|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: مافی‌مرۆڤ ::. |
|
لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی: ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له
ئێران‌دا خراپتربووه |
|
5-3-1386
كوردستان میدیا: لێبوردنی
نێونه‌ته‌وه‌یی له رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی پارێزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ،
راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی له‌مه‌ڕ پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له چه‌ند وڵاتی
جیهاندا بڵاوكرده‌وه.
له راپۆرتی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا كه رۆژی چوارشه‌ممه، 23ی مه‌ی
بڵاوكرایه‌وه له‌مه‌ڕ بار‌ودۆخی مافه‌كانی مرۆڤ له ساڵی 2006دا، هاتوه كه له
ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا ده‌وڵه‌ته به‌هێزه‌كان‌و گرووپه چه‌كداره‌كان له جیهاندا
به په‌ره‌دان به ترس‌و نیگه‌رانیی گشتی، مافه‌كانی مرۆڤیان پێشێل كردوه.
له‌م راپۆرته‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له ره‌وتی شه‌ڕی
جیهانی له دژی تێرۆریزم، شه‌ڕی لوبنان، تێكهه‌ڵچوونه‌كانی نێوان ئیسرائیل‌و فه‌له‌ستینییه‌كان‌و
توند‌وتیژییه نێوخۆیی‌یه‌كانی كۆلۆمبیا‌و سریلانكا كراوه.
لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌روه‌ها وێڕای ئاماژه‌كردن به قووڵتربوونی درزی
نێوان موسوڵمانه‌كان‌و ناموسڵمانه‌كان‌و په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ستی دژه ئیسلامی‌و
دژه یه‌هوودی له هێندێ له وڵاتانی جیهاندا، هێرش بۆ سه‌ر كه‌مینه ئیتنیكییه‌كانی
مه‌حكووم كردوه.
راپۆرته‌كه هه‌روه‌ها به له‌به‌رچاونه‌گرتنی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ له‌وانه
بێ‌به‌شكردن له مافی ئازادیی راده‌ربڕین، پێكهێنانی كۆبوونه‌وه‌و سنووردانان‌و
ته‌نانه‌ت كوشتنی دژبه‌رانی ده‌وڵه‌ت له هێندێ له وڵاتانی جیهاندا ئاماژه ده‌كا‌و
له‌م پێوه‌ندییه‌دا ناوی وڵاتانی وه‌ك ئێران، سووریه، میسر، توركیه، فیلیپین،
چین، رووسیه، ویتنام‌و بلاڕووس دێنێ.
لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌مه‌ڕ ئه‌شكه‌نجه‌دان رایگه‌یاند: هه‌رچه‌ند تا ئێستا
144 وڵاتی جیهان كۆنڤانسیۆنی وه‌لانانی ئه‌شكه‌نجه‌یان په‌سند كردون به‌ڵام له
زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا ئه‌شكه‌نجه وه‌ك شێوه‌یه‌كی باو بۆ گرتنی دانپێنان
یان ترساندن كه‌ڵكی لـێ وه‌رده‌گیرێ.
لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌مه‌ڕ ئێران هه‌واڵی له خراپتربوونی ره‌وشی
مافه‌كانی مرۆڤ له‌م وڵاته‌دا دا‌و له‌وانه ئاماژه‌ی به گوشار بۆ سه‌ر كه‌مینه
نه‌ته‌وه‌یی‌و ئایینی‌یه‌كان، گرووپه مه‌زهه‌بییه‌كان‌و به‌رته‌سكتركردنه‌وه‌ی
مافی كۆبوونه‌وه‌و ئازادیی راده‌ربڕین كرد‌و هه‌روه‌ها شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی
دادگاكان، ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان‌و ده‌ركردنی بڕیار‌و به‌ڕێوه‌بردنی
سزا نامرۆڤییه‌كانی له‌م وڵاته‌دا دایه به‌ر ره‌خنه.
لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه‌شی پێ زیاد كرد كه رێژیمی ئێران چالاكیی له
بواری مافه‌كانی مرۆڤدا به‌رته‌سك كردۆته‌وه‌و ژماره‌یه‌ك له چالاكانی
مافه‌كانی مرۆڤی مه‌حكووم‌و به‌ند كردوه‌و هه‌روه‌ها پێشی به درێژه‌دان به
چالاكیی هێندێ ئۆرگانی چالاك له‌م بواره‌دا گرتوه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |