|
مافه‌كانی مرۆڤـ له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ
تیرۆریزم دا"، "كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئه‌شكه‌نجه له‌ژێر ناوی شه‌ڕو تیرۆردا"، "پێشێل
كردنی مافه‌كانی منداڵان"و "پێشێل كردنی مافه‌كانی ژنان به‌هۆی یاساغ كردنی
حیجابی ئیسلامی" سزا بدا.
ئێوه چاوه‌ڕوانیتان ئه‌وه‌یه
شوورای مافه‌كانی مرۆڤـ "توند‌و تیژی بنه‌ماڵه‌یی له دژی ژنان"، "له‌ژێرپێنانی
مافه‌كانی چاپه‌مه‌نییه‌كان‌و ئازادیی راده‌ربڕین"،"هه‌ڵسوكه‌وتی خراپ له‌گه‌ڵ
كه‌مینه‌كان"، "بارودۆخی ناله‌باری به‌ندیخانه‌كان"، "پێشێل كردنی ئازادییه مه‌زهه‌بییه‌كان"و
"جیاوازیی هه‌قده‌ستی ژنان‌و پیاوان" وه‌كوو نموونه‌گه‌لی ئاشكرای پێشێل كردنی
مافه‌كانی مرۆڤـ له وڵاته رۆژئاوایی‌یه‌كان دا تاوتوێ بكا.
جه‌نابی دادستان:
ئێمه‌ش وه‌ك رێكخراوی داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان له شوورای مافه‌كانی
مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان چاوه‌ڕوانیمان هه‌یه:
ـ "پێشێل كردنی مافه‌كانی چاپه‌مه‌نیییه‌كان‌و ئازادیی راده‌ربڕین"،
ـ "سه‌ركوتی ئازادیی راده‌ربڕین"،
ـ "له‌ژێرپێنانی ئازادیی وێژدان، باوه‌ڕو مه‌زهه‌ب"،
ـ "سه‌ركوتی ئازادییه مه‌ده‌نی‌و سیاسییه‌كان"،
ـ "پێشێل كردنی مافه‌كانی ژنان"،
ـ "سه‌ركوتی ژنانی حه‌قخواز"،
ـ "پێشێل كردنی به‌ربڵاوی مافه‌كانی مه‌ده‌نی‌و هاووڵاتی‌بوون"،
ـ "ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر سنووری تایبه‌تی‌و بێ‌به‌ش كردن له ئازادییه‌كانی مه‌ده‌نی‌و
هاووڵاتی‌بوون"،
ـ "نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ترس له گرتن‌و ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كان"،
ـ "ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كانی ژنان‌و لاوان له شه‌قامه‌كان دا"،
ـ "راوه‌دوونان‌و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ره‌خنه‌گران‌و دژبه‌رانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی"،
ـ "پێكهێنانی دادگاكانی داخراو‌و بێ به‌شداریی پارێزه‌ر"،
ـ "به‌ندكردنی رۆژنامه‌نووسه‌كان‌و چالاكانی مه‌ده‌نی‌و مافه مرۆڤانییه‌كان"،
ـ "به‌ندیخانه، دوورخستنه‌وه‌و ده‌ركردنی بڕیارگه‌لی نادادپه‌روه‌رانه بۆ
چالاكه مه‌ده‌نی‌و سیاسییه‌كان"،
ـ "ئێعدام كردنه به‌ربڵاوو بێ‌سه‌ره‌وبه‌ره‌كان"،
ـ "توندوتیژی پۆلیس"
ـ "سه‌ركوتی كۆبوونه‌وه ئاشتیخوازانه‌كان"،
ـ "بارودۆخی ناله‌باری ده‌ستبه‌سه‌رگه‌كان‌و به‌ندیخانه‌كان"،
ـ "پێشێل كردنی مافه‌كانی كرێكاران"،
ـ "سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تییه كرێكارییه‌كان"،
ـ "پێشێل كردنی مافه‌كانی كه‌مینه ئایینی‌و مه‌زهه‌بییه‌كان"،
ـ "پێشێل كردن‌و پێخوسب كردنی مافه‌كانی ره‌چه‌ڵه‌كان‌و نه‌ته‌وه‌كان"و
ـ "سه‌ركوتی ره‌چه‌ڵه‌كان‌و نه‌ته‌وه‌كانی ئێران"
له كۆماری ئیسلامی‌دا به شێوه‌یه‌كی جیددی تاوتوێ بكرێن.
جه‌نابی دادستان!
ئێوه له‌م دوایی‌یانه‌ودا باستان له گرینگی‌و شوێنی مافه‌كانی مرۆڤـ‌و باوه‌ڕی
كرده‌یی به ره‌وابوونی مافه‌كانی مرۆڤـ‌و له مافه فه‌رمییه‌كانی هاووڵاتیان،
رێزدانان، پاراستن، پێویستی‌و دابین كردنی ئازادی‌و ئه‌منییه‌تی هاووڵاتییان
له ره‌هه‌ندگه‌ل‌و شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆری تاكه‌كه‌سی، كۆمه‌ڵایه‌تی، "حقیقی"و
"حقوقی"دا كردوه!
ئێوه باستان له یاساغ بوونی ئه‌شكه‌نجه، یاساغ بوونی دادگایی‌كردنی
نادادپه‌روه‌رانه، پێویستیی دادگایی‌كردن له دادگاكانی سه‌ڵاحیه‌تدارو
یاسایی‌دا، ته‌ئیدكردنی بنه‌مای "برائت"و له سه‌ربه‌خۆیی دادگا‌و سه‌ربه‌خۆیی
دادوه‌ره‌كان كردوه!
جه‌نابی دادستان! ئاخۆ كه‌سێك كه فه‌رمانی داخستنی زیاتر له 120 رۆژنامه‌و
بڵاوكراوه‌ی ده‌ركردوه، ئاخۆ كه‌سێك كه ده‌یان رۆژنامه‌نووس‌و نووسه‌ری ته‌نیا
به هۆی كه‌ڵك وه‌رگرتن له مافی ئازادیی راده‌ربڕین به‌ڕێی
ده‌ستبه‌سه‌رگه‌كان‌و به‌ندیخانه‌كان كردوه‌و داخۆ كه‌سێك كه له كۆمه‌ڵگادا به
دوژمنی ئازادیی راده‌ربڕین به‌ناوبانگه، به‌راستی ده‌توانێ پارێزه‌ری
ئازادیی راده‌ربڕین، مافه‌كانی هاووڵاتی‌بوون‌و مافه‌كانی مرۆڤـ بێ؟
محه‌ممه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند
سه‌رۆكی رێكخراوی داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان
تاران: یه‌كی پووشپه‌ڕی 1385 / 22ی ژوئه‌نی 2006 |