|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: مافی‌مرۆڤ ::. |
|
راپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا سه‌باره‌ت به
مافی مرۆڤ له ئێران‌دا |
|
سه‌رچاوه: BBC
وه‌رگێڕانی: شه‌فیع ره‌وشه‌نی
له فه‌سڵی دووهه‌می راپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیادا
ئاماژه به‌وه كراوه كه له ساڵی رابردوودا وه‌زعییه‌تی مافی مرۆڤ هه‌روا
خراپ‌و قه‌یراناوی بووه‌و ئازادییه تاكه‌كه‌سییه‌كانیش به شێوه‌ی جیددی پێشێل
كراون.
له درێژه‌ی ئه‌م راپۆرته‌دا هاتوه له حاڵێكدا كه هێندێك له به‌رپرسانی
ئێرانی به شێوه‌یه‌كی پرژ‌و بڵاو هه‌وڵی باشتركردنی باری قه‌زایی‌یان داوه،
به‌ڵام هه‌روه‌ك جاران هه‌وڵێكی ئه‌وتۆ بۆ چاكسازی له قانوون، نیهاده‌كان‌و
شێوازه به‌ڕێوه‌به‌رییه قه‌زایی‌یه‌كاندا نابینرێ‌و ئه‌وه بۆته هۆی نیگه‌رانی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا داهاتووی مافی
مرۆڤ له ئێران به شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ هه‌ڵ‌ناسه‌نگێنێ‌و ده‌ڵێ كه
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران نایانهه‌وێ له بواری مافی مرۆڤدا رێفۆرم پێك بێنن‌و
پێویسته بۆ رێزگرتن له مافی مرۆڤ به كرده‌وه هه‌نگاو بنێن.
ئه‌م راپۆرته وێڕای ئاماژه به هه‌ڵبژاردنی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد، وه‌ك
سه‌ركۆماری ئێران ده‌ڵێ، ئیددیعای ده‌وڵه‌تی ئێرانی له‌مه‌ڕ دێموكراتیك بوونی
سیستمی هه‌ڵبژاردن، له‌گه‌ڵ وه‌لانانی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خوازیارانی
كاندیداتۆری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا یه‌ك ناگرێته‌وه.
به بڕوای نووسه‌رانی راپۆرته‌كه، شورای نیگابان، كه ناوه‌ندێكی
ده‌ستنیشانكراوه، كۆسپی سه‌ر رێگای هه‌موو كاندیداتۆره ژنه‌كان‌و زۆربه‌ی
رێفۆرمخوازان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بووه.
هه‌روه‌ها ئه‌م راپۆرته ئاماژه به قسه‌ی وه‌زیرێكی نێوخۆی پێشووی ئێران
سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تی له شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كا.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا
ئاماژه‌ی به سزای ئێعدام له ئێران كردوه‌و به پشت به‌ستن به راپۆرتی
رێكخراوه ناحكومییه‌كان ـ به‌تایبه‌ت لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی ـ ده‌نووسێ كه
له ئاوریلی ساڵی 2006 دا ژماره‌ی ئێعدام كراوه‌كان له ئێران، له چاو ئاماری
هه‌مان ده‌وره له ساڵی رابردوودا، زیاتر بووه.
ئه‌م راپۆرته به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به له‌به‌رچاونه‌گرتنی سه‌ره‌تایی‌ترین
رێوشوێنه قه‌زایی‌یه‌كان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌ركردن‌و به‌ڕێوه‌بردنی سزای
مه‌رگدا، نیگه‌رانیی خۆی ده‌رده‌بڕێ‌و له درێژه‌دا ده‌ڵێ حوكمی ئێعدامی
به‌شێك له‌وانه‌ی مه‌حكووم كراون، له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك به‌ڕێوه چووه.
راپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌وه به‌گومانه كه سه‌رله‌به‌ری حوكمگه‌لی
ئێعدام، پاش دادگایی‌كردنێكی عادیلانه به‌ڕێوه چووبن‌و مه‌حكوومه‌كان
توانیبێتیان له سه‌رجه‌م رێگاكانی پێداچوونه‌وه‌و داكۆكی له خۆیان كه‌ڵك
وه‌رگرن‌و وه‌ك نموونه باس له‌وه ده‌كا كه دوو لاوی ته‌مه‌ن 17 ساڵ، رۆژی
13ی مانگی مای ساڵی رابردوو، له خوڕه‌م ئاباد، ئوستانی لوڕستان، ته‌نیا
نزیكه‌ی یه‌ك مانگ دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌یان له سێداره دران.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا به پشت به‌ستن به راپۆرتی رێكخراوه‌كانی
لایه‌نگری مافی مرۆڤ، ده‌نووسێ كه ئێران ته‌نیا وڵاتێكی جیهانه كه له ساڵی
2005دا هه‌روا درێژه‌ی به ئێعدامی منداڵان‌و مێرمنداڵان دا‌وه‌و له‌م ساڵه‌دا
ژماره‌ی مه‌حكوومانی ئه‌م گرووپه ته‌مه‌نییه، زیادی كردوه.
له‌م راپۆرته‌دا هاتوه كه به‌ڕێوه‌بردنی سزای ئێعدام ته‌نیا نیگه‌رانی له
سیستمی سزادان له ئێران نیه، به‌ڵكوو سزاكانی وه‌ك قامچی لێدان، به‌ردباران
كردن‌و بڕینی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش له قانوونی نه‌ریتیی ئێران‌دا دانیان پێدا
نراوه‌و هه‌روه‌ها راپۆرتی جۆراوجۆریش له‌مه‌ڕ زیندانی‌كردن له ژووری
تاكه‌كه‌سی‌و پێشگیری له ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئه‌وان به پێویستییه ده‌رمانییه‌كان
كه‌وتوونه‌ته ده‌ستمان.
راپۆرتی ساڵانه‌ی بریتانیا له‌مه‌ڕ وه‌زعییه‌تی مافی مرۆڤ له پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ سیستمی قه‌زایی ئێران ده‌نووسێ كه ئه‌شكه‌نجه‌كردن له كاتی
بازجوویی‌یه‌كاندا درێژه‌ی هه‌یه‌و به ئاماژه به ناوی عه‌بدولفه‌تاح
سوڵتانی، وه‌كیلی ئه‌كبه‌ر گه‌نجی، ده‌ڵێ، كه سیستمی قه‌زایی ئێران بۆ
سه‌ركوتی به‌رهه‌ڵستكاران‌و ناڕه‌زاییه‌كان، پارێزه‌ره‌كانی ئه‌وانیش زیندانی
ده‌كا.
به پێی قسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا، وه‌زعییه‌تی ئازادیی
راده‌ربڕین له ئێران له ساڵی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خراپتر بووه‌و
ده‌وڵه‌تی ئێران ژماره‌یه‌كی زۆر له كارمه‌ندانی راگه‌یه‌نه‌كان، خوێندكاران‌و
ئه‌ندامانی رێكخراوه ناحوكمییه‌كانه‌وه بگره تا به‌كارهێنه‌رانی ئینتێرنێت‌و
ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تییه كرێكارییه‌كانی سنووردار كردوه.
راپۆرتی ساڵانه‌ی بریتانیا له‌مه‌ڕ وه‌زعییه‌تی مافی مرۆڤ له جیهاندا، وێڕای
ئاماژه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی كاناڵه ته‌له‌ڤیزیۆنی‌و رادیۆییه‌كان له
ئێران‌و، سانسۆری راپۆرته هه‌واڵییه‌كان‌و پێشگیری له ده‌ستڕاگه‌یشتنی خه‌ڵك
به را‌و بۆچوونی جیاواز، ده‌ڵێ كه كارمه‌ندانی به‌شی فارسیی رادیۆ BBC
ئیزنیان پێ نادرێ له ئێرانه‌وه راپۆرت بنێرن‌و له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی
درێژه‌ی سیاسه‌تی حكوومه‌تی ئێران سه‌باره‌ت به سنوورداركردنی پێوه‌ندییه
ئینتێرنێتی‌یه‌كان له نێوخۆی وڵات، ئاماژه‌ش ده‌كا به فیلتێركردنی سایتی
فارسیی بی‌بی‌سی.
ئه‌م راپۆرته له درێژه‌ی باسی ئازادیی راده‌ربڕیندا، هه‌روه‌ها ئاماژه به
هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی له‌گه‌ڵ وێبلاگ نووسه‌كان ـ له‌وانه
ئاره‌ش سیگارچی‌و موجته‌با سیمیعی‌نه‌ژاد ـ داخستنی رۆژنامه‌كانی "شه‌رق"و
"ئێران"، گرتنی ئیلهام ئه‌فرووته‌ن (له‌مه‌ڕ نووسینی وتارێك له بڵاوكراوه‌ی
"تمدن هرمزگان")و ئێجلال قه‌وامی (رۆژنامه‌وانی حه‌وتوونامه‌ی "مردم
كردستان")و مه‌رگی ئه‌كبه‌ر محه‌ممه‌دی له زیندان (كه له كاتی خۆپیشاندانه
خوێندكارییه‌كانی ساڵی 1999دا گیرابوو) ده‌كا.
هه‌روه‌ها ئه‌م راپۆرته باس له بار‌ودۆخی بواری فه‌رهه‌نگیی ئێران ده‌كا‌و به
هێنانی ناوی رامین جه‌هانبه‌گلوو (لێكۆڵه‌ر‌و مامۆستای ئێرانی) كه وه‌زاره‌تی
زانستی ئێران به ده‌ركردنی به‌خشنامه‌یه‌ك پێوه‌ندیی شاره‌زایانی بواری
فه‌رهه‌نگیی ئه‌م وڵاته‌ی له‌گه‌ڵ باڵوێزخانه بیانییه‌كانی قه‌ده‌غه كردوه.
راپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له‌مه‌ڕ وه‌زعییه‌تی مافی
مرۆڤ له جیهاندا، ئاماژه‌شی به وه‌زعییه‌تی یه‌كیه‌تییه‌كانی كرێكاری، مافی
كه‌مایه‌تییه مه‌زهه‌بی‌و قه‌ومییه‌كان، مافه‌كانی ژنان، هاوكاریی ئێرانییه‌كان
له‌گه‌ڵ نیهاده‌كانی به‌ستراوه به رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئازادیی
مه‌زهه‌بی‌و پێوه‌ندیی هۆمۆسیكواڵه‌كان كردوه.
له به‌شێك له راپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له‌ژێر ناوی
"هه‌وڵه‌كانی بریتانیا"دا هاتوه كه ئه‌م وڵاته‌و یه‌كیه‌تیی ئورووپا،
به‌رده‌وام وتوویانه كه پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئێران به‌ستۆته‌وه به‌و
هه‌نگاوانه‌ی كه ئه‌م وڵاته (ئێران) له‌مه‌ڕ باشتركردنی رابردووی خراپی مافی
مرۆڤ ئه‌نجامیان ده‌دا.
له‌م راپۆرته‌دا هاتوه: "به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م راستییه كه هه‌وڵه
پێشووه‌كانی بریتانیا بۆ رێخۆشكردن بۆ وتووێژێكی كاریگه‌ر، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون،
ئێمه سه‌رۆكایه‌تیی ده‌وره‌یی یه‌كیه‌تیی ئورووپا، بۆ په‌یداكردنی رێگاكانی
دیكه‌ی ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی ئه‌م وڵاته له وه‌زعییه‌تی مافی مرۆڤ له ئێران
كه‌ڵك وه‌رده‌گرین. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |