|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: مافی‌مرۆڤ ::. |
|
راپۆرتی ساڵی 2007ی هه‌واڵنێرانی بێ سنوور له مه‌ڕ
پێشێل كردنی ئازادییه چاپه‌مه‌نییه‌كان له ئێران دا |
|
16-11-1385
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی اخبار
روز
كوردستان میدیا: له رۆژی یه‌كه‌می مانگی فوریه‌ی 2007دا، هه‌واڵنێرانی بێ
سنوور، راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی له سه‌ر ره‌وشی ئازادییه چاپه‌مه‌نییه‌كان له 96
وڵاتی جیهاندا بڵاوكرده‌وه. له‌م راپۆرته‌دا سه‌ره‌كی‌ترین جاره‌كانی پێشێل
كردنی مافه‌كانی رۆژنامه‌نووسان له ساڵی 2006 دا له‌به‌رچاوگیراون‌و هه‌روه‌ها
ئه‌م راپۆرته‌كه‌دا ئامارێكه له پێشێلكردنی ئازادییه چاپه‌مه‌نییه‌كان له
جیهان دا.
له‌و به‌شه‌ی راپۆرته‌كه‌دا پێوه‌ندیی به ره‌وشی ئازادیی چاپه‌مه‌نییه‌كان له
ئێران دا هه‌یه، هاتوه:
ئێران ـ راپۆرتی ساڵی 2007
له ماوه‌ی ساڵی 2006دا ده‌یان رۆژنامه‌نووس به هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته
ره‌خنه‌یی‌یه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ركران. هێندێكیان له بارودۆخێكی دژوار‌و بێ
هه‌بوونی مافی ده‌ست راگه‌یشتن به پارێزه‌ر‌و له ده‌ستبه‌سه‌رگه نهێنییه‌كاندا
به‌ندكرابوون. سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی كه ژماره‌ی به‌ندكراوان كه‌م بۆته‌وه،
به‌ڵام زۆرێك له رۆژنامه‌نووسان له جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركی خۆیاندا قوربانیی
راوه‌دوونانی ناكۆتای دادوه‌ری‌و هه‌ڕه‌شه هه‌میشه‌یی‌یه‌كانن.
له پووشپه‌ڕی 1384ه‌وه به گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركۆمار، ئه‌حمه‌دی نژاد‌و
شاندی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی كه زۆربه‌یان له فه‌رمانده پێشووه‌كانی سپای
پاسداران‌و یان مه‌ئمووره‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات پێكهاتوون، سه‌ركوتی
هه‌مه‌لایه‌نه‌ی راگه‌یه‌نه‌كان‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خه‌ریكی پیشه‌ی ئاگایی
گه‌یاندنن، توند بووه.
له ساڵی 2006دا زیاتر له ده بڵاوكراوه داخران‌و 38 رۆژنامه‌نووس
ده‌ستبه‌سه‌ركران. له مانگی بانه‌مه‌ڕدا بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند كاریكاتۆر كه له
یه‌كێكیان دا منداڵێك له ته‌ك قۆلانچه‌یه‌ك دا به زمانی ئازه‌ری قسه ده‌كا،
بووه هۆی تووڕه‌یی خه‌ڵك‌و خۆپیشاندانه ئێعترازییه‌كان له شاره‌كانی ئوستانی
ئازه‌ربایجان دا به‌ڕێوه‌چوون. دوو رۆژنامه‌نووس له تاران‌و چوار رۆژنامه‌نووسی
دیكه له باكووری وڵات دا گیران تا كۆماری ئیسلامی پاساوی سیاسه‌ته
هه‌ڵه‌كانی خۆی بداته‌وه‌و، وه‌ك هه‌میشه له‌به‌رانبه‌ر قه‌یرانه سیاسی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دا رۆژنامه‌كان‌و رۆژنامه‌نووسه‌كان به تاوانبار له‌قه‌ڵه‌م
بدرێن.
زۆربه‌ی رۆژنامه‌نووسه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان به له‌ژێرپێنانی سه‌ره‌تایی‌ترین
مافه‌كانیان له ده‌ستبه‌سه‌رگه نهێنییه‌كان دا راگیراون. بۆ وێنه شێركۆ جیهانی،
دووشه‌ممه، 6ی سه‌رماوه‌ز له لایه‌ن "دادسه‌را"ی مه‌هاباده‌وه بۆ چه‌نده‌مین
كه‌ڕه‌ت بانگ كرا‌و پاش لێكۆڵینه‌وه به تۆمه‌تی وتووێژ له‌گه‌ڵ راگه‌یانه
ده‌ره‌كییه‌كان دا ده‌ستبه‌سه‌ر‌و بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی مه‌هاباد به‌ڕێ‌كرا.
ناوبراو له رێكه‌وتی 15ی سه‌رماوه‌زدا‌و پاش 10 رۆژ له به‌ندیخانه‌ی
مه‌هاباده‌وه بۆ شوێنێكی ناڕوون راگوێزرا. هاوسه‌ری ئه‌م رۆژنامه‌نووسه
به‌ندكراوه رایگه‌یاندوه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له
گرتنی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی، دانانی بارمته‌ی 5 میلیۆن تمه‌نیی قبووڵ نه‌كردوه‌و
له رۆژی گرتنیه‌وه مانی له خواردن گرتوه. تا رۆژی یه‌كه‌می ژانویه (11ی
به‌فرانبار) شێركۆ جیهانی هه‌روا له به‌ندیخانه‌ی مه‌هاباددا بوو. شێركۆ جیهانی
جیا له هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له‌ته‌ك
هه‌واڵده‌ری "فۆرات"یش دا هاوكاری‌و وتووێژی كردوه.
له ساڵی رابردوودا هێرش كرایه سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له راگه‌یه‌نه‌كان. له
مانگی رێبه‌ندانی ساڵی رابردوودا ئۆرگانه حكوومه‌تییه‌كان‌و" حه‌وزه
عیلمییه‌كان" به رێكخستنی "خۆپیشاندانی خه‌ڵكی" ده‌فته‌ری حه‌وتوونامه‌ی
"تمدن هرمزگان"یان رووخاند‌و ئاگریان دا، 7 رۆژنامه‌نووس‌و هاوكاری چاپه‌مه‌نیی
ئه‌م بڵاوكراوه‌یه‌ش گیران. دووكه‌سیان، موحسێن دروستكاری‌و ئیلهام ئه‌فرووته‌ن،
"سه‌رده‌بیر"و رۆژنامه‌نووسی حه‌وتوونامه‌ی "تمدن هرمزگان" چه‌ندین مانگ له
به‌ندیخانه‌دا بوون. (له رێكه‌وتی چوارشه‌ممه، 17و یه‌كشه‌ممه، 21ی جۆزه‌ردان
دا تا كاتی ده‌ركردنی حوكمه‌كانی دادگایان به دانانی 30 میلیۆن تمه‌ن بارمته
له به‌ندیخانه‌ی ئێوین، ئازاد بوون.) تۆمه‌ته‌كه‌یان دیسان بڵاوكردنه‌وه‌ی
بابه‌تێك له بڵاوكراوه‌كه دابوو كه له لایه‌ن به‌رپرسانی كۆماری
ئیسلامییه‌وه به "سووكایه‌تی كردن به ئایه‌تووڵڵا خومه‌ینی‌و پیرۆزییه‌كان"
راگه‌یاندرا.
دووشه‌ممه، 24ی ره‌زبه‌ر، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌تێك له "ستوون"ی "ته‌نز"ی
حه‌وتوونامه‌ی "سفیر دشتستان"دا كه "سووكایه‌تی به پێگه‌ی رێبه‌ری"ی له
قه‌ڵه‌م درا، ئه‌م بڵاوكراوه‌یه داخرا. پوورمه‌ند، "مودیری مه‌سئوول"، حوسێن
روویین، "سه‌رده‌بیر"و هه‌روه‌ها تا یپیستی بابه‌تی ئاماژه‌پێ‌كراو گیران.
رۆژنامه‌نووسه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان پاش لێكۆڵینه‌وه، به دانانی بارمته تا
كاتی پێكهاتنی دادگا، ئازاد كران. هه‌ینی، 21ی مانگی ره‌زبه‌ر به دنه‌دانی
ئیمام جۆمعه‌ی بووشێهر، ژماره‌یه‌ك له رۆحانییه‌كان‌و نوێژكه‌ره‌كان له
به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری رۆژنامه ]حه‌وتوونامه[كه‌دا خۆپیشاندنیان كرد‌و
زیانگه‌لێكیان پێ‌گه‌یاند.
بۆ زۆرێك له راگه‌یه‌نه‌كان خۆسانسۆڕكردن باشترین رێگه‌ی مانه‌وه‌یه. هێڵه
سووره‌كان له سنووری گوتن‌و نووسین له‌سه‌ر رۆحانییه‌كان‌و تابۆ
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تا مافه‌كانی ژنان‌و داخوازییه نه‌ته‌وه‌یی، ئیتنیكی‌و
مه‌زهه‌بییه‌كان، پانتایی‌یه‌كن كه نابێ لێیان تێپه‌ڕبێ. ئه‌م سانسۆڕ‌و
خۆسانسۆڕكردنه‌یه كه "كه‌مبوونی" ژماره‌ی رۆژنامه به‌ندكراوه‌كان روون
ده‌كاته‌وه. ده‌زگای دادوه‌ری، رۆژنامه‌نووسه‌كان تاقیب ده‌كا‌و بۆ "ئازادی"، تا
كاتی دیارینه‌كراوی دادگایی، ناچار به دانانی بارمته‌گه‌لی قورس ده‌بن،
رۆژنامه‌نووسه به ناو "ئازاد"كراوه‌كان له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌خرێنه ژێر
گوشاره‌وه‌و مۆڵه‌تی كاریان پێ‌نادرێ. بێ بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی
هه‌میشه له ترسی ئه‌وه‌دان كه بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێكی نابه‌دڵی حكومه‌ت،
دیسان ببێته هۆی بانگ كردن، دادگای كردن‌و به‌ند كردنیان. له مانگی سه‌رماوه‌زدا
هه‌واڵنێرانی بێ سنوور لیستی 54 رۆرژنامه‌نووسی بڵاوكرده‌وه كه له وڵاتی
خۆیاندا له مافی كاردن، وه‌ك رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ بێ‌به‌شن.
له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی خه‌ریكی ئاماده‌كردنی ئایین
نامه‌یه‌ك بۆ "رێكخستنی" چاپه‌مه‌نییه‌كانه. له‌م ئایین نامه‌یه‌دا ده‌ركردنی
مۆڵه‌تنامه‌و كارتی هه‌واڵنێری له ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌تی "فه‌رهه‌نگ‌و
ئێرشادی ئیسلامی" ده‌بێ.
|
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |