|
ئه‌م مافانه‌ی له به‌یاننامه‌ی
جیهانیی مافی مرۆڤ‌دا هاتوون‌و له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه
ددانیان پێدا نراوه‌و به‌ره‌سمی ناسراون, له‌راستی‌دا به‌رهه‌می ده‌یان‌و سه‌دان
ساڵ هه‌وڵ‌و تێكۆشانی مرۆڤایه‌تی به‌گشتی‌و به تایبه‌تی بیرمه‌ندان,
فیلسوفان, كۆمه‌ڵناسان, حوقووقزانان, ده‌وڵه‌تمه‌ردان له بواری گه‌ڵاڵه‌كردن‌و
پێناسه‌كردنی ماف‌و ئازادی‌یه‌كانی مرۆڤ دان. وه‌ك نموونه‌یه‌ك له‌و هه‌وڵانه ده‌توانین
هێندێك ده‌قی به‌ناو بانگ له به‌ستێنی مافه‌كانی مرۆڤ‌دا ناو به‌رین كه له ره‌وتی
گه‌ڵاڵه بوون‌و جێگیربوونی ئه‌و مافانه‌دا كه ئه‌مڕۆ نێوه‌رۆكی به‌یاننامه‌ی
جیهانیی مافی مرۆڤیان پێك هێناوه, جێگای خۆیان هه‌یه. "مه‌نشووری مه‌زن"(Magna
Carta) (1215), داواكردنی مافه‌كان (1628)و مه‌نشووری مافه‌كان (1689) له
ئینگلستان, له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌میش‌دا بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی مرۆڤایه‌تی‌دا
مافه سروشتی‌یه‌كان (رێوشوێنی هاوبه‌ش‌و وه‌ك یه‌ك بۆ هه‌موو هاونیشتمانان) وه‌ك
مافێكی قانوونی به ره‌سمی ناسرا‌و بوو به به‌شێكی بناغه‌یی له قانوونی بنه‌ڕه‌تیی
زۆر له وڵاتان. ئه‌مه هه‌وڵێكی گرنگ بوو له پێناوی دیاریكردن‌و جێگیركردنی
پێوه‌ندیی دوو لایه‌نه‌ی تاك‌و ده‌وڵه‌ت, به گوێره‌ی رێككه‌وتن‌و له سه‌ر
بناغه‌ی ره‌زامه‌ندیی دڵخوازانه‌ی تاك.
به‌ڵام له‌م ده‌قانه‌ش كامڵتر‌و گرنگتر ده‌بێ به‌یاننامه‌ی فه‌رانسه‌یی "مافه‌كانی
مرۆڤ‌و هاونیشتمانان" (1789)و مه‌نشووری مافه ئینسانی‌یه‌كانی هاونیشتمانانی
ئه‌مریكایی (1791), ناو به‌رین كه ئه‌ندیشه‌و مه‌غزای به‌یاننامه‌ی جیهانیی
مافی مرۆڤ تا ڕاده‌یه‌كی زۆر له‌وانه‌وه وه‌رگیراوه.
هه‌ر كام له‌م ده‌قانه‌ی ناویان برا, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش‌دا به‌شێك له ماف‌و ئازادی‌یه‌كانی
مرۆڤیان تێدا گونجاوه, به‌ڵام له سنوورێكی جوغرافیایی دیاریكراودا ئیعتباریان
هه‌بووه‌و مرۆڤه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئه‌م مه‌نشوور‌و به‌یاننامانه له‌و
مافانه بێ‌به‌ش ماونه‌وه. هه‌ر ئه‌و راستی‌یه‌ش وای كردوه مرۆڤ له‌و كاته‌وه
كه مافه‌كانی خۆی ناسیوه‌و شاهیدی وه‌دیهاتنی ئه‌وان له به‌شێكی تۆپی زه‌وی‌دا
بووه, ئاره‌زوو بكا كه به‌ره‌سمی ناسران‌و وه‌ربه‌ر چاو گیرانی مافه‌كانی, هه‌موو
دانیشتووانی سه‌رتۆپی زه‌وی بگرێته‌وه. پێ به پێی ره‌وتی مێژوو ئه‌و خه‌ون‌و
ئاواته له هه‌قیقه‌ت‌و وه‌راست گه‌ڕان, نزیك بۆته‌وه. رێككه‌وتنی وێستفالی
(1848)و رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆیله‌یی (1815ی ڤییه‌ن) وه‌ك یه‌كه‌م
هه‌نگاوه‌كان له بواری نێونه‌ته‌وه‌یی‌كردنی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ‌دا ده‌ژمێردرێن.
له نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌میش‌دا كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتننامه‌ی دیكه
له باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆیله‌یی ئیمزا كران, بۆ وێنه رێكه‌وتننامه‌ی
واشنگتون (1862) به‌ڵگه‌نامه‌كانی كۆنفراسه‌كانی برۆكسێل (1867و 1890) و بێرلین
(1885). مه‌یدانێكی دیكه‌ی هاوكاریی نێونه‌ته‌وه‌یی, دانانی یاسای تایبه‌ت به
شه‌ڕ بوو: به‌یاننامه‌ی پاریس (1856), یه‌كه‌مین‌و دووهه‌مین په‌یماننامه‌ی ژنێڤ
(1864و 1906), به‌ڵێننامه‌كانی لاهه‌و 1907, پێكهێنانی كومیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی
خاچی‌سوور (1864)
به‌دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی‌دا ئه‌م بیره رۆژ به رۆژ پتر په‌ره‌ی گرت كه
حكوومه‌ته‌كان به ته‌نیایی‌و به‌بێ بوونی ناوه‌ندێكی نێونه‌ته‌وه‌یی, ناتوانن
له پارێزگاری له مافه‌كانی مرۆڤ‌دا كه پێویستیان به ده‌سته به‌ره نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان
هه‌یه, سه‌ركه‌وتوو بن. "كۆمه‌ڵه‌ی میلله‌تان" (جامعه ملل) كه یه‌كه‌م رێكخراوی
نێونه‌ته‌وه‌یی جیهان بوو, به‌رهه‌می ئه‌و پێویستی‌یه بوو. دیاره له شیكردنه‌وه‌ی
ئه‌ركه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا ئیشاره‌یه‌ك به مافی مرۆڤ نه‌كرابوو. به‌و حاڵه‌ش
"كۆمه‌ڵه‌ی میلله‌تان" هه‌وڵی دا به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئامرازه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان
ئه‌م مافانه بپارێزێ, به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی زۆریان بڕ نه‌كرد‌و له چوارچێوی
دیاریكردنی هێندێك مه‌رج بۆ پارێزگاری له كه‌مایه‌تی‌یه‌كان له چه‌ند وڵات‌دا
مایه‌وه.
به‌یاننامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ به‌رهه‌م‌و ئاكامی
شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی
"شه‌ڕی جیهانیی ئه‌م دوایانه (دووهه‌م), له بنه‌ڕه‌ت‌ڕا شه‌ڕی مافی مرۆڤ بووه
كه لایه‌نگرانی روانینێكی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی سامناك ئه‌ویان به‌سه‌ر گه‌لان‌دا
سه‌پاندوه. شه‌ڕێك كه به دڕنده‌یی‌و وه‌حشیگه‌ری‌یه‌كی بێ‌وێنه‌و به‌رنامه
بۆ دانراوه‌وه, له یه‌ك كات‌دا به‌دژی مرۆڤ‌و كۆمه‌ڵگه‌ی ئینسانی به‌رێوه ده‌برا."
"رنه‌كاسن" حوقووقزانی به‌ناوبانگی فه‌رانسه‌یی‌و وه‌رگری خه‌ڵاتی نوبێلی
ئاشتی 1968.
شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی نیشانی دا كه پێشێل‌كردنی به‌ربڵاوی مافی مرۆڤ له
ئاستی نێوخۆیی‌دا, له‌وانه‌یه تێكچوونی ئاشتیی نێونه‌ته‌وه‌یی به دواوه بێ.
به دوای به‌دبه‌ختی‌و رۆژره‌شی‌یه‌كانی ئه‌م شه‌ره‌دا بوو كه به‌ره‌سمی
ناسینی ئابروو‌و كه‌رامه‌تی زاتیی هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی مرۆڤایه‌تی‌و
مافی به‌رامبه‌ر‌و زه‌وت نه‌كراوی ئه‌وان, "وه‌ك بناغه‌ی ئازادی, عه‌داڵه‌ت‌و
ئاشتی له جیهان‌دا" ناسرا.
به‌دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی‌دا, هێزه سه‌ره‌كی‌یه‌كانی هاوپه‌یمانان,
قۆڵیان له ئاماده‌كردنی بناغه‌كانی رێكخراوێكی گه‌وره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی كه
پاراستنی ئاشتی‌و یارمه‌تی به پارێزگاری له مافه بنه‌ڕه‌تی‌یه‌كانی مرۆڤ
بكا به ئه‌ركی خۆی, هه‌ڵماڵی. ئه‌وان له پله‌ی یه‌كه‌م‌دا ده‌بوایه پاراستنی
ئاشتی‌و ئه‌منییه‌ت بكه‌ن به ته‌وه‌ری هه‌وڵه‌كانیان تا ـ به گوێره‌ی ده‌سته‌واژه‌كانی
مه‌نشووری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ـ "نه‌وه‌كانی داهاتوو له به‌ڵای شه‌ڕ له
ئه‌مان‌دا بن."
مه‌نشووری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 26ی ژووئه‌نی 1945دا ئیمزا كرا. ئه‌م مه‌نشووره
جگه له ئامانجی "دوور ڕاگرتنی نه‌وه‌كانی داهاتوو له به‌ڵای شه‌ڕ", "راگه‌یاندنه‌وه‌ی
بڕوا‌و ئیمان به مافه بنه‌ره‌تی‌یه‌كانی مرۆڤ, حه‌یسییه‌ت‌و كه‌رامه‌ت‌و بایه‌خی
ئینسان‌و به‌رابه‌ریی ژن‌و پیاوان"ی وه‌ك ئامانجی سه‌ره‌كیی خۆی ناو بردبوو.
مادده‌ی یه‌كی مه‌نشوور ده‌ڵێ: "یه‌كێك له ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
گه‌یشتن به هاوكاریی نێونه‌ته‌وه‌یی له رێگای په‌ره‌پێدان‌و هاندانی به‌ڕێوه‌چوونی
مافه‌كانی مرۆڤ‌و ئازادی‌یه بنه‌ڕه‌تی‌یه‌كان بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كان بێ وه‌به‌رچاو
گرتنی جیاوازی‌یه ره‌گه‌زی, جنسی, زمانی‌و ئایینی‌یه‌كانه."
دوای پێكهاتنی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان, له ژووئه‌نی 1946ه‌وه تا
دیسامبری 1948 له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌یه‌دا هه‌وڵێكی به‌رده‌وام بۆ
ئاماده‌كردنی به‌یاننامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ له گۆرێ‌دا بوو. له فێوریه‌ی
1946دا شوورای ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان "كۆمیسیۆنی
مافی مرۆڤ"ی پێك هێنا تا ئه‌م ئه‌ركه بگرێته ئه‌ستۆ. كه‌سایه‌تی‌یه ئه‌سڵی‌یه‌كانی
ئه‌و كۆمیسیۆنه بریتی‌بوون له: 1ـ"ئێلینۆر رۆزوێلت, هاوسه‌ری فرانكلین رۆزوێلت
سه‌ركۆماری پێشووی ئه‌مریكا, سه‌رۆكی كۆمیسیۆن 2ـ پ. س چانگ (چینی كه په‌روه‌رده‌ی
ئه‌مریكا بوو) جێگری به‌رپرسی كۆمیسیۆن. 3ـ چارلز مالك, (خه‌ڵكی لوبنان) كه نه‌خشی
راپۆرتنووسی كۆمیسیۆنی هه‌بوو 4ـ"رێنێ كاسێن" حوقووقزانی فه‌رانسه‌یی كه یه‌كه‌م
پێش‌نووسی به‌یاننامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤی نووسی5ـ "جان. پ. هامفێری" به‌ڕێوه‌به‌ری
به‌شی مافی مرۆڤ له كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له نێو ده‌بیرخانه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان‌دا. وێرای ئه‌و كه‌سایه‌تییانه چه‌ندین رێكخراوی ناده‌وڵه‌تییش
هه‌بوون كه له ئاماده‌كردنی به‌یاننامه‌كه‌دا نه‌خشی گرنگ‌و به‌رچاویان هه‌بوو.
باوه‌ڕهێنان به مافی مرۆڤ خه‌ریكه ده‌بێته فه‌رهه‌نگێكی
جیهانی
به‌یاننامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ كه له پێشه‌كی‌یه‌ك‌و 30 مادده پێك هاتوه,
له‌و 54 ساڵه‌دا كه له په‌سند كرانی رابردوه, له‌وه ده‌رچووه كه وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی
نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌یری بكرێ. ئه‌م به‌یاننامه‌یه هه‌ر له مێژ ساڵه بووه به
سه‌رچاوه‌یه‌كی موعته‌به‌ر بۆ ئینسانه‌كان‌و كۆروكۆمه‌ڵ‌و ناوه‌ند‌و ده‌وڵه‌تان
تا به پشت به‌ستن به نێوه‌رۆكه‌كه‌ی, داوای وه‌دیهاتن‌و ره‌چاوكردنی ئه‌و ماف‌و
ئازادی‌یانه بكه‌ن كه مرۆڤ شیاوی ئه‌وان‌و ئه‌وان هه‌قی بێ ئه‌م‌لا‌و ئه‌ولای
مرۆڤن. ئه‌م به‌یاننامه‌یه رێنوێن‌و نیشانده‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی‌یه له
دابین كردنی هه‌لومه‌رج‌و پێویستی‌یه‌كانی پاراستنی كه‌رامه‌ت‌و ئابرو‌و بایه‌خه
به‌رزه‌كانی مرۆڤ‌دا.
به تێپه‌ڕینی زیاتر له نیوسه‌ده له په‌سندكرانی به‌یاننامه‌ی جیهانیی مافی
مرۆڤ, ئه‌و بڕیارنامه‌یه نه‌ك هه‌ر له گرنگی‌و بایه‌خی كه‌م نه‌بۆته‌وه, به‌ڵكوو
پتر له هه‌موو كاتێك بووه به‌و زمانه هاوبه‌ش‌و ویژدانه بێ‌خه‌وشه كه كۆمه‌ڵگه‌ی
مرۆڤایه‌تی ته‌نیا‌و ته‌نیا به كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و‌و به په‌ره‌پێدان‌و
قووڵكردنه‌وه‌ی نێوه‌رۆكه‌كه‌ی‌و ره‌چاو كردن‌و پاراستنی یه‌ك به یه‌كی ئه‌و
مافانه‌ی له‌ودا گونجاون, ده‌توانێ به‌ره‌و به‌ختیاری‌و ئاسووده‌یی راسته‌قینه
هه‌نگاو بنێ.
به‌داخه‌وه تا ئێستاش به‌شێكی زۆر له ده‌وڵه‌تانی دنیا فێری قسه‌كردن به‌و
زمانه هاوبه‌شه‌و به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵ‌و وڵات له سێبه‌ری ئه‌و ویژدانه بێ‌خه‌وشه‌دا
نه‌بوون. هێشتا زۆر كۆمه‌ڵ‌و وڵاتی جیهان هه‌ن كه له بنه‌ڕه‌ت‌دا وه‌دیهاتن‌و
دابین بوونی ئه‌و مافانه‌یان به ئه‌ندامان‌و دانیشتووانی خۆیانه‌وه ڕه‌وا نه‌دیوه.
هێشتا زۆر هێز‌و ده‌سه‌ڵات هه‌ن كه بێ ترس له هه‌رچه‌شنه لێپرسینه‌وه‌و فشار‌و
سزایه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی, ماف‌و ئازادی‌یه‌كانی ئینسانه‌كان پێشێل‌و زه‌وت ده‌كه‌ن.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و راستی‌یه تاڵانه, جێگای خوشحاڵی‌یه كه باوه‌ڕ هێنان به
مافی مرۆڤ‌و به‌رپرسیاربوون له به‌ره‌سمی ناسینی نێوه‌رۆكی به‌یاننامه‌ی
جیهانیی مافی مرۆڤ‌و ره‌چاوكردن‌و پاراستنی, به‌ده‌ر له ویست‌و ئیراده‌ی ده‌وڵه‌تان‌و
هێز‌و ده‌سه‌ڵاته دژی ئینسانی‌یه‌كان, خه‌ریكه ده‌بێته فه‌رهه‌نگی باوی
جیهانی ئه‌مڕۆ. جێگیربوونی ئه‌و فه‌رهه‌نگه له مێشكی به میلیارد مرۆڤی ئه‌مڕۆدا,
وای كردوه جووڵانه‌وه‌یه‌كی به‌رین به پانایی تۆپی زه‌وی‌و به به‌شداریی
به میلیۆن كه‌سایه‌تیی مرۆڤدۆست‌و هه‌زاران بنیات‌و كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوی
پارێزگاری له ماف‌و ئازادی‌یه‌كانی مرۆڤ, كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و ئه‌و
ئاقاره به‌رێ كه ئینسانه‌كان له درێژایی مێژوودا, ئاواتیان بووه. بێگومان ئه‌م
جووڵانه‌وه‌یه هه‌وراز‌و لێژ‌و كه‌ند‌و كوسپ‌و ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه‌ی یه‌كجار زۆری
دیكه‌شی له پێشن. به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین هه‌ر رۆژه‌ی له وڵات‌و ناوچه‌یه‌كی
دنیا به‌سه‌ر دژومنانی ماف‌و ئازادی‌یه‌كانی مرۆڤ‌دا سه‌رده‌كه‌وێ؛ دوژمنانێك كه
له سه‌نگه‌ری ئایین‌و ئیدئولۆژیی جۆراوجۆردا‌و به ناو‌و بیانووی فریوده‌رانه‌ی
وه‌ك نه‌ته‌وه په‌رستی, پاراستنی یه‌كیه‌تیی خاك‌و وڵات‌و زۆر بڕ‌و بیانووی سه‌یر‌و
سه‌مه‌ره‌وه, شه‌ڕی ئه‌و ماف‌و ئازادی‌یانه ده‌كه‌ن.
زۆربه‌ی زانیاری‌یه‌كانی ئه‌م وتاره ده‌قا‌و ده‌ق
یا به كورتكراوه‌یی له‌م دوو كتێبه وه‌رگیراون:
1ـ "پرسش و پاسخ درباره حقوق بشر", لیالوین, وه‌رگێڕان بۆ فارسی (له فه‌رانسه‌یی‌یه‌وه)
نه‌مر محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ر پوویه‌نده
2ـ "اعلامیه جهانی حقوق بشر و تاریخچه آ‌ن" گلین جانسون, وه‌رگێڕان بۆ فارسی (له
فه‌رانسه‌یی‌یه‌وه) شه‌هید محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ر پوویه‌نده |