|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: مافی‌مرۆڤ ::. |
|
كۆتایی به ئازار‌و ئه‌زییه‌تی رۆژنامه‌ڤانان‌و
رووناكبیرانی خاوه‌ن تابعیه‌تی دوو لایه‌نه بێنن |
|
12-03-1386
سه‌رچاوه: "اخبار روز"
كوردستان میدیا: (10ی جۆزه‌ردانی
1386) ـ چوار رێكخراوی داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤ، چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ،
رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور‌و فێدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی
مافه‌كانی مرۆڤ له‌گه‌ڵ شیرین عیبادی، وه‌رگری خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبێل له به‌یاننامه‌یه‌كدا
دوایان له ده‌وڵه‌تی ئێران كرد كه خێرا دوو رووناكبیری ئه‌مریكایی به ره‌چه‌ڵه‌ك
ئێرانی كه له به‌ندیخانه دان، ئازاد بكا‌و ره‌وشی كه‌سی سێهه‌میش كه پێ‌ده‌چێ
"بێ‌سه‌روشوێن" كرابێ، روون بكاته‌وه. هه‌روه‌ها دوا له ده‌وڵه‌تی ئێران كراوه
كه یاساغكردنی چوونه ده‌ره‌وه‌ی دوو رۆژنامه‌ڤانی ئێرانی ـ ئه‌مریكایی ههڵشێنێتهوه.
چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤ له‌م به‌یانییه‌دا پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرتوه كه: هه‌نگاوه
ئاماژه‌پێكراوه‌كان نیشانه‌ی هه‌وڵی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منییه‌تی ئێران بۆ په‌ره‌دانی
فره‌تر به ترس له نێو كۆمه‌ڵگای رۆژنامه‌ڤانان، نووسه‌ران، توێژه‌ران‌و چالاكانی
كۆمه‌ڵایه‌تییه. پێوه‌ندیی ئه‌م رووناكبیر‌و رۆژنامه‌ڤانانه له ته‌ك هاوشانه‌كانی
خۆیان له‌و لای جیهان نیشانه‌ی به‌ڵێنده‌ربوونی ئه‌وان به وتووێژ بۆ په‌ره‌دان
به رێوشوێنه‌كانی مافی مرۆڤ، رێزدانانی به‌رانبه‌ر‌و به فه‌رمیی ناسینی بایه‌خه
مرۆڤانییه‌كان له وڵاته‌كه‌یان دایه.
شیرین عیبادی، وه‌رگری خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێل له ساڵی 2003دا‌و پارێزه‌ری 2 كه‌س
له به‌نده‌كراوه‌كان له‌م پێوه‌ندییه‌دا وتی: "ئه‌م كرده‌وانه پێشێلكردنی
یاساكانی ئێران‌و رێوشوێنه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانن. ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌م
كرده‌وانه مافه سه‌ره‌تایی‌یه‌كانی كه ساڵی مافی خاوه‌ن تابعیه‌تی دوو لایه‌نه
پێشێلدهكا".
ده‌ستبه‌سه‌ركردن‌و پێش‌گرتن له سه‌فه‌ری هاووڵاتییانی ئێرانی كه خاوه‌ن تابعیه‌تی
دوو لایه‌نن وه‌ك به‌شێك له‌و سه‌ركوته په‌ره‌گرتووه‌یه كه له دژی چالاكانی
مافه‌كانی مرۆڤ، خوێندكاران‌و رێكخراوه كرێكارییه‌كان له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌منییه‌تی‌و
وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێ. كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منییه‌تی له وه‌زاره‌تی
ئیتلاعات له‌م دواییانه‌دا كیان تاجبه‌خش‌و هاله ئیسفه‌ندیاری، دوو توێژه‌ری
ئێرانی، ئه‌مریكایی یان ده‌ستبه‌سه‌ر‌و له به‌ندیخانه‌ی ترسناكی ئێویندا به‌ند
كرد.
عه‌لی شاكری، چالاكی ئاشتی له شاری ئه‌رواینی كالیفۆرنیا، ئێرانییه‌كی دیكه‌یه
كه وێده‌چێ به زۆر "بێ‌سه‌روشوێن" یان ده‌ستبه‌سه‌ركرابێ. جیا له‌مه‌ش رێژیمی
ئێران ده‌ستی به‌سه‌ر پاسپۆرته‌كانی په‌رنازعه‌زیما، ئێرانیی خاوه‌ن تابعیه‌تی
ئه‌مریكایی‌و مێهرنووش سلووكی، ئێرانیی خاوه‌ن تابعییه‌تی فه‌ڕانسه گرتوه‌و
پێشی له چوونیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات گرتوه.
شیرین عیبادی‌و رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ نیگه‌رانیی
قووڵی خۆیان له‌مه‌ڕ ره‌وشی ته‌ندرووستی‌و ئه‌منییه‌تیی به‌ندكراوه‌كان‌و دوو
رۆژنامه‌ڤانی ناوبراو راگه‌یاندوه.
هاله ئیسفه‌ندیاری‌و كیان تاجبه‌خش ئیستا له به‌ندی 209ی به‌ندیخانه‌ی ئێویندا
راگیراون. له رێكه‌وتی 8ی جۆزه‌رداندا، وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، عه‌لی‌ڕه‌زا
جه‌مشیدی، له كونفڕانسێكی هه‌واڵی دا وتی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات سكاڵای له
گیراوه‌كان‌و په‌رناز عه‌زیما كرده‌وه‌و ئه‌وانی به "هه‌وڵدان له دژی ئه‌منییه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی له رێگه‌ی چالاكیی ته‌بلیغی‌و سیخۆڕی بۆ بێگانه‌كان" تۆمه‌تبار
كردوه.
هاله ئیسفه‌ندیاری، 67 ساڵ ته‌مه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی رۆژهه‌ڵاتی
ناڤینی دامه‌زراوه‌ی وودێروویلسۆن له واشێنگتۆن، له لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی
ئیتلاعاته‌وه له 18ی بانه‌مه‌ڕدا ده‌سته‌به‌ر‌و به‌ڕێی به‌ندیخانه‌ی ئێوینكرا.
كیان تاجبه‌خش، وێژه‌ری زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و 45 ساڵ ته‌مه‌ن كه وه‌ك
راوێژكار بۆ ده‌وڵه‌تی ئێران‌و رێكخراوه نێونه‌ته‌ویی‌یه‌كان كاری ده‌كرد، سێ
رۆژ دواتر رێكه‌وتی 21ی بانه‌مه‌ڕدا گیرا. گیراوه‌كان له مافی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ
پارێزه‌ر‌و بنه‌ماڵه‌كانیاندا بێ به‌شكراون.
له 30ی بانه‌مه‌ڕدا، وزاره‌تی ئیتلاعات به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانیه‌یه‌ك هاله
ئیسفه‌ندیاریی به "په‌ره‌دان به كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ئێران له رێڕه‌ویی
هۆگرییه‌كانی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان" تۆمه‌تباركرد. له‌م به‌یانییه‌و ئه‌و وتارانه‌ی
كه له رۆژنامه‌ی توندڕه‌وی كهیهاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه چالاكییه‌كانی هاله
ئیسفه‌ندیاری‌و كیان تاجبه‌خش له‌وانه به‌شداریی له كونفڕانسه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه
زانستییه‌كان به "هه‌وڵدان له دژی ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی" ناودێركراون.
شیرین عیبادی، وێڕای ئاماژه‌كردن به‌م تۆمه‌تانه وتی: ئه‌م تۆمه‌تانه بنه‌مای
سیاسی‌یان هه‌یه‌و ته‌نیا ده‌بنه هۆی ته‌ریكتركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی
ئێران. ده‌وڵه‌تی ئێران گیراوه‌كان به هۆی هه‌وڵدانی ئه‌وان بۆ پێكهێنانی
وتووێژ له نێوان ئێرانییه‌كان‌و كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا سزا ده‌دا".
عه‌لی شاكری، 59 ساڵ ته‌مه‌ن، 18ی بانه‌مه‌ڕ له كاتێكدا ئێرانی به‌ره‌و
وڵاتێكی ئورووپایی جێ‌ده‌هێشت، "بێ‌سه‌روشوێن" بوو. به‌و وته‌ی نزیكه‌كانی،
ناوبراو پاش 48 كاتژمێر پێوه‌ندیی به خزمه‌كانییه‌وه گرتوه‌و وتوویه:" خراپ
تێگه‌یشتنێك رووی داوه‌و ره‌وشم باشه." له رێكه‌وتی 8ی جۆزه‌رداندا وته‌بێژی
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری رایگه‌یاند كه عه‌لی شاكری له به‌ندیخانه‌دا نیه‌و هیچ
تۆمه‌تێك له‌دژی له ئارادا نیه. به‌ڵام ره‌وشی ناوبراو ناڕوونه. رێكخراوه
نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤ داوایان له ده‌وڵه‌تی ئێران
كردوه له‌مه‌ڕ ده‌ستبه‌رسه‌ركردنی عه‌لی شاكری له 18ی بانه‌مه‌ڕدا لێكۆڵینه‌وه‌ی
پێویست بكا‌و ره‌وشی ئێستای روون بكاته‌وه. ئه‌گه‌ر له به‌ندیخانه دایه،
ئازادی بكه‌ن‌و مۆڵه‌تی پێ بدرێ بۆ لای بنه‌ماڵه‌كه‌ی له كالیفۆڕنیا بگه‌ڕێته‌وه.
به‌رپرسانی ئیتلاعاتی رێژیم، زۆرتر تۆمه‌تگه‌لێكی سیاسیی وه‌ك: "له مه‌ترسیی‌خستنی
ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی" ده‌ده‌نه پاڵ چالاكانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رووناكبیران.
رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ، رێكخراوی لێَبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی،
فێدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌كانی مرۆڤ، هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور‌و خاتوو
شیرین عییادی‌و به بیری به‌رپرسانی رێژیمیان هێناوه‌ته‌وه كه ئه‌وان به‌رپرسی
ته‌ندرووستی‌و ئه‌منییه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی ئه‌م دواییانه له لایه‌ن ده‌زگا
ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه‌ن‌و له ههڵسووكهوتكردن له‌گه‌ڵیاندا ده‌بێ په‌له‌ی
مرۆڤییان پارێزراوبێ‌و مۆڵه‌تیان پێ‌بدرێ كه چاویان به‌پارێزه‌ره‌كان‌و ئه‌ندامانی
بنه‌ماڵه‌كانیان بكه‌وێ.
رێكخراوه ناوبراوه‌كان‌و شیرین عیبادی هه‌روه‌ها داوایان له ده‌وڵه‌تی ئێران
كردوه كۆتایی به ئازار‌و ئه‌زییه‌ت‌و به‌دواداچوونی رۆژنامه‌ڤانان‌و توێژه‌رانی
خاوه‌ن تابعیه‌تی دوولایه‌نه بێنێ. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |