|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: مافی‌مرۆڤ ::. |
|
په‌سندكردنی بڕیارنامه‌یه‌ك دژی ئێران، له پارلمانی
ئورووپادا |
|
سه‌رچاوه: B.B.C ، و: شه‌فیع
ره‌وشه‌نی
پارلمانی ئورووپا له دانیشتنی رۆژی پێجشه‌ممه (شازده‌ی نوامبر)ی خۆیدا، ره‌وشی
مافی مرۆڤ له ئێرانی تاوتوێ كرد‌و به په‌سندكردنی بڕیارنامه‌یه‌ك، ده‌وڵه‌تی
ئێرانی به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ تاوانبار كرد‌و داواشی له كۆمیسیۆنی ئورووپا
كرد بۆ باشكردنی ره‌وشی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا رێوشوێنی پێویست بگرێته به‌ر.
له 65 ئه‌ندامه‌كه‌ی پارلمانی ئورووپا، كه له كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌م
بڕیارنامه‌یه ئاماده بوون، 60 ئه‌ندام ده‌نگی ئه‌رێنی‌و 3 ئه‌ندام ده‌نگی سپی‌یان
دا.
له‌م بڕیارنامه‌یه‌دا هاتوه، كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا، ره‌وشی مافی
مرۆڤ له ئێران‌دا له بوارگه‌لی وه‌ك مافی هاووڵاتی‌بوون‌و ئازادیی سیاسی‌دا، له
كاتی هاتنه سه‌ركاری ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاده‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو
خراپتر بووه‌و زیندانییه‌كانیش هه‌روا بێ حورمه‌تییان پێ ده‌كرێ‌و ئه‌شكه‌نجه
ده‌درێن.
ئه‌م بڕیارنامه‌یه خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی هه‌رچی زووتری ئێران، به
په‌روه‌نده‌ی كوشتنی جێگای گومانی رووناكبیران‌و ناڕازییه سیاسییه‌كان‌و
هه‌روه‌ها دابین كردنی ئیمكاناتی پزیشكی بۆ ئه‌و زیندانییانه‌یه كه له باری
ته‌ندروستییه‌وه له بار‌ودۆخێكی ناخۆش دان.
بڕیارنامه‌ی پارلمانی ئورووپا، خوازیاری ئازادیی بێ‌ئه‌ملا‌و ئه‌ولای
زیندانییه سیاسییه‌كان، به تایبه‌ت كه‌یوان ئه‌نساری، كه‌یوان ره‌فیعی،
خه‌یرۆڵڵا دره‌خشه‌نده، ئه‌بولفه‌زل جه‌هاندار‌و كووروش زه‌عیمه.
هه‌ر له‌م كاته‌دا پارلمانی ئورووپا پێشوازیی له ئازادكردنی عه‌لی ئه‌كبه‌ر
مووسه‌ویی خوئه‌ینی، نوێنه‌ری پێشووی پارلمان، رامین جه‌هانبه‌گلوو، لێكۆڵه‌ری
تاوانبار به سێخوڕی‌و ئه‌كبه‌ر گه‌نجی، رۆژنامه‌وانی ره‌خنه‌گر كردوه‌و
خوازیاره ئیمكانی ئه‌وه هه‌بێ كه ئه‌كبه‌ر گه‌نجی بتوانێ به‌بێ ترس
بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران.
پارلمانی ئورووپا سزای ئێعدامی مه‌حكووم كردوه‌و له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی
نیگه‌رانیی خۆی له‌مه‌ڕ ئێعدامی كه‌سانی كه‌م ته‌مه‌ن له ئێران‌دا، ئێرانی به
وڵاتێك ناو بردوه كه زۆرترین كه‌سانی كه‌م ته‌مه‌نی تێدا ئێعدام ده‌كرێن.
ده‌زگای قه‌زایی ئێران، ئێعدامكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له كاتی
تاوانبارزانینیاندا ته‌مه‌نیان له 18 ساڵ كه‌متره، وه‌درۆ خستۆته‌وه، به‌ڵام
گرووپه‌كانی داكۆكیكه‌ر له مافی مرۆڤ، زۆرجار به پێی قسه‌ی وه‌كیله‌كان، یان
بنه‌ماڵه‌ی تاوانباران، راپۆرتیان له سه‌ر مه‌حكوومكردنی كه‌سانی كه‌م ته‌مه‌ن
به ئێعدام، بڵاو كردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها پارلمانی ئورووپا نیگه‌رانیی خۆی له باره‌ی ناقانوونی راگه‌یاندنی
كانوونی داكۆكیكه‌ران له مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران‌دا كه به‌رپرسایه‌تییه‌كه‌ی
له ئه‌ستۆی شیرین عیبادی، وه‌رگری خه‌ڵاتی ئاشتیی نوبێله، راگه‌یاندوه.
مافه‌كانی كه‌مایه‌تییه‌كان
پارلمانی ئورووپا له بڕیارنامه‌كه‌ی خۆیدا ئاماژه به جێبه‌جێكردنی ئه‌سڵی
15ی قانوونی ئه‌ساسی له‌مه‌ڕ خوێندن به زمانه قه‌ومییه‌كان له ئێران‌دا
ده‌كا‌و، له‌گه‌ڵ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی بێ‌حورمه‌تیكردنی ئاشكرا به تورك
زمانه‌كانی ئێران، له رێگای رۆژنامه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی‌و بوونی هه‌ڵاواردن
به‌هۆی جیاوازیی قه‌ومی‌و مه‌زهه‌بیی تاكه‌كان، به تایبه‌تی له باره‌ی
كورده‌كانه‌وه، ئاماژه به راپۆرتی میلون كه‌وسه‌ری، هه‌واڵنێری تایبه‌تیی
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌مه‌ڕ نیشته‌جێ‌كردن ده‌كا كه به پێی ئه‌و
]راپۆرته[ به‌شێك له عه‌ره‌به‌كانی خووزستان به زۆر له گونده‌كانی جێگای
ژیانیان له‌م ئوستانه‌دا ده‌ركراون.
پارلمانی ئورووپا نیگه‌رانیی خۆی له‌مه‌ڕ چاره‌نووسی ساڵه‌ح كامه‌رانی،
وه‌كیلی به‌رگومانانی په‌روه‌نده‌ی خۆپیشاندانه قه‌ومییه‌كان له
ئازه‌ربایجانی ئێران، كه له چوارده‌ی ژووئه‌ن (24ی جوزه‌ردان) شوێن بزر بووه،
ده‌ربڕیوه‌و خوازیاری پێشگرتنه له به‌ڕێوه‌بردنی حوكمی ئێعدامی عه‌بدوڵڵا
سلێمانی، عه‌بدولڕه‌زا سنواتی، قاسم سڵامات، محه‌ممه‌د جه‌عب پوور، عه‌بدولئه‌میر
فه‌رجۆڵڵا جه‌عب، عه‌لیره‌زا عه‌ساكره، مه‌جید ئال بوغبیش، خه‌له‌ف خزیراوی، مالك
به‌نی ته‌میم، سه‌عید حه‌میدان‌و عه‌بدوڵلا ئه‌لمه‌نسووری كه به تاوانی
دانانه‌وه‌ی بومب له ئوستانی خووزستان سزای مه‌رگیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
ئازادیی مه‌زهه‌ب
پارلمانی ئورووپا له بڕیارنامه‌كه‌دا باس له هه‌ڵاواردنی مه‌زهه‌بی‌و
سه‌ركوتی پێره‌وانی كه‌مایه‌تییه مه‌زهه‌بییه‌كان ده‌كا كه مه‌زهه‌به‌كه‌یان
له قانوونی ئه‌سیاسیی ئێران‌دا به ره‌سمی نه‌ناسراوه‌و، له‌م نێوه‌دا وه‌ك
نموونه ئاماژه به به‌هایی‌یه‌كان‌و لایه‌نگرانی ته‌سه‌وف كراوه.
پارلمانی ئورووپا نیگه‌رانیی خۆی له‌مه‌ڕ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو وه‌كیلی
دادگوسته‌ری به ناوه‌كانی فه‌رشید یه‌دوڵڵاهی‌و ئومید بێهرووزی ده‌ربڕیوه كه
به بۆنه‌ی وه‌ئه‌ستۆگرتنی وه‌كیلایه‌تیی دراویش نێعمه‌توڵڵا گونابادی له قوم
به زیندان كراون.
هه‌روه‌ها ئه‌م بڕیارنامه‌یه باسی له مه‌ترسیداربوونی ئه‌و رووحانییانه كردوه
كه دژی حكوومه‌تی ئێرانن‌و ئاماژه به سه‌ید حوسه‌ین كازمینی برووجێردی،
روحانیی دانیشتووی تاران ده‌كا كه مانگی رابردوو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له
لایه‌نگرانی، بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
ئازادیی چاپه‌مه‌نی
پارلمانی ئورووپا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هه‌ڕه‌مه‌كیی
رۆژنامه‌وانان‌و وێبلاگنووسان‌و هه‌ڕه‌شه‌و ترساندنی ئه‌وانی ناو ده‌با،
هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی لانیكه‌م شازده رۆژنامه‌وان له ماوه‌ی 10 مانگی
رابردوودا بڵاو كردۆته‌وه كه ئێران له رووی سه‌ركوتی چاپه‌مه‌نی‌یه‌كانه‌وه
له ریزی یه‌كێك له خراپترین وڵاته‌كان دایه.
له‌م بڕیارنامه‌یه‌دا، به‌ستنی بڵاوكراوه‌و سایته ئێنتێرنێتی‌یه‌كان، پێشگیری
له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێندێك له رۆژنامه‌وانه‌كان‌و كۆكردنه‌وه‌ی ئانتێنی
ماهواره‌كان وه‌ك نموونه‌گه‌لێك له سه‌ركوتی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن له
ئێران‌دا ئاماژه‌یان پێ‌كراو.
پارلمانی ئورووپا ئه‌وه‌ی وه‌بیر ئێران هێنایه‌وه كه وه‌ك یه‌كێك له
واژۆكه‌رانی په‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه مه‌ده‌نی، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی،
ئابووری‌و كولتوورییه‌كان، له سه‌ریه‌تی رێز له مافی مرۆڤ‌و به تایبه‌ت
ئازادیی به‌یان بگرێ‌و، هه‌روه‌ها خوازیاری ئازادكردنی موجته‌با
سه‌میعی‌نه‌ژاد، ئه‌حمه‌دره‌زا شیری، ئاره‌ش سیگارچی‌و مه‌سعوود باستانی‌یه.
هه‌روه‌ها پارلمانی ئورووپا، داوای له مه‌جلیسی شورای ئیسلامیی ئێران كردوه
به هه‌ردوو قانوونی چاپه‌مه‌نی‌و قانوونی سزادانی ئیسلامی‌دا بچێته‌وه‌و
له‌گه‌ڵ په‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه مه‌ده‌نی‌و سیاسییه‌كان بیانگونجێنێ‌و
ئازادیی بیر‌وبۆچوون له رێگای ئاشتیخوازانه‌وه، به تاوان حیساب نه‌كا.
مافه‌كانی ژنان
داواكردن له ئێران بۆ بوونه ئه‌ندام له په‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌هێشتنی
هه‌ڵاواردن ده‌رهه‌ق به ژنان‌و، مه‌حكوومكردنی سه‌ركوتی رێپێوانی گرووپێك له
ژنان له مه‌یدانی 7ی تیری تاران، كه له دوازده‌ی ژوئه‌ن (22ی جۆزه‌ردان)ی
رابردوو رووی دا، له‌و فاڵانه‌ن كه له‌م به‌شه له بڕیارنامه‌كه‌ی پارلمانی
ئورووپادا، باسیان لێوه كراوه.
پێشێلكردنی مافه‌كانی دیكه
قسه‌كانی سه‌ركۆماری ئێران، له باره‌ی پاككردنه‌وه‌ی زانكۆكه‌كان له
لیبراڵه‌كان‌و سیكۆلاره‌كان، له لایه‌ن پارلمانی ئورووپاوه مه‌حكووم كراوه‌و
داوا كراوه ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه له‌به‌ر بیر‌وباوڕه‌كانیان، له وانه
گوتنه‌وه بێ‌به‌ش كراون، بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌یان.
پارلمانی ئورووپا داوای له حكوومه‌تی ئێران كردوه كه خوێندكاران له‌به‌ر
تێكۆشانی سیاسی‌یان، له درێژه‌دانی خوێندن بێ‌به‌ش نه‌كا‌و سزای زیندان‌و
شه‌لاخ‌و جه‌ریمه‌ی نه‌خت به‌سه‌ر ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه تێكۆشانی سیاسی‌یان
هه‌یه، نه‌سه‌پێنێ.
له بڕیارنامه‌كه‌ی پارلمانی ئورووپادا، سه‌باره‌ت به مه‌رگی ئه‌كبه‌ر
محه‌ممه‌دی‌و وه‌لیوڵڵای فه‌یز له زیندانه‌كانی ئێران‌دا كول‌و كه‌سه‌ر نیشان
دراوه.
پارلمانی ئورووپا خوازیاره ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ڵتن‌و له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی
به‌رانبه‌ریان پێوه‌ندی ده‌گرن، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی‌یه‌وه سزا
نه‌درێن‌و، داوا له ده‌وڵه‌تی ئێران كراوه كه به كرده‌وه بیسه‌لمێنێ، كه
چی دیكه سزای به‌ردباران كردن له وڵات‌دا، به‌ڕێوه ناچێ.
ره‌دكردنه‌وه‌ی سه‌ڵاحییه‌تی هێندێك له كاندیداكانی هه‌ڵبژاردنی شوراكانیش،
له‌و شتانه‌یه كه له‌م به‌شه له بڕیارنامه‌ی پارلمانی ئورووپادا ئاماژه‌ی
پێ كراوه.
هه‌ر له‌م كاته‌دا پارلمانی ئورووپا له بڕیاری مه‌حموود هاشمیی شاهروودی،
سه‌رۆكی ده‌زگایی قه‌زایی ئێران له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ لابردنی ئه‌شكه‌نجه
كه له ئاوریلی ساڵی 2004 (خاكه‌لێوه‌ی 1383)دا راگه‌یه‌ندرا‌و، هه‌روه‌ها له
قانوونی ریفۆرمی قه‌زایی‌و ته‌ییدكردنی له لایه‌ن شورای نیگابانه‌وه
پێشوازیی كردوه.
پێشێلكردنی به‌ڵێنیه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان
له بڕیارنامه‌ی پارلمانی ئورووپادا هاتوه كه ئێران دوای به‌ڕێوه‌چوونی
ده‌وری چواره‌می وتووێژ له‌گه‌ڵ پارلمانی ئورووپا له بواری مافه‌كانی مرۆڤ
كه له چوارده‌و پازده‌ی ژوئه‌نی 2004 (جۆزه‌ردانی 1383) به‌ڕێوه چوو،
درێژه‌ی به‌م وتووێژانه نه‌داوه.
داوا له كۆمیسیۆنی ئورووپا
پارلمانی ئورووپا له‌م بڕیارنامه‌یه‌دا داوای له كۆمیسیۆنی ئورووپا كه باسكی
به‌ڕێوه‌به‌ریی یه‌كیه‌تیی ئورووپایه، كردوه كه به وردبینییه‌وه
رووداوه‌كانی ئێران بخاته ژێر چاوه‌دێری‌و له پێوه‌ندییه ئابووری‌و
سیاسییه‌كانی یه‌كیه‌تیی ئورووپا‌و ئێران، پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌به‌ر
چاو بگرێ.
پارلمانی ئورووپا پێشوازیی له سه‌ردانی مانگی رابردووی گرووپێك له
نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی، بۆ پارلمانی ئورووپا كردوه‌و خوازیاره
پێوه‌ندیی نێوان ئێران‌و یه‌كیه‌تیی ئورووپا درێژه‌ی هه‌بێ‌و، له‌م كاته‌شدا
هیواداره كه ئه‌م بڕیارنامه‌یه ببێته بنه‌مایه‌ك بۆ ورده ورده
نزیكتربوونه‌وه‌ی ئێران‌و یه‌كیه‌تیی ئورووپا. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |