|
قادر وریا
به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی
10 ئۆكتۆبری 2003 (18ی ره‌زبه‌ری 1382) هه‌واڵده‌ری‌یه‌كانی جیهان رایانگه‌یاند
كه نوبێلی ئاشتیی 2003 بۆ خه‌باتگێڕو تێكۆشه‌ری شێلگیری ماف‌و ئازادی‌یه
ئینسانی‌یه‌كان, خانمی شیرینی عیبادی ده‌رچووه.
به دڵنیایی‌یه‌وه ده‌توانین بڵێین ئه‌م هه‌واڵه, خۆشترین یا یه‌كێك له خۆشترین
هه‌واڵه‌كان بوو كه خه‌ڵكی ئێران به گشتی‌و تێكۆشه‌رانی رێگای ئازادی له‌م
وڵاته‌دا به تایبه‌تی, له‌م ساڵانه‌ی دوایی‌دا ده‌یان بیست. ده‌ست نیشانكران‌و
به‌شیاو زانینی خاتوو شیرینی عیبادی بۆ ئه‌و خه‌ڵاته گرنگ‌و به‌ناوبانگه,
مانا‌و گرنگیی خۆی هه‌یه. چونكه:
به دوای كاندیداكرانی رێبه‌ری شه‌هیدی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران,
دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته له ساڵی 1990دا كه
یه‌كه‌م ئێرانی‌و یه‌كه‌م كورد بوو بۆ خه‌ڵاتی ئاشتیی نوبێل كاندیدا كرابوو,
خانمی عیبادی‌و ئاغای هاشمی ئاغاجه‌ری, دووهه‌م كاندیدای ئێرانیی ئه‌و خه‌ڵاته
بوون. كاندیداكرانی هه‌ریه‌ك له‌و ئێرانی‌یانه بۆ خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبێل, نیشانه‌یه‌ك
بوون له ئاگاداریی كۆڕ‌و كۆمه‌ڵ‌و كه‌سایه‌تی‌یه‌كانی ناسێنه‌رو پشتگری كه‌سانی
شیاو‌و گونجاو بۆ ئه‌و خه‌ڵاته, له بوون‌و له‌گۆڕێ‌دابوونی خه‌باتێكی ره‌واو
دێموكراسیخوازانه له وڵاتی ئێران‌دا. خه‌باتێك كه دژی ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆر‌و
زۆرداره كه به ناوی مه‌زهه‌به‌وه فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كا. خه‌باتێك كه
داواكاری ئازادی‌و دێموكراسی‌و مافی مرۆڤه, به‌ڵام به توندی سه‌ركوت ده‌كرێ.
ئه‌و خه‌ڵاته له ساڵی 1990دا به چه‌ند هۆو یه‌ك له‌وان, دروستنه‌بوونی ئیراده‌ی
نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پێكهێنانی ئاڵ‌وگۆڕ له ئێران‌دا, به‌داخه‌وه بۆ یه‌كێك له
لێوه‌شاوه‌ترین كاندیداكانی ئه‌و خه‌ڵاته كه به هه‌ق نازناوی پێغه‌مبه‌ری
ئاشتیی پێ‌درابوو, ده‌رنه‌چوو, به‌ڵام ئێستا كه بنیاتی نوبێل خانمی عیبادیی وه‌ك
وه‌رگری ئه‌مساڵی ئه‌و خه‌ڵاته ناساندوه, مانای ئه‌وه‌یه هه‌لومه‌رجێكی
نێونه‌ته‌وه‌یی زۆر له‌بارتر له ساڵانی رابردوو بۆ پشتیوانی له خه‌باتی
ئازادیخوازیی خه‌ڵكی ئێران هاتۆته كایه‌وه.
ئه‌زموونی چه‌ندین ساڵی رابردوو نیشان ده‌دا كه له نێوان به‌خشینی ئه‌و خه‌ڵاته‌داو
ئیراده‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان‌و پشتگیری له ره‌وته
ئازادیخوازییه‌كان, جۆرێك هاوهه‌نگاوی هه‌یه. یا به وته‌یه‌كی دیكه, زۆرجار به‌خشینی
نوبێلی ئاشتی به كه‌سایه‌تی‌یه‌ك یان بنیات‌و دامه‌زراوێك, وه‌ڵامدانه‌وه به
زه‌رووره‌تێك‌و پشتگیری له هه‌وڵێك بووه كه له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا به
مه‌به‌ستی به‌روه‌پێشبردنی ره‌وتێك‌و به ئاكام گه‌یاندنی خه‌باتێك ده‌ستی پێ‌كردوه.
به‌م پێ‌یه ده‌بێ به خۆشبینی‌یه‌وه له‌مه‌ودوا بۆ لالـێ‌كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌یی له خه‌باتی ئێرانی‌یه‌كان بۆ ئازادی, دێموكراسی‌و مافی مرۆڤ
بڕوانین‌و پتر له پێشوو شاهیدی فشارهێنانی بیروڕای گشتیی دنیا‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه
نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان بۆ سه‌ر رێژیمی دیكتاتۆر‌و دژی ئینسانیی كۆماری ئیسلامی
بین.
خانمی شیرینی عیبادی ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م ژنی ئێرانی‌و یه‌كه‌م ژنی موسوڵمانه, خه‌ڵاتی
ئاشتیی نۆبێلی پێ‌ده‌درێ, هه‌ر له‌و كاته‌ش‌دا یازده‌هه‌مین ژن له هه‌موو
مێژووی ئه‌و خه‌ڵاته‌دایه كه نۆبێلی ئاشتی وه‌رده‌گرێ. ئه‌م خاڵه له‌چه‌ند
باره‌وه جێگای لـێ‌وردبوونه‌وه‌یه. له كۆمه‌ڵگایه‌ك‌دا كه ده‌سه‌ڵات‌و یاساكان
به شێوه‌ی جۆراوجۆر سووكایه‌تی به ژنان ده‌كه‌ن‌و مه‌قامی به‌رزی ئینسانی‌و
سه‌ره‌تایی‌ترین ماف‌و ئازادی‌یه‌كانی پێ‌ره‌وا نابینن, بوونی ژنانی وه‌ك شیرینی
عیبادی كه به هه‌ق به‌شیاوی خه‌ڵاتی نوبێل ده‌زانرێن, جێگای خۆشحاڵی‌و شانازی‌یه‌و
ئه‌م راستی‌یه نیشان ده‌دا كه ژنانی ئێران نه‌ك هه‌ر روانگه‌ی كۆنه‌په‌رستانه‌ی
كۆماری ئیسلامی‌یان قبووڵ نیه‌و به یاسا دژی ئینسانی‌و دواكه‌وتووانه‌كانی رازی
نین, به‌ڵكوو به بڕوابه‌خۆبوون‌و ئازایه‌تی‌یه‌وه بۆ گۆڕینی هه‌لومه‌رج تێ‌ده‌كۆشن‌و
به پساندنی كۆت‌و به‌نده‌كان‌و وه‌لانانی كۆسپ‌و له‌مپه‌ره‌كان, ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ
ره‌وتی مرۆڤایه‌تی‌و جیهانی نوێ‌و پێشكه‌وتوو و دێموكرات‌دا بچنه پێش.عیبادی یه‌كه‌م
ژنی وڵاتێكی ئیسلامی‌یه كه خه‌ڵاتی ئاشتیی نوبێل وه‌رده‌گرێ, به‌ڵام
نایشارێته‌وه كه هه‌ركات دین ئاوێته‌ی ده‌سه‌ڵات بوو, با ئه‌و دینه, دینی
ئیسلام, دینی دایك‌و باب‌و كه‌سوكارو به میلیۆن هاونیشتمان‌و به میلیارد مرۆڤیش
بێ, ده‌بێته ئامرازێك بۆ زه‌وتكردن‌و پێشێلكردنی ماف‌و ئازادی‌یه ئینسانی‌یه‌كان.
درانی خه‌ڵاتی نوبێلی ئاشتی به خاتوو شیرینی عیبادی ئه‌گه‌رچی رێزنان له
تێكۆشانی ماندوویی‌نه‌ناسانه‌ی تاقه‌كه‌سێك‌و خه‌باتی شێلگیرانه‌و ئازایانه‌ی
تێكۆشه‌رێك له پێناوی مافی مرۆڤ دایه, به‌ڵام له راستی‌دا رێزنانه له هه‌وڵی
پیرۆزی هه‌موو ئه‌و مرۆڤه خه‌باتكارانه‌ی كه له دژوارترین هه‌لومه‌رجه‌كان, له
تاریكترین قۆناغه‌كان‌و له پڕمه‌ترسیترین شوێن‌و ناوچه‌و وڵاتان‌دا, دژی
پێشێلكرانی حورمه‌تی ئینسانی‌و بێ‌به‌شكردنی مرۆڤه‌كان له مافه ره‌واكانیان خه‌بات
ده‌كه‌ن. به‌خشینی خه‌ڵاتی نوبێلی ئاشتی به شیرینی عیبادی, مانای ئه‌وه‌یه
كه زۆر كه‌سایه‌تی‌و ناوه‌ندی مرۆڤدۆست له دنیادا هه‌ن كه ده‌ستدرێژیی رێژیمه
دیكتاتۆر‌و دژی ئینسانی‌یه‌كانیان بۆ سه‌ر ماف‌و ئازادی‌یه‌كانی هاووڵاتیانیان‌و
خه‌باتی بوێرانه‌ی كه‌سایه‌تی‌یه ئازادیخواز‌و هه‌قویسته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره
رێژیمانه‌یان له ژێر چاوه‌دێری دایه‌و به‌به‌خشینی خه‌ڵاتی جۆراوجۆر به‌م جۆره
كه‌سانه, پشتیوانی له ئامانجه‌كانی ئه‌وان ده‌كه‌ن‌و دوژمنانی ئه‌وان ریسوا‌و مه‌حكووم
ده‌كه‌ن.
خاڵێكی گرنگی دیكه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ درانی نوبێلی ئاشتیی ئه‌مساڵ‌دا به
خاتوو شیرینی عیبادی, ئه‌و ره‌فتارو دژكرده‌وه‌یه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی
كۆماری ئیسلامی به هه‌ر دووقۆڵی پاوانخوازو به‌ناو ریفۆرمخوازه‌وه, ناچارن
نیشانی بده‌ن. له حاڵێك‌دا خه‌ڵكی سه‌رانسه‌ری ئێران, شانازی به‌وه ده‌كه‌ن
هاونیشتمانێكی شه‌ریف‌و ئازادیخواز‌و مرۆڤدۆستیان ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێ‌به‌خشراوه,
ده‌سه‌ڵاتپه‌رستانی دواكه‌وتوو به ته‌واوی تووڕه‌ن‌و به‌و په‌ڕی بێ‌شه‌رمی‌یه‌وه
وه‌ك پیلانێكی "دوژمنان" و "ئیستیكبار" له دژی خۆیان ناوی ده‌به‌ن. خاته‌می‌و
هاوقۆڵه‌كانیشی كه له لایه‌كه‌وه له "ریفۆرم"و پێویستیی كۆتایی هاتن به
كرده‌وه‌و ره‌فتاری نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ یاسا‌و "مردم سالاری"ی قۆڵی باڵاده‌ست ده‌دوێن,
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه حه‌ز ناكه‌ن نیزامی كۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌نده‌ی‌دی له
ئاستی دنیادا ئابڕووی بتكێ, تێ‌ماون چ بكه‌ن؟ ئایا خۆشحاڵی ده‌رببڕن كه خانمی
شیرینی عیبادی نوبێلی ئاشتیی پێ‌به‌خشراوه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره بكه‌ن جگه له‌وه‌ی
ده‌بێته داننان به‌و راستی‌یانه‌ی خانمی عیبادی‌و كه‌سانی وه‌ك ئه‌و له سه‌ر
نێوه‌رۆكی ئه‌و رێژیمه ده‌یڵێن, ده‌كه‌ونه به‌ر رقی خامه‌نه‌یی‌و قۆڵی باڵاده‌ست.
ئه‌گه‌ر خۆشیان له ئاست درانی نوبێلی ئاشتی به خه‌باتكارێكی وه‌ك شیرین
عیبادی كه له‌گه‌ڵ سه‌دان ریفۆرمخوازی راسته‌قینه‌و ئازادیخوازی دیكه‌ی ئێران‌دا,
كه‌تۆته‌به‌ر رق‌و غه‌زه‌بی قۆڵی پاوانخواز, كوێر‌و كه‌ڕو لاڵ كه‌ن, به ته‌واوی
ئابڕوویان ده‌چێ.
تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكرات‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا خه‌ڵكی كوردستانی ئێران له
ناخی دڵه‌وه له‌وه خۆشحاڵن كه خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبێلی ئه‌مساڵ ده‌درێ به
خانمی شیرینی عیبادی‌و به‌و بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له‌و خانمه به‌ڕێزه ده‌كه‌ن.
به‌خشینی ئه‌و خه‌ڵاته به تێكۆشه‌رێكی رێگای ئازادی‌و مافی مرۆڤ‌و به كه‌سێك
كه ئه‌مڕۆ سه‌مبولی تێكۆشان دژی دیكتاتۆری‌و زۆرداریی كۆماری ئیسلامی‌یه, ده‌بێته
مایه‌ی دڵگه‌رمیی خه‌ڵكی وه‌زاڵه هاتووی ئێران له خه‌باتی زیاتر بۆ كۆتایی‌هێنان
به ده‌سه‌ڵاتی جه‌هه‌ننه‌میی كۆماری ئیسلامی‌و گه‌یشتن به ئازادی‌و دێموكراسی‌دا.
هیوادارین پشتیوانی‌و هاوده‌نگیی كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه مرۆڤدۆسته‌كان و كومه‌ڵگه‌ی
جیهانی له‌گه‌ڵ خه‌باتی ئازادیخوازیی خه‌ڵكی ئێران, رۆژبه‌رۆژ پتر خۆ بنوێنێ‌و
خه‌ڵكی ئێران دڵگه‌رم‌و هیوادار به‌و پشتیوانی‌یه, به دێموكراسی‌و مافه ئینسانی‌یه‌كانیان
بگه‌ن. |