|
جارێكی دیكه به ئاشكرا به
له به‌رچاونه‌گرتنی كۆڕی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، پارلمانی
ئورووپا‌و رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤـ، هه‌وڵی بۆ ئاماده‌كردنی
پێداویستییه‌كانی ئێعدامكردنی حه‌وت چالاكی خه‌باتیگێڕی عه‌ره‌بی ئێرانی (ئه‌هوازی)
ده‌ست پێ‌كردوه".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا
وێڕای هێنانی ناوی ئه‌م حه‌وت كه‌سه كه بریتین له: 1ـ قاسم سه‌لامی 2ـ محه‌ممه‌د
لازم كه‌عبپوور 3ـ عه‌بدولئه‌میر فه‌ره‌جوڵڵا كه‌عب 4ـ عه‌لیڕه‌زا عه‌ساكێره 5ـ
ماجید ئه‌لبوقبیش 6ـ عه‌بدولڕه‌زاق سه‌نه‌واتی 7ـ خه‌له‌ف زۆراب خه‌نافره، هاتوه
كه رۆژی دووشه‌ممه، 8ی ژانویه‌ی 2007 له‌لایه‌ن به‌رپرسانی رێژیمه‌وه له ئه‌هواز،
به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م كسانه راگه‌یه‌ندراوه كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئێعدام
ده‌كرێن. شایانی باسه به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌مه له كاتێك دایه كه له
رێكه‌وتی 19ی دێسامبری 2006دا یه‌كه‌ی خووزستانی هه‌واڵده‌ری "ئیسنا" بڵاوی‌كرده‌وه
كه "مه‌له‌ك بنی‌ته‌عمیم"، "عه‌لیڕه‌زا عه‌ساكێره"* و "عه‌لیی ماتوریزاده" به
تاوانی "شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا" له شاری ئه‌هوازدا ئێعدام كران. هه‌روه‌ها له
مانگی مارسی 2006دا دوو عه‌ره‌بی ئه‌هوازیی دیكه‌ش، عه‌لیی ئه‌فراوی‌و مێهدی
نه‌واسری به تۆمه‌تگه‌لێكی هاوشێوه له شاری ئه‌هوازدا له به‌رچاوی گشتی‌دا،
له‌سێداره‌دران.
سه‌باره‌ت به تاوانه‌كانی ئه‌م كه‌سانه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه كه به
بۆمب دانان له دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی ئوستانی خووزستان دا تاوانبار كراون.
هه‌موویان له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگای ئه‌هوازییه چه‌وساوه‌كانن. هه‌روه‌ها پارێزه‌ره‌كانیان
به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین له ناوه‌ڕۆكی نادادوه‌رانه‌و نایاسایی شێوه‌ی
دادگایی‌كردنی ده‌سبه‌سه‌ركراوه‌كان، به‌وه تۆمه‌تباركراون كه ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی‌یان
خستۆته مه‌ترسییه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی رێكخراوی مافی مرۆڤی ئه‌هواز "دژایه‌تیی ئاشتیخوازانه‌ی
عه‌ره‌به ئه‌هوازییه‌كان له به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته ره‌گه‌زپه‌رستانه‌كان‌و سیاسه‌تی
پاكتاوكردنی ئیتنیكی، له‌لایه‌ن رێژیمیی ئێرانه‌وه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه سه‌ركوت
كراوه. له 15ی مانگی ئاڤریلی 2005ه‌وه كه ده‌سپێكی راپه‌ڕینی ئه‌هواز بووه
تا ئێستا زیاتر له 25 هه‌زار ئه‌هوازی ده‌ستبه‌سه‌ركراون‌و لانی‌كه‌م 131 كه‌س
كوژراون‌و زیاتر له 150 كه‌س بێ‌سه‌روشوێن كراون (كه وێنا ده‌كرێ له‌لایه‌ن هێزه
ئه‌منییه‌تییه‌كانی ئێرانه‌وه ئه‌شكه‌نجه درابێتن‌و دواتر كوژرابێتن)".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوا كراوه كه هه‌نگاوی خێرا بۆ گوشارخستنه‌سه‌ر
ده‌وڵه‌تی ئێران به مه‌به‌ستی داشكاندنی سزاكان بدرێ.
* وێده‌چێ له هێنانی ناوی ئه‌م كه‌سه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌ڵه كرابێ.
چونكه ناوی له لیستی ئه‌و كه‌سانه‌دایه كه هێشتا ئێعدام نه‌كراون.
(7كه‌سه‌كه) |