|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: مافی‌مرۆڤ ::. |
|
پێشێل كردنی مافی‌مرۆڤ و به‌هێزكردنی هه‌وڵی سه‌ركوتكه‌رانه‌ی
ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی دوایی
له لایه‌ن هێزه‌كانی رێژیمه‌وه له ناوچه‌كانی ماكۆ،خۆی،
چاڵدران‌و پلدشت دا |
|
ناوه‌ندی خه‌به‌ریی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران
ـ له‌م مانگانه‌ی دوایی دا هێزه نیزامی‌یه‌كانی سوپا سه‌ر به تیپێكی قه‌رارگای
"حمزه"ی ورمی‌و "عاشورا"ی ئه‌رده‌بیڵ له چه‌ند شوێنێكی ناوچه‌كه به تایبه‌ت
له پاسگاكانی هێزه‌كانی ئینتزامی‌و رێگاكانی نێوان ئاواییه‌كانی ناوچه‌ی خۆی‌و
ماكو‌و ده‌وروبه‌ری جێگر بوون.
له دێهاته‌كانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی "بورئالان"ی ماكۆ له چه‌ند حه‌وتووی
رابردوودا زه‌بر‌وزه‌نگ‌و جه‌وله‌ی هێزه ئه‌منی‌و ئیتلاعاتیه‌كان‌و ده‌زگای قه‌زایی
رێژیم توند‌و تۆڵتر بووه، به شێوه‌یه‌ك كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵی دێ‌نشینه‌كان‌و
به بیانووی جۆراوجۆر ماڵ‌و مڵكیان وێران ده‌كه‌ن‌و به گرتن‌و تیرهاوێژی‌و لێدان
و برینداركردنی چه‌ندكه‌س‌و رفاندن‌و بازدداشتكردنی بێ هۆی خه‌ڵكی ناوچه‌كه
ژیانیان له دێ‌نشین‌و كۆچه‌رییه‌كان تاڵ كردووه.
ـ رێژیم له مانگی رابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆری له لاوان‌و قوتابییان‌و
خوێندكارانی كوردی به تۆمه‌تی بێ‌مانا‌و ته‌نیا له‌به‌ر هه‌بوونی CD و گۆرانی
كوردی و كتێب‌و گۆڤار‌و بڵاوكراوه‌ی كوردی یان په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ
ته‌له‌فزیۆن‌و رادیۆ كوردییه‌كان ده‌ستبه سه‌ر‌و زیندانی كردوه.
ـ ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی له به‌ر هه‌ڵگرتنی ئامێری ده‌نگ‌و ره‌نگی كوردی‌و
یان به هۆی هه‌ڵگرتنی وێنه‌ی رێبه‌رانی كورد‌وگورانی‌بێژانی كورد‌و به كار
هێنانی وشه‌ی كوردی‌و كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئینترنێت‌و دۆزینه‌وه‌ی فایلی
ئینترنێتی له كامپیۆتره‌كانیان ده‌كه‌ونه به‌ر ئه‌شكه‌نجه‌و ره‌وانه‌ی
گرتووخانه‌و زیندانه‌كان ده‌كرێن.
بۆ وێنه گرتنی قوتابیه‌كی كورد به ناوی ئازه‌ری دانیشتووی بازرگان‌و
تاوانباركردنی ماموستایه‌كی كورد به ناوی بۆ وێنه ئیبراهیم عاشقی به تاوانی
په‌یوه‌ندیی ئینترنێتی‌و دۆزینه‌وه‌ی فایلی ئینترنێتی له كامپیۆتێره‌كه‌یان
به 1سال زیندان مه‌حكووم كراوه‌و ئێستاش له زیندان دایه‌و هه‌روه‌ها هاوسه‌ره‌كه‌ی
به تاوانی هاوكاری‌و هاوده‌ست بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و زیندانی كراوه. زۆربه‌ی ئه‌و
زیندانیانه كه تاوانی سووكیان هه‌یه به حوكمی سێ مانگ‌و یه‌ك رۆژ تا چوار
ساڵ زیندان له دادگای "انقلاب"ی خۆی حوكم دراون.
چه‌ن كه‌سێكی تریش به تاوانی هاوشێوه بۆ وێنه یوسف ئاهه‌نوخۆش به ئیعدام مه‌حكووم
كراون‌و هێشتا چاره‌نووسیان نادیاره.
شایانی باسه كه به بڕیاری دادستان یه‌عقووبی‌و لێكۆڵه‌ر حسینی ئازه‌ر(دادستان
و لێكۆڵه‌ری دادسرای گشتی و "انقلاب" ماك‌و) له قه‌بوول كردنی دانانی كه‌فیل‌و
زامن‌و گه‌ره‌نتی بۆ ئازادی ده‌سبه‌سه‌ركراوانی مه‌حكووم به تاوانی سیاسی
ئاماژه پێكراو خۆی ده‌بۆێری.
تۆمه‌تبارانی ئاماژه‌پێكراو به شێوه‌یه‌كی نایاسایی كه هێشتا تاوانه بۆ
داتاشراوه‌كانیشیان له دادگا دا به ئیسبات نه‌گه‌یشتووه‌و حوكمی زیندانیان به
سه‌ر دا نه‌سه‌پاوه له زیندان دا ده‌مێننه‌وه‌و یه شێوه‌یه‌ك كه زیندانی ماكۆ
له لاوانی كورد ته‌ژی بووه.
ـ مۆڵه‌تی له‌وه‌ڕی ئاژه‌ڵه‌كانی به‌شێك له ئاژه‌ڵداره كوچه‌ره‌كانی كورد
لێیان سه‌ندراوه‌ته‌وه‌و یان راگیراوه. نموونه‌یه‌ك له وان علی چیلان‌و عه‌بدوڵڵا
عومه‌رپوور، خه‌ڵكی دێی "زه‌لكه" له ده‌وروبه‌ری ماك‌و ئیجازه‌كه‌ی لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه.
ـ خولقاندنی ترس‌و دڵه‌راوكی له ناو قوتابیانی كورد له خوێندنگاكاندا له
رێگه‌ی بیانووی جۆراوجۆر،كه‌م كردنه‌وه‌ی نمره‌ی له ده‌رسه‌كانیان‌و له
هێندێ شوێن دا دواكه‌وتن‌و بانگ كردنی بنه‌ماڵه‌كانیان. ته‌نیا به هۆی كورد
بوونه‌وه.
ـ لاوێك به ناوی محه‌ممه‌د میرزایی، كوڕی یوسف، خه‌ڵكی دێی قه‌ره‌قویون سه‌ر
به ماكۆ چه‌ند مانگ به‌ر له ئێستا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانی
رێژیمه‌وه له ورمێ ده‌ست به سه‌ر كراوه. تا ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له زیندانی
ورمێ بووه‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ سه‌ردانی چوون به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له
بوونی ئه‌و لاوه له‌م زیندانه‌دا خۆیان له نه‌زانی دا‌وه‌و گوتوویانه كه‌سی
وا لێره نیه. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م لاوه هه‌موو ناوه‌ند‌و دام‌و ده‌زگا
قه‌زاییه‌كانی ورمێ گه‌ڕاون‌و هیچ شوێن‌و هه‌واڵێكیان له ناوبراو ده‌ست
نه‌كه‌وتووه. ده‌نگۆیه‌ك، هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانی رێژیم ئه‌و لاوه‌یان به
تاوانی هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه كوردستانییه‌كان له ناو بردووه‌و
ته‌رمه‌كه‌شیان شاردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها كه‌سێك به ناوی ره‌سووڵ ئاسا خه‌ڵكی ئاوایی علی‌حاجوبورئالان به
تۆمه‌تی هاوكاری و به‌شداری‌له كوشتنی هێزه‌كانی رێژیم له چه‌ند رۆژی
رابردوو دا له دێی سوریكبورئالان له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه ده‌ست به سه‌ر
كراوه‌و چاره‌نووسی نادیاره. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |