|
له ئینگلیسییه‌وه بۆ كوردی
: جه‌میل كولاهی
رێكخراوی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌ی
له ده‌وڵه‌تی ئۆردۆن داوای كرد كه له‌و سكاڵانامه‌یه بكۆڵێته‌وه كه ده‌ڵێ
هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانی ئۆردۆن له رۆژی 14 ژوئه‌نی 2006 گوشاری له راده‌به‌ده‌ریان
خستۆته سه‌ر گروپێكی په‌ناخوازی كوردی ئێرانی ته‌نیا له‌و سۆنگه‌یه‌وه كه
ناره‌زایه‌تییه‌كی هێمنانه‌ی بۆ گۆڕینی باری ژیانی‌و وه‌رگیرانی له وڵاتێكی
ئه‌منی سێیه‌مدا وه‌ڕێ خستبوو. به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانی
ئۆردۆنه‌وه هێرشی‌یان كراوه‌ته سه‌ر‌و له شوێنێك كه پێ‌ده‌ڵێن، ناوچه‌ی نێوان
دوو به‌ره‌ی دژ به‌یه‌ك (NML) كه ناوچه‌یه‌كی بیابانییه له نێوان سنووری
عێراق‌و ئۆردۆن دا شوێنێك كه گرووپی ناوبراو له ژانویه‌ی 2005وه له دۆخێكی
ناله‌باردا تێدا ده‌ژین. هێندێك له په‌ناخوازه‌كان، ژنی دووگیانن كه به گوێره‌ی
هه‌واڵ له كاتێكدا كه هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانی ئۆردۆن به باتۆم لێیان ده‌ده‌ن،
بریندار بوون. به گوێره‌ی هه‌واڵ یه‌كێك له په‌ناخوازه‌كان له زیندانی ئۆردۆن
ده‌س له‌سه‌ر كراوه‌و پێش له‌وه‌ی كه ئازاد بكرێ، به توندی لێ دراوه.
رێكخراوی لێبوودرنی نێونه‌ته‌وه‌یی داوا له ده‌وڵه‌تی ئۆردۆن ده‌كا كه به
زووترین كات‌و بێ‌لایه‌نانه له‌م سكاڵانامه‌یه بكۆڵێته‌وه، بۆ متمانه، بیسه‌لمێنن
كه هیچ هێزێكی ئۆردۆنی مافی بڕیارده‌ركردن‌و به‌كارهێنانی زۆری له‌راده‌به‌ده‌ر
له لێ پرسینه‌وه‌دا له ئه‌ستۆ نه‌بووه. جیا له‌وه ده‌وڵه‌ت ده‌بێ له‌وه
دڵنیا بێ كه هه‌موو به‌رپرسان‌و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی ئۆردۆن به شێوه‌یه‌كی
روون ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه ئه‌وان ده‌بێ به پێی پابه‌ندی ئۆردۆن به
رێوشوێنه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی مافی مرۆڤـ و ئیستانداردگه‌لێك بۆ به‌كارهێنانی
هێز كه یاساگه‌لی بناخه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له مه‌ڕ به‌كارهێنانی هێز‌و
چه‌كی گه‌رم ده‌گرێته‌وه، بجووڵنه‌وه. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی
هێندێ هه‌واڵی پێ گه‌یشتن كه هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانی ئۆردۆن خۆپیشانده‌ره
ئاشتیخوازه‌كانیان داوه‌ته به‌ر دار‌و باتۆم‌و ده‌ستگیری‌كردوون ، ئه‌و كه‌سانه له
سیاسه‌تگه‌لی ده‌وڵه‌ت ره‌خنه‌یان گرتووه كه ئه‌ندامانی یه‌كییه‌تییه پیشه‌یی‌یه‌كان‌و
په‌ناخوازه فه‌لستینییه‌كان ده‌گرێته‌وه.
ئاخێزگه:
ئه‌م گرووپه 183 كه‌سییه له په‌ناخوازه كورده ئێرانییه‌كان، پێشتر بۆ ماوه‌ی
30 ساڵ له عێراقدا نیشته جێ بوون ئه‌وان له كه‌مپی "ئه‌ڵتاش" ژیانیان به‌سه‌ر
بردووه، كه نیزیكی روومادی له ناوه‌ندی عێراقیدایه، تا ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ
په‌ناخواه نیشته‌جێ‌كانی ئه‌وێ، ئه‌وییان له سۆنگه‌ی مه‌ترسییه‌كه‌وه كه له
بواری ئه‌منییه‌تییه‌وه له عێراق له‌به‌ریان بوو، به جێ‌هێشت. له ژانوییه‌ی
2005دا، گه‌یشتنه سنووری ئۆردۆن، به‌ڵام به هۆی به‌رگریی هێزه‌كانی ئۆردۆن نه‌یانتوانی
بڕۆنه ژووره‌وه، هه‌رچه‌ند 743 په‌ناخوازی دیكه له ساڵی 2005دا چوونه نێو
ئۆردۆن، به‌دوای ئه‌وه‌دا ئه‌و 183 په‌ناخوازه له سه‌ر سنووره‌كانی عێراق له
ناوچه‌ی (NML )دا ماونه‌ته‌وه، له نێو ره‌شماڵدا ده‌ژین‌و زیاتر له رێگای
یارمه‌تی و هێنانی شتومه‌ك‌و یارمه‌تیی ئه‌و موسافیرانه كه به درێژای رێگای
پێوه‌ندی عێراق‌و ئۆردۆنه‌وه دێن درێژه به ژیانیان ده‌ده‌ن. ئه‌و په‌ناخوازانه
نایانه‌وێ كه له ناوچه‌ی خودموختاری كوردستانی عێراقدا نیشته‌جێ ببن. چوونكه
ده‌ڵێن هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانی ئێرانه‌وه
كه ئه‌وان له‌و باره‌ڕه‌دان له‌و ناوچه‌یه خه‌ریكی تێكۆشانن، گیانیان ده‌كه‌وێته
مه‌ترسیه‌وه.
هه‌ر به‌و شێوه‌یه، ئه‌و په‌ناخوازانه كه له عێراقدا له ناوچه‌ی NML دا نیشته‌جێن،
ئه‌ركی عێراقه كه سه‌ره‌تا ئه‌منییه‌تی ئه‌و په‌ناخوازانه بپارێزێ‌و به‌باشی
ده‌ستیان به خوارده‌مه‌نی، ئاو، سه‌رپه‌نا‌و یارمه‌تییه پزشكییه‌كان رابگا. هه‌روه‌ها،
ئه‌ركی ئۆردۆنه كه له كاتی هاتنی ئه‌وان بۆ ناوچه‌ی NMLی ژێر ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌وان پشتیوانی‌یان لێ بكا.
عێراق، ئۆردۆن‌و وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه ده‌بێ، ئه‌وپه‌ڕی توانای خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ‌و
هه‌رچی زووتر تا ئه‌و جێگایه‌ی كه ده‌توانن له‌گه‌ڵ كومیسریای به‌رزی سه‌ر به
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ناخوازه‌كان (UNHCR) بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌كی
به‌جێ، باش‌و هه‌میشه‌یی بۆ ئه‌و په‌ناخوازانه هاوكاری بكه‌ن. به‌شێوه‌یه‌ك كه
ئه‌وان بتوانن به زوویی له وڵاتێكدا له ئه‌منییه‌ت‌و سه‌روه‌ریدا نیشته‌جێ بن.
له مانگی مارسدا، زیاتر له سه‌د په‌ناخوازی فه‌له‌ستینی له پایته‌ختی عێراق،
به‌غدا، شوێنێك كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ده‌یه زۆربه‌ی گرووپه‌كه تێدا ده‌ژیان‌و
دوایی به هۆی په‌ره‌گرتنی كوشتنۆ ونبوونی ئه‌و فه‌له‌ستینیانه كه له‌وێ
ده‌ژیان، به دوای هه‌ڵ هاتن بۆ ماوه‌ی چه‌ندین حه‌وتوو نێزیك سنووری عێراق /
ئۆردۆن راگیران. ئۆردۆن له چوونه ناوه‌وه‌ی خاكی ئه‌و وڵاته پێشی پێ‌گرتن، كه
به پێی مافی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ڵێنه‌كانی خۆی به‌جێ‌نه‌گه‌یاندووه. به‌پێی
به‌نده فه‌رمییه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان بۆ دووپات نه‌كردنه‌وه‌ی تاوانی له‌و
چه‌شنه، ئۆردۆن له‌سه‌ریه‌تی كه‌سانێك كه له وڵاتێك كه له به‌رمه‌ترسیی
ئه‌شكه‌نجه یان له شوێنیك كه ژیانیان یان ئازادییان كه‌وتۆته مه‌ترسییه‌وه
هه‌ڵ هاتوون ره‌د نه‌كاته‌وه. ئه‌م گرووپه دوایی له سووریه نیشته‌جێ كران.
له‌و ساڵانه‌دا ئۆردۆن میوانداریی ده‌سته‌گه‌لێكی زۆر له په‌ناخوازه‌ان بووه.
نزیكه‌ی دوو له سێی ئه‌و حه‌شیمه‌ته به ڕه‌چه‌ڵه‌ك فه‌له‌ستینیگه‌لێكن كه له
كاتی دامه‌زراندنی ئیسرائیله‌وه له ساڵی 1948وه ماڵه‌كانیان به‌جێ‌هێشتووه،
له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا سه‌دان هه‌زار كه‌س له عێراقییه‌كان وڵاته‌كه‌یان به
مه‌به‌ستی ژیان كردن له ئۆردۆن به‌جێ‌هێشتووه. |