|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: مافی‌مرۆڤ ::. |
|
کیمیاباران کردنی شاری سه‌رده‌شت تاوانێکی گه‌وره‌یه به ته‌وێڵی
دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه | |
مه‌ریوان نستانی
به درێژایی مێژووی ململانێی هێزه ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان که له‌سه‌ر خاکی
کوردستاندا بوون، گه‌لی کوردستان سه‌ره‌ڕای ماڵوێرانی و ده‌ربه‌ده‌ری به‌زۆر و به
ناچاری کراونه سووته‌مه‌نیی ئه‌و ململانێ ناڕه‌وایانه و زۆرترین زیانیان وێکه‌وتوه،
شاری سه‌رده‌شت و کیمابارانکردنی ئه‌و شاره‌ش له لایه‌ن ڕێژیمی له‌نێوچووی به‌عسی
عێراقه‌وه ده‌کرێ به‌یه‌کێک له ئاکامه‌کانی ئه‌و ململانێیانه دا‌بنرێ، ده‌کرێ
ڕوونتریش ئاماژه‌ی پێ بکه‌ین یه‌کێک له ئاکامه تاڵه‌کانی شه‌ڕی ناڕه‌وای نێوان
عێراق و ئێران، که نزیک به دوو میلیۆن مرۆڤی هه‌ڵ لووشی. |
| |
ڕه‌نگه زۆر پاساو بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
هه‌بن، مه‌به‌ستم بۆمبارانی کیمیاویی شاری سه‌رده‌شته، له‌وانه کاتێک دوو ده‌وڵه‌ت
له‌شه‌ڕدان ماڵوێرانی بۆ هه‌ردوولا لێده‌که‌ویته‌وه، به‌ڵام من له‌و بڕوایه‌دام
هیچ پاساوێک نیه بۆ له‌نێوبردنی دڕندانه‌ی خه‌ڵکی بێ‌تاوان و بێ‌چه‌ک ئه‌ویش به به‌کارهێنانی
چه‌کێکی قه‌ده‌غه‌کراوی نێوده‌وڵه‌تی، که هیچ عورف و یاسایه‌ک پشتیوانی له‌به‌کارهێنانی
ئه‌و چه‌که ناکا، له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕیشدا هه‌تا بگا به‌وه‌ی که دژی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی
به‌کاربهێنرێ.
ڕه‌نگه دووباره گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌که پێویست نه‌بێ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌داخه‌وه
ئێستا زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستانیش له‌م تاوانه گه‌وره‌یه وه‌کو پێویست ئاگادارنین
به پێویستی ده‌زانم هه‌رچه‌ند به‌کورتیش بێ، ئاماژه‌یه‌ک به ڕووداوه‌که بکه‌م،
ساڵی 1987 ئێواره‌ی ڕۆژی 28ی مانگی شه‌ش (7ی پووشپه‌ڕی 1366) فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی
ڕێژێمی به‌عسی له‌نێوچوو هێرشیان کرده سه‌ر شاری سه‌رده‌شت و چه‌ند گوندێکی ده‌وروبه‌ری
به گازی خه‌رده‌ل و بۆمبی کیمیاوی بۆردومانیان کردن، چه‌کێکی کاریگه‌ر و کۆمه‌ڵکوژ
به‌و شێوه فراوانه بۆیه‌که‌م جاربوو به‌کار ده‌هات، به‌تایبه‌ت دژی خه‌ڵکی بێ‌چه‌ک
و سیڤیل، دیاره که‌متر له ساڵێک دوای ئه‌و تاوانه هه‌مان چه‌کی کیمیاوی قه‌ده‌غه‌کراوی
نێوده‌وڵه‌تی له 16-03-1988 له شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌کارهێنرا و ئه‌م جاره‌یان هه‌زاران
که‌س بوونه قوربانی.
له ئاکامی ئه‌و تاوانه‌ی ڕێژێمی به‌عس دژی مر‌ۆڤایه‌تی و دژی خه‌ڵکی کوردستان و
شاری سه‌رده‌شت، وێڕای وێرانی و خاپورکردنی چه‌ند بینایه‌ک به‌گوێره‌ی ئه‌و
زانیارییانه‌ی که تۆمارکراون زیاتر له 200 که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ده هه‌زار
(10.000) که‌س برینداربوون، بێگومان ئێستاش ژماره‌یه‌ک له برینداره‌کانی ئه‌و
تاوانه چاک نه‌بوونه‌وه و له‌و ژماره زۆره‌ی برینداره‌کان ژماره‌یه‌کی زۆریان له
ئاکامی سه‌ختی برینه‌کانیان و نه‌بوونی چاره‌سه‌ری پێویست بۆیان و که‌مترخه‌می بۆ
پێڕاگه‌یشتنیان تا ئێستا گیانیان له‌ده‌ست داوه و که‌م ئه‌ندام بوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش
کاریگه‌ریی به‌کارهێنانی ئه‌و چه‌که ئێستاش دوای هه‌ژده‌ساڵ به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌م
شاره و سروشتی جوانی ئه‌و شاره‌وه دیاره، به جۆرێک بۆته هۆی پیسبوونی ژینگه‌و
کانی و ئاو و ڕوه‌که‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌شی ژاراوی کرد.
دزێوی و سامناکیی ئه‌و کاره‌ساته له‌وه‌دایه که که‌سانێک بوونه قوربانی، هیچ
تاوانێکیان به‌رامبه‌ر لایه‌نی هێرش به‌ر نه‌بووه، هه‌ر له‌وکاته‌دا له لایه‌ن
ڕێژیمی حاکم له وڵاتی خۆشیاندا مافه‌کانیان پشێل کراون و زوڵمیان لێ کراوه،
ئه‌وان ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورد بوون بۆیه مه‌حکوم بوون به مردن.
چ له ئاستی نێوخۆیی و چ له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا به‌داخه‌وه تا ئێستا کارێکی
به‌رچاو و شایان بۆ زیندوو هێشتنه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریی شه‌هیدان و قوربانییانی ئه‌و
کاره‌ساته و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زه‌ره ر و زیانه‌کانیان نه‌کراوه، به بڕوای من
ئه‌رکی هه‌موو مرۆڤێکی ئازادیخواز و مرۆڤدۆسته کار بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بکا.
به دۆکیومێنت کردنی ئه‌و تاوانه:
پێویسته که‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕ چ له‌بواری یاسایی و چ له بواری ئامار و پزیشکی
و ...هتد، ژماره‌ی دروستی قوربانییان، برینداران و چه‌ندێتی و جۆری گازه به‌کار
هێنراوه‌کان، زه‌ره‌ر و زیانی ئه‌و گازانه بۆسه‌ر ئاژه‌ڵ، کانی و ئاو، ڕوه‌ک و
سروشتی ئه‌و ناوچه‌یه و وه‌زعیه‌تی ئێستای برینداره‌کان و هه‌روه‌ها ئاسه‌واره
درێژخایه‌نه‌کانی ئه‌و گازانه و جۆری نه‌خۆشییه‌کانی که به‌هۆی ئه‌م گازانه‌وه
تا ئێستاش به‌رده‌وامن و گیان له برینداره‌کان ده‌ستێنن، پێویسته به‌وردی لێیان
بکۆڵرێته‌وه و وه‌کو په‌روه‌نده‌یه‌ک ئاماده‌بکرێ، چونکه ئه‌وه‌ندی من ئاگام لێبێ
قوربانییانی ئه‌و کاره‌ساته له‌هیچ لایه‌که‌وه قه‌ره‌بوو نه‌کراونه‌وه.
ناساندنی ئه‌و تاوانه و ئاگادرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی جیهان:
دیاره له بازنه‌یه‌کی به‌رته‌نگدا هێندێک لایه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاگاداری ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه هه‌ن، به‌ڵام زیاتر ئه‌و ئاگادارییه‌ش له ڕووی پێڕاگه‌یشتنی پزیشکی و
ده‌رمانی‌یه‌وه بووه، به‌شی گه‌وره‌ی خه‌ڵکی جیهان یان ئاگاداری ئه‌و تاوانه نین
یان وه‌کو یه‌کێک له ده‌ره‌نجامه‌کانی شه‌ڕی نێوان دوو وڵات سه‌یری ده‌که‌ن و
ئه‌وه‌ی که له‌و نێوه‌دا باسی ناکرێ و که‌س ئاگای لێی نیه قوربانییانی ئه‌و
تاوانه و کوردبوونی ئه‌وانه.
بۆیه پێویسته ئه‌و مه‌سه‌له‌یه گرینگی تایبه‌تی خۆی بدرێتێ و خه‌ڵکی زمان‌زان و
شاره‌زا له وڵاتانی دنیادا پێویسته کۆڕ و سیمیناری تایبه‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه
له زانكۆکان، پارله‌مانه‌کان و شوێنه شیاوه‌کانی ئه‌م باسانه به‌ڕێوه‌به‌رن و
له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کاندا بابه‌ت و لێکۆڵینه‌وه‌ی پیوه‌ندیدار به‌م تاوانه
بنووسن و بڵاو بکه‌نه‌وه.
یادکردنه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ساته:
به‌داخه‌وه ئێستا هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانیش زانیاریی ته‌واویان له چۆنیه‌تی ئه‌و
کاره‌ساته و راده‌ی سامناکییه‌که‌ی نییه، به مه‌به‌ستی ئاگادارکردنه‌وه‌ی
هه‌موان و له لایه‌کی دیکه‌وه بۆ له‌بیر نه‌چوونه‌وه‌ی قوربانییانی ئه‌و تاوانه
به پێویستی ده‌زانم ساڵانه یادی کیمیا بارانکردنی شاری سه‌رده‌شت و ناوچه‌کانی
ده‌روبه‌ری له سه‌ر ئاستی کوردستاندا و فراوانتر له ئاسته
نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کاندا بکرێته‌وه هه‌ر وه‌ک چۆن یادی کیمیا بارانکردنی شاری
هه‌ڵه‌بجه و دۆڵی بالیسان و ..هتد ده‌که‌ینه‌وه، له‌م پێوه‌ندییه‌دا ئه‌رکی
حیزبه سیاسییه‌کان و ڕێکخراوه مه‌ده‌نی و پیشه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه، ڕۆڵی
کارای خۆیان بگێڕن.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که به‌خۆشییه‌وه ئێستا هه‌ردوو ئیداره‌کانی یه‌کیان
گرتۆته‌وه و که‌شوهه‌وایه‌کی تازه بۆ خزمه‌تی هاولاتییان له سایه‌ی بارودۆخی
ئێستای ناوچه‌که‌دا هاتۆته ئاراوه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌کرێ حکوومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان فێستیڤاڵی ساڵانه بۆ یاد کردنه‌وه‌ی قوربانییانی شاری سه‌رده‌شت
به‌رێوه‌به‌رێ، هیوادارم چیدی له‌و باره‌یه‌وه که‌مترخه‌می نه‌کرێ. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |