|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: مافی‌مرۆڤ ::. |
|
بانگه‌وازی 5 رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
حوكمی ئێعدام له ئێران دا |
|
9-11-1385
كوردستان میدیا: پێنج رێكخراوی
بواری مافه‌كانی مرۆڤ: چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران دا، رێكخراوی
پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، دامه‌زراوه‌ی مافه‌كانی ژنی كورد،
رێكخراوی داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤی باكووری رۆژئاوای وڵات‌و رێكخراوی مافه‌كانی
مرۆڤی ئه‌هواز له بانگه‌وازێك دا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدام له
ئێران دا بوون.
لێره‌دا وه‌رگیڕانی ده‌قی فارسیی بانگه‌وازه‌كه كه له لایه‌ن هه‌واڵده‌ری
چاوه‌دێری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ده‌خه‌ن پێش
چاوی خوێنه‌ران:
بانگه‌واز بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدام له ئێران دا
له ماوه‌ی 27 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداریی كۆماری ئیسلامی دا هه‌زاران كه‌س له ئێران
دا ئێعدام كراون، ئێعدامه‌كان له بۆشایی داخراوی به‌ندیخانه‌كانه‌وه هێنراونه‌ته
سه‌ر شه‌قامه‌كان، مه‌یدانه‌كانی شاره‌كان‌و وه‌رزشگه‌كان‌و له جه‌رسه‌قیله‌كان
كه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بنیاتنان ده‌بێ به‌كار بهێنرێن، بۆ ئه‌ستاندنی گیانی
مرۆڤه‌كان كه‌ڵك وه‌رده‌گیرێ.
له‌م رێڕه‌وه‌دا شێوازه‌كانی ئێعدام نامرۆڤانه‌تر جێبه‌جێ ده‌كرێن‌و له ئێعدام
له چوارچێوه داخراوه‌كانی به‌ندیخانه‌كانه‌وه وه‌ها هه‌ڵواسینی هاوكاتی چه‌ندین
كه‌س له به‌رچاوی گشتی‌دا، به‌رزبۆته‌وه یان [بڕیاری] به‌ردبارانكردنی
قوربانییان تا مردن كه رقاویترین جۆری ئێعدامه هه‌روا له دادگاكان‌دا ده‌رده‌كرێ.
قوربانییه‌كانی ئێعدام به بێ له‌به‌رچاوگرتنی سنووری ته‌مه‌ن، ته‌نانه‌ت
منداڵان، به ته‌مه‌نه‌كان‌و ژنانی دووگیانیش له‌خۆده‌گرن.
له ده‌یه‌كانی 60دا ئێعدامه‌كان به شێوه‌یه‌كی وێنانه‌كراو په‌ره‌یان سه‌ند، به
شێوه‌یه‌ك كه له ساڵی 67 دا له ماوه‌ی چه‌ند حه‌توودا هه‌زاران كه‌س له به‌ندكراوانی
سیاسی درانه ده‌ستی گرووپه‌كانی مه‌رگ.
له‌مساڵ دا دووباره شایه‌تی په‌ره‌گرتنی روو له زیادیی ئێعدام له ئێران داین‌و
حه‌وتوویه‌ك نیه كه راگه‌یانه حكوومه‌تییه‌كان له ته‌له‌فزیۆن، رادیۆ، رۆژنامه‌كاندا
هه‌واڵێك له‌سه‌ر ئێعدام بڵاونه‌كه‌نه‌وه. له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا‌و ئه‌مساڵ
دا بوو كه پاش راوه‌ستانێكی كورتماوه ئێعدامی به‌ندكراوه سیاسییه‌كان سه‌ر له
نوێ ده‌ستی پێ‌كردوه‌و تا ئێستا قوربانییه‌كانی، ئیسماعیل محه‌ممه‌دی، جۆجه‌ت
ره‌مه‌زانی، محه‌ممه‌د پێنجوێنی، عه‌زیز خه‌له‌كانی، مه‌سعوود شۆكه، سه‌لاح مه‌حموودی،
عه‌بدوڵڵا سلێمانی، عه‌لیی مۆتیری نژاد، مالك به‌نی ته‌میم، فه‌ره‌جوڵڵا چه‌عه‌پ،
محه‌ممه‌د چه‌عبپووری، عه‌لیڕه‌زا عه‌ساكێره‌و خه‌لف حزیری بوون. كه بۆته هۆی
سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێك له رق‌و بێزاریی گشتی له ئێران‌و جیهان دا‌و هه‌روه‌ها
له‌ته‌ك ناڕه‌زایه‌تیی به‌رینی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌وڕوو بووه.
ئێعدامی منداڵان ره‌هه‌ندێكی نوێی گرتۆته خۆیی تا ئێستا ژماره‌یه‌كیان ئێعدام
كراون، به‌ڵام پاش ناڕه‌زایه‌تیی رێكخرواه‌كانی بواره‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ،
شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ئێعدامی منداڵان گۆڕدرا‌و ئه‌و منداڵانه‌ی كه به ئێعدام
مه‌حكووم ده‌كران تا گه‌یشتن به ته‌مه‌نی یاسایی له به‌ندیخانه‌دا راده‌گیرێن‌و
پاشان حوكمه‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ژنان یه‌كێكی دیكه له قوربانییه‌كانی شێوه‌ی دژه مرۆڤانیی ئێعدامن‌و له
ماوه‌ی ساڵ‌و نیوی رابردوودا به شێوه‌یه‌كی په‌ره‌گرتوو ئێعدام له‌سه‌ریان به‌ڕێوه‌ده‌چێ‌و،
وه‌ك به‌ندكراوانی دیكه له شوێنه گشتییه‌كان دا له دارده‌درێن‌و ده‌توانین
ناوی تازه لاوێكی كچ به ناوی "عاتفه ره‌جه‌بی" كه تووشی ئاڵۆزی ده‌روونی‌بوو،
ببه‌ین.
له مانگ‌و حه‌تووه‌كانی رابردوودا له به‌لووچستان دا ژماره‌یه‌كی زۆریان ئێعدام
كرد‌و هه‌روه‌ها ره‌وتی ئێعدامه‌كان له خووزستان دا له زیادبوون دان.
هه‌نووكه زۆر له‌و به‌ندكراوانه‌ی كه به ئێعدام مه‌حكووم كراون‌و له چاوه‌ڕوانیی
به‌ڕێوه‌چوونی حوكمه‌كه‌دان‌و ژماه‌ریه‌كیان كه له‌م دواییانه‌دا به ئێعدام مه‌حكووم
كراون بریتین له:
1ـ دوكتور سه‌عید مه‌نسووری 2ـ غوڵام‌حسێن كه‌لبی 3ـ عه‌لیڕزاكه‌رمیی خێرئابادی
4ـ خالید حه‌ردانی 5 ـ فه‌رهه‌نگ پوور مه‌نسووری 6ـ شه‌هرام پوور مه‌نسووری 7ـ
فازێڵ ره‌مه‌زانی 8ـ حاجه‌ت موراد محه‌ممه‌دی 9ـ عه‌بدولڕه‌زا سه‌نه‌واتی 10ـ
قاسم سه‌لامات 11ـ ماجد ێ‌ل بووغبیش 12ـ نازم بۆرحه‌یی 13ـ عه‌بدولڕه‌زا هلیچی
14ـ زامن باوی 15ـ سه‌فه‌ر قادری 16ـ محه‌ممه‌د حه‌سه‌نپوور 17ـ عه‌بدوڵڵا قاسم
زاده 18ـ به‌خش عه‌لیی محه‌ممه‌دی 19ـ جه‌هان عه‌لیی محه‌ممه‌دی.
ئه‌و ژنانه‌ی كه به هۆی به‌رگری له خۆیان به ئێعدام مه‌حكووم كراون‌و له
چاوه‌ڕوانیی به‌ڕێوه‌چوونی حوكم دان بریتین له:
1ـ دلارا دارابی 2ـ نازه‌نین فاتحی 3ـ كوبرا ره‌حمانپوور 4ـ ئه‌كره‌م قه‌وی دڵ
5ـ فاتمه حه‌قیقه‌ت په‌ژووه 6ـ شه‌هلا جاهێد 7ـ ته‌ییبه حوجه‌تی 8ـ ئه‌عزه‌م قه‌ره‌شردان
9ـ ئه‌خته‌ر محه‌ممه‌دی مونه‌رێز 10ـ لیمۆ ئیبراهیمی 11ـ مه‌له‌ك قوربانی 12ـ
موحیبه‌ت مه‌حموودی 13ـ خاتوو هه‌ڵاڵه محه‌ممه‌دزاده
ئه‌و منداڵانه‌ی كه چاوه‌ڕوانیی حوكمی ئێعدامن بریتین له:
1ـ سینا پایمه‌ند 2ـ عه‌لیی عه‌لیخانی 3ـ هیدایه‌ت نیروومه‌ن.
به پێی راپۆرتی رێكخراوه‌كانی مافه‌مرۆڤانییه‌كان، ئێران له جیهان دا خاوه‌نی
پله‌ی دووهه‌م له ئێعدام دایه. بۆ كۆتایی هێنان به دیمه‌نه دڵته‌زێنه‌كانی
گرتنی گیانی مرۆڤه‌كان، بۆ كۆتایی هێنان به ترس‌و دڵه‌ڕاوكێ له كۆمه‌ڵگادا،
بۆ به‌رزڕاگرتنی رێز‌و گه‌وره‌یی مرۆڤ، بۆ داكۆكی له دیله بێ به‌رگرییه‌كان،
ده‌بێ یه‌كده‌نگ بین‌و ئه‌م ده‌نگه بكه‌یته هاورارێكی به‌رین له جیهان دا كه
ئێمه خوازیاری كۆتایی هێنان به حوكمی ئێعدامین. ئێمه كه له خواره‌وه‌دا
ئیمزامان كردوه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به داوا ره‌واكانی كۆمه‌ڵگای ئێران هه‌وڵی
ئاماده‌كردنی بانگه‌وازێكمان داوه كه خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئێعدام له
ئێران داین‌و داوا له‌سه‌رجه‌م نوێنه‌ران، چالاكان‌و رێكخراوه جیهانییه‌كانی مافه‌كانی
مرۆڤ ده‌كه‌ین بۆ راگرتنی هه‌رچی خێراتری به‌رَێوه‌چوونی ئێعدام له ئێران دا
گوشار بخه‌نه‌سه‌ر به‌رپرسانی ئه‌م رێژیمه.
ئیمزا:
1ـ چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤی ئێران
2ـ رێكخراوی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤی‌كوردستان
3ـ دامه‌زراوه‌ی مافه‌كانی ژنی كورد
4ـ رێكخراوی داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤی باكووری رۆژئاوا
5ـ رێكخراوی مافه‌كای مرۆڤی ئه‌هواز
روونووس بۆ:
سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
شوورای به‌رزی مافه‌كانی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی
چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ
رێكخراوی جیهانی له دژی ئێعدام |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |