|
كوردستان دا سه‌دان كه‌سیان
داوه‌ته ده‌ست جوخه‌كانی ئێعدام‌و هه‌زاران كه‌سی دیكه‌یان به دیاریكردنی "مه‌حكومیه‌ت"ی
درێژماوه به‌ڕێی‌به‌ندیخانه‌كان كردوه. دادگاكانی شۆڕش بێ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێك
به تۆمه‌تباره‌كان بده‌ن، بێ‌ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كان ئیمكانی پارێزه‌ریان هه‌بێ
یان ته‌نانه‌ت له هێندێ جاردا تۆمه‌تباره‌كان بێ ئه‌وه‌ی له زمانی دادوه‌ر تێ‌بگه‌ن،
به ئێعدام به زیندانیی هه‌تاهه‌تایی‌و یان به زیندانیی گرتنی درێژماوه مه‌حكوم
كراون. تۆمه‌ت‌و تاوانی مه‌حكومه‌كان‌و به‌ندكراوه سیاسییه له‌بیركراوه‌كانی
كورد كه ژماره‌ی ئێستایان به یه‌ك هه‌زار كه‌س هه‌ڵسه‌نگێندراوه، زۆرتر به پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ حیزبه‌كوردییه‌كان دا ناوبراوه (له لیسته‌ی پاشكۆدا ناوی ژماره‌یه‌ك له‌م
به‌ندكراوانه هاتووه)
ئێمه وه‌كوو رێكخراوی داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان به ده‌ربڕینی
نیگه‌رانیی توند له ره‌وشی نزیكه‌ی سه‌دان كورد كه به تۆمه‌ته‌ی سیاسی‌و ئه‌منییه‌تییه‌كان
ئێستا له به‌ندیخانه‌كانی ئێران دان‌و وێڕای ده‌ربڕینی داخ‌و كه‌سه‌ر له
روانینی پڕ له هه‌ڵاواردنی گروپه‌كان، رێكخراوه‌كان‌و حیزبه‌سیاسییه ئێرانییه‌كان،
به گشتی رێفۆرم خوازانی حكومه‌تی، میللی ـ مه‌زهه‌بیه‌كان، نه‌ته‌وه‌خوازه‌كان،
"سه‌ڵته‌نه‌ت "خوازه‌كان، چه‌په‌كان‌و گرووپه كۆمۆنیسته‌كان به نیسبه‌ت بارودۆخی
مافی مرۆڤـ له كوردستان دا‌و هه‌روه‌ها كرده‌وه‌ی بێ هیواكه‌ری ئه‌نجومه‌نه‌كان،
ئۆرگانه‌كان‌و كه‌سایه‌تییه‌كانی ناسراو به پارێزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤی ئێرانی،
له شوورای مافه‌كانی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و رێكخراوه‌كانی
جیهانیی دیكه‌ی پارێزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤـ، داخوازیی خێرامان هه‌یه، به‌كۆتایی‌هێنان
به بێده‌نگیی پڕ له ئێشی كومیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی پێشووی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
له به‌رامبه‌ر ره‌وشی خه‌فه‌تباری به‌ندكراوه سیاسییه‌كانی كورد‌و پێشیێل‌و له
ژێرپێ‌نانی مافه‌كانی مرۆڤـ له كوردستان و هه‌لومه‌رجی ناله‌بار‌و دژواری
كورده‌كان له ئێران‌دا، هه‌ڵوێستێكی به‌رپرسیارانه بگرنه به‌ر.
ئێمه هه‌روه‌ها بۆ پێكهێنانی دادگاكانی دادوه‌رانه‌و گونجاو له گه‌ڵ
ئیستاندارده جیهانییه‌كان دا‌و چاوخشاندنه‌وه به حوكمه‌كانی گیراوه سیاسی‌و ئه‌منییه‌تییه‌كان‌و
ئازادكردنی به‌ندكراوه سیاسییه‌كان، خوازیاری یارمه‌تیی شوورای مافه‌كانی
مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و ئۆرگانه جیهانییه‌كانی دیكه‌ین.
محه‌ممه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند
سه‌رۆكی رێكخراوی داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان
تاران: دووشه‌ممه 12ی پووشپه‌ڕی 1385/3ی جولای 2006 |