|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: مافی‌مرۆڤ ::. |
|
وتوویژ له گه‌ل وه‌رگری خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبێلی"هه‌ژاری
مه‌ترسییه بۆ ئاشتی" |
|
ئاماده كردن‌و وه‌رگێرانی:
مه‌جید حه‌قی - فینلاند
ه: US TODAY, Tuesday, November 28, 2006
پرۆفیسۆر محه‌مه‌د یونس، وه‌رگری خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێل، دژی هه‌ژاری و
ده‌ست كراوه‌یی "ده‌وڵه‌مه‌ندانه" بۆ هاوكاری هه‌ژاران. ئه‌و پێی
وایه بازاری ئازاد‌و سه‌رمایه ده‌بێ خاوه‌نی ئامانجی كۆمه‌ڵایه‌تیش بن.
محه‌مه‌د یونسی 66 ساڵه پرۆفێسۆری ئابووری بوو، كاتێك له ساڵی 1983
بانكی "گرامین"Grameen ی له به‌نگلادێش دامه‌زراند. له رێكه‌وتی
دامه‌زراندنییه‌وه تا ئه‌مرۆ زیاتر له حه‌وت ملیۆن خه‌ڵكی له
هه‌ژارترین خه‌ڵكی جیهان قه‌رزی بچووكیان له بانكه‌كه وه‌گرتووه‌و
به‌وه ژیانی خۆیانی پێ ڕایی كردوه.
قه‌رزه‌بچووكه‌كان (مای‌كرۆ كرێدیتهكان)ی گرامین له كه‌متر له سه‌د
دۆلاره‌وه بۆ ئه‌وه‌كه‌سانه‌ی كه سه‌رچاوه‌یه‌كی ژیانیان نیه
ده‌ست پێده‌كات. نزیك به ته‌واوی قه‌رزداره‌كان كه ژنن، ئه‌و قه‌رزه
بچووكانه له پێناو دامه‌زراندنی بازرگانی بچووك‌و ده‌ست پێكردنی ژیانی
سه‌ربه‌خۆی ئابووری ده‌ست پێده‌كه‌ن‌و له‌و رێگایه‌دا نه‌ته‌نیا له
هه‌ژاری رزگاریان ده‌بێ، به‌ڵكوو پێویستی رێزلێنانیشیان به ده‌ست دێنن.
قه‌رزه‌كانی گرامین، به‌سوودن و نزیك به 99 %ی قه‌رزوه‌رگران،
قه‌رزه‌كانی خۆیان دووباره ده‌ده‌نه‌وه، چونكه به وته‌ی محه‌مه‌د
یونس، هه‌ژاران ده‌زانن ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كانی خۆیان نه‌ده‌نه‌وه، جارێكی
دیكه ناتوانن داوای قه‌رز بكه‌ن. كۆنسێپتی قه‌رزه‌بچووكه‌كان له زیاتر
له سه‌د وڵات له وانه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڵاوبوته‌وه.
ئامانجی یونس له ناوبردنی هه‌ژاری له‌و سه‌ده‌یه‌دایه‌و بۆ گه‌یشتن
به‌و ئامانجه تێده‌كۆشێ.
له ناوبردنی هه‌ژاری‌و پێكهێنانی هه‌لومه‌رجێكی شایانی ژیان بۆ مرۆڤی
كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئامانجی دوارۆژی حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێرانه، كه له دروشمی "سۆسیالیزمی دێموكراتیك"دا ره‌نگ ده‌داته‌وه.
له‌و سۆنگه‌یه‌وه، ناسینی بیروڕای وه‌رگری خه‌باتی ئاشتی نۆبێل
ئامانجی حیزب له خه‌بات بۆ نه‌هێشتنی هه‌ژاری له كوردستانی ئێران روونتر
ده‌كاته‌وه:
پ) داخوا ئێوه به‌راستی بڕواتان به‌وه هه‌یه كه هه‌ژاری له
ناوده‌چی، یان خه‌بات دژی هه‌ژاری ته‌نیا "انگیزه"ی گه‌یشتن به
ئامانجه؟
و) هه‌ژاری شتێك نیه، كه له لایه‌ن هه‌ژارانه‌وه پێك هاتبێت. هه‌ژاری
به‌رهه‌می سیستم (ی زاڵ به سه‌ر كۆمه‌ڵگایه). یه‌كێك له نموونه
باشه‌كان چه‌مكی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیه له‌و وڵاته (له بنگلادێش).
سیسته‌می ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌وڵ ده‌دا هه‌ژاری له شوێنی خۆیدا
بێڵی، له جیاتی له ناو بردنی. ئێمه ده‌بێ ئامانجمان دامه‌زراندنی
مۆزه‌خانه‌ی هه‌ژاری بێت، بۆ ئه‌وه‌ی مناڵانمان سه‌ردانیان بكه‌ن‌و بزانن
هه‌ژاری چۆن بووه.
داخوا بانكی "گرامین" ئاسانكاری بۆ سه‌ختیه‌كانی ژیان ده‌كات یا خود
به‌راستی ژیان ده‌گۆڕێ؟
ئێمه له ژینگه‌یه‌داین سه‌ر له‌به‌ری مناڵانی ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌رزیان
له گرامین وه‌رگرتووه، ده‌خوێنن. ئه‌وان نه‌ته‌نیا قوتابین، به‌ڵكوو
ژماره‌یه‌كی زۆریان خوێندنی باڵایان هه‌یه، ... ئه‌وان ده‌رۆنه زانكۆكان.
زۆر له‌وان ده‌بنه پسپۆر، دكتۆر‌و ئه‌ندازیار. ئه‌وانه كچ‌و كوڕانی
قه‌رزداره نه‌خوێنده‌واره‌كانن... كه‌وابوو نه‌وه‌یه‌كی به‌ته‌واوی
جیاواز خه‌ریكه پێك دێت.
بۆچی تۆ پێتوایه بڕوا وه‌رگرتن (اعتبار بانكی) مافی سه‌ره‌تایی مرۆڤه؟
له مافه سه‌ره‌كیه‌كانی مرۆڤ، مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن بۆ خواردنه،
ده‌ستڕاگه‌یشتن به خزمه‌ته‌كانی له‌ش ساغیه، مافی خوێندنه، مافی كار
و هتد.... كێ مافی من بۆ خواردن مسۆگه‌ر ده‌كات؟ چ كه‌سێك ئه‌و مافه
ده‌پارێزێ؟ داخوا ئه‌وه ده‌وڵه‌تی منه؟ ... نه‌خێر! له راستیدا ئه‌وه
شارۆڤه‌ندانن كه ده‌بێ مافه‌كانی خۆیان بپارێزن. مافی قه‌رزوه‌رگرتن
واته مافی خۆ به‌كار كردن. بڕوا وه‌رگرتن به واتای ئه‌وه‌یه كه من
ده‌توانم له‌و پاره‌یه بۆ ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی كار كردن بۆ خۆم كه‌ڵك
وه‌رگرم... ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێكی دیكه‌ش تێك بچێ ئه‌وكات من ده‌توانم
"به‌ڕه‌ی خۆم له ئاو ده‌ربێنم".
بۆچی مای‌كرۆ كرێدیتهكان له ئه‌مه‌ریكادا سنوورداره؟
زیاتر له 700 به‌رنامه‌ی مای‌كرۆ كرێدیت له ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
ئه‌زموونێكی هاوبه‌ش كه له‌گه‌ل ئه‌و پرۆگرامانه هه‌یه، ئه‌وه‌یه
كه ئه‌وان درێژخایه‌ن نین. ئه‌وان ناتوانن خه‌رجه‌كانی خۆیان ده‌ربێنن.
كاردانه‌وه‌ی له سه‌ر ژیانی خه‌ڵك چاكه. ره‌وشی دووباره دانه‌وه‌ی
قه‌رزه‌كان باشه. هۆیه‌كه‌ی؟ مووچه‌ی هه‌قده‌ستی كارمه‌ندان له‌و
وڵاته زۆر به‌رزه. راده‌ی بازرگانی له‌و وڵاته‌دا زۆر له خواریێ‌یه.
له به‌نگلادێش مووچه‌ی مانگانه‌ی كارمه‌ندان ئه‌وه‌نده له خوارێیه،
كه ده‌توانین هه‌موو كارێك بكه‌ین.
ره‌وتی به‌جیهانیبوون له چبارودۆخێكدایه؟
ره‌وتی گلۆبالیزاسیۆن به‌ۆ خه‌ڵكی هه‌ژار به باشی ناچێته پێشه‌وه... زۆرجار
به‌جیهانیبوون وه‌ك شارێیه‌كی 20 هێڵه له ده‌وری جیهان. به‌ڵام
گرفته‌كه بوونی ترێلیه گه‌وره‌كانه له ئه‌مریكاوه كه هه‌موو بیست
هێله‌كان داگیر ده‌كه‌ن. هیچ هێڵێك بۆ چه‌رخه برنجكێشه‌كانی به‌نگلادێش
نامێنێ. كه‌وابوو ئه‌گه‌ر ئه‌و وێنایه راسته، بۆچی ئێمه نابینه
خاوه‌نی یاسای هات‌و چۆ؟ بۆچی یاسایه‌ك نیه كه بڵێ ئه‌و هێله بۆ
عه‌ره‌بانه‌كان (چه‌رخی برنجكێشی) ته‌رخان كراوه؟ ئه‌و هێڵه بۆ ئوتومبێلی
قورسه... ئه‌مرۆ ئۆتۆمبیله گه‌وره‌كان هه‌موو هێله‌كان داگیر ده‌كه‌ن.
بۆیه ئێمه پێویستمان به یاسای هاتوچۆ هه‌یه. ئه‌مڕۆ له گلۆبالیزاسیۆن
یاسایه‌كی هاتوچۆ نیه. ئه‌مه ره‌وشێكی ئانارشیستیه. هه‌ربۆیه
هه‌ژاران ترسیان لێ نیشتووه.
ئێوه ده‌ڵێن، ده‌بێ كرێكاریش وه‌ك سه‌رمایه ئازادی به‌زاندنی
سنووره‌كانی هه‌بێ. داخوا به له به‌رچاو گرتنی ره‌وشی ئێستای
مشه‌ختی (مهاجرت) ئه‌و داخوازه راست بینانه‌یه؟
به‌ڵی ئه‌م داخوازه پراكتیك‌و عه‌مه‌لیه. ئه‌مه به واتای ئه‌وه
نیه كه له رۆژی یه‌كه‌م هه‌موو كه‌س دێ بۆ سنوور. ده‌كرێ سنووره‌كان
به‌ره به‌ره بكرێنه‌وه. هه‌ندێك كه‌سی بێ هیوا هه‌وڵ ده‌دا خۆی له
ده‌ریا بدا بۆ تێپه‌ربوون له سنووره‌كان به شێوه‌ی نایاسایی. به‌ڵام
ویستی گشتی بۆ خۆ له ده‌ریادان كه‌م ده‌بێت و ریسكی خۆ خنكاندن كه‌متر
ده‌بێ، چونكه شانسێكی بێ خه‌وش هه‌یه بۆ هاتوچۆ له نێوان سنووره‌كان.
ئه‌گه‌ر هه‌موو وڵاتان هێزی كار وه‌گرن زۆر رێگا بۆمان ده‌كرێنه‌وه.
به‌وه زه‌خت له سه‌ر وڵاتێك كه‌م ده‌بێته‌وه.
ئێوه ره‌خنه له بانكی جیهانی ده‌گرن بۆ پرۆگرامی خه‌بات دژی
هه‌ژاریان. ئێوه له باره‌ی پێداگرتنی سه‌رۆكی بانكی جیهانی به‌رێز پاوڵ
ڤۆلفیتز له سه‌ر خه‌بات دژی هه‌ژاری چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه؟
له خه‌بات دژی گه‌نده‌ڵی ئێمه هه‌موومان پشتیوانی له‌و ده‌كه‌ین.
به‌ڵام بۆ هه‌ژاری؟ ئه‌گه‌ر من سه‌رۆكی بانكی جیهانی بوایه‌م‌و قه‌رزم
به وڵاتێكی بۆ بنیاتنانه‌وه بۆ نموونه بۆ به‌نگلادێش بمدایه، به
ده‌وڵه‌تم ده‌گوت: به‌ڵی ئێمه قه‌رزتان پێده‌ده‌ین بۆ
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پردێك، به‌ڵام ئه‌و پرده ده‌بێ خاوه‌نه‌كه‌ی
هه‌ژاران بن.... به‌وه ئه‌وه ده‌بێته كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تی كه
قازانجه‌كه‌ی ده‌چێته‌وه گیرفانی خه‌ڵكی هه‌ژارو به‌و قازانجه ئه‌وان
سه‌رمایه‌گوزاری ده‌كه‌ن‌و پردێكی دیكه‌ی پێ ئاوه‌دان ده‌كه‌نه‌وه.
خه‌ڵاتی نۆبێل چ واتایه‌كی هه‌یه بۆ بانكی گرامین؟
ئه‌وه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له سه‌رنج ڕاكێشان‌و ده‌ركه‌وتن.
كارێكی دیكه كه خه‌ڵاتی نۆبێل كردوویه‌تی نیشاندانی پێوه‌ندی نێوان
ئاشتی جیهانی و هه‌ژاریه. هه‌ژاری مه‌ترسیه دژی ئاشتی جیهانی. خه‌ڵاتی
ئاشتی نۆبێل ئه‌و راستیه‌و شوێنی هه‌ژارانی (له پێوه‌ندی له گه‌ل
ئاشتی جیهانی) به جوانی نیشانی داوه. خه‌ڵاتده‌ران ئه‌و پێوه‌ندیه‌یان
سه‌لماند. ... هه‌ژاری مه‌ترسیه له سه‌ر ئاشتی جیهانی. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |