|
فی سه‌فه‌رو سه‌یران، مافه‌كانی
به‌رابه‌ر له شووكردن دا، هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر، مافی جیابوونه‌وه، پارێزگاری
له منداڵان له كاتی جیابوونه‌وه له هاوسه‌ر، مافی به‌رابه‌ر له خوێندن‌و
فێركردن دا، مافی به‌رابه‌ر له كار‌و پیشه‌دا، یه‌كسانی له مافه تاكه‌كه‌سی‌و
مه‌ده‌نی‌و سیاسییه‌كان‌و ده‌یان مافی دیكه، له‌و مافانه‌ی ژنان كه له به‌رچاو
ناگیرێن. رێكخراوی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان وێڕای ناڕه‌زایی له هه‌بوون‌و
جێبه‌جێ‌كردنی یاساكانی پڕ له هه‌ڵاواردن‌و پێشێلكه‌ری به‌رابه‌ریی مافه
مرۆڤانییه‌كانی ژنان‌و پیاوان، خوازیاری پووچه‌ڵكردنه‌وه‌و لابردنی سه‌رجه‌م
رێسا "كه‌یفه‌ری"یه‌كان‌و یاساگه‌لێكه كه به جۆرێك وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی
ئاپارتایدیی ره‌گه‌زین. ئه‌م رێكخراوه هه‌روه‌ها وێڕای راگه‌یاندنی پشتیوانی
له كۆبوونه‌وه‌ی ئاشتیخوازانه‌ی ژنانی تاران بۆ ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین له
یاساكانی ئێستای دژی ژن له رۆژی 22ی جۆزه‌ردان دا، خوازیاری گونجاندنی ئه‌سڵی
به‌رابه‌ریی ژن‌و پیاو‌و جێگیركردن‌و مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانی ژنان له یاساكان‌و
هه‌روه‌ها چوونی ئێران بۆ "كونوانسیۆنی سڕینه‌وه‌ی ته‌واوی شێوه‌كانی هه‌ڵاواردنی
دژی ژنان"ه.
رێكخراوی پاراستنی مافه‌كانی
مرۆڤی كوردستان
تاران 16ی جۆزه‌ردانی 1385 / 6ی ژوئه‌نی 2006
|