|
29-02-1386
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی "اخبار
روز"
كوردستان میدیا: (نیویۆرك،
27ی بانه‌مه‌ڕی 1386)ـ رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ به بڵاوكردنه‌وه‌ی
به‌یانیه‌یه‌ك، گرتنی هه‌زاران ژن‌و پیاوی له ماوه‌ی حه‌وتووه‌كانی رابردوودا
له ژێرناوی "به‌ربه‌ره‌كانێ له ته‌ك رێوشوێنه نائیسلامییه‌كان"دا به نیشانده‌ری
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر حورمه‌تی سنووری تایبه‌تی له ئێران، له لایه‌ن كرده‌وه
هه‌وسار پچڕاوانه‌كانی پۆلیسه‌وه زانی. ئه‌م رێكخراوه خوازیاری خێرا
ئازادكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌ك به‌شێك له‌م به‌ربه‌ره‌كانێیه
گیراون، له‌وانه زیاتر له‌و 80 كه‌سه‌ی كه له هێرش بۆ سه‌ر میوانییه‌ك له شاری
ئیسفه‌هان له رۆژی 20ی بانه‌مه‌ڕدا ده‌سبه‌سه‌ركران، بووه.
جۆئه‌ستورك، جێگری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناڤینی رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مروڤ
له‌م بواره‌دا، وتی: " له ئێران‌دا دیواری خانووه‌كانی خه‌ڵك روونن، به‌ڵام
داڵانه‌كانی دادپه‌روه‌ری ناڕوون‌و تاریكن. ئه‌م خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌كانێ به‌ناو
"ئه‌خلاقی"یه نیشان ده‌دا كه له ئێرانی ئه‌مرۆدا تا چ راده‌یه‌ك رێزگرتن له
شوێن‌و پله‌ی مرۆڤی‌و چوارچێوه‌ی تایبه‌تی، له‌رزۆك‌و لاوازه."
له ده‌ستپێكی مانگی بانه‌مه‌ڕه‌وه تا ئێستا، پۆلیسی ئێران‌و ئه‌و میلیشییانه‌ی
كه به به‌سیج ناوه‌دێر كراون، سه‌ركوتێكی سه‌رتاسه‌رییان له وڵات‌دا له دژی خه‌ڵكێك
كه به لادان له پێوانه فه‌رمییه‌كانی هه‌ڵس‌وكه‌وت‌و له‌به‌ركردنی جل‌وبه‌رگ
تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. دیوانی به‌رزی وڵات له رۆژی 25ی خاكه‌لێوه‌دا
بڕیاری مه‌حكوومكردنی 6 به‌سیجی كه له شاری كرماندا 5كه‌سیان له ساڵی
2002دا به هۆی ئه‌وه‌ی كه له باری ئه‌خلاقییه‌وه ئه‌وانیان به گه‌نده‌ڵ
زانیبوو، كوشتبوو، هه‌ڵپه‌سارد. بابه‌تێك كه ده‌رخه‌ری ئه‌و كه‌ش‌وهه‌وایه‌یه كه
تیا میلیشیاكان ته‌نانه‌ت پاش هه‌نگاونان بۆ كوشتن ده‌به‌خشرێن.
ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م، فه‌رمانده‌ی ئینتیزامیی وڵات، له رۆژی 5ی بانه‌مه‌ڕدا
به هه‌واڵده‌ری نیمه فه‌رمیی مێهری وت: هێزه ئینتیزامییه‌كان 150 هه‌زار كه‌سیان
له ره‌وتی به‌ربه‌ره‌كانێ له ته‌ك به‌دحیجابی‌دا گرتوه‌و ناچاریان به نووسینی
"به‌ڵێننامه" كردوون تا رێوشوێنه‌كانی داپۆشین به پێی ئیستاندارده ده‌وڵه‌تییه‌كان
ره‌چاوبكه‌ن. به پێی وته‌كانی موقه‌ده‌م، 86 كه‌س له‌وانه بۆ به‌دواداچوونی
یاسایی به سه‌رچاوه دادوه‌رییه‌كان ناسێندراون.
له 23ی بانه‌مه‌ڕدا، مه‌حموود بۆتشكه‌ن، به‌رپرسی پۆلیسی ئه‌منییه‌تیی فڕۆكه‌خانه‌كان
به هه‌واڵده‌ری نیمه فه‌رمیی كاری ئێرانی وت كه هێزه‌كانی زیاتر له 17 هه‌زار
كه‌س له‌وانه‌یان كه له ماوه‌ی مانگی رابردوودا له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی
وڵاته‌وه هاتوچۆیان كردوه، به هۆی شێوه‌ی داپۆشینیان گرتوه‌و لێپرسینه‌وه‌یان
لێ كردوون. ناوبراو ئه‌وه‌شی پێ زیاد كرد كه هێزه‌كانی 85 ژنیان ده‌ستبه‌سه‌ركردوه‌و
ته‌نیا پاش ئه‌وه‌ی "به‌ڵێننامه"یان واژوكردوه، ئازادیان كردوون. به‌وته‌ی
ناوبراو 130 كه‌سی دیكه‌ش كه‌وتوونوته به‌ر به‌دواداچوونی كاربه‌ده‌ستانی دادوه‌ری.
شایه‌تحاڵێك له باره‌ی هێرشی به‌ڕێوه‌چوو له شاری ئیسفه‌هاندا به چاودێری
مافه‌كانی مر‌وڤی وت كه نزیكه‌ی كاتژمێر 10ی رۆژی 20ی بانه‌مه‌ڕ، هێزه‌كانی
پۆلیس‌و به‌سیج هێرشیان كرده سه‌ر میوانییه‌كی تایبه‌تیی له‌دایكبوون (تولد). ئه‌وان
78 كه‌سیان گرت كه له نێوانیاندا 4 ژن‌و لانی‌كه‌م 8 كه‌س كه تۆمه‌تباركراون جل‌وبه‌رگی
ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ریان له‌به‌ركردوه، هه‌ن. هێزه‌كانی پۆلیس‌و به‌سیج ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانیان
بردۆته سه‌ر شه‌قام‌و تا پشترووتیان كردوونه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌نده‌یان لێ‌داون كه
پشت‌و ده‌م‌وچاوانیان خوێناویی ببوو. به پێی ئه‌م راپۆرته چه‌ندین كه‌س ئێسكیان
شكاوه.
به‌رپرسانی فه‌رمی، رۆژێك دواتر 4 ژن‌و منداڵێكیان له گیراوه‌كانی میوانییه‌كه
ئازاد كرد. له كاتێكدا هێندێ له گیراوه‌كان ئازادكراون‌و ژماره‌یه‌كی ناروون
هێشتا راگیراون، دادوه‌رێك به ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كانی ئه‌م كه‌سانه‌ی وتووه
كه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌دا راگیراون‌و به خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكۆل‌و هاوڕه‌گه‌زبازی
تۆمه‌تبارده‌بن.
وادیاره به ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كانی ئاماژه پێكراو، مۆڵه‌تی ئه‌وه نه‌دراوه
كه گیراوه‌كان ببینن. ئه‌م كه‌سانه هه‌روه‌ها له گرتنی پارێزه‌ر بێ‌به‌ش كراون.
ئه‌ستورك له‌م باره‌یه‌وه وتی: "كاتێك به‌رپرسانی فه‌رمی به ناوی ئه‌خلاقه‌وه
ده‌رگاكان‌و ئێسكه‌كان ده‌شكێنن، جێبه‌جێ‌كردنی یاسا، ده‌بێته گاڵته‌جاڕی". |