چه‌كداره‌كانی ئێران له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ مه‌زهه‌به‌كه‌ی‌ئایینه‌كه‌ی تێكۆشان
دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، له لایه‌ن دادگایه‌كی نیزامییه‌وه، به سێ‌ساڵ
زیندان مه‌حكووم كرا. ناوبراو له مانگی مایدا تۆمه‌تی له‌دین وه‌رگه‌ڕانی
له‌سه‌ر لابرا.
لانیكه‌م 66 به‌هایی گیران‌و تا كۆتایی ساڵیش دوو كه‌سیان هه‌ر له زینداندا
مانه‌وه. "مێهران كه‌وسه‌ری"و "به‌هرام مه‌شهه‌دی" له پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ‌نامه‌یه‌كی سه‌رئاوه‌ڵه بۆ محه‌ممه‌دی خاته‌می له نوامبری 2004دا
یه‌كه‌میان به سێ ساڵ‌و دووهه‌میان به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كران.
پارێزه‌رانی مافی مرۆڤـ
پرۆسه‌ی ناونووسین بۆ ئه‌ندامه‌تی له رێكخراوه سه‌ربه‌خۆ‌و NGOكان، هه‌روا
ده‌گه‌ڵ كه‌ند‌وكوسپ به‌ره‌وڕووه، تێكۆشه‌رانی بواری مافی مرۆڤ به‌رده‌وام
مه‌ترسیی تۆڵه ئه‌ستانه‌وه‌یان له‌سه‌ره.
رۆژنامه‌ڤان "ئه‌كبه‌ر گه‌نجی" كه ده‌ستی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تیی له كوشتنی
رووناكبیران‌و رۆژنامه‌نووساندا ئاشكرا كرد، هه‌تا ساڵی 2005 هه‌روا له زینداندا
ماوه‌ته‌وه.
ئه‌كبه‌ر گه‌نجی زیندانییه‌كی جیابیر‌و رۆژنامه‌نووسێكی لێكۆڵه‌ره‌و، ده‌ستی
به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تیی له قه‌تڵی رووناكبیران‌و رۆژنامه‌نووساندا له
ده‌یه‌كانی 1990دا ئاشكرا كرد، ماوه‌ی 6 ساڵی له زینداندا تێ‌په‌ڕاند.
ئه‌كبه‌ر گه‌نجی كه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تۆمه‌تگه‌لێكی ناروونی وه‌ك تێكۆشان
دژی ئاسایشی میللی، به تاوانبار ناسراوه، دوای مانگرتن له خۆراك‌و
ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له بێ‌به‌ش كردنی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پزیشك‌و
داو‌وده‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان، بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ئازاد كرا. له مانگی
سێپتا‌مبر دووباره گه‌ڕایه‌وه زیندان‌و، بۆ ماوه‌ی 6 حه‌وتوو له زیندانی
تاكه‌كه‌سیدا مایه‌وه؟ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێ: هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كان له نێو
نه‌خۆشخانه‌دا له ئه‌كبه‌ر گه‌نجی‌یان داوه.
به‌كارهێنانی ئه‌شكه‌نجه‌و سزادانی نامرۆڤانه‌و پڕ له شه‌رمه‌زاری
له زۆربه‌ی زیندان‌و ده‌ستبه‌سه‌رگه‌كاندا (بازداشتگا) ئێستاش ئه‌شكه‌نجه
كارێكی ئاسایی‌یه‌و، لانیكه‌م 5 كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان گیانیان له
ده‌ست داوه. له هێندێك كاتدا ئه‌شكه‌نجه‌و به‌دره‌فتاری بوونه‌ته هۆی مه‌رگی
زیندانی.
بێ‌به‌شكردنی زیندانییانی سیاسی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به داو‌وده‌رمان‌و پزیشك،
بۆ فشارهێنان‌و ناچاركردنیان به ئیعتیراف له رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا، رۆژ
به‌رۆژ زه‌قتر‌و به‌رچاوتر ده‌بێته‌وه.
له مانگی ژووئیه‌دا، له راپۆرتێكی ده‌زگای داددا جۆره‌كانی پێشێلكردنی مافی
مرۆڤ بۆ وێنه: ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانییان‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان به
تێر‌وته‌سه‌لی باس كراون، له راپۆرته‌كه‌دا هاتوه كه، رێوشوێنێك بۆ لابردنی
ئه‌و كێشانه گیراوه‌ته به‌ر، به‌ڵام له‌وه زیاتر روونیان نه‌كردۆته‌وه.
* له مانگی سێپتامبردا وێنه‌گر، "ئاره‌زوو سیابی شه‌هریوه‌ر" ده‌گه‌ڵ 14 ژنی
دیكه كه له مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی كوژرانی به‌كۆمه‌ڵی زیندانییان له
زیندانی ئێوین له تاران‌دا، له ساڵی 1988 به‌شدارییان كردبوو، ده‌ستگیر كران.
له‌و زیندانه‌دا به هه‌زاران زیندانیی سیاسی ئێعدام كران. ئاره‌زوو شه‌هریوه‌ر
له كاتی گیرانیدا سه‌راوبن هه‌ڵیان واسیوه‌و به كابلی به‌رق لێیان داوه‌و،
ته‌نانه‌ت ده‌ستدرێژیی سێكسشیان كردۆته سه‌ر.
پیاوێكی خه‌ڵكی شیراز، له ساڵی 2004دا به تاوانی نێربازی مه‌حكووم به 100
زه‌ربه قامچی كرا. گۆیا ئه‌و پیاوه ئه‌شكه‌نجه كراوه، له لایه‌ن هێزه‌كانی
ئاسایشه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوژرانی لـێ‌كراوه.
لانیه‌كه‌م سێ جار حوكمی بڕینی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش به‌ڕێوه چووه. ده‌ركردنی
حوكمی قامچی لێدان له لایه‌ن دادگاكانه‌وه، هه‌روا به‌رده‌وام‌و، وه‌ك ره‌سم‌و
یاسایه‌كی باو به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
نوێترین زانیاری سه‌باره‌ت به زارا كازمی
له مانگی نوامبری 2005دا، دادگای پێداچوونه‌وه، پێی له‌سه‌ر بێ‌تاوانیی
كاربه‌ده‌ستێكی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران كه ده‌ستی له كوشتنی "زارا
كازمی"ی رۆژنامه‌نووس‌و وێنه‌گری ئێرانیی ـ كاناداییدا هه‌بووه، داگرته‌وه.
سزای مردن
له ساڵی 2005دا، لانیكه‌م 94 كه‌س، بۆ وێنه: 11 كه‌سیان له كاتی تاوانكردندا
ته‌مه‌نیان كه‌متر له 18 ساڵی بووه، ئێعدام كراون. وا پێده‌چێ كه ژماره‌ی
راسته‌قینه زۆر له‌وه زیاتر بێ كه له راپۆرته‌كه‌دا هاتوه. سزای مه‌رگ
هه‌روا بۆ ئه‌و تاوانانه‌ی كه، به وشه‌گه‌لی ئاڵۆز باسیان له‌سه‌ر ده‌كرێ،
وه‌ك: "تاوان له سه‌ر زه‌ویدا"، ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه.
به پێی هه‌واڵه‌كان له مانگی ئوكتوبردا، ژنێك به‌ردباران كرا، ئه‌گه‌رچی له
ساڵی 2002دا حوكمی به‌ردباران كردن بۆ ماوه‌ی كاتی راگیرابوو!؟
له مانگی ژانویه‌دا، كۆمیسیۆنی مافی منداڵانی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان، ئێرانی ئاگادار كرده‌وه كه به زووترین كات ئێعدامی ئه‌و
لاوانه‌ی كه له كاتی ئه‌نجامدانی تاواندا ته‌مه‌نیان كه‌متر له 18 ساڵ
بووه، رابگرێ. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه ئێران گوتبوی: سزای مه‌رگی ئه‌و
تاوانبارانه‌ی كه له ژێر 18 ساڵن، بۆ ماوه‌ی كاتی راگرتوه، به‌ڵام "ئیمان
فه‌رۆخی" له‌و رۆژانه‌ی كه كۆمیسیۆن راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئێران
ئاماده ده‌كرد، ئێعدام كرا. ئیمان فه‌رۆخی له تێكهه‌ڵچوونێكدا سه‌ربازێكی
كوشتوه، له كاتێكدا 17 ساڵی ته‌مه‌ن بووه.
ـ به‌دوای ناڕه‌زایی‌یه نێونه‌ته‌وه‌یی‌و ناوخۆیی‌یه‌كاندا، بڕیار بوو سزای
به‌شێك له‌و ژن‌و پیاوانه‌ی كاتی تاوانكردن ته‌مه‌نیان له 18 ساڵ كه‌متر‌و
تاوانه‌كه‌یان خراوه‌ته پاڵ هه‌ڵ‌وه‌شێنرێته‌وه یا رابگیرێن. ئازادیی به‌یان‌و
كۆڕ‌وكۆبوونه‌وه‌كان به توندترین شێوه سه‌ركوت یان سنووردار كراون.
رۆژنامه‌ڤانان‌و وێبلاگ نووسان هه‌روا زیندانی‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون‌و ده‌كرێن.
داخستنی رۆژنامه‌كانیش هه‌روا به‌رده‌وامه. بنه‌ماڵه‌ی زیندانییه‌كان، یان ئه‌و
كه‌سانه‌ی كاربه‌ده‌ستانی رێژیم به شوێنیانه‌وه بوون، ده‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌و
مه‌ترسی‌و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه به‌ره‌وڕوون.
له مانگی ئوكتوبردا، دادگای چاپه‌مه‌نی دووباره كه‌وته‌وه گه‌ڕ، ئه‌و
دادگایه له سێ قازی‌و ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ر كه له لایه‌ن ده‌زگای
قه‌زایی‌یه‌وه هه‌ڵ‌ده‌بژێردرێ، پێك دێ. شایانی باسه كه به‌شێكی زۆر له
رۆژنامه‌نووسان سه‌باره‌ت به پێكهاته‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ران ره‌خنه‌یان هه‌یه.
له مانگی ژانویه‌دا، محه‌ممه‌د ره‌زا نه‌سه‌ب عه‌بدولڵاهی، كه خوێندكارێكی
چالاكی بواری مافی مرۆڤه‌و، سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌یه‌كیشه، به تاوانی
سووكایه‌تی‌و بوختان به رێبه‌ری وڵات‌و، پڕ‌وپاگه‌نده دژی ده‌وڵه‌ت، سزای 6
مانگ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. ناوبراو مانگی ئووت ئازاد كرا. هاوسه‌ره
دووگیانه‌كه‌ی "نه‌جمه ئومێدپه‌روه‌ر" له مانگی مارس به‌هۆی دانانی په‌یامێك
له‌سه‌ر وێبلاگه‌كه‌ی، كه وا دیاره محه‌ممه‌د ره‌زا عه‌بدوڵڵایی پێش گیرانی
نوسیبووی، 24 رۆژان خرایه زیندان.
مافی ژنان
هه‌واڵنێری تایبه‌تی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆ
خستنه‌ڕووی شێوه‌كانی توند‌وتیژی دژی ژنان له مانگه‌كانی ژانویه‌و فێوریه‌دا
سه‌ردانی ئێرانی كرد. راپۆرته‌كه ره‌خنه‌ی له گرتنی خۆڕایی، ئه‌شكه‌نجه‌و
ره‌فتاری خراپ له‌گه‌ڵ ژناندا، به‌تایبه‌ت ژنانی چالاك له بواری مافی مرۆڤدا
گرتوه‌و، داوای له ئێران كرد كه گه‌ڵاڵه‌یه‌كی گشتگیر، بۆ به‌ره‌وپێشبردن‌و
پشتیوانیكردن له مافی مرۆڤ دابڕێژێ‌و، كۆتایی به توند‌وتیژی دژی ژنان بێنێ.
هه‌روه‌ها هه‌واڵنێره‌كه له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌یدا باسی قانوونگه‌ریی پڕ له
فه‌رق‌و جیاوازی ده‌كا‌و به توندی ره‌خنه له كه‌مته‌رخه‌میی به‌ڕێوه‌بردنی
دادپه‌روه‌ری، كه بۆخۆی ده‌بێته هۆی ده‌رچوونی تاوانباران‌و چه‌سپاندنی
هه‌ڵاواردن‌و توند‌وتیژی دژی ژنان گرتوه.
هه‌واڵنێری تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به مافی
هه‌بوونی جێگا‌و رێگای باش، رایگه‌یاند كه، هه‌ڵاواردن دژی ژنان، له
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جێگا‌و رێگاشدا ده‌بینرێ. زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه
رووبه‌ڕووی توند‌وتیژی ده‌بنه‌وه، په‌ناگه‌یه‌كی باش‌و ته‌نایان نیه. |