|
كه‌س دراوه.
ئه‌م رێكخراوه ده‌ڵێ كه ژماره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سزای ئێعدام له ساڵی
رابردوودا له جیهان، له كاتێك دا هاتۆته خوار كه 91 له سه‌دی سه‌رجه‌م
ئێعدامه‌كانی سه‌رتاسه‌ری جیهان له 6 وڵات دا به‌ڕێوه‌ده‌چن.
به‌پێی ئه‌م ئاماره، چین، وه‌ك ساڵی 2005 پله‌ی یه‌كه‌می له جێبه‌جێ‌كردنی
سزای ئێعدام دا هه‌یه‌و به شوێن ئه‌ودا وڵاتانی ئێران، عێراق‌و ئه‌مریكا جێیان
گرتوه.
ئه‌م رێكخراوه رایگه‌یاند كه
له "پێڕستی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئاماری سه‌ریان له سزای ئێعدام دا هه‌یه"،
دوو وڵاتی عێراق‌و پاكستان تازه جێیان گرتوه‌و له ساڵی 2005دا تیایا نه‌بوون.
لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه له ساڵی 2006ی زایینی‌دا
1591 ئێعدام تۆمار كراوه له كاتێك دا ئه‌م ژماره‌یه له ساڵی 2005ی زایینی‌دا
20148 جار بووه.
هه‌روه‌ها له به‌یانیه‌كه‌دا هاتوه كه له ساڵی 2006دا 3861 كه‌س مه‌حكووم به
ئێعدام كراون له‌م پێوه‌ندییه‌ش دا هاتنه‌خواری هه‌ست پێ‌كراو ده‌بینرێ، چوونكه
له ساڵی 2005دا 5186كه‌س مه‌حكووم به ئێعدام كرابوون.
هه‌نووكه ته‌نیا 6 وڵاتی چین، ئێران، ئه‌مریكا، سوودان، عێراق‌و پاكستان، به‌رپرسی
به‌ڕێوه‌بردنی 91 له سه‌دی سزاكانی ئێعدام له سه‌رتاسه‌ری زه‌وی‌دان.
ئیرنه‌خان، سكرتێری گشتیی رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، وتی: ئه‌م
وڵاتانه كه له ئێعدامكردن دا جیددین، له مه‌یلی جیهانی ته‌ریك كه‌وتوونه‌ته‌وه‌و
له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م مه‌یله‌دا كار ده‌كه‌ن.
ناوبراو له كاتێك دا ئاماری سزای ئێعدامی له ساڵی 2006دا به "لێنه‌بوردراو"
له قه‌ڵه‌م دا، وتی: "سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ته‌نانه‌ت كاربه‌ده‌ستانی وڵاتگه‌لێكی
وه‌ك چین‌و عێراق، باسیان له مه‌یلی خۆیان بۆ كۆتایی‌هێنان به جێبه‌جێ‌كردنی
سزای ئێعدام له داهاتووی وڵاته‌كانیان دا كردوه".
خاتوو خان پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت كه ئه‌گه‌ر كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی، هێزی
رێبه‌ریی سیاسیی خۆیان به چاكی بنواندایه، به‌دیهاتنی دروشمی "جیهانێكی بێ
سزای ئێعدام" ده‌لوا.
به‌پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له ساڵی 2006دا له
وڵاتی چین 1010 كه‌س ئێعدام كراون كه به‌راوه‌د له‌گه‌ڵ ساڵی پێشتری‌دا، هاتۆته
خوار. له ساڵی 2005دا 1770 كه‌س له چین دا ئێعدام كراون.
به‌ڵام ئه‌م رێكخراوه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئامارێكی فه‌رمی بۆ
ژماره‌ی ئێعدامكراوه‌كان له چین دا نیه‌و لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، ئاماری
راستی جێبه‌جێ‌كردنی سزای ئێعدام له چین دا به له سه‌ره‌وه‌ی هه‌شت هه‌زار
جار، مه‌زه‌نده ده‌كا.
له وڵاتی پاكستانیش كه له ساڵی 2005دا 30 كه‌س ئێعدام كرابوون، له ساڵی
2006دا 82 كه‌س ئێعدام كراون كه بۆ ئه‌م وڵاته ركوردێكی نوێیه.
له وڵاتی عێراق دا، 56 كه‌س له ساڵی رابردوودا ئێعدام كراون‌و ژماره‌ی
ئێعدامكراوان له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، 53 كه‌س راگه‌یه‌ندراوه.
ئیرنه‌خان، سكرتێری رێكخراوی ناوبراو، سزای ئێعدامی به "بێ‌ره‌حمیی ته‌واو،
نامرۆڤانی‌و سزایه‌كی سووكایه‌تی هێنه‌ر" له قه‌ڵه‌م دا كه هیچ كات جێبه‌جێ
كردنی دادپه‌روه‌ری یان هاتنه‌خواری تاوانی لێ‌ناكه‌وێته‌وه.
ئه‌م چالاكه‌ی بواری مافه‌كانی مرۆڤـ جه‌ختی كرده‌وه كه سزای ئێعدام، "توند‌وتیژی
له نێوان مرۆڤه‌كان دا، هه‌میشه‌یی ده‌كا". ناوبراو وه‌بیری هێنایه‌وه كه مه‌ترسیی
ئێعدامی مرۆڤه بێ‌تاوانه‌كان، جارێكی تر له ساڵی 2006دا خۆی نیشان دا‌و سێ‌مه‌حكووم
كرا‌و به ئێعدام له وڵاتانی جامائیكا، ئه‌مریكا‌و تانزانیا كه چه‌ندین ساڵ له‌ته‌ك
مه‌ترسیی ئێعدام دا رووبه‌ڕووبوون، له‌م ساڵه‌دا توانییان بێ‌تاوانیی خۆیان بسه‌لمێنن.
به‌پێی ئاماری رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌نوكه نزیكه‌ی 20 هه‌زار
كه‌س له جیهان دا به ئێعدام مه‌حكووم كراون. |